پردێکی به‌غدا جارێکى تر سووننە و شیعەى پێکه‌وه بەستهوه
دراوسێیه سوننی و شیعییه‌کان پێشوازی ده‌که‌ن له دووباره کردنه‌وه‌ی پردێکی سیمبولی دوای ئه‌و تێكچڕژانه به‌دناوه‌ی له‌سه‌ر رویدا.
پردێکی به‌غدا جارێکى تر سووننە و شیعەى پێکه‌وه بەستهوه
دراوسێیه سوننی و شیعییه‌کان پێشوازی ده‌که‌ن له دووباره کردنه‌وه‌ی پردێکی سیمبولی دوای ئه‌و تێكچڕژانه به‌دناوه‌ی له‌سه‌ر رویدا.
پردی ئه‌ئیمه له‌به‌غدا، دوای ئه‌وه‌ی ڕێپێوانێكی ئایینیی شیعه تیایدا له كۆنترۆڵ ده‌رچو و دواتر بو به تێكچڕژان، داخرا، ئه‌و تێكچڕژانهی كه ده‌نگۆی هه‌بونی خۆكوژێك له‌و ناوه دروستیكرد.
سه‌دان هاوڵاتى کەبۆ دیدەنى ئاینى چوبون، لەسەر پردەکە پان و پلیش کرانه‌وه‌و هه‌ندێکی تریشیان كه‌وتنه‌خواره‌وه‌و مردن و له روباری دیجلەدا خنکان.
له سه‌ره‌تای ئه‌م مانگه، پرده‌که به رووی پیاده‌دا کرایه‌وه و جارێکی تر گه‌ڕه‌کی ئه‌عزه‌مییه‌ی زۆرینه سوننه به گه‌ڕه‌کی کازمییه‌ی شیعهوە به‌سترایه‌وه.
به‌لای جاسمی ٣٠ ساڵانه‌وه، که بارزگانه و له ئه‌عزه‌مییه ده‌ژیت به‌ڵام زۆربه‌ی منداڵی خۆی له کازمییه به‌سه‌ر بردووه، بوژانه‌وه‌ی ئه‌و په‌یوه‌ندییه پیشانی ده‌دات ژیان له پایته‌ختدا خه‌ریکه ده‌گه‌ڕێته‌وه باری ئاسایی خۆى.
"ره‌وشی ئاسایش باشتر بووه" جاسم وتی. "کلتوری چه‌ک و تائیفییه‌ت خه‌ریکه نامێنێت."
داخرانى پێشترى پرده‌که، به‌لای جاسمه‌وه نیشانه‌ی شه‌ڕی تائیفی بوو له به‌غدا که هه‌زاران که‌سى تیایدا کوژرا – به براکه‌ی جاسمیشهوه له ٢٠٠٧دا.
"پرده‌که چۆڵ و هۆڵ بوو و ئه‌و دوو گه‌ڕه‌که که ته‌نها چه‌ند مه‌ترێک له‌یه‌کتر دوورن وه‌ک دوو وڵاتی سه‌ربه‌خۆ ئه‌هاتنه به‌رچاو،" جاسم وتی.
په‌یوه‌ندییه هاوسێ ییه‌كان
لەشاڵاوی ٢٠٠٣وە به پێشڕه‌وی ویلایه‌ته یه‌کگرتووه‌کان بۆ سەر عێراق، تێكچڕژانهكهی ئه‌ئیمه تاكه خوێناوی‌ترین رووداو بوو عێراق به‌خۆیه‌وه دیبێتی.
ئه‌و کاروانه شیعیه، که به‌ره‌و مه‌زاری ئیمام موسای کازم به ڕێكهوتبو، هه‌ر له كاتێكی پێشتری ئه‌و رۆژه کرابوویه ئامانجى هاوه‌نباران و ١٦ که‌سى تیا کوژرابوو. ترسی هێرشێکی هاوشێوه ئه‌و سامه‌ی گەورەکرد كه ته‌شه‌نه‌ی کرد و تێكچڕژانێكی گه‌وره.
سه‌رۆکی ئه‌و كاته‌ی ڕێكخراوی قاعیده له عێراق، ئه‌بو موسعه‌ب زه‌رقاوی، رایگه‌یاند خۆی پیلانى ئه‌و رووداوه‌ی داناوه. ئه‌و چه‌کداره به ره‌چه‌ڵه‌ک ئوردنییه به‌ناوبانگ بوو به هاندانی شوێنکه‌وتووه سونییه‌کانی تا هێرش بکه‌نە سه‌ر شیعه‌کانی عێراق، که به هه‌ڵگه‌ڕاوه و هاوپه‌یمانی ئه‌مریکا وه‌سفی ده‌کردن.
زه‌ڕقاوی له هێرشێکی ئاسمانی ئه‌مریکا له ٢٠٠٦دا کوژرا. پێده‌چێت له‌م دواییه‌دا ململانێی تائیفی له عێراق که‌می کردبێت – له ئه‌نجامی زیادکردنی سه‌ربازه‌کانی ئه‌مریکا، دانی ده‌سه‌ڵات به‌و گروپه چه‌کداره سونییانه‌ی دژی قاعیده‌ن له‌گه‌ڵ بڕیاری سه‌رکرده‌ی شیعی موقته‌دا سه‌در بۆ وه‌ستاندنی هێرشه‌کانی میلیشیاکه‌ی له دژی هێزه‌کانی عێراق و ئه‌مریکا.
جه‌واد موحسن، کرێکارێکی شاره‌وانییه له کازمییه، وتی دووباره کردنه‌وه‌ی پردی ئه‌ئیمه نیشانی ده‌دات به‌غدا ئاماده‌یه بۆ ئاشتبوونه‌وه.
"ئه‌و جوداکردنه‌وه تائیفییه‌ی به‌سه‌ر به‌غدا سه‌پێنرابوو خه‌ریکه نامێنێت،" به IWPRی راگه‌یاندن له کاتی به‌شداربوونیدا له رێوڕه‌سمی دووباره کردنه‌وه‌ی پرده‌که. "ئه‌ندامانی هه‌ردوو کۆمه‌ڵگه‌که بێزار بوون له توندڕه‌وه‌کان و پێیان باشتره ژیانێکی ئاساییان هه‌بێت، وه‌کو جاران."
ئه‌و پیاوه ٤٤ ساڵانه بیریه‌تی چۆن دانیشتوانی کازمییه زۆر جار ده‌چوونه ئه‌عزه‌مییه تا چێژ له چایخانه‌کانی وه‌ربگرن و جار جاره‌ش، ته‌نانه‌ت ئهلهکوولیش بخۆنه‌وه.
وتیشى"خه‌ڵکی ئه‌عزه‌مییه ناسراون به‌وه‌ی عه‌لمانین و میواندۆستن".
موحسن وتی ئه‌وه‌ی گرژییه‌کانی نێوان ئه‌و دوو کۆمه‌ڵگه دراوسێیه‌ی جۆش‌دا گه‌یشتنی پیاوانی چه‌کدار بوو له به‌شه‌کانی تری شارهکهوە.
کازمییه، موحسن ده‌ڵێت، میوانداری جه‌نگاوه‌ره شیعییه‌کانی سه‌ر به شاری سه‌در و گه‌ڕه‌کی شوعله‌ی ده‌کرد، له کاتێکدا ئه‌عزه‌مییه پێشوازی له‌و چه‌کدارانه ده‌كرد که له عامرییه و گه‌ڕه‌کی عامیلهوه هاتبوون.
چاودێرییه‌کی هه‌ستیار له لایه‌ن پۆلیسه‌وه
فه‌رمانده‌ی باڵای سوپای عێراق له به‌غدا، فه‌ریق عه‌بود قه‌نبه‌ر، وتی چاکتربوونی ره‌وشی ئاسایش له ساڵی رابردوودا وایکرد بتوانرێت دووباره پرده‌که بکرێته‌وه.
هه‌روه‌ها ستایشی هه‌ردوو گه‌ڕه‌کی سوننه و شیعه‌ی کرد له‌سه‌ر هه‌ردوو لای پرده‌که بۆ په‌رۆشییان بۆ سەرلەنوێ تێکه‌ڵ بوونەوە بەیهکتر.
"ئه‌م پرده [که دووباره کراوه‌ته‌وه] په‌یامێکی گرنگه بۆ توندڕه‌وه‌کان: ئه‌ویش ئه‌وه‌یه شكستیان هێنا له له‌تکردنی دوو له گرنگترین ناوچه‌کانی به‌غدا،" قه‌نبه‌ر وتی.
پێش جه‌نگی جیهانی دووه‌م، ئه‌عزه‌مییه و کازمییهله ڕێگه‌ی پردێکی سه‌رئاوکه‌وتوو (جسر عائم)ه‌وه به یه‌کتر به‌سترابونه‌وه که به چه‌ندین به‌له‌م ڕاگیر کرابوو.
قه‌یاغه‌که له ماوه‌ی جه‌نگه‌که‌دا هه‌ڵوه‌شێنرایه‌وه. له ١٩٥٧، کۆمپانیایه‌کی به‌ریتانی ئه‌و پرده مۆدێرنه‌ی ئه‌ئیمه‌ی دروست کرد. ئه‌م پرده بۆ دووباره کردنه‌وه‌ی به‌م دواییه نۆژه‌ن کراوه‌ته‌وه، و خاڵی پشکنینیش له هه‌ردوو سه‌ره‌که‌یه‌وه دانراون.
رائیدێکی سوپای عێراقی، که نه‌یویست ناوی ئاشکرا بکرێت، به IWPRی راگه‌یاند رێوشوێنی ئەمنى به‌هێز پێویسته چونکه پرده‌که هێشتا ئامانجێکه بۆهێرشێکی تر.
"ئێمه لێره‌ین تا متمانه‌ی خه‌ڵک به پرده‌که بگه‌ڕێنینه‌وه" ئه‌و رائیده وتی.
هێزه‌کانی ئاسایش پێیان وتراوه ناسنامه‌ی هیچ یه‌کێک له پیاده‌کان نهپشکنن مه‌گه‌ر هۆیه‌کی باشیان له‌به‌ر ده‌ست دابێت بۆ کردنی وه‌ها کارێک – ناسنامه هێشتا بابه‌تێکی هه‌ستیاره له ناوچه‌که.
شاده‌ماری بازرگانی
سه‌رکره سیاسییه ناوخۆییه‌کان گه‌شبینییان ده‌ربڕیوه به دووباره کردنه‌وه‌ی پرده‌که.
"هه‌ردوو ناوچه‌که هاوبه‌شن له په‌یوه‌ندی خێزانی که ناکرێت به کوشتنی خه‌ڵک له لایه‌ن توندڕه‌وانه‌وه کۆتای‌یان پێ بهێنرێت" سه‌باح ئه‌لعوبه‌یدی، سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی شێخه‌کانی ئه‌عزه‌مییه، وتی.
ئیمامی مزگه‌وتی ئه‌بو حه‌نیفه‌ی نو‌عمان له ئه‌عزه‌مییه، شێخ عه‌بدولسه‌تار ئهلئهدههمی، وتی مردنی ژماره‌یه‌کی هێنده زۆری شیعه‌کان له تێكچڕژانهكهدا خه‌ریک بوو ناکۆکییه‌کی تائیفی دروست بکات.
به‌ڵام، شێخ عه‌بدولسه‌تار ده‌ڵێت، راگه‌یاندنی به‌رپرسیارێتی له لایه‌ن زه‌رقاوییه‌وه له راستیدا نه‌یهێشت ئه‌مه روو بدات و ئه‌وه‌ی ئاشکرا کرد که تێكچڕژانهكه کاری قاعیده بووه - له بری ئه‌وه‌ی هی سوننییه‌کانی ئه‌عزه‌مییه بێت.
ئه‌و پرده که دووباره کراوه‌ته‌وه، یه‌که‌م هه‌نگاو بوو له دووباره دروستکردنه‌وه‌ی ئه‌و شته‌ی ئه‌و ئیمامه وه‌ک "برایه‌تیی عێراق" وه‌سفی کرد.
شوێنه بازرگانییه‌کان له هه‌ردوو لادا گڕوتینی ئه‌و پیاوه ئایینییه دووپات ئه‌که‌نه‌وه و هیوایان وایه که دووباره کردنەوەى ئه‌و پرده په‌یوه‌ندییه بازرگانییه‌کان ببوژێنێته‌وه.
عه‌لی موحه‌ممه‌داوی، خاوه‌نی دوکانێکی جوانکاری له کازمییه، وتی دانشیتوانی ده‌وڵه‌مه‌ندی ئه‌عزه‌مییه کاتی خۆی له گه‌ڕه‌که‌ی ئه‌ودا شتیان ده‌کڕی و پاره‌یان به‌گه‌ڕ ده‌خست.
عومه‌ر ئه‌لوان، خاوه‌نی دوکانێکی جل و به‌رگ له ئه‌عزه‌مییه، ده‌ڵێت به‌هۆی داخستنی پردهکەوە ناچاربوو دووکانه‌که‌ی دا بخات.
وتیشى "خه‌ڵکی کازمییه هه‌میشه ده‌هاتنه ئه‌عزه‌مییه تا شتومه‌کی باشترین مارکه بکڕن".
ئه‌مجه‌د ئهلبهسام، مامۆستای زانستی سیاسی له زانکۆی به‌غدا، وتی پردی ئه‌ئیمه مێژووی خوێناوی خۆی تێپه‌ڕان و كردیه مێژوو.
وتى "دووباره کردنه‌وه‌ی پرده‌که واتا هیچ دووبه‌ره‌كیه‌ك له نێوان گه‌لی هه‌مان وڵات‌دا نییه".
"ئێمه هه‌موومان عێراقین و بۆ چه‌ندین سه‌ده‌یه له‌م وڵاته‌دا ده‌ژین."
خودی ناونیشانی ره‌سمی پرده‌که ره‌نگدانه‌وه‌ی چاره‌سه‌رێکی نێوەندیە له‌نێوان ئه‌و دوو تائیفه دراوسێیه.
ناوه‌کانی ئه‌عزه‌مییه و کازمییه یه‌ک له دوای یه‌ک له‌و مهزارانهوه هاتوون که به‌لای سوننه‌کان و شیعه‌کانه‌وه پیرۆزن.
سوننییه‌کان له بنه‌ڕه‌تدا ویستیان ناوی پرده‌که بنێن ئه‌لئه‌عزه‌م به‌هۆی نزیکیییهوه له مه‌زاری ئیمام ئه‌بو حه‌نیفه‌ی نو‌عمان، که به ئیمامی ئه‌عزه‌میش ناسراوه. شیعه‌کان سوور بوون له‌سه‌رئه‌وه‌ی پرده نوێیه‌که ناو بنرێت ئه‌لکازم، چونکه نزیک بوو له مه‌زاری ئیمام موسای کازم.
له کۆتاییدا هه‌ردوو لا رازیبوون به ساده‌یی ناوی پرده‌که بنێن پردی ئه‌ئیمه (جسر الأئمة) - پردی ئیمامه‌کان.
شه‌وکه‌ت ئه‌لبه‌یاتی په‌یامنێرێکی راهێنراوی IWPRه له به‌غدا.