پارته‌كانی ناسڕیه ریكلامی خۆیان له رادیۆ بڵاو ده‌كه‌نه‌وه
نووسینی ویسام تاهیر له ناسڕیه (ICRی ژماره 282، ٢٩-١-٢٠٠٩)
پارته‌كانی ناسڕیه ریكلامی خۆیان له رادیۆ بڵاو ده‌كه‌نه‌وه
نووسینی ویسام تاهیر له ناسڕیه (ICRی ژماره 282، ٢٩-١-٢٠٠٩)
پێده‌چێت هه‌ندێك پارت ستراتیژییه‌كی پێگه‌یشتوویان له‌ڕووی میدیاوه نه‌بێت. به‌رنامه‌ی گشتگریان نییه. داوای ده‌نگی ده‌نگده‌ران ده‌كه‌ن به‌ڵام شتێكی كه‌میان هه‌یه تا پێشكه‌شی بكه‌ن به‌ده‌ر له وێنه‌ی پاڵێوراوانیان.
كێشه‌ی سه‌ره‌كی به‌لای خه‌ڵكی ئاسایی نه‌بوونی خزمه‌تگوزاریی باشه. زۆرێكیان دڵنیا نین ئاخۆ ده‌نگ ده‌ده‌ن یان نا – دوودڵن. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا، هه‌موو هۆزه‌كان زۆر سوورن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ده‌نگ بده‌ن. مه‌یلیان به‌لای پارته ئایینییهكانهوهیه.
گشت پێشبڕكێكارهكانی ئێره گربوونه‌وه‌ی خۆیان سازداوه. ئه‌و پۆسته‌ره گرانبه‌هایانه‌ی هه‌ڵبژاردن كه سه‌ره‌تا به دیواره‌كانه‌وه هه‌ڵواسران ئێستا كۆن و دڕاون. ئێستا باوی ئه‌وه‌یه كۆپی پۆسته‌ره بنچینهییهكان بڵاو بكه‌یته‌وه.
ره‌وشی ئاسایش لێره هه‌ر وه‌ك خۆیه‌تی. پێناچێت لهبهرههڵبژاردن رێوشوێنی تر گیرابێته‌به‌ر.
هه‌ندێك راپۆرت باس له پێشێلكاری ده‌كه‌ن. هه‌ندێك پۆسته‌ر كه به‌شه‌و هه‌ڵواسرابوون بۆ به‌یانی لێكرابوونه‌وه.
هه‌ندێك راپۆرت باس لهوهدهكهن كه هه‌ڵمه‌تی كڕینی ده‌نگ له ئارادایه - به‌تایبه‌تی ژنانی نه‌خوێنده‌وار رهشوهیان پێ دراوه تا ده‌نگ بۆ لایه‌نێكی دیاریكراو بده‌ن. به پێی راپۆرته‌كان، هه‌ندێك لیستی سه‌ربه‌خۆ هه‌ڕه‌شه‌یان لێكراوه یان رهشوهیان بۆ هاتووه تا چۆك دابده‌ن بۆ لایه‌نێكی تر.
ویسام تاهیر مهشقكردووهكی IWPRه له ناسڕیه.