له به‌سره شه‌ڕ تهشهنهئهکات بۆ ناو حه‌ره‌می زانكۆ
ئه‌و خوێندكارانه‌ی سه‌ر به لایه‌نه شیعی و میلیشیا ركابه‌ره‌كانه‌وه، شه‌ڕانگێزانه ههڵسوكهوتدهكهن و ده‌یانه‌وێت خۆیان به‌سه‌ر خه‌ڵكدا فه‌رزبکه‌ن.
له به‌سره شه‌ڕ تهشهنهئهکات بۆ ناو حه‌ره‌می زانكۆ
ئه‌و خوێندكارانه‌ی سه‌ر به لایه‌نه شیعی و میلیشیا ركابه‌ره‌كانه‌وه، شه‌ڕانگێزانه ههڵسوكهوتدهكهن و ده‌یانه‌وێت خۆیان به‌سه‌ر خه‌ڵكدا فه‌رزبکه‌ن.
ئه‌و هه‌ڕه‌شه باوه‌ی مامۆستایان له‌و خوێندكارانه‌ی زانكۆی به‌سره‌وه بهدهستیاندهگات كه هه‌وڵ ئه‌ده‌ن په‌یوه‌ندیه‌كانیان به لایه‌نه سیاسی و ملیشیاكانهوه بۆ وه‌رگرتنی نمره‌ی زیاتر به‌كاربهێنن، ئه‌مه‌یه "یان دهرمدهچێنیت، یان ژیانی خۆت ئه‌خه‌یته مه‌ترسیه‌وه."
خوێندكارانی ئه‌و زانكۆیه كه ١٧ كۆلێژ و ٣٤ هه‌زار خوێندكار و ٢ هه‌زار مامۆستا‌و یاریده‌ده‌ری هه‌یه، سكاڵای ئه‌وه ده‌كه‌ن ئه‌و خوێندكارانه‌ی له سیاسه‌ته‌وه گلاون هه‌راسانیان كردوون و ناچاریاندهكهن چی له‌به‌ربكه‌ن و چۆن ڕه‌فتاربكه‌ن.
هه‌ندێك له مامۆستایان ئه‌ڵێن ئه‌م ڕه‌فتاره هه‌ڕه‌شه‌ئامێزانه كه ده‌بێته هۆی نانه‌وه‌ی كێشه و ململانێ و فیتنه له ناو زانكۆدا، نیشانیده‌دات چۆن چۆنی حیزبه سیاسیه لۆكاڵیه‌كان هه‌وڵی ئه‌وه ده‌ده‌ن ده‌سه‌ڵاتی خۆیان فه‌رزبكه‌ن به‌سه‌ر ژیانی زانكۆدا و بیشێوێنن له ڕێگه‌ی خوێندكاره لایه‌نگره‌كانیانه‌وه.
بارودۆخی ناو زانكۆكان خۆی له خۆیدا بارودۆخێكی گرفتاویه. كێشه‌ی ئه‌منی به‌رده‌وام ده‌بێته هۆی ڕاگرتنی خوێندن زۆرجار بۆ ماوه‌ی چه‌ندین ڕۆژ، و هۆیه‌كانی وانه‌ووتنه‌وه زۆر كه‌من. له زۆر له كۆلێژه‌كاندا، مه‌نهه‌جه‌كان هه‌مان مهههجی ساڵانی حه‌فتاكان و ههشتاكانهو تا ئێستا نه‌گۆڕاوه.
هه‌ندێك له مامۆستایان ئه‌مێستا له‌و شاره هه‌ڵهاتوون بۆ ده‌ربازبوون له‌و مه‌ترسیانه‌ی له‌سه‌ر ژیانیان دروستبووه به‌هۆی هه‌ڵمه‌تی كوشتنی پرۆفیسۆر و مامۆستایانی زانكۆ و خه‌ڵكانی ڕۆشنبیره‌وه له سه‌رتاسه‌ری عێراقدا كه له ٢٠٠٤ ه‌وه ده‌ستیپێكردووه.
كه‌س نازانێت كێ له پشت ئه‌م ههڵمهتهوهیه كه دوایه‌مین قوربانیی مامۆستا محه‌ممه‌د عه‌زیز، پرۆفیسۆری كۆلیژی هونه‌ره جوانهكانه له به‌سره كه له مانگی مایسی ڕابردوودا تیرۆركرا.
سه‌رچاوه‌یه‌ك له زانكۆی به‌سره كه له ترسی ئه‌وه‌ی نه‌با تیرۆربكرێت ناچاربوو ناوی خۆی ئاشكرانه‌كات وتی له كاتی ده‌ستپێكردنی هه‌ڵمه‌ته‌كه‌وه تا ئێستا ٣٦٢ مامۆستا له به‌غدا و به‌سره و موسڵ و نه‌جه‌ف كوژراون.
لێپرسراوانی ئه‌من و په‌روه‌رده‌ی ئه‌و شاره نه‌یانویست زانیاری ئاشكرابكه‌ن سه‌باره‌ت به ژماره‌ی ئه‌و مامۆستایانه‌ی له به‌سره هه‌ڵهاتوون یان كوژراون. به‌پێی ئاماره‌كانی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵای عێراق، له مانگی ئازاری ٢٠٠٣ ه‌وه تا ئێستا ٤٥٠٠ مامۆستا عێراقیان به‌جێهێشتووه.
له‌ناو زانكۆی به‌سره‌دا، چه‌ندین پۆسته‌ری پشتگیریی بۆ كه‌سایه‌تیه ئایینی و سیاسیه‌كان به دیواره‌كاندا هه‌ڵواسراون – ئه‌مه‌ش به‌ڵگه‌یه‌كی حاشاهه‌ڵنه‌گره له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه سیاسه‌ت چۆن دزه‌یكردۆته ناو ژیانی زانكۆوه و شتێكه زۆر له خوێندكاره‌كان ڕقیان لێیده‌بێته‌وه.
پارێزگای به‌سره بۆته گۆڕه‌پانی جه‌نگی حزب و لایه‌ن و میلیشیا و پیاوه ئایینیه شیعیه‌كان كه كه‌وتونه‌ته كێشمه‌كێش له ناو خۆیاندا بۆ ده‌ستبه‌سه‌راگرتنی یه‌ده‌كی نه‌وتی زۆروزهوهنی ئه‌و شاره و به‌نده‌ره ده‌ریاییه‌كه‌ی كه كه‌وتۆته سه‌ر كه‌نداو و لێیه‌وه نه‌وت ده‌نێررێته ده‌ره‌وه و شتومه‌كی پێویستيش هاورده‌ده‌كرێت. مه‌جلیسی ئه‌علای ئیسلامی و حیزبی ده‌عوه و سوپای مه‌هدیی موقته‌دا سه‌در ركابه‌ری یه‌كترده‌كه‌ن بۆ كۆنترۆڵكردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگا كه ئێستا حیزبی فه‌زیله كۆنترۆڵیكردووه.
یه‌كێك له‌و شتانه‌ی كه بۆ یه‌كه‌مجار ئاماژه‌ی به‌وه‌ده‌كرد میلیشیا ئایینیه‌كان هه‌وڵده‌ده‌ن كۆتوبه‌ند بخه‌نه سه‌ر ژیانی ڕۆژانه‌ی خوێندكاران، له ئازاری ٢٠٠٥ دا سه‌ریهه‌ڵدا كاتێك چه‌كداره شیعه‌كانی سه‌ر به موقته‌دا سه‌در هێرشیانكرده سه‌ر گروپێك له خوێندكارانی كۆلیژی ئه‌ندازیاری له كاتی سه‌یراندا له گۆڕه‌پانی ئه‌نده‌لوس له‌ناو شاری به‌سره. چه‌كداره‌كان كه كێبڵی لاستیكی و داریان پێ‌بوو، كه‌وتبوونه لێدانی خوێندكاره‌كان و هه‌ندێكیان به پیكاب بردبوون. به‌پێی هه‌واڵه‌کان كچێكی مه‌سیحی له ئه‌نجامی هێرشه‌كه‌دا گیانی له‌ده‌ستدابوو.
هه‌ڵپه‌ركێ و گۆرانی وتنی كوڕه‌كان و تێكه‌ڵبونیان له‌گه‌ڵ خوێندكاره كچه‌كاندا چه‌كدارانی سه‌ر به میلیشیاكه‌ی بێزار‌و توورهکردبوو.
له‌و خۆپیشاندانه‌دا كه له‌و هێرشه كه‌وتنه‌وه، خوێندكاران داوایان كرد سنورێك دابنرێت بۆ ده‌ستێوه‌ردانی سیاسی له كاروباری زانكۆ.
موهه‌ننه‌د مه‌نسوری، خوێندكار له زانكۆی به‌سره وتی، "ئه‌و ڕووداوه زه‌نگێكی خه‌ته‌رناكه ده‌رباره‌ی باری خراپی زانكۆكان به‌هۆی ده‌ستێوه‌ردانی ئه‌ندامانی لایه‌نه ئایینیه‌كانه‌وه."
به‌ڵام خوێندكاران ده‌ڵێن له‌و كاته‌وه گۆڕانكاریه‌كی وا ڕووینه‌داوه.
ڕه‌شا به‌هادلی، ٢٣، خوێندكاری كشتوكاڵ، وتی ئه‌و خوێندكارانه‌ی سه‌ر به لایه‌نه ئیسلامیه‌كانن به‌رده‌وام هاوه‌ڵه‌كانی ههراساندهكهن، "داوامان لێده‌كه‌ن زه‌نگی مۆبایله‌كانمان بگۆڕین، ئه‌و جلانه له‌به‌ربكه‌ین كه ئه‌وان پێیانباشه و شێوه‌ی داهێنانی قژیشمان بگۆڕین، هه‌موو ئه‌مانه گوایه به‌ناوی ئایینه‌وه."
هه‌روه‌ها مامۆستایان كه‌وتونه‌ته ژێر فشاری گروپه سیاسیه‌كانه‌وه، زۆرجار بۆ ئه‌وه‌ی یارمه‌تی خوێندكاره كه‌وتووه‌كان بده‌ن له تاقیكردنه‌وه‌كانیاندا دهریانبچێنن.
مانگی حوزه‌یرانی ڕابردوو، خوێندكارێك كه په‌یوه‌ندی به لایه‌نێكی ئیسلامیه‌وه هه‌بوو په‌لاماری مامۆستایهكیدا له كۆلیژی په‌روه‌رده چونكه نمره‌كانی بۆ زیادنهكردبوو بۆ ئه‌وه‌ی له وانه‌ی ئه‌و مامۆستایه‌دا ده‌ربچێت.
شایه‌تحاڵێك وتی مامۆستاكان و قوتابیه‌كان سه‌یری شه‌ڕه‌كه‌یان ده‌كرد، به‌ڵام كه‌س نه‌یده‌وێرا بكه‌وێته نێوانیانه‌وه، و دوای ئه‌وه‌ی مامۆستاكه ده‌مانچه‌كه‌ی له سه‌یاره‌كه‌ی ده‌رهێنا و چه‌ند ته‌قه‌یه‌كی بۆ ترساندنی خوێنكارهكه و بڵاوه‌پێكردنی قه‌ره‌باڵغیه‌كه كرد به ئاسمانا، شه‌ڕه‌كه هێوربۆوه.
حه‌كیم مه‌یاحی، سه‌رۆكی لیژنه‌ی ئه‌منی له ئه‌نجومه‌نی پارێزگای به‌سره ده‌وڵه‌تانی دراوسێی تاوانباركرد به‌وه‌ی له پشت ئه‌و هێرشانه‌وه‌ن كه ده‌كرێنه سه‌ر مامۆستایانی زانكۆ. به‌ڵام نه‌یووت مه‌به‌ستی چ ووڵاتێكه، وتیشی، "هه‌ندێك له‌و ووڵاتانه به‌پێی پیلانێكی ئێجگار ترسناك ئه‌جوڵێنه‌وه."
زۆر له مامۆستایان زیاتر له‌و لایه‌نه سیاسیانه ده‌ترسن كه له ناو خۆی عێراقدان. ئه‌و مامۆستایانه سكاڵای ئه‌وه ده‌كه‌ن لایه‌نه سیاسیه‌كان دزه‌یانكردۆته ناو هێزه‌كانی ئاسایشی ناوخۆوه و ئه‌مه‌ش وایان لێده‌كات دوودڵ بن له‌وه‌ی ئاسایش له هه‌ڕه‌شه و مامه‌ڵه‌ی خراپ ئاگاداربكه‌نه‌وه.
مه‌یاحی دووپاتیكرده‌وه كه "ره‌فتاری خراپ" له ناو ده‌زگاكانی ئاسایش‌دا هه‌بووه، به‌ڵام پێداگریشی كرد كه، "ئه‌مه ئه‌وه ناگه‌یه‌نێت كه جێی متمانه نین."
وتیشی كه زۆر له كێشه‌كان چاره‌سه‌ركراون و ئه‌نجومه‌نی پارێزگا داوای له هێزه‌كانی ئاسایش و لایه‌نه سیاسیه‌كان كردووه دهستوهرنهده ناو حه‌ره‌می زانكۆوه.
هه‌روه‌ها وتی هه‌موو ئه‌و رووداوانه‌ی باسیان لێوه‌كراوه "كرده‌وه‌ی تاكه‌كه‌سی بوون له‌لایه‌ن چه‌ند ئه‌ندامێكی دیاریكراوی حیزبه‌كانه‌وه" نه‌وه‌ك به‌شێك بووبێت له شاڵاوێكی فراوان.
به‌ڵام ئه‌بو محه‌ممه‌د ئیبراهیمی كه مامۆستایه له زانكۆی به‌سره له‌سه‌ر ئه‌م ڕایه كۆك نیه.
ئیبراهیمی وتی، "حیزبه ئیسلامیه توندڕه‌وه‌كان له به‌سره كۆنترۆڵی هه‌موو شتێكیان كردووه. ئه‌و حیزبانه ئه‌جێندای خۆیان به سه‌ر خه‌ڵكدا ده‌سه‌پێنن له ڕێگه‌ی میلیشیاكانیانه‌وه كه هه‌ڕه‌شه له خه‌ڵك ده‌كه‌ن و ده‌یانكوژن."
زیا مو‌سا په‌یامنێری (IWPR)ه له باشوری عێراق