ناچاریانکردم خۆم بسوتێنم
دایكی سێ منداڵ له‌تاو مه‌ینه‌تی ژیانی په‌نا ده‌باته‌به‌ر خۆسوتاندن
ناچاریانکردم خۆم بسوتێنم
دایكی سێ منداڵ له‌تاو مه‌ینه‌تی ژیانی په‌نا ده‌باته‌به‌ر خۆسوتاندن
ئه‌بوایه من هه‌ر له‌سه‌ره‌تای شوكردنمه‌وه خۆم بسوتێنم.
هه‌ر له‌مانگی یه‌كه‌می شوكردنمه‌وه كه‌مێرده‌كه‌م هه‌ڵسوكه‌وتی زۆر خراپ یوو له‌گه‌ڵم به‌تایبه‌ت كاتێك پێم وت من ئه‌مه‌وێت بخوێنم، من به‌و مه‌رجه شوم پێكرد كه رێگری خوێندنم لێنه‌كات، چونكه من له پۆلی سێی ناوه‌ندی بووم، زۆریش زیره‌ك بووم.
به‌ڵام ئه‌و هیچ خوێنده‌وارییه‌كی نه‌بوو، بۆیه نه‌یده‌هێشت منیش بچمه‌وه، مێرده‌كه‌م پێشمه‌رگه‌یه جگه له‌به‌كارهێنانی تفه‌نگ هیچی تر نازانێت.
كاتێك كه پێموت درێژه به خوێندن ئه‌ده‌م تێروپری لێدام ، دوای ناچاربووم كه قبوڵی بكه‌م و وازم له خوێندن هێنا. هه‌میشه بیانوی پێئه‌گرتم، دڵی زۆر لێم پیسبوو ته‌نانه‌ت بۆ بازاریش نه‌یده‌هێشت به ته‌نها بچم. هه‌میشه برایه‌كی یان خوشكێكی له‌گه‌ڵ ئه‌ناردم، هه‌رگیز خۆشی نه‌ده‌هات بۆ بازار له‌گه‌ڵم، ئه‌وه پیاسه‌كردن هه‌ر هیچ.
بیرمه جارێكیان تازه منداڵێكمان بوبو، زۆر نه‌خۆش بوو. مێرده‌كه‌م له ماڵ نه‌بوو، براو خوشكه‌كانیشی نه‌هاتن له‌گه‌ڵم، ناچار خۆم بردم بۆ خه‌سته‌خانه. كه‌هاتمه‌وه به‌خۆی و دایكی كه‌وتنه لێدانم ئه‌وكات ته‌مه‌نم 18 ساڵان بوو، هه‌ر له‌وكاته‌وه هه‌وڵمدا خۆم بسوتێنم به‌ڵام خوشكێكی مێرده‌كه‌م ده‌ستی گرتم و نه‌ی هێشت.
ئێستا من كه ته‌مه‌نم 24 ساڵانه، به‌درێژای شوكردنم ژیانم پربووه له ئاژاوه. ئێمه له‌گه‌ڵ ماڵی خه‌سومدا ده‌ژییان هه‌رچی خه‌سوم بیوتایه مێرده‌كه‌م به‌قسه‌یده‌كرد، قه‌ت گوێی بۆ من نه‌ده‌گرت.
ئه‌م شه‌رو فه‌رته‌نه‌یه درێژه‌ی كێشا، من له‌به‌ر خاتری سێ مناڵه‌كه‌م ناچاربووم كه هه‌موو شت قبوڵبكه‌م، چونكه ئه‌مزانی دوای منداڵه‌كانیشم وه‌ك خۆم كڵۆڵ ده‌بن به‌ده‌ست باوكیانه‌وه.
نه‌گبه‌تیه‌كه‌ی من له‌وه‌دا بوو كه باوك و براكانیشم له‌گه‌ڵم خراپ بوون، بیرمه دووجار تۆرام كه‌چی دوای لێدانێكی زۆر خۆیان هێنامیانه‌وه بۆ ڵای مێرده‌كه‌م. به مێرده‌كه‌میان وت، "هه‌رچی لێئه‌كه‌ی بیكه، ژنی خۆته تۆ خاوه‌نی ئه‌م ژنه‌یت نه‌ك ئێمه."
ئه‌م زستانه بوو كه به‌ته‌واوه‌تی بیرم له خۆكوشتن یان خۆسوتاندن كرده‌وه، ئه‌ویش به‌هۆی ئه‌وه‌ی مێرده‌كه‌م به‌هه‌ق و ناهه‌ق تێیهه‌ڵه‌دام، دایكی بوختانی بۆ ئه‌كردم، به‌تایبه‌ت ئه‌وكاته‌ی كه ئه‌چووم بۆ خوێندنی ئێواران.
جارێك ئێواره بوو له‌ده‌رس خوێندن ئه‌گه‌رامه‌وه سه‌یره‌كه‌م مێرده‌كه‌م به‌دارێكه‌وه له‌به‌رده‌رگا وه‌ستاوه هه‌ر كه گه‌یشتمه نزیك ماڵه‌وه به به‌رچاوی خه‌ڵكی گه‌ڕه‌كه‌وه كه‌وته لێدانم تا كردمی به‌ژوورا. ده‌ستێكی شكاندم كه‌چی نه‌یهێشت بشچم بۆڵای دكتۆر، ژنێكی دراوسێمان ده‌ستی بۆ به‌ستم.
ئه‌و ئێواره‌یه هه‌ستمكرد كه مردن خۆشتره له‌وه‌ی كه ئاوا به‌كه‌ساسی بژیم. ئاخر ئه‌وه كه‌ی ژیانه نه ماڵێكی سه‌ربه‌خۆت هه‌بێت، نه بهێڵن فێری خوێنه‌واری ببیت، نه چونه ده‌ره‌وه‌ت هه‌بێت، بۆیه هه‌ر ئه‌و ئێواره‌یه بیرم له رێگه‌یه‌ك كرده‌وه كه ده‌ربازبم له‌ده‌ستی ئه‌م پیاوه زاڵمه، ته‌نها رێگه‌ش خۆ كوشتن یان خۆ سوتاندنم بوو.
به‌درێژایی چه‌ند شه‌وێك بیرم ده‌كرده‌وه، چه‌ندجارێك ویستم به كڵاشینكۆفی مێرده‌كه‌م فیشه‌كێك بنێم به‌سه‌رمه‌وه به‌ڵام نه‌موێرا، چونكه ترسام له‌وه‌ی كه یه‌كسه‌ر نه‌مرم. پێشتر بیستبووم كه كچێك فیشه‌كی ناوه به‌خۆیه‌وه به‌ڵام توشی ئیفلیجی بووه‌و نه‌مردوه.
دوای سێ شه‌و و رۆژ له‌بیركردنه‌وه ئینجا قه‌ناعه‌تمكرد كه خۆم بسوتێنم، ئه‌وه بۆ من ئاسانتر بوو، بیرمه كه له سه‌ره‌تایی بووم ژنێكی دراوسێمان خۆی سوتاند و به‌گره‌وه هاته كۆڵان.
سه‌عات 2ی شه‌و بوو، هه‌رسێ كچه‌كه‌م تێر ماچكردو خه‌واندمن، من له‌گه‌ڵ كچه‌كانمان ئه‌نوستم.
شه‌و زۆر گریام. چومه حه‌مامه‌كه كه چه‌ند مه‌ترێك له ژووره‌كانه‌وه دووره. قوتویه‌ك نه‌وتم هه‌ڵگرت، ئه‌و قوتوه‌ی كه ئێواران نه‌وتم پێده‌كرده سۆپاكانه‌وه، دیسانه‌وه له‌حه‌مامه‌كه دانیشتوم ئه‌وه‌نده‌ی تر گریام، بیرم له‌و ژیانه ناخۆشه ده‌كرده‌وه، بۆیه ئه‌مشه‌وم هه‌ڵبژارد چونكه مێرده‌كه‌م ئێواره دیسان كه‌وته ئیهانه‌كردنم و ته‌ڵاقی خوارد كه نابێت بچم بۆ خوێندن. زانیم كه ئیتر هیچ حه‌لێك نییه، ئه‌مه باشترین حه‌له بۆمن.
به‌ده‌ستی چه‌پم نه‌وته‌كه‌م كرد به خۆما، له‌سه‌رمه‌وه بۆ خواره‌وه، ماكسیه‌كه‌م و گیانم ته‌واو بون به‌نه‌وته‌وه، نه‌وته‌كه 5 لیتر ده‌بوو كه كردم به له‌شما. هه‌ر كه قتوه‌كه‌م دانا چاوم نوقاندو چه‌رخه‌كه‌م نا به‌مه‌كسیه‌كه‌مه‌وه له‌سه‌ر سنگمه‌وه، له‌چه‌ند چركه‌یه‌كا هه‌موو له‌شم بوو به ئاگر، كاتێكم زانی قژم گری گرت، ده‌ستمكرد به‌هاوارو رامكرده حه‌وشه‌كه.
ئیتر ئاگام له‌خۆم نه‌ما، دوای پێنج رۆژ له خه‌سه‌خانه هۆشم هاته‌وه.
ئێستا كه زیندوم، ئه‌وه‌نده‌ی تر خه‌فه‌تم خوارد كه نه‌مردم، ده‌موچاوم وه‌ك ده‌یبینی هه‌مووی سوتاوه، قژ به‌سه‌رمه‌وه نه‌ماوه.
كه‌له‌خه‌سته‌خانه‌بووم مێرده‌كه‌م وتبوی په‌ره‌مێز پیایدا ته‌قیوه‌ته‌وه، خه‌سوشم هه‌روایوتبوو، به‌ڵام كه هۆشم هاته‌وه ئه‌و راستیه‌م وت كه خۆم سوتاندوه.
ماوه‌ی سێ مانگ من له‌خه‌سته‌خانه‌بووم، ژن و كچێكی زۆر وه‌ك من خۆیان ئه‌سوتاندو ئه‌یان هێنا بۆ ئه‌وێ. خۆزگه به‌وانه‌ی كه ئه‌مردن، چونكه نه‌جاتیان بوو، ئینسان هه‌ر جارێك بمرێت نه‌وه‌ك هه‌موو رۆژێك بیكوژن و زیندوی بكه‌نه‌وه.
له‌دوای ده‌ركردنم له‌خه‌سته‌خانه‌و باشتربوونی باری ته‌ندروستیم، بریارمدا كه نه‌چمه‌وه بۆلای مێرده‌كه‌م،.ئه‌وكاتانه‌ی كه له‌خه‌سته‌خانه ئه‌هات بۆلام هه‌ر پێی ئه‌وتم په‌شیمانبه‌ره‌وه له‌وه‌ی كه وتوته خۆم خۆم سوتاندوه، ئه‌و له‌وه ئه‌ترسا كه بیگرنه‌وه. بۆ ماوه‌یه‌ك گیرابوو به‌ڵام به كه‌فاله‌ت ئازادكراوه.
ئێستا له یه‌كێك له شه‌ڵته‌ره‌كانی ژنان ئه‌ژیم. تاراده‌یه‌ك باشم، چونكه دوورم له‌ده‌ستی زاڵمی مێرده‌كه‌مه‌وه، زوو زوو كچه‌كانیشم ئه‌بینم، به‌ڵام هه‌رگیز په‌شیمان نیم له خۆسوتاندنم.
ئێستا مێرده‌كه‌م له‌ترسی ئه‌وه‌ی كه نه‌یگرن ئه‌ڵێ بابگه‌رێته‌وه چی ئه‌ڵێ به‌قسه‌ی ئه‌كه‌م. منیش نازانم چی بكه‌م، له‌ڵایه‌ك بیر له‌دوای رۆژی كچه‌كانم ده‌كه‌مه‌وه، له‌ڵایه‌ك بیر له هه‌ڵسوكه‌وته خراپه‌كانی مێرده‌كه‌م ده‌كه‌مه‌وه.
هه‌میشه ده‌ڵێم تازه ژیانی من به‌خۆرایی ڕۆیی، منێك ته‌نانه‌ت ده‌موچاویشم كه‌س بێزی نایه سه‌یری بكات. ساڵانه به هه‌زاران كچ و ژن له‌داخی پیاو خۆیان ئه‌كوژن یان خۆیان ئه‌سوتێنن و كه‌سیش له‌سه‌ریان نایه‌ته جواب.
* ده‌روون موحه‌مه‌د- ناوێكی خوزاراوه بۆ ئه‌وه‌ی كه‌سایه‌تی قوربانییه راسته‌قینه‌كه بپارێزرێت. ده‌روون له لایه‌ن ئامانج خه‌لیل، رۆژنامه‌نووسی راهێنراوی ئه‌نستیتۆی رۆژنامه‌وانی جه‌نگ و ئاشتی، ه‌وه چاوپێكه‌وتنی له‌گه‌ڵداكراوه.