میلیشیاكان له دیاله هه‌ڕه‌شه له ده‌نگده‌ران ده‌كه‌ن
نووسینی په‌یامنێرێكی راهێنراوی IWPR له به‌عقوبه (ICRی ژماره ٢٨٢، ٣٠-١-٢٠٠٩)
میلیشیاكان له دیاله هه‌ڕه‌شه له ده‌نگده‌ران ده‌كه‌ن
نووسینی په‌یامنێرێكی راهێنراوی IWPR له به‌عقوبه (ICRی ژماره ٢٨٢، ٣٠-١-٢٠٠٩)
له‌م ناوچانه، كه زۆربه‌یان ده‌كه‌ونه باشووری شاری به‌عقوبه، هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردن سنوورداره. له‌و شوێنانه گروپه چه‌كداره‌كان به‌یاننامه‌یان بڵاوكردووه‌ته‌وه و هۆشیاریان داوه به خه‌ڵك كه به‌شداری له هه‌ڵبژاردنه‌كاندا نه‌كه‌ن.
به‌لای خه‌ڵكی دیاله‌وه، ئاسایش گه‌وره‌ترین كێشه‌ی هه‌ڵبژاردنه. به‌م دواییانه، پارێزگاكه توندوتیژی زۆری به‌خۆیوه دیوه له‌نێوان میلیشیاكان و هێزه‌كانی ئاسایش.
پاڵپشتی بۆ حزبه ئیسلامییه‌كان كه‌می كردووه. خه‌ڵك سوورن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ده‌نگ بۆ ئه‌و كه‌سانه بده‌ن كه ئه‌جێندای ئایینی‌یان نییه.
له ناوچه‌كانی تری دیاله كه هێنده مه‌ترسیدار نین، لافیته‌و پۆسته‌ر، كه به‌شێكن له سیمای هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردن، به‌دیده‌كرێن.