لایه‌نه ‌ركابه‌ره‌كان ده‌ستكه‌وتی خۆیان له‌ هه‌ڵبژاردنی موسڵدا به‌رز ده‌نرخێنن

نووسینی چه‌ند په‌یامنێرێكی راهێنراوی IWPR له ‌موسڵ (ICRی ژماره‌٢٨٣، ٩-٢-٢٠٠٩)

لایه‌نه ‌ركابه‌ره‌كان ده‌ستكه‌وتی خۆیان له‌ هه‌ڵبژاردنی موسڵدا به‌رز ده‌نرخێنن

نووسینی چه‌ند په‌یامنێرێكی راهێنراوی IWPR له ‌موسڵ (ICRی ژماره‌٢٨٣، ٩-٢-٢٠٠٩)

IWPR

Institute for War & Peace Reporting
Monday, 27 April, 2009
. له‌هه‌مان كاتدا، عه‌ره‌بی ‌سوننی و كورده‌كانی موسڵ هه‌ردووكیان له‌به‌ر چه‌ند هۆكارێكی ته‌واو جیاواز، له ‌ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كان رازین.



سوننه‌كان خۆشحاڵن به‌وه‌ی لیستی حه‌دبا كه ‌نوێنه‌رایه‌تیان ده‌كات ئێستا تاكه ‌گه‌وره‌ترین گروپه‌و زیاتر له‌ ٤٠ له ‌سه‌دای ده‌نگه‌كانی به‌ده‌ستهێناوه‌. ئه‌م ئه‌نجامه ‌واته‌ نه‌مانی باڵاده‌ستی كورده‌كان به‌سه‌ر ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكه ‌كه ‌چه‌ند ساڵێكی خایاند.



كورده‌كان خۆشحاڵن چونكه‌ توانیان زیاتر له ‌٢٠ له ‌سه‌دای ده‌نگه‌كان ببه‌نه‌وه‌ - ئه‌مه‌ش ئه‌نجامێكی باشه‌ له‌و پارێزگایه‌ گه‌وره‌یه ‌كه ‌زۆرینه‌ی خه‌ڵكه‌كه‌ی عه‌ره‌بی سوننه‌ن. كورده‌كان كه ‌پێشتر له‌سه‌ر چه‌ندین كێشه‌ی موسڵ لۆمه‌كراون ئێستا لایه‌نێكی تریان له‌گه‌ڵدایه ‌تا ئه‌م كۆڵه‌یان له‌گه‌ڵ هه‌ڵبگرێت.



خاوه‌نكارێكی كورد له‌ موسڵ وتی ئه‌نجامه‌كه‌ بۆ هه‌ردوولا باش بوو. ئه‌م خاوه‌نكاره ‌وتی ئێستا عه‌ره‌به‌كان ده‌توانن گرنگی به ‌عه‌ره‌به‌كان بده‌ن و كورده‌كانیش ده‌توانن گرنگی به‌ كورده‌كان بده‌ن. به‌ڵام ئه‌نجومه‌نی پارێزگا ده‌بێت ژماره‌یه‌كی زۆر كێشه‌ چاره‌سه‌ر بكات – له‌وانه‌ش توندوتیژیی درێژخایه‌ن، خراپی خزمه‌تگوزاری و بێكاری – ئه‌مانه‌ش كاریگه‌رییان له‌سه‌ر گشت گروپه‌كانی نه‌ینه‌وا هه‌یه‌.



ئه‌سیڵ نوجه‌یفی، سه‌رۆكی هاوپه‌یمانیی حه‌دبا، كه‌ وه‌ك نامۆ له‌كاروباری سیاسیی عه‌ره‌بی سوننه ‌سه‌یر ده‌كرێت، به‌شێوه‌یه‌كی چاوه‌ڕواننه‌كراو بردییه‌وه‌. لێدوانه‌كانی نوجه‌یفی كه‌ دژی كورد بوون جۆش و خرۆشی عه‌ره‌به‌كانی بزواند. عه‌ره‌به‌كان پێیان وایه‌ نوجه‌یفی جارێكی تر لێناگه‌ڕێت كورده‌كان ده‌ستێكی باڵایان هه‌بێت له ‌موسڵدا كه‌ زۆرینه‌ی خه‌ڵكه‌كه‌ی عه‌ره‌بن.



ئه‌وه‌ی جێگای سه‌رسامی نییه ‌ئه‌وه‌یه‌كورده‌كان ناڕه‌حه‌تن به‌نوجه‌یفی كه ‌له‌وانه‌یه ‌بكرێته ‌پارێزگار یان سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگا.



حزبی ئیسلامیی عێراقیی سوننی ته‌نها ٦.٧ له ‌سه‌دای ده‌نگه‌كانی به‌ده‌ستهێنا هه‌رچه‌نده ‌پێشبینی كردبوو زۆربه‌ی كورسییه‌كان به‌ده‌ست بهێنێت. سه‌ركرده‌كانی ئه‌م پارته ‌پێشتر ده‌سه‌ڵاتیان هه‌بووه‌و ئێستا ده‌ڵێن ساخته‌كاری نه‌یهێشتووه‌ ده‌نگده‌ره‌كانیان ده‌نگ بده‌ن.
Frontline Updates
Support local journalists