ده‌نگۆی فڕوفێڵی هه‌ڵبژاردن درێژه به شه‌ڕی هه‌ڵبژاردن ده‌دات
كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان ده‌بێته خاڵی تێڕامان له شه‌ڕی ده‌نگۆكانی ساخته‌كاری له هه‌ڵبژاردندا.
ده‌نگۆی فڕوفێڵی هه‌ڵبژاردن درێژه به شه‌ڕی هه‌ڵبژاردن ده‌دات
كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان ده‌بێته خاڵی تێڕامان له شه‌ڕی ده‌نگۆكانی ساخته‌كاری له هه‌ڵبژاردندا.
كۆمسیۆنی باڵا هه‌فته‌ی رابردوو ئه‌نجامه كۆتاییه‌كانی هه‌ڵبژاردنی ٣١ی كانوونی دووه‌می راگه‌یاند و دووپاتی كرده‌وه كه هاوپه‌یمانی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق نوری مالكی له كۆی ١٤ پارێزگا له ده‌یان یه‌كه‌م بووه.
هه‌روه‌ها كۆمسیۆنی باڵا زانیاری له‌سه‌ر پێشێلكارییه‌كانی هه‌ڵبژاردنیش خسته‌ڕوو و رایگه‌یاند هیچ كامێك له‌و ٢٠ حاله‌ته‌ی ساخته‌كاری كه كۆمسیۆنی باڵا لێكۆڵینه‌وه‌ی له‌باره‌یانه‌وه ئه‌نجام داوه به‌و راده‌یه ترسناك نه‌بوون كه كاریگه‌ریان له‌سه‌ر كۆی ئه‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژاردن هه‌بووبێت.
هه‌ندێك له ركابه‌رانی مالكی كه ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كان توڕه‌ی كردوون و ئۆقره‌ی لێ بڕیون كۆمسیۆنی باڵایان به‌وه تۆمه‌تبار كردووه كه بێ لایه‌ن نییه و هه‌ڕه‌شه‌شیان كردووه به‌وه‌ی له دادگادا مامه‌ڵه له‌گه‌ل دوا ئه‌نجامه‌كانی كۆمسیۆنی باڵا ده‌كه‌ن.
كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان رایگه‌یاندووه رێگا نادات هیچ لایه‌نێكی سیاسی ده‌ست بخاته ناو كاروباره‌كانیه‌وه.
هه‌ڵبژاردنی ٣١ی كانوونی دووه‌می ئه‌مساڵ یه‌كه‌م هه‌ڵبژاردن بوو له‌وه‌ته‌ی ٢٠٠٥. هه‌روه‌ها یه‌كه‌می زنجیره‌یه‌ك تاقیكردنه‌وه‌ی گرنگ بوو كه ئه‌مساڵ رووبه‌ڕووی كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان ده‌بێته‌وه.
له مانگی حوزه‌یرانی ئه‌مساڵدا كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكا ده‌خرێته ده‌نگدانه‌وه و له مانگی كانوونی یه‌كه‌میشدا هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان ساز ده‌كرێت.
له چه‌ند هه‌فته‌ی رابردوودا، رۆژنامه‌نووسانی راهێنراوی په‌یمانگای رۆژنامه‌وانیی جه‌نگ و ئاشتی چه‌ند راپۆرتێكیكان كۆكردووه‌ته‌وه كه باس له‌وه ده‌كه‌ن چه‌ندین پێشێلكاری له هه‌ڵبژارنی ٣١ كانوونی دووه‌م كراوه. ئه‌م پێشێلكارییانه بزربوونی سندوقی ده‌نگدان بۆ ماوه‌یه‌كی كاتی و ده‌نگدانی ئه‌ندامانی خێزان له‌بری كه‌سێكی ئاماده‌نه‌بوو له‌خۆده‌گرێت.
توندترین ده‌نگۆی ساخته‌كاری هی لیستی عێراقییه‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی پێشوو ئه‌یاد عه‌لاوی بووه.
عالیه نه‌فه‌یس، ئه‌ندامی په‌رله‌مان له‌سه‌ر لیستی عێراقییه وتی، "زۆربه‌ی پێشێكارییه‌كان له به‌غدا و سه‌ڵاحه‌دین و ئه‌نباڕ روویان داوه". "چه‌ند سندوقێكی ده‌نگدان له چه‌ند بنكه‌یه‌كی ده‌نگدان له سه‌ڵاحه‌دین و دیالا دزراون."
لیستی عێراقییه زۆر له نزیكه‌وه به پله‌ی دووه‌م هات له‌دوای حزبی ئیسلامی له پارێزگای سه‌ڵاحه‌دین.
كازم توركی، هاوپه‌یمانێكی عه‌لاوی، به په‌یمانگای رۆژنامه‌وانیی جه‌نگ و ئاشتی راگه‌یاند، "ئێمه له ئه‌نجامی كۆتایی رازی نین، به‌تایبه‌تی له به‌غدا و به‌سڕه".
لیستی عێراقییه له به‌غدا به پله‌ی چواره‌م هات له دوای لیستێك كه لایه‌نگری پیاوی ئایینی شیعه موقته‌دا سه‌در بوو. له به‌سڕه، لیستی عێراقییه پێنجه‌م بوو و دیسان له‌دوای سه‌درییه‌كانه‌وه بوو.
له سه‌ره‌تای ئه‌م مانگه‌دا، گوته‌بێژێكی عێراقییه به ناوی جه‌مال بتیخ "حزبه به‌هێزه‌كان"ی به ئه‌نجامدانی ساخته‌كاری
تۆمه‌تبار كرد. جه‌مال به ئاژانسی ده‌نگه‌كانی عێراقی راگه‌یاند كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان "هه‌موو شتێكه جگه له‌وه‌ی قه‌واره‌یه‌كی سه‌ربه‌خۆ بێت چونكه فه‌رمانه‌كانی له حكومه‌ته‌وه وه‌رده‌گرێت".
كوتله‌ی سه‌دریش توڕه بووه به ئه‌نجامه‌كانی كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان.
عامر تاهر كینانی، سه‌رۆكی لیسێتك كه لایه‌نگری سه‌دره، به په‌یمانگای رۆژنامه‌وانیی جه‌نگ و ئاشتی راگه‌یاند، "له‌م هه‌ڵبژاردنه‌دا به‌خراپی له‌گه‌ڵماندا جووڵاونه‌ته‌وه. كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان دادپه‌روه‌ر نه‌بوو – به‌ڵكو لایه‌نگری له لیسته‌كانی تر كرد".
كینانی ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد كه ئه‌نجامه به‌راییه‌كانی هه‌ڵبژاردن ده‌ریانخستبوو پارته‌كه‌ی پله‌ی دووه‌می له پارێزگای میسان به‌ده‌سهێنابوو، هه‌روه‌ها ئه‌نجومه‌نی باڵای ئیسلامی عێراقیش به پله‌ی سێیه‌م هاتبوو.
"له ئه‌نجامی كۆتاییدا، ئێمه دابه‌زین بۆ پله‌ی سێیه‌م و ئه‌نجومه‌نی باڵای ئیسلامیش هاته پله‌ی دووه‌م. ئه‌وه چۆن ده‌بێت؟" كینانی پرسی.
"كوتله‌ی ئێمه و ئه‌نجومه‌نی باڵای ئیسلامی تاراده‌یه‌ك هه‌مان رێژه‌ی ده‌نگه‌كانیان له میسان به‌ده‌ستهێنا، كه‌چی ئێمه ته‌نها حه‌وت كورسیمان به‌ركه‌وت و ئه‌نجومه‌نی باڵاش هه‌شت كورسی."
كینانی وتی كوتله‌كه‌ی تێبینی ئه‌و دابه‌زینه گوماناوییه‌ی كردووه كه له رێژه‌ی ده‌نگه‌كانی هاتۆته ئاراوه دوای ئه‌وه‌ی ئه‌نجامی كۆتایی راگه‌ینراوه و كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانیشی تۆمه‌تبار كرد به‌وه‌ی دره‌نگ گۆڕانكاری كردووه له‌و یاسایه‌ی كه رێگای له‌به‌رده‌م ساخته‌كاریی ترسناك خۆشكرد.
كینانی رایگه‌یاند سه‌درییه‌كان داوای یاساییان له‌سه‌ر ئه‌نجامه كۆتاییه‌كانی كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان تۆمار كردووه.
په‌رله‌مانتارێكیش له لیستی عێراقییه به ناوی خه‌یڕوڵڵا به‌سری به په‌یمانگای رۆژنامه‌وانیی جه‌نگ و ئاشتی راگه‌یاند لیسته‌كه‌یان به نیازه له دادگادا ته‌میزی ئه‌نجامی كۆتایی هه‌ڵبژاردنه‌كان بكات.
به‌پێی راپۆرته‌كان، ژماره‌یه‌ك هاوپه‌یمانیی تریش گله‌ییان كردووه به‌هۆی ساخته‌كاری له هه‌ڵبژاردندا، به‌ڵام تا ئێستا دیار نییه ئاخۆ له‌ڕووی یاساییه‌وه به‌دواداچوون بۆ ئه‌نجامه كۆتاییه‌كانی كۆمسیۆنی باڵا ده‌كه‌ن یان نا.
پێش ئه‌وه‌ی ئه‌نجامی كۆتایی هه‌ڵبژاردنه‌كان رابگه‌یه‌نرێت سه‌رچاوه‌یه‌ك له كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربخۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان به په‌یمانگای رۆژنامه‌وانی جه‌نگ و ئاشتی راگه‌یاند چه‌ند حزبێك ته‌میزی ئه‌نجامه سه‌رتاییه‌كانیان كردووه له‌و پارێزگایانه‌ی ئه‌نجامه‌كانیان لێك نزیك بوون.
به گوته‌ی ئه‌و سه‌رچاوه‌یه كه نه‌یویست ناوی ئاشكرا بكات چونكه ده‌سه‌ڵاتی ئه‌وه‌ی نه‌بوو بۆ راگه‌یاند قسه بكات، هاوپه‌یمانیی مالكی له بابل و كه‌ربه‌لا ناڕه‌زایی له‌سه‌ر ئه‌نجامه به‌راییه‌كان دربڕیبوو.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه ئه‌وه‌شی وت كه لیستی عه‌لی حاته‌م سوله‌یمان كه یه‌كێكه له سه‌رۆك هۆزه‌كان ناڕه‌زایی له‌سه‌ر ئه‌نجامه به‌راییه‌كانی پارێزگای ئه‌نباڕ ده‌ربڕیبوو.
به پێی راپۆرته‌كان، ئه‌نجومه‌نی باڵای ئیسلامی له عێراق كه ئێستا ئه‌نجومه‌نی پارێزگای به‌غدا به‌ڕێوه ده‌بات ناڕه‌زایی له‌سه‌ر ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كان له به‌غدای پایته‌خت ده‌ربڕیووه.
له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا له ١٨ی شوباتدا له به‌غدا، به‌رپرسانی كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان رایانگه‌یاند كۆمسیۆن خه‌ریكی به‌دواداچوونه له‌سه‌ر ١٠٠٠ سكاڵای پێشێلكاری، له‌وانه‌ش ٢٠ دانه‌یان مه‌ترسیدارن.
به‌رپرسێكی كۆمسیۆنی باڵا به ناوی كه‌ریم ته‌میمی رایگه‌یاند ئه‌و بیست پێشێلكارییه مه‌ترسیداره "كاریگه‌ریان له‌سه‌ر ئه‌نجامه‌كان نه‌بووه".
به‌رپرسێكی تری كۆمسیۆنی باڵای به ناوی حه‌مدیه حوسه‌ینی به په‌یمانگای رۆژنامه‌وانیی جه‌نگ و ئاشتی راگه‌یاند كۆمسیۆن زانیاری پێ گه‌یشتوو له‌سه‌ر پێشێلكاریی مه‌ترسیدار له ئه‌نباڕ و دیاله و موسڵ و موسه‌ننا و كه‌رتی روسافه له به‌غدا.
حوسه‌ینی وتی یه‌كێك له پێشێلكارییه‌كان بریتی بووه له بزبوونی سندوقی ده‌نگدان و دووباره ده‌ركه‌وتنه‌وه‌ی له كاتی ده‌نگداندا.
به‌رپرسانی كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان ئاماژه‌یان بۆ ئه‌وه‌ش كرد كه لێكۆڵینه‌ویان له‌و سكاڵایه‌نه‌ش كردووه كه باس له‌وه ده‌كه‌ن حزبه‌كان له‌به‌رده‌م ده‌رگای بنكه‌كانی ده‌نگدان درێژه‌یان به هه‌ڵمه‌ته‌كانیان داوه.
ئه‌و به‌رپرسانه ئه‌وه‌شیان وتووه چه‌ندین راپۆرتیان پێ گه‌یشتووه كه باس له‌وه ده‌كه‌ن ده‌نگده‌ران له‌بری ئه‌ندامانی خێزانه‌كانیان ده‌نگیان داوه و چه‌ند راپۆرتێكیش ئاماژه‌یان بۆ ئه‌وه كردووه كه به‌رپرسه حزبییه‌كان خۆیان له كاروباری بنكه‌كانی ده‌نگدان هه‌ڵقورتاندوه.
حوسه‌ینی ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد راپۆرتی له‌م چه‌شنه ژماره‌یان زۆر نه‌بووه و كۆمسیۆنیش له چوارچێوه‌ی مه‌ترسیدارترین پێشێلكارییه‌كان هه‌ژماری نه‌كردوون.
حوسه‌ینی وتی، "زۆرێك له هاوپه‌یمانییه‌كان سكاڵایان پێشكه‌ش كردووه به‌ڵام زۆربه‌یان شتی گشتی له‌خۆ ده‌گرن و به‌ڵگه و ورده‌كاریان تێدا نییه".
لایه‌نگرانی سه‌در و عه‌لاوی ئاماژه‌یان به‌وه كردووه ئه‌ندامانی هێزه‌كانی ئاسایش، كه رێگایان پێ درابوو پێشتر ده‌نگ بده‌ن، دووجار ده‌نگیان داوه. ته‌میمی كه به‌رپرسێكی كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانه ئاماژه‌ی به‌وه‌دا شه‌ش له‌و ٢٠ پێشێلكارییه مه‌ترسیداره له كاتی ده‌نگدانی زوو روویانداوه.
هه‌ندێك له ده‌نگده‌ران وتیان به‌چاوی خۆیان پێشێلكاریان دیووه. عه‌لی عوبێدی، ته‌مه‌نی ١٩ ساڵه و قوتابی زانكۆیه له به‌غدا، وتی كاتێك به‌ره‌و سندوقی ده‌نگدان چووه یه‌كێك له چاودێران پارچه كاغه‌زێكی پێداوه و به‌گوێیدا چرپاندووه كه ده‌نگی بۆ بدات.
عوبه‌یدی ده‌ڵێت كاتێك كاغه‌زه‌كه‌ی كردووه‌ته‌وه له نزیك سندوقی ده‌نگدان ژماره‌ی یه‌كێك له‌و هاوپه‌یمانیانه‌ی بینیوه كه پێشبڕكێیان ده‌كرد له‌سه‌ر كورسییه‌كانی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای به‌غدا.
ئه‌بو قاسم، فه‌رمانبه‌ری حكومه‌ته له به‌غدا و ته‌مه‌نی ٤٤ ساڵه، وتی بینیوویه‌تی چاودێرێكی هه‌ڵبژاردن كارتی مۆبایلی ده دۆلاری له به‌رده‌م بنكه‌یه‌كی ده‌نگدان دابه‌ش ده‌كرد.
ئه‌بو قاسم وتی، "كاتێك ئه‌مه بینی، گه‌ڕامه‌وه ماڵه‌وه و ده‌نگم نه‌دا چونكه هه‌ستمكرد كه وڵات كاول بووه و هه‌ڵبژاردنیش چیتر مانانی نه‌ماوه".
بڵاوترین سكاڵا كه خۆی له‌وه‌دا ده‌بینیه‌وه هاوڵاتیان نه‌یانتوانیبوو ده‌نگ بده‌ن چونكه ناویان له تۆماره‌كانی بنكه‌كانی ده‌نگدان نه‌بووه به پێشێلكاری دانه‌نراوه.
باوه‌ڕ وایه ئه‌و كێشه‌یه گه‌وره‌ترین كاریگه‌ری له‌سه‌ر ئاواره‌كانی عێراقه‌وه هه‌بووبێت. ئاواره‌كانی عێراق ماڵ و حاڵی خۆیان جێهێشت له‌دوای ئه‌و كوشتاره تایفییه‌ی له‌پاش هه‌ڵبژاردنی ٢٠٠٥ سه‌ریهه‌ڵدا.
به‌رپرسانی كۆمسیۆنی باڵا ئاماژه‌یان بۆ ئه‌وه كردوه كه عێراقییه‌كان به‌هۆی یاسا نوێییه‌كانی ده‌نگده‌رانه‌وه سه‌ریان لێ شێوابووه و به‌هه‌ڵه چووبوونه بنكه‌كانی ده‌نگدان یان ناوی خۆیان پێشتر تۆمار نه‌كردبوو تا ده‌نگ بده‌ن.
به‌رپرسانی هه‌ڵبژاردن جه‌خیان له‌وه كردووه‌ته‌وه كه ئه‌م كێشه‌یه هێنده بڵاو نه‌بووه ئه‌مه‌ش پێچه‌وانه‌ی قسه‌ی ده‌نگده‌ران و به‌رپرسانی حزبه‌كان و چاودێرانی هه‌ڵبژاردنه.
جوست هیلته‌رمان له گروپی نێوده‌ڵه‌تی بۆ قه‌یرانه‌كان كه ده‌زگایه‌كی به‌خۆڕاییه و چاودێری ناكۆكییه‌كان ده‌كات به په‌یمانگای رۆژنامه‌ونیی جه‌نگ و ئاشتی راگه‌یاند "كۆمسیۆنی باڵا مه‌به‌ستی خۆی هه‌یه كاتێك ئه‌و كێشه‌یه بچووك ده‌كاته‌وه".
هیلته‌رمان وتی، "پێویسته ئاژانسێكی سه‌ربه‌خۆ لێكۆڵینه‌وه له‌سه‌ر ئه‌م كێشه‌یه بكات و راسپارده‌ش پێشكه‌ش بكات تاكو ئه‌مه له هه‌ڵبژارنه‌كانی په‌رله‌ماندا دووباره نه‌بێته‌وه".
حوسه‌ینی كه به‌رپرسێكه‌ی كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆ هه‌ڵبژارنه وتی هه‌مان سیسته‌می تۆماركردن به‌كار ده‌هێنرێت بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كانی تری عێراق كه ئه‌مساڵ ئه‌نجام ده‌درێن.
چاودێرانی بیانی هێشتا هیچ لێدوانێكیان نه‌داوه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ئایا كۆمسیۆنی باڵا به‌شێوه‌یه‌كی رێك و پێك لێكۆڵینه‌وه‌ی له‌سه‌ر ده‌نگۆی پێشێلكارییه‌كان كردووه یان نا.
روبێرت ڤارسالۆن، سه‌رۆكی به‌شی عێراق له په‌یمانگای كۆماریی نێوده‌وڵه‌تی كه له ئه‌مریكایه، وتی، "هیچ هه‌ڵبژاردنێك به‌ده‌ر نییه له كه‌م و كوڕی و ... له‌وانه‌یه ئه‌م هه‌ڵبژاردنه‌ی عێراقیش كێشه‌ی هه‌بووبێت".
به‌ڵام ڤارسالۆن ئه‌وه‌شی وت كه ژماره‌ی سكاڵاكان "زۆر كه‌م" بوون و "شتێكی ئاساییه كه ئه‌وانه‌ی ئه‌نجامی باش به‌ده‌ست ناهێنن بڵێن پێشێلكاری كراوه".
له چاوپێكه‌وتنێكدا پێش ئه‌وه‌ی ورده‌كاریی ته‌واو له‌سه‌ر پێشێلكارییه‌كان رابگه‌یه‌نرێت، هیلته‌رمان جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه كه ده‌بێت كۆمسیۆنی باڵا ورد و بێ لایه‌ن بێت له لێكۆڵینه‌وه‌كانیدا.
هیلته‌رمان وتی، "سه‌رنه‌كه‌وتن له كاتی ئه‌نجامدانی لێكۆڵینه‌وه و بڵاوكردنه‌وه‌ی ئه‌نجامه‌كان له راستگۆیی ئه‌م هه‌ڵبژاردنه كه‌م ده‌كاته‌وه و له‌وانه‌یه ببێته مایه‌ی درێژبوونه‌وه‌ی نائارامی له هه‌ندێك له‌و پارێزگایانه‌دا".
ته‌میمی به په‌یمانگای رۆژنامه‌ونیی جه‌نگ و ئاشتی راگه‌یاند ئه‌نجامی لێكۆڵینه‌وه‌كانی كۆمسیۆنی باڵا له‌سه‌ر پێشێلكارییه‌كان ته‌نها تۆزێك له‌كاتی خۆیدا دواكه‌وت. ته‌میمی وتی ورده‌كارییه‌كان پێش كۆتایی هه‌فته به رۆژنامه ره‌سمه‌ییه‌كان درابوون و له‌وانه‌یه ئه‌و رۆژنامانه دوو رۆژ دواتر بڵاویان كردبێتنه‌وه.
ته‌میمی ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كرد كه كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان له پلانی دایه له‌گه‌ڵ نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان كار بكات تا كاره‌كانی خۆی هه‌ڵبسه‌نگێنێت.
ته‌میمی وتی "كۆمسیۆن لایه‌ن باشه‌كان باشتر ده‌كات و چاره‌سه‌ری خاڵه لاوازه‌كانیش ده‌كات" و جه‌ختیشی له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه كه ئه‌مانه به "هه‌ڵه" دانانرێن.
عه‌بیر محه‌مه‌د، كه رۆژنامه‌نووسێكی راهێنراوی په‌یمانگای رۆژنامه‌وانی جه‌نگ و ئاشتییه له به‌غدا و نیل ئارون موحه‌ریری عێراق له هه‌ولێر و رۆژنامه‌نووسێكی راهێنراوی په‌یمانگاكه له موسڵ كه له‌به‌ر هۆكاری ئه‌منی ناوی خۆی ئاشكرا نه‌كرد به‌شداریان كردووه له نووسینی ئه‌م راپۆرته.