كورد رۆڵی خۆی له حكومه‌تی نوێ هه‌ڵده‌سه‌نگێنێت
هه‌رچه‌نده گفتوگۆكانی پێكهێنانی حكومه‌تی نوێ چڕتر بوونه‌ته‌وه، به‌ڵام دانووستانكاران ناوی ئه‌و لایه‌نانه ئاشكرا ناكه‌ن كه قه‌واره‌كانیان به‌نیازن هاوپه‌یمانییان له‌گه‌ڵ دروست بكه‌ن.
كورد رۆڵی خۆی له حكومه‌تی نوێ هه‌ڵده‌سه‌نگێنێت
هه‌رچه‌نده گفتوگۆكانی پێكهێنانی حكومه‌تی نوێ چڕتر بوونه‌ته‌وه، به‌ڵام دانووستانكاران ناوی ئه‌و لایه‌نانه ئاشكرا ناكه‌ن كه قه‌واره‌كانیان به‌نیازن هاوپه‌یمانییان له‌گه‌ڵ دروست بكه‌ن.
زه‌ینه‌ب ناجی و هۆگر حه‌سه‌ن
ICRی ژماره ٣٣٧، ٢٠-٥-٢٠١٠
دانووستانی نێوان لایه‌نه سیاسییه‌كانی عێراق بۆ پێكهێنانی حكومه‌تی نوێ له به‌غدا پێی ناوه‌ته قۆناغێكی ئاڵۆز و كوردیش هه‌وڵده‌دات رۆڵی خۆی له‌و حكومه‌ته‌دا دیاری بكات.
دوای ده‌رچوونی چه‌ند بڕیارێك له به‌رژه‌وه‌ندیی ئه‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژاردنی ٧ی ئادار له‌م هه‌فته‌یه، گفتوگۆی نێوان لایه‌نه‌كان بۆ پێكهێنانی هاوپه‌یمانی قوڵتر بوویه‌وه. هه‌رچه‌نده سه‌ركردایه‌تی كورد ده‌ڵێت "ژیرانه و به‌وریایی و له‌سه‌رخۆ" هه‌نگاو ده‌نێت تا بزانێ له‌گه‌ڵ كێ هاوپه‌یمانی پێكبهێنێت، به‌ڵام زۆرێك له چاودێران ده‌ڵێن كورد به‌م زووانه له‌گه‌ڵ شیعه‌كان هاوپه‌یمانی ده‌به‌ستێت تا حكومه‌ت پێكبهێنن.
كورد له عێراق له‌ڕووی سیاسییه‌وه ده‌سه‌ڵاتێكی زۆری هه‌یه و سوپای خۆی هه‌یه و هه‌رێمی كوردستانیش له‌ڕووی ئابوورییه‌وه خه‌ریكه ده‌بووژێته‌وه و تا راده‌یه‌كیش ئارامه و نزیكه‌ی نیوه‌ی نه‌وتی یه‌ده‌گی عێراق كه به ١١٥ ملیار به‌رمیل مه‌زه‌نده ده‌كرێت كه‌وتۆته ئه‌و هه‌رێمه. عێراق سێیه‌م وڵاتی جیهانه له یه‌ده‌گی نه‌وت.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا، هه‌ندێك له راڤه‌كاران پێیان وایه كورد ئێستا ده‌سه‌ڵاتێكی كه‌متری هه‌یه به به‌راورد له‌گه‌ڵ چه‌ند ساڵی رابردوو چونكه كێشه‌كانی نێوان حكومه‌تی ناوه‌ندی و هه‌رێمی كوردستان له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌ی هه‌نارده‌كردنی نه‌وت و ناوچه جێناكۆكه‌كان و ئۆتۆنۆمی به هه‌ڵپه‌سێردراوی ماونه‌ته‌وه.
له‌ئێستادا، دانووستانكارانی كورد هه‌وڵده‌ده‌ن هیچ هه‌ڵبژاردنێك له‌ده‌ست نه‌ده‌ن.
سامی شۆڕش، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی نوێی عێراق له‌سه‌ر لیستی هاوپه‌یمانی كوردستان، وتی، "تا ئێستا، ئێمه بڕیارمان نه‌داوه له‌گه‌ڵ كێ هاوپه‌یمانی پێك بهێنین. ئێمه ده‌مانه‌وێ له‌گه‌ڵ گشت لایه‌نه سیاسییه‌كانی عێراق گفتوگۆ بكه‌ین و هه‌وڵی چاره‌سه‌ركردنی ناكۆكییه‌كانی نێوانیان ده‌ده‌ین. ئێمه به‌پێی به‌رنامه و هه‌ڵوێستی ئه‌و لایه‌نانه سه‌باره‌ت به مه‌سه‌له‌ی كورد و دیموكراسی له عێراق هاوپه‌یمانی پێكده‌هێنین".
له سه‌ره‌تای ئه‌م هه‌فته‌یه، دادگای ته‌میزی عێراق بڕیاریدا هچ پاڵێوراوێكی براوه به‌هۆی هه‌بوونی په‌یوه‌ندی به حزبی به‌عسی یاساغ دوورنه‌خرێته‌وه. له هه‌مان كاتدا، كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان ئه‌نجامی هه‌ژماركردنه‌وه‌ی ده‌ستیی ده‌نگه‌كانی به‌غدای په‌سه‌ند كرد و رایگه‌یاند كه هیچ گۆڕانكارییه‌ك له ئه‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژاردن نه‌هاتۆته ئاراوه.
ئه‌م دوو بڕیاره گه‌وره‌ترین به‌ربه‌سته‌كانی به‌رده‌م په‌سه‌ندكردنی ئه‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژاردنیان لادا. ئه‌و ئه‌نجامانه هه‌شت هه‌فته‌یه به هه‌ڵپه‌سێردراوی ماونه‌ته‌وه و پێشبینیش ده‌كرێت له مانگی حوزه‌یراندا په‌سه‌ند بكرێن.
به مانه‌وه‌ی ئه‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژارن وه‌ك خۆی، لیستی عێراقییه كه زیاتر له سوننه و عه‌لمانییه‌كان پێكهاتووه و سه‌رۆك وه‌زیرانی پێشووی عێراق ئه‌یاد عه‌لاوی سه‌رۆكایه‌تی ده‌كات به ٩١ كورسی له پله‌ی یه‌كه‌مدا مایه‌وه و لیستی ده‌وڵه‌تی یاسا به ٨٩ كورسی له پله‌ی دووه‌م و لیستی هاوپه‌یمانیی نیشتیمانیی عێراقیش به ٧٠ كورسی له پله‌ی سێیه‌مدا مانه‌وه. ئیتیلافی فراكسیۆنه كوردییه‌كان كه له چوار لیست پێكهاتووه به ٥٧ كورسی له پله‌ی چواره‌مدا دێت.
هه‌رچه‌نده له‌وانه‌یه تا دادگای باڵای عێراق ئه‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژاردن په‌سه‌ند نه‌كات هیچ دانووستانێكی ره‌سمی ده‌ستپێ نه‌كات، به‌ڵام گفتوگۆی سیاسی چه‌ند هه‌فته‌یه‌كه ده‌ستی پێكردووه.
گرنگترین په‌ره‌سه‌ندنیش له‌و گفتوگۆیانه تێكه‌ڵبوونی لیستی ده‌وڵه‌تی یاسای سه‌ر به سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق نوری مالیكی بوو له‌گه‌ڵ لیستی هاوپه‌یمانیی نیشتیمانیی عێراقی كه موقته‌دا سه‌در زاڵه به‌سه‌ریدا.
به‌م یه‌كگرتنه شیعه‌كان ته‌نها چوار كورسیی تریان ده‌وێت تا دوو له‌سه‌ر سێی په‌رله‌مانی عێراق كه له ٣٢٥ كورسی پێكهاتووه بۆ خۆیان مسۆگه‌ر بكه‌ن و حكومه‌تی نوێ پێك بهێنن.
عه‌لاوی رایگه‌یاندووه لیستی عێراقییه وه‌ك براوه‌ی هه‌ڵبژاردن له مافی یه‌كه‌مین هه‌وڵ بۆ پێكهێنانی حكومه‌تی نوێ بێ به‌شكراوه. له‌م رۆژانه‌ی دواییدا، دادگای باڵای عێراق رایگه‌یاند ره‌نگه مافی پێكهێنانی حكومه‌ت بدرێته ئه‌و لایه‌نه سیاسییه‌ی كه گه‌وره‌ترین كوتله له په‌رله‌مانی نوێ كۆ ده‌كاته‌وه.
له‌كاتێكدا ئه‌م بابه‌ته تا ئێستا جێگای مشتومڕه، كورد دوو سیناریۆی له پێشه بۆ پێكهێنانی هاوپه‌یمانی: یان له‌گه‌ڵ شیعه‌كان هاوپه‌یمانی پێك بهێنێ هه‌ر وه‌ك له‌دوای هه‌ڵبژاردنی ٢٠٠٥ وای كرد، یان بچێته پاڵ لیستی عێراقییه و خۆی تووشی مه‌ترسیی چوونه ریزی ئۆپۆزسیۆن بكات. به رای هه‌ندێك له شاره‌زایانه‌وه، ئه‌و بڕیاره پێویست ناكات بیری لێبكرێته‌وه.
عه‌تا قه‌ره‌داغی، شاره‌زایه‌كی سیاسییه له سلێمانی، وتی، "روون و ئاشكرایه كه سه‌ركرده‌كانی كورد ده‌یانه‌وێ له‌گه‌ڵ لایه‌نه شیعه‌كان هاوپه‌یمانی دروست بكه‌ن چونكه خاڵی هاوبه‌شیان زیاتره و مێژووشیان به‌یه‌كه‌وه هه‌یه".
به‌ڵام به‌لای هه‌ندێ كه‌سه‌وه، ئه‌و "مێژووه" ره‌نگه سه‌رچاوه‌ی نیگه‌رانی بێت. زۆرێك له‌و كه‌سانه ده‌پرسن ئه‌گه‌ر نه‌توانرابێ كێشه هه‌ڵپه‌سێردراوه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا له ماوه‌ی چوار ساڵی رابردوودا چاره‌سه‌ر بكرێن، حكومه‌تێكی تر كه هه‌مان پێكهاته‌ی هه‌بێت چ كاریگه‌رییه‌كی ده‌بێت.
رایده‌ر ڤیسه‌ر، لێكۆڵه‌ره‌وه‌یه له په‌یمانگای نه‌رویجی بۆ كاروباره نێوده‌وڵه‌تییه‌كان و موحه‌ریری به‌شی عێراقیشه له وێبسایتی http://www.historiae.org/، وتی، "كورد پێشوازیی له یه‌كگرتنی لیسته‌كانی شیعه كرد چونكه ئه‌وان به‌هێزترین پاڵپشتیكاری بیرۆكه‌ی پێناسه‌كردنی عێراقن به‌گوێره‌ی سێ گروپی ره‌گه‌زی و تائیفی. به‌ڵام هاوپه‌یمانیی نێوان كورد و شیعه له ٢٠٠٧دا گه‌یشت به لوتكه كه‌چی نه‌یانتوانی مه‌سه‌له‌ی نه‌وت یان كه‌ركوك چاره‌سه‌ر بكه‌ن".
هه‌ر دوولا ئاماژه‌یان بۆ ئه‌وه كردووه كه ره‌نگه هاوپه‌یمانی له‌نێوان هه‌ردوولادا زۆری نه‌مابێت و چه‌ند نیشانه‌یه‌كیش به‌و ئاڕاسته‌یه ده‌ركه‌وتوون. له‌م هه‌فته‌یه، وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق كۆتایی به مشتومڕێكی درێژ هێنا و رێگای به هه‌رێمی كوردستان دا سوود له‌و گرێبه‌سته نه‌وتیانه وه‌ربگرێت كه دوور له حكومه‌تی ناوه‌ندی مۆری كردوون.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا، ئه‌ندامانی ئه‌و هاوپه‌یمانییه یه‌كگرتووه‌ی شیعه خێرا ئاماژه‌یان بۆ ده‌سه‌ڵاته سیاسییه گه‌وره‌كه‌ی ئه‌و هاوپه‌یمانییه كردووه.
وائیل عه‌بدولـله‌تیف، گوته‌بێژی هاوپه‌یمانیی نیشتیمانیی عێراقی، وتی، "ئه‌و هاوپه‌یمانییه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تی یاسا پێكمانهێناوه هێنده به‌هێزه ده‌توانێ حكومه‌ت پێك بهێنێت. پێویستمان به هیچ هاوپه‌یمانییه‌كی تری ناپێویست نییه. پێكهێنانی هاوپه‌یمانی له‌گه‌ڵ كورد شتێكی ستراتیژی ده‌بێت و له‌به‌ر ئه‌وه نییه كه پێویستمان پێیه‌تی بۆ پێكهێنانی حكومه‌ت".
هه‌روه‌ك یوست هیڵته‌رمان، جێگری به‌ڕێوه‌به‌ری پڕۆگرامی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست له گروپی قه‌یرانی نێوده‌وڵه‌تی، ده‌ڵێت كورد ژماره‌یه‌ك له‌و كورسیانه‌ی له‌ده‌ست داوه كه له هه‌ڵبژاردنی ٢٠٠٥ به‌ده‌ستی هێنابوو، هه‌رچه‌نده هۆكاری سه‌ره‌كیی ئه‌مه‌ش ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ دووباره دابه‌شكردنی كورسییه‌كان له‌چوارچێوه‌ی مشت‌ومڕێك له‌سه‌ر یاسای هه‌ڵبژاردن كه له كانوونی یه‌كه‌می ساڵی رابردوو سه‌ریهه‌ڵدا.
یوست هیڵته‌رمان ده‌ڵێت ئه‌گه‌ر كورد و شیعه له‌گه‌ڵ یه‌كدا هاوپه‌یمانی پێك بهێنن، ئه‌و كاته كورد دیاریكردنی كه‌سێك بۆ پۆستی سه‌رۆك وه‌زیران بۆ شیعه‌كان به‌جێ ده‌هێڵێت. راڤهكارانی تر ده‌ڵێن ناوبانگیی كورد وه‌ك دانووستانكارێكی سه‌رسه‌خت و داواكردنی ١٧ له‌سه‌دای بودجه‌ی گشتیی عێراق و ناوچه جێناكۆكه‌كان نه‌یانهێشتووه كورد دۆستێكی زۆر بۆ خۆی له به‌غدا په‌یدا بكات.
یوست هیڵته‌رمان وتی، "بێ گومان كورد داوای چه‌ند پۆستێكی سه‌ره‌كی ده‌كات، وه‌ك سه‌رۆكایه‌تیی كۆمار و له‌وانه‌شه وه‌زاره‌تی دارایی‌ش داوا بكات. پێم وانییه كورد بتوانێ به ئاره‌زووی خۆی داوای شت بكات چونكه ده‌سه‌ڵاتی به به‌راورد له‌گه‌ڵ چه‌ند ساڵی رابردوو كه‌می كردووه".
به گوته‌ی سامی شۆڕش، دانووستانكارهكانی كورد له‌سه‌ر داواكارییه‌كانی خۆیان سوور ده‌بن. ئه‌و وتی یه‌كه‌م خاڵ له لیستی داواكارییه‌كانی كورد بریتییه له جێبه‌جێكردنی مادده‌ی ١٤٠ كه راسته‌وخۆ تایبه‌ته به ره‌وشی كه‌ركوك.
به‌پێی مادده‌ی ١٤٠، به‌ر له‌وه‌ی رێفراندۆم له كه‌ركوك ئه‌نجام بدرێت پێویسته سیاسه‌تی به‌عه‌ره‌بكردنی سه‌دام حوسێن پووچه‌ڵبكرێته‌وه. له‌چوارچێوه‌ی ئه‌و سیاسه‌ته‌دا، هه‌زاران كورد له كه‌ركه‌ك و ده‌وروبه‌ری ده‌ركراون و خه‌ڵكی عه‌ره‌ب له جێگایاندا نیشته‌جێ كراون.
سامی شۆڕش هه‌روه‌ها وتی كورد داواده‌كات سه‌رژمێری له عێراقدا ئه‌نجام بدرێ تا بزانرێ چه‌ند كورسی به‌رده‌كه‌وێت و مافی چه‌ندی ده‌بێت له بودجه‌ی عێراق.
سامی شۆڕش وتی، "هه‌وڵده‌ده‌ین به‌شی هه‌رێمی كوردستان له بودجه‌ی عێراق له به‌غدا رێكبخه‌ین و له كاتی خۆیدا ره‌وانه‌ی هه‌رێم بكرێت تا چیتر حكومه‌تی عێراق وه‌ك كارتێك دژی گه‌لی كورد به‌كاری نه‌هێنێت. هه‌روه‌ها هه‌وڵده‌ده‌ین مه‌سه‌له‌ی پێشمه‌رگه چاره‌سه‌ر بكه‌ین. ئێمه ده‌مانه‌وێ پێشمه‌رگه بكرێته به‌شێك له هێزی به‌رگری عێراق و له راستیشدا هه‌ر وایه. هه‌وڵده‌ده‌ین پڕۆژه یاسای نه‌وت و غاز له په‌رله‌ماندا بخه‌ینه به‌ر باس و په‌سه‌ند بكرێت. دوا جاریش ئێمه سوورین له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه پۆستی سه‌رۆك كۆماری عێراق بدرێت به كورد".
سامی شۆڕش پێی وایه كورد له دانووستانه‌كانی پێكهێنانی حكومه‌تی نوێ پێگه‌ی به‌هێزه و داواشی له گشت گروپه ئایینی و ئیتنییه‌كان كرد كه "به‌یه‌كه‌وه وڵات به‌ڕێوه ببه‌ن".
هه‌ندێك له چاودێران ده‌ترسن له‌وه‌ی كه ئه‌گه‌ر ئه‌مه سه‌ری نه‌گرت و هه‌موو گروپه‌كان به‌شدار نه‌بوون له به‌ڕێوه‌بردنی وڵات ره‌نگه جارێكی تر شه‌ڕی تائیفی كه عێراقی له ٢٠٠٦ و ٢٠٠٧دا كاولكرد سه‌رهه‌ڵبداته‌وه. ئه‌گه‌ر كورد و شیعه حكومه‌ت پێكبهێنن، ره‌نگه ئه‌و كاته سوننه بڕه‌نجێت و ده‌مێكیشه سوننه ناڕه‌زایه‌تیی خۆی به‌رامبه‌ر به حكومه‌ته شیعهزاڵهكانی دوای ٢٠٠٣ ده‌ربڕیووه. زۆر كه‌س هیوا ده‌خوازن كه له چه‌ند رۆژ و هه‌فته‌ی داهاتوودا ژماره‌یه‌كی به‌رچاو له ئه‌ندامانی لیستی عێراقییه په‌یوه‌ندی به هاوپه‌یمانییه یه‌كگرتووه‌كه‌ی شیعه‌وه بكه‌ن.
یوست هیڵته‌رمان وتی، "ئه‌گه‌ر و كاتێك حكومه‌ت به‌بێ عێراقییه پێكهێنرا ئه‌و كاته توندوتیژی زیاد ده‌كات و كوردیش ده‌كه‌وێته پێشه‌وه‌ی ئه‌م به‌ره‌یه چونكه له‌گه‌ڵ عه‌ره‌بی سوننه و توركمان هاوسنووره له ناوچه جێناكۆكه‌كان. ئه‌مه فشار له‌سه‌ر لایه‌نه شیعه‌كان كه‌م ده‌كاته‌وه، به‌ڵام با هیوا بخوازین كه شته‌كان به‌و شێوه‌یه نه‌چن به‌ڕێوه. ژیرترین هه‌نگاو به‌ره‌و پێشه‌وه بریتییه له پێكهێنانی حكومه‌تێكی گشتگر كه عێراقییه به‌شدارییه‌كی به‌رچاوی تێدا بكات".
زه‌ینه‌ب ناجی رۆژنامه‌نووسێكی راهێنراوی IWPRه له به‌غدا. هۆگر حه‌سه‌ن موحه‌ریری ناوخۆیی IWPRه له هه‌ولێر. موحه‌ریری IWPRله عێراق چاڕڵز ماكدێرمد به‌شداری كردووه له نووسینی ئه‌م راپۆرته.