موسڵ بووه‌ته شاری دێوه‌زمه‌كان
په‌یامنێرێكی راهێنراوی IWPR كاتێك ده‌گه‌ڕێته‌وه موسڵ، شارێكی خه‌مناك و چۆڵ ده‌بینێته‌وه، به‌حاڵ ئه‌م شوێنه "جوان"ه ده‌ناسێته‌وه كه ١٢ ساڵ له‌مه‌وبه‌ر سه‌ردانیكردوه.
موسڵ بووه‌ته شاری دێوه‌زمه‌كان
په‌یامنێرێكی راهێنراوی IWPR كاتێك ده‌گه‌ڕێته‌وه موسڵ، شارێكی خه‌مناك و چۆڵ ده‌بینێته‌وه، به‌حاڵ ئه‌م شوێنه "جوان"ه ده‌ناسێته‌وه كه ١٢ ساڵ له‌مه‌وبه‌ر سه‌ردانیكردوه.
موسڵ زۆر خۆڵاوی بوو و خه‌ڵكه‌كه‌شی له‌سه‌ر شه‌قامه‌كاندا ڕه‌نگ زه‌رد و لاواز بوون. گشت میوانخانه‌كان داخرابوون. زۆربه‌ی خه‌ڵكه ده‌وڵه‌مه‌نده‌كه‌ی موسڵ له ٢٠٠٤ ڕایان كردبوو.
قه‌ده‌غه‌كردنی هاتووچۆ له ١٠ی شه‌و ده‌ستی پێكرد به‌ڵام زۆربه‌ی خه‌ڵكه‌كه له‌گه‌ڵ ڕۆژئاوابووندا گه‌ڕابوونه‌وه ماڵه‌وه. ده‌نگی ته‌قه ناوبه‌ناو به درێژایی ڕۆژ ده‌بیسترێت و خه‌ڵكه‌كه‌ش ئه‌مه‌یان به‌لاوه شتێكی ئاساییه.
هه‌رچه‌نده پارێزگای نه‌ینه‌وا ویستوویه‌تی پڕۆژه‌ی ئاوه‌دانكردنه‌وه ئه‌نجام بدات، به‌ڵێنده‌ره‌كان نا‌وێرن لێره كار بكه‌ن. یاخیبووان قوتابخانه و باڵه‌خانه نوێیه‌كان ده‌ته‌قێننه‌وه.
بۆ یه‌كه‌م جار له هاوینی ١٩٩٦، كاتێك ١٥ ساڵان بووم، چوومه موسڵ، كه پایته‌ختی پارێزگای نه‌ینه‌وایه.
ئه‌و كاته، كوردستانی عێراق به‌هۆی گه‌مارۆی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له‌سه‌ر عێراق و هه‌روه‌ها به هۆی حكومه‌تی پێشووی عێراقه‌وه، دابڕابوو.
قه‌یرانی سووته‌مه‌نی ئه‌و كاته له كوردستان هه‌بوو، بۆیه باوكم هه‌موو ڕۆژێك ده‌چووه موسڵ تا ئۆتۆمبێڵه‌كه‌ی، جۆری ڤۆڵكسواگن مۆدێڵ ١٩٨٨، پڕ بكات له به‌نزین. كاتێك ده‌گه‌ڕایه‌وه كوردستان به‌نزینه‌كه‌ی ده‌فرۆشته‌وه.
به‌ڕاستی سه‌ردانكردنی موسڵم زۆر به‌لاوه خۆش بوو. ئه‌م سێیه‌م گه‌وره‌ترین شاره‌ی عێراق شارێكی گه‌وره و زۆر جوان بوو، وام ده‌زانی كه‌وتووه‌ته وڵاتێكی تری جیا له‌وه‌ی هه‌ولێری شوێنی له‌دایكبوونم كه نزیكه‌ی ٧٠ كیلۆمه‌تر لێیه‌وه دووره.
دوای دابڕانێكی ١٢ ساڵی، به‌م دواییه گه‌ڕامه‌وه ئه‌و شاره - كه له ڕووخانی ڕژێمی پێشووه‌وه له ٢٠٠٣دا پڕه له توندوتیژی و نائارامی – تا راپۆرت له‌سه‌ر ڕه‌وشه‌كه‌ی بنووسم.
سه‌فه‌ره‌كه‌م له‌گه‌ڵ ئه‌ندامێكی یه‌كێك له دوو حزبه سه‌ره‌كییه‌كی كوردستان و به ئۆتۆمبێڵێكی كۆن ئه‌نجامدا. "ئێمه ئۆتۆمبێڵی كۆن به‌كار ده‌هێنین تاكو سه‌رنجی چه‌كداران و ڕفێنه‌ران ڕانهكێشین،" شوفێره‌كه وتی.
له ڕۆژی دووه‌می سه‌فه‌ره‌كه‌مدا، پۆلیسی عێراقی به‌ناو شاره‌كه‌دا گێڕامیان. خه‌ڵك ناوی شه‌قام و چوارڕێیان و گه‌ڕه‌كه‌كانیان گۆڕیوه. كه‌س ناوێرێت شه‌وان به "شه‌قامی مه‌رگ"دا گوزه‌ر بكات چونكه چه‌كداران ده‌یكوژن. تا ئێستا چه‌ند ئۆتۆمبێڵێك له "چوارڕێیانه سووتاوه‌كه" ته‌قیونه‌ته‌وه.
چه‌ند ناوچه‌یه‌ك هه‌ن ئێستا خه‌ڵك به "گه‌ڕه‌كه‌كانی تیرۆركردن" ناویان ده‌به‌ن. له‌م ناوچانه‌دا چه‌كداران ئه‌فسه‌رانی ئاسایش و ئه‌ندامانی پارته سیاسییه‌كان به ڕۆژی ڕووناك ده‌كوژن.
پۆلیسێك وتی یاخیبووان ٥٠،٠٠٠ دیناری عێراقی ده‌ده‌ن به هه‌رزه‌كاران بۆ چاندنی بۆمب له‌سه‌ر ڕێگاكاندا.
زۆربه‌ی دانیشتوانی موسڵ لایه‌نگری سه‌دام حوسێن بوون و زۆربه‌ی ئه‌فسه‌رانی سوپای سه‌دام له خه‌ڵكی موسڵ بوون.
پارێزگاری نه‌ینه‌وا دوره‌ید محه‌مه‌د كه‌شموله پێی وتم پارێزگاكه‌ی مه‌ترسیدارترین شوێنه له عێراق – كه سنوورێكی فراوان و نه‌پارێزراوی له‌گه‌ڵ سوریادا هه‌یه و بووه‌ته مایه‌ی ڕاكێشانی چه‌كداران له سه‌رتاسه‌ری وڵاته‌وه.
حكومه‌تی سوریا نكوڵی له تۆمه‌ته‌كانی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان ده‌كات كه تۆمه‌تباری ده‌كات به‌وه‌ی ڕێگا به چه‌كداران ده‌دات بێنه ناو عێراقه‌وه. سوریا ده‌ڵێت ئه‌وه‌ی له‌ده‌ستی هاتووه كردوویه‌تی بۆ قایمكردنی سنووره‌كان.
كه‌شموله وتی بێكاری فاكته‌رێكی سه‌ره‌كیی نائارامی موسڵه. هه‌روه‌ها ده‌ڵێت ده‌وروبه‌ری شاره‌كه له ناوه‌ڕاستی شار ئارامتره كه زۆربه‌ی داموده‌زگا ڕه‌سمی و حكومییه‌كانی لێیه. هه‌روه‌ها ئه‌وه‌شی وت كه زۆربه‌ی چه‌كداران له ده‌ره‌وه‌ی موسڵ ده‌ژین، به‌ڵام له گه‌ڕه‌كه‌كانی ناوه‌وه‌ی شار هێرشه‌كانیان ئه‌نجام ده‌ده‌ن.
جێگری پارێزگای موسڵ خه‌سره‌و گۆران وتی متمانه نییه له نێوان هێزه‌كانی ئاسایش له پارێزگاكه كه پێكهاتوون له عه‌ره‌بی شیعه و سوننه و كورد.
سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق نوری مالیكی خه‌ریكی گۆڕینی هێزه كوردهییهكانه، كه له ژێر فه‌رمانی وه‌زاره‌تی به‌رگری عێراق كار ده‌كه‌ن، به‌و هێزانه‌ی كه وابه‌سته‌ی حكومه‌تی ناوه‌ندین. ئه‌مه‌ش له‌به‌ر مه‌ترسی ئه‌وه‌یه كه سه‌ربازه كورده‌كان له موسڵ وابه‌سته‌ی سه‌ركرده كورده‌كانن زیاتر له به‌غدا.
مالیكی فه‌رمانیكردووه هێزه كوردییه‌كان بگوازرێنه‌وه پارێزگاكانی ناوه‌راست و باشوور، به‌ڵام ئه‌م سه‌ربازانه فه‌رمانه‌كه‌یان ره‌تكردووه‌ته‌وه ده‌ڵێن مه‌به‌ستی سیاسی له پشته‌وه‌یه.
سه‌ربازه كورده‌كان ئه‌م فه‌رمانه‌یان وه‌ك سووكایه‌تییه‌ك وه‌سف كرد و باسیان له‌وه كرد كه ئه‌وان یه‌كه‌م كه‌س بوون نێردرانه موسڵ له ساڵی ٢٠٠٣دا تا له‌گه‌ڵ چه‌كداراندا بجه‌نگن. ده‌ڵێن زۆرێك له هاوڕێكانیان ژیانی خۆیان له‌ده‌ست داوه كاتێك هه‌وڵیان داوه ئاسایش بۆ پارێزگاكه دابین بكه‌ن.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا، ئێستا ئه‌فسه‌ران و عه‌ره‌به سوننه‌كانی سوپای سه‌دام حوسێن خه‌ریكن په‌یوه‌ندی به یه‌كه‌كانی سوپای عێراقه‌وه ده‌كه‌ن له پارێزگای نه‌ینه‌وا و له ته‌ك كورده‌كاندا له دژی چه‌كداران ده‌جه‌نگن.
موقه‌دده‌م فوئاد محه‌مه‌د عه‌لی عه‌ره‌بێكی سوننه و ئه‌فسه‌رێكی سوپای پێشووه ئێستا ڕابه‌رایه‌تی ئۆپراسیۆنه‌كانی لیوای پێنج ده‌كات له موسڵ.
عه‌لی باس له‌وه ده‌كات كه ئه‌و ڕۆژه‌ی په‌یكه‌ری سه‌دام حوسێن له به‌غدا داگیرا، كه ئه‌مه‌ش نیشانه‌ی كۆتایی هاتنی سه‌رده‌می به‌عس بوو، ئه‌و له بێجی بووه كه ده‌كه‌وێته باكووری به‌غدا و پارێزگاری له كۆگایه‌كی چه‌ك كردوه.
عه‌لی په‌یوه‌ندی به سوپای نوێی عێراقییه‌وه نه‌كرد كاتێك یه‌كه‌م جارا دامه‌زرا. له ساڵی ٢٠٠٥دا، پاش ماوه‌یه‌كی زۆر له بێكاری، عه‌لی و خێزانه‌كه‌ی چوونه هه‌ولێر و له وێدا خۆی ناونووس كرد تا له ڕیزی سوپای عێراقی له موسڵ خزمه‌ت بكات.
"ئه‌فسه‌رانی پێشوو خه‌ریكی گه‌ڕانه‌وه‌ن بۆ ڕیزی سوپا، چونكه بێتاقه‌ت بون له چه‌كداران، بێتاقه‌ت بون له بێكاری،" عه‌لی وتی. هه‌روه‌ها ئه‌وه‌ش وت كه هیچ جیاوازییه‌ك له نێوان كورد و عه‌ره‌بدا له لیواكهیدا نییه.
گۆران، كه كوردێكی سه‌ر به لیستی هاوپه‌یمانیی كوردستانه كه به لیستی برایه‌تیی نه‌ینه‌واش ناسراوه، ده‌ڵێت نزیكه‌ی ١،٥ ملیۆن كه‌س له پارێزگاكه مافی ئه‌وه‌یان هه‌یه له هه‌ڵبژاردنی ئه‌مجاره‌ی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان ده‌نگ بده‌ن. پێی وایه یه‌ك ملیۆن كه‌س ده‌نگی خۆیان ده‌ده‌ن.
پێشبینی ده‌كرێت ئه‌م هه‌ڵبژاردنه سه‌ركرده‌ی زیاتری عه‌ره‌ب بهێنێته ناو بازنه‌ی ده‌سه‌ڵاته‌وه. عه‌ره‌به سوننه‌كان، كه به ئه‌ندازه‌یه‌كی زۆر بایكۆتی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكانی ٢٠٠٥ یان كرد، له هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌مجاره به‌شداری ده‌كه‌ن.
گۆران وتی ٣٧ لیست له نه‌ینه‌وا ناوی خۆیان تۆمار كردووه تا به‌شداری له هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نه‌كان بكه‌ن كه له ٣١ی كانونی دووه‌می ٢٠٠٩ ساز ده‌كرێت. هه‌ندێك له لیسته‌كان هی ئه‌ندامه‌كانی پێشووی حزبی به‌عسن و هه‌ندێكیش سه‌ر به سه‌رۆك هۆزهكانن.
گۆران پێی وایه زۆربه‌ی عه‌ره‌به سوننه‌كانی ئێره به‌پێی ئینتیما عه‌شایه‌ری و نه‌ته‌وه‌ییه‌كان ده‌نگ ده‌ده‌ن وه‌ك له ئایینی.
به‌ڵام دیار نییه ئاخۆ موسڵ دوای هه‌ڵبژاردنه‌كان ئارامتر ده‌بێت یان نا. تا راده‌یه‌ك ئه‌مه ده‌وه‌ستێته‌وه سه‌ر ئه‌وه‌ی ئاخۆ ده‌نگدانه‌كه دادپه‌روه‌ردانه ده‌بێت و ئاخۆ گشت لایه‌نه‌كان ئه‌نجامه‌كان په‌سه‌ند ده‌كه‌ن.
پاش ته‌نها دوو رۆژ له موسڵ، په‌رۆشی گه‌ڕانه‌وه بووم بۆ ماڵه‌وه. شوفێرهكهمان بڕیاریدا ڕێگایه‌كی جیا له‌وه‌ی پێیدا هاتبووینه شاره‌كه بگرێته‌به‌ر تا بگه‌ڕێینه‌وه.
شوفێرهكهمان وتی باشتر وایه كه راسته‌وخۆ به‌و گهرهكانهدا رهتبین كه زۆربه‌ی چه‌كدارانی تێدا ده‌ژین چونكه ئه‌گه‌ری كه‌وتنه‌به‌ر هێرش له‌و شوێنانه كه‌متره.
كاتێك له شاره‌كه ده‌رده‌چووین، شوفێره‌كه وتی، "با ئه‌م شاری دێوه‌زمه‌یه به‌جێبهێڵین و بگه‌ڕێینه‌وه هه‌ولێر و تۆزێك ژیانی ئاسایی بژین."
قاسم خدر رۆژنامه‌نووسێكی راهێنراوی IWPR له هه‌ولێر.