به‌سڕه‌ ستایشی مالكی وه‌ك بژێوی په‌یداكه‌ر، ده‌كات

نووسینی چه‌ند په‌یامنێرێكی راهێنراوی IWPR له ‌به‌سڕه ‌(ICRی ژماره‌٢٨٣، ٩-٢-٢٠٠٩)

به‌سڕه‌ ستایشی مالكی وه‌ك بژێوی په‌یداكه‌ر، ده‌كات

نووسینی چه‌ند په‌یامنێرێكی راهێنراوی IWPR له ‌به‌سڕه ‌(ICRی ژماره‌٢٨٣، ٩-٢-٢٠٠٩)

IWPR

Institute for War & Peace Reporting
Monday, 9 February, 2009
. نیگه‌رانییه‌كانی چه‌ند هه‌فته‌ی رابردوو ره‌وینه‌وه‌.



خه‌ڵك به‌گشتی دڵخۆشن به‌وه‌ی پارتی ده‌عوه ‌كه‌ هی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراقه‌ ئه‌نجامی باشی له ‌به‌سڕه‌ به‌ده‌ستهێناوه‌ و به‌رپرسانی ئێستا وه‌ده‌رنراون.



له ‌به‌سڕه ‌مالكی به‌وه ‌به‌ناوبانگه‌ كه‌ ساڵی پار سه‌ربازی له‌ به‌غداوه ‌نارد تا میلیشیا شیعه‌كان سه‌ركوت بكات به‌تایبه‌تی سوپای مه‌هدی كه‌ سه‌ر به‌پیاوی ئایینیی شیعه ‌موقته‌دا سه‌دره‌. ئه‌مه‌ش ‌نازناوی "بژێوی په‌یداكه‌ر‌"ی پێبه‌خشی چونكه‌ ئه‌و ئاسایشی له ‌به‌سڕه‌ به‌رقه‌رار كرد، ئه‌مه‌ش یارمه‌تی خه‌ڵك ده‌دات بژێوی ژیانیان په‌یدا بكه‌ن.



له‌گه‌ڵ هه‌ر یه‌كێك لێره ‌قسه‌بكه‌یت پێت ده‌ڵێت ئاسایش گرنگترین بابه‌تی هه‌ڵبژاردن بوو. هه‌موو كه‌سێك خۆشحاڵه ‌كه ‌ئێستا توندوتیژی كه‌مبووه‌ته‌وه‌.



له‌وه‌ته‌ی ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كان راگه‌یه‌ندراوه ‌شتێكی دڵخۆشكه‌ر روویداوه‌– له‌ كۆتایی ئه‌م هه‌فته‌یه‌دا به‌ردی بناغه‌ی پردێك به‌سه‌ر شه‌تولعه‌ره‌ب ‌دانرا. شه‌تولعه‌ره‌ب رێگایه‌كی ئاوی گرنگه ‌له ‌شاره‌كه‌.



له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا، هه‌ندێ كه‌س كه ‌ده‌نگیان بۆ مالكی داوه‌ ئێستا ئه‌و پرسیاره ‌له ‌خۆیان ده‌كه‌ن ئاخۆ شتێكی باشیان كردووه‌. پێده‌چێت پێشبینیان وابووبێت كه ‌مالكی له ‌بری هاوپه‌یمانه‌كانی، خۆی فه‌رمانڕه‌وایی له ‌به‌سڕه ‌‌ده‌كات.



ئێستا ئه‌و خه‌ڵكه ‌بیر له‌وه ‌ده‌كه‌نه‌وه ‌ئاخۆ هاوپه‌یمان و نوێنه‌رانی مالكی له ‌به‌سڕه ‌كه ‌مامۆستا و وتاربێژی زانكۆن ده‌توانن كاروباری سیاسیی پارێزگاكه ‌به‌ڕێوه‌ببه‌ن یان نا.



لایه‌نگرانی پارته‌ دۆڕاوه‌كان له ‌شاری به‌سڕه‌ كه‌من. یه‌كێك له ‌گه‌وره‌ترین دۆڕاوه‌كانی پارێزگای به‌سڕه‌ ئه‌نجومه‌نی باڵای ئیسلامی عێراق بوو. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا، زۆربه‌ی ئه‌و خه‌ڵكه‌ی پاڵپشتی له ئه‌نجومه‌نی باڵای ئیسلامی ده‌كه‌ن له‌ده‌ره‌وه‌ی شاره‌كه ‌ژیان به‌سه‌ر ده‌به‌ن، بۆیه‌ له ‌شاره‌كه‌دا ژماره‌یه‌كی زۆریان لێ به‌دی ناكرێت.



حزبی فه‌زیله‌ كه‌ پارتێكی بچووكتری شیعه‌یه ‌له‌گه‌ڵ ئه‌نجومه‌نی باڵای ئیسلامی زۆربه‌ی كورسییه‌كانی خۆیان له‌ده‌ستده‌ده‌ن.



یه‌كێك له ‌ئه‌ندامه ‌نوێیه‌كان داوای كردووه‌ ئه‌ندامانی پێشووی ئه‌نجومه‌نی پارێزگا لێپرسینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵدا بكرێت له‌به‌ر ئه‌و كاره ‌خراپانه‌ی له‌ماوه‌ی ده‌سه‌ڵاتی ئه‌واندا كراون.
Frontline Updates
Support local journalists