متمانه‌ی خه‌ڵكی فه‌لوجه به دادپه‌روه‌ریی داگای ناوچه‌كه ده‌گه‌ڕێته‌وه
خه‌ڵكی فه‌لوجه خۆشحاڵن به گه‌ڕانه‌وه‌ی دادگای شاره‌كه، دوای ئه‌وه‌ی چه‌ندین ساڵ له‌گه‌ڵ دادپه‌روه‌ریی خێڵه‌كی هه‌ڵیان كرد.
متمانه‌ی خه‌ڵكی فه‌لوجه به دادپه‌روه‌ریی داگای ناوچه‌كه ده‌گه‌ڕێته‌وه
خه‌ڵكی فه‌لوجه خۆشحاڵن به گه‌ڕانه‌وه‌ی دادگای شاره‌كه، دوای ئه‌وه‌ی چه‌ندین ساڵ له‌گه‌ڵ دادپه‌روه‌ریی خێڵه‌كی هه‌ڵیان كرد.
ساڵێك دواتر، ئه‌حمه‌د گورزی دووه‌می به‌ركه‌وت كاتێك سه‌رۆك هۆزێك بڕیاریدا كوڕه یه‌ك ساڵانه‌كه‌ی بسپێرێت به خزمی مێرده مردووه‌كه‌ی له‌به‌ر ئه‌وه‌ی شووی كردبوویه‌وه. ئه‌و كاته دادگا حكومییه‌كان له فه‌لوجه داخرا بوون، بۆیه ئه‌حمه‌د هیچ رێگایه‌كی تری نه‌بوو جگه له په‌سه‌ندكردنی بڕیاری سه‌رۆك هۆزه‌كه.
ئه‌حمه‌د سووربوو له‌سه‌ر گێڕانه‌وه‌ی كوڕه‌كه‌ی، به‌م دواییه روویكرده دادگای فه‌لوجه دوای ئه‌وه‌ی دووباره كرایه‌وه. هه‌ر كه دادوه‌ره‌كه كوڕه‌كه‌ی بۆ گێرایه‌وه، پاسه‌وانه‌كان ناچاربوون ئه‌حمه‌د بوه‌ستێنن كاتێك هه‌وڵیدا ده‌سكه گوڵێك به‌ئاڕاسته‌ی دادوه‌ره‌كه بهاوێژێت.
ئه‌حمه‌د له‌كاتی دابه‌شكردنی شیرینی به‌سه‌ر ئه‌و كه‌سانه‌ی ئاماده‌ی دانیشتنه‌كه بوون، به IWPRی وت، "كاتێك دایكێك كوڕه‌كه‌ی بۆ ده‌گه‌ڕێته‌وه دوای ئه‌وه‌ی بێ ئومێد بووبێت دووباره ببینێته‌وه، ئه‌مه شتێكه وه‌سف ناكرێت. تام و چێژی دادپه‌روه‌ری له‌بیر ناكرێت. له‌گه‌ڵ كوڕه‌كه‌مدا ئاهه‌نگ ده‌گێڕم چونكه دووباره هه‌موو شتێك راست كرایه‌وه."
گه‌ڕانه‌وه‌ی دادگای فه‌لوجه متمانه‌ی خه‌ڵكی شاره‌كه‌ی سه‌باره‌ت به سه‌روه‌ریی یاسا گێڕاوه‌ته‌وه. بۆ چه‌ندین ساڵ له فه‌لوجه، كاتێك ده‌زگا و ده‌سه‌ڵاتی دادگه‌ری نه‌مابوون، سه‌رۆك هۆزه‌كان مشت و مڕی یاساییان یه‌كلایی ده‌كرده‌وه. سه‌رۆك هۆزه‌كان كه له‌به‌ر "دادپه‌روه‌ریی خێڵه‌كی" له یاسای عێراقیان لاده‌دا خه‌ڵكێكی زۆریان توڕه كرد و ده‌ڵێن بڕیاره‌كانی ئه‌و سه‌رۆك هۆزانه نایه‌كسان و نایاسایی بوون.
نائارامیی چه‌ند ساڵه‌ی پارێزگای ئه‌نباڕ بووه مایه‌ی داخستنی دادگاكان و نووسینگه‌كانی پارێزه‌ران و زۆربه‌ی دام و ده‌زگا و شوێنه بازرگانییه‌كان تا سه‌ره‌تای ساڵی ٢٠٠٨. ئیتر دادوه‌رانی فه‌لوجه به‌شێوه‌یه‌كی پچڕپچڕ ده‌ستیانكرده‌وه به گوێگرتن له كه‌یسه‌كان و ئێستاش رۆژانه نزیكه‌ی ٤٠ كه‌یس به‌ڕێوه ده‌به‌ن.
عه‌بدوڵڵا جاسم، یه‌كێكه له حه‌وت دادوه‌ره‌كه‌ی دادگای فه‌لوجه، وتی دادگاكه ئێستا گوێ له كه‌یسی نوێ ده‌گرێت و به‌و مشتومڕانه‌شدا ده‌چێته‌وه كه له لایه‌ن سه‌رۆك هۆزه‌كانه‌وه بڕیاره‌كانیان ده‌ركراون. دادوه‌ران دان به یاسا یان بڕیاری خێڵه‌كی دانانێن.
جاسم وتی كه‌یسه‌كان رۆژانه زیاد ده‌كه‌ن و ئه‌مه‌ش ئاماژه‌یه‌كه كه متمانه‌ی خه‌ڵك به سیسته‌می دادپه‌روه‌ری خه‌ریكه زیاد ده‌كات. به‌هۆی زۆری داواكانه‌وه، كرێی پارێزه‌ران له‌به‌رزبوونه‌وه‌دایه و بۆ هه‌ر كه‌یسێك گه‌یشتۆته ١،٠٠٠ دۆلار.
ره‌خنه‌گران ده‌ڵێن سه‌رۆك هۆزه‌كان پێوه‌ره خێڵه‌كییه‌كانیان ده‌كرده بناغه‌ی بڕیاره‌كانیان و هه‌ندێ جاریش ته‌نها گوێیان له یه‌ك لایه‌نی ناكۆكییه‌كه ده‌گرت به‌ر له‌وه‌ی بڕیار بده‌ن.
"بێ گومان خه‌ڵك رێز له دادگا و دادوه‌ران ده‌گرێت،" كه‌مال عانی، راوێژكاری پارێزگاری ئه‌نباڕ، وتی. "خه‌ڵك ماندووبوون له یاسا خێڵه‌كییه‌كان و ئه‌و بڕیاره ناڕوونانه‌ی به‌پێی ده‌سه‌ڵات و توانا و سامانی خێڵ ده‌دران."
رێوشوێن و سزاكان به‌پێی پێوه‌ره خێڵه‌كییه‌كان زۆر جیاوازن. بۆ نموونه، دز له‌وانه‌یه ده‌ستی ببڕدرێته‌وه ئه‌گه‌ر تاوانبار ده‌رچوو له لایه‌ن سه‌رۆك هۆزێكه‌وه كه په‌یڕه‌وی له لێكدانه‌وه تونده‌كانی یاسای ئیسلام بكات. له‌وانه‌یه سه‌رۆك هۆزێكی تر بڕیار بدات خانووه‌كه‌ی لێ بسه‌نێت ئه‌گه‌ر كه‌لوپه‌له دزراوه‌كان نه‌گێڕێته‌وه یان له‌وانه‌یه زۆری لێبكات دوو هێنده‌ی ئه‌و شتانه‌ی دزیبوونی شت بگه‌ڕێنێته‌وه.
شێخ مالیك زه‌وبه‌عی، سه‌رۆك هۆزه و سه‌رپه‌رشتی ده‌یان كه‌یسی كردووه وه‌ك ناكۆكی له‌سه‌ر مافی ئاو و زه‌وی و زار و كوشتن و ته‌ڵاقدان له نێوان ساڵانی ٢٠٠٦ و ٢٠٠٧، ده‌ڵێت سه‌رۆك هۆزه‌كان كه هێشتا هه‌ڵده‌ستن به به‌رقه‌راركردنی دادپه‌روه‌ری له شارۆچكه و گونده‌كانی ئه‌نباڕ به‌زۆری مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئه‌و ناكۆكیانه‌دا ده‌كه‌ن كه له نێوان تاكه‌كانی هه‌مان خێڵدا سه‌ریانهه‌ڵداوه.
ئێستا ژماره‌ی ئه‌و كه‌یسانه‌ی ده‌بردرێنه لای زه‌وبه‌عی زۆر كه‌مترن. دوا كه‌یس كه سه‌رپه‌رشتی كردبێت مانگی رابردوو بوو كاتێك ناوبژیكرد له‌نێوان دایك و باوكێك و به‌ڕێوه‌به‌ری قوتابخانه‌یه‌ك كه ده‌یویست كوڕه‌كه‌یان به‌هۆی به‌دڕه‌فتارییه‌وه ده‌ربكات.
هه‌ندێ سه‌رۆك هۆز په‌ستن به‌و ره‌خنانه‌ی كه ده‌ڵێن بڕیاره‌كانیان دادپه‌روه‌رانه نین. "هیچ هۆكارێك بۆ ئه‌و قسانه‌ی خه‌ڵك نابینم،" شێخ ره‌عد دوله‌یمی، وتی. "ئێمه كه‌سمان بانگ نه‌كردووه - خه‌ڵكه‌كه خۆیان هاتوونه‌ته لامان چونكه ده‌زانن ئێمه ده‌سه‌ڵات و هێزمان هه‌یه."
دوله‌یمی ته‌ئكیدی كرده‌وه دادپه‌روه‌ریی خێڵه‌كی كه‌لێنێكی پڕكردۆته‌وه كاتێك یاسا و ئاسایش له ئه‌نباڕ بوونیان نه‌بوو.
"به‌ڕاستی مه‌به‌ستم ئه‌وه نه‌بووه كه‌س ئه‌زیه‌ت بده‌م – بێ گومان بڕیاره خێڵه‌كییه‌كان جیاوازن له حوكمی یاسایی و دادگه‌ری.
كه‌یسێك كه به كه‌یسی سه‌گه‌كه ناوی ده‌به‌ن و له مانگی حوزه‌یراندا چووه‌ته به‌رده‌م دادگا، بۆته باس و خواسی فه‌لوجه. سزای سێ مانگ زیندانی به‌سه‌ر پۆلیسێكدا سه‌پێنراوه به‌هۆی كوشتنی سه‌گێك كاتێك له واجبدا بووه.
خه‌میس موزی كه خاوه‌نی سه‌گه‌كه بووه وتی چه‌ند سه‌رۆك هۆزێك پێشنیاریان كردبوو پاره و شه‌ش سه‌گی ره‌سه‌نی پێ بده‌ن تا واز له داواكه‌ی بهێنێت. موزی ره‌تیكردۆته‌وه و داوای دادپه‌روه‌ری كردبوو بۆ سه‌گه‌كه‌ی.
"ئه‌م سه‌گه په‌سه‌ندترین شتم بوو،" موزی وتی. "به‌ڵام هه‌میشه له‌بیرمه ده‌یان كه‌س له‌م شاره‌دا به‌بێ هیچ هۆكارێكی په‌سه‌ند كوژران و بكوژه‌كانیشیان سزا نه‌دران، ئه‌مه وام لێده‌كات وابیربكه‌مه‌وه كه دادپه‌روه‌ری له‌به‌رامبه‌ر سه‌گێكدا چه‌سپا به‌ڵام نه‌ك مرۆڤێك."
دادگای فه‌لوجه به‌ته‌نها به‌هۆی زۆری خه‌ڵكه‌وه بارێكی قورسی به‌سه‌ره‌وه‌یه، حه‌وت دادوه‌ر سه‌رپه‌رشتی كه‌یسه‌كان ده‌كه‌ن كه جۆره‌ها ناكۆكی له‌خۆ ده‌گرن، له كێشه‌ی زه‌وی زاره‌وه تا كوشتن. دادگاكه خزمه‌ت به‌٧٥٠،٠٠٠ كه‌س ده‌كات و دادوه‌ران و پارێزه‌رانیش كه كاتێك توندوتیژی ئه‌و شاره‌ی كاولكرد ده‌كرانه ئامانج ژماره‌یان كه‌مه.
باڵه‌خانه‌ی دادگاكه وه‌ك سوپاگه به‌كارهاتووه له شه‌ڕی نێوان هێزه‌كانی ئه‌مریكا و یاخیبوواندا و چه‌ند قه‌ناسێكیش له‌سه‌ر بانه‌كه‌یدا جێگیر ببوون.
شاره‌زایانی ناوچه‌كه ده‌ڵێن گه‌نده‌ڵیی دادوه‌ری كێشه‌یه‌ك نییه له فه‌لوجه، به‌ڵام دادوه‌ران پێویستیان به راهێنانه له‌سه‌ر مافه‌كانی مرۆڤ و بنه‌ماكانی دیموكراسی تا ده‌ستووری نوێی وڵات په‌یڕه‌و بكه‌ن.
كه‌چی دادگاكه جۆش و خرۆشی خه‌ڵكه‌كه‌ی بزواندووه. دانیشتوانی شاره‌كه ده‌ڵێن بڕیاره‌كانی دادگاكه له بڕیاره‌كانی سه‌رۆك هۆزه‌كان دادپه‌روه‌رانه‌تره.
خه‌لیل ناسڕ، دارتاشه، سكاڵای له دژی دكتۆرێك تۆمار كرد پاش ئه‌وه‌ی خێزانه ٣٣ ساڵیه‌كه‌ی دوابه‌دوای نه‌شته‌رگه‌رییه‌ك مرد. ئه‌و دكتۆره كه نه‌شته‌گه‌ری بۆ منداڵدانی ژنه‌كه ئه‌نجام دابوو بیریچووبوو مقه‌سێك بهێنێته ده‌ره‌وه، به‌م هۆیه‌شه‌وه ژنی ناسڕ تووشی خوێنبه‌ربوون بوو و مرد.
دادوه‌ر مۆڵه‌تی پزیشكی له دكتۆره‌كه سه‌نده‌وه و عیاده‌كه‌ی پێ داخست و فه‌رمانیشی پێكرد غه‌ڕامه‌یه‌كی زۆر بدات.
ناسڕ ده‌ڵێت دكتۆره‌كه له خێڵێكی ناودار بوو، به‌ڵام دادگا دادپه‌روه‌رانه مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ كه‌یسه‌كه‌دا كرد. "پێم وانییه هیچ شتێكم به‌ده‌ست بهێنایه ئه‌گه‌ر بچوومایه‌ته دادگای خێڵه‌كی. به ئاسانی ده‌یانوت ئه‌وه قه‌ده‌ری ژنه‌كه‌م بووه و به‌پێی پێوه‌ره خێڵه‌كییه‌كانیش ناكرێت دكتۆر تاوانبار بكرێت."
عوسمان موختار راهێنراوێكی IWPRه له فه‌لوجه.