قوتابخانه‌كانی شاری سه‌در جمه‌یان دێ له قوتابیان
مامۆستایانی ئه‌و گه‌ڕه‌كه هه‌ژارنشینه‌ی قه‌راغ شار هه‌وڵده‌ده‌ن جێگای ژماره‌یه‌كی زۆر له قوتابیان بكه‌نه‌وه له‌ڕێی كه‌مكردنه‌وه‌ی كاتژمێره‌كانی ده‌وامی قوتابخانه.
قوتابخانه‌كانی شاری سه‌در جمه‌یان دێ له قوتابیان
مامۆستایانی ئه‌و گه‌ڕه‌كه هه‌ژارنشینه‌ی قه‌راغ شار هه‌وڵده‌ده‌ن جێگای ژماره‌یه‌كی زۆر له قوتابیان بكه‌نه‌وه له‌ڕێی كه‌مكردنه‌وه‌ی كاتژمێره‌كانی ده‌وامی قوتابخانه.
به‌رپرسانی په‌روه‌رده و سه‌ركرده سیاسییه‌كان و مامۆستایان ده‌ڵێن قوتابخانه‌كانی شاری سه‌در ئیجگار قه‌ره‌باڵغن. شاری سه‌در كه گه‌ڕه‌كێكی په‌ڕپووته ده‌یان ساڵ پێشگوێ خراوه.
به‌پێی قه‌بڵاندنی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، ١،٣ ملیۆن كه‌س له دانیشتوانی به‌غدا كه حه‌وت ملیۆن كه‌سه له شاری سه‌در كه هه‌ژارترین و قه‌ره‌باڵغترین گه‌ڕه‌كی شاره‌كه‌یه ده‌ژین. باوه‌ڕ وایه زۆربه‌ی دانیشتوانی شاری سه‌در منداڵ بن. زۆرێك له خه‌ڵكی شاره‌كه له بارێكی ناخۆش و پیسدا ده‌ژین و رۆژانه ته‌نها چه‌ند كاتژمێرێك كاره‌با و ئاویان هه‌یه و ماڵه‌كانیش قه‌ره‌باڵغن.
به‌لای زۆرێك له منداڵانه‌وه، ره‌وشی قوتابخانه هێنده له ره‌وشی ماڵه‌وه جیاواز نییه. شاره‌زایانی په‌روه‌رده ده‌ڵێن قوتابخانه‌كان جمه‌یان دێ له قوتابیان و خزمه‌تگوزارییه‌كانیان باش نین و سه‌رچاوه‌كانیشیان سنووردارن – ئه‌م كه‌م و كوڕیانه‌ش كار له پڕۆسه‌ی فێركردن ده‌كه‌ن.
"به‌رگه‌ی ره‌وشه‌كه ناگیرێ،" ره‌عد موسه‌وی، به‌ڕێوه‌به‌ری قوتابخانه‌ی به‌شیری سه‌ره‌تایی، وتی.
زۆربه‌ی كێشه‌كانی قوتابخانه‌كانی شاری سه‌در هه‌مان كێشه‌ی قوتابخانه‌كانی تری سه‌رتاسه‌ری عێراقن كه له ١٩٩٠ه‌كاندا كاتێك عێراق له‌ژێر ئابڵوقه‌ی نێوده‌وڵه‌تیدا بوو سه‌ریان هه‌ڵدا، وه‌ك زۆری ژماره‌ی قوتابییه‌كان له پۆله‌كاندا و كۆنبوونی قوتابخانه‌كان و قه‌ره‌باڵغی له‌نێو قوتابخانه‌كاندا.
به‌ڵام فێركاران ده‌ڵێن په‌روه‌رده بۆ شاری سه‌در زۆر پێویسته چونكه رێژه‌ی بێكاری و هه‌ژاری و نه‌خوێنده‌واری له ناوچه‌كه‌دا زۆر به‌رزه. به‌پێی راپۆرتێكی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له مانگی ئازاری ئه‌مساڵ، ٤٥ له‌سه‌دای ژنان و ٣٧ له‌سه‌دای پیاوان له شاری سه‌در قوتابخانه‌ی سه‌رتاییان ته‌واو نه‌كردووه.
مامۆستایان و به‌ڕێوه‌به‌رانی قوتابخانه‌كان ده‌ڵێن قوتابیانی ناوچه‌كه زۆرجار به‌برسێتی دێنه قوتابخانه و به‌زه‌حمه‌ت ده‌وامی رۆژانه‌ی قوتابخانه ته‌واو ده‌كه‌ن.
یاسین وه‌هیب، به‌ڕێوه‌به‌ری پلانی په‌روه‌رده‌ییه له به‌غدا، وتی ده‌بێ هه‌ر پۆلێك زیاتر له ٢٥ قوتابی تێدا نه‌بێت به‌ڵام زۆرێك له پۆله‌كان له شاری سه‌در ٤٠ تا ٥٠ قوتابی له‌خۆ ده‌گرن. به‌هۆی نه‌بوونی ره‌حله، زۆرجار قوتابیان له‌سه‌ر زه‌وی داده‌نیشن.
سه‌رپه‌رشتیارانی بواری په‌روه‌رده خه‌ریكن جێگای ئه‌و ژماره زۆره‌ی قوتابیان ده‌كه‌نه‌وه له‌ڕێی كه‌مكردنه‌وه‌ی كاتژمێره‌كانی ده‌وامی قوتابخانه و وتنه‌وه‌ی پێنج وانه له بری حه‌وت.
زۆرێك له قوتابخانه‌كان به‌نۆره ده‌وام ده‌كه‌ن و قوتابیان رۆژانه سێ كاتژمێر له قوتابخانه به‌سه‌رده‌به‌ن و درێژیی وانه‌كانیش له ٤٥ خووله‌كه‌وه كراوه به ٣٠ خووله‌ك.
پلاندانه‌رانی قوتابخانه و ئه‌ندازیاران ده‌ڵێن هه‌ندێ له قوتابخانه‌كان ته‌مه‌نیان ده‌یان ساڵه و به‌ده‌گمه‌ن نۆژه‌ن كراونه‌ته‌وه - ئه‌گه‌ریش هه‌رگیز له رابردوودا نۆژه‌ن كرابێتنه‌وه – و ئێستا دوو هێنده‌ی توانای خۆیان له‌كاتی دروستكردنیاندا قوتابی وه‌رده‌گرن.
"له‌ڕووی ژماره‌ی قوتابخانه‌كانه‌وه، شاری سه‌در خراپترین ناوچه‌ی به‌غدایه،" ئه‌مجه‌د شه‌مه‌ری، سه‌رۆكی رێكخراوێكی ناحكومیی مامۆستایانه له به‌غدا، وتی.
"ئه‌و كێشه‌یه‌ی ئه‌مڕۆ رووبه‌ڕوومان ده‌بێته‌وه شاری سه‌در خۆیه‌تی. ئه‌گه‌ر بمانه‌وێت قوتابخانه‌ی زیاتر دروست بكه‌ین، پێویستمان به شوێنی زیاتر هه‌یه. ئه‌مه‌ش ناكرێت چونكه له زۆربه‌ی ناوچه‌كانی شاره‌كه یه‌كه‌ی نیشته‌جێبوون و شه‌قام دروست كراوه."
به‌پێی گوته‌ی به‌رپرسانی په‌روه‌رده له ناوچه‌كه، ٢٥ قوتابخانه‌ی ئه‌و گه‌ڕه‌كه ده‌وامی خۆیان كردۆته چه‌ند شیفتێك تا جێگای قوتابیانی ناوچه‌كه كه له زیادبووندان بكه‌نه‌وه. زۆرێك له قوتابخانه‌كانی شاری سه‌در زیاتر له ٢،٠٠٠ قوتابیان هه‌یه.
به‌پێی راپۆرتێكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای به‌غدا كه له ٢٠٠٧دا ده‌رچووه، تێكڕای ژماره‌ی قوتابیانی قوتابخانه‌كانی به‌غدا ٥٥٠ قوتابی بووه.
شاری سه‌در، كه له كۆتایی ١٩٥٠كاندا په‌ره‌ی پێدراوه، ئێستا قه‌ڵای موقته‌دا سه‌دری پیاوی ئایینیی شیعه‌یه كه هانده‌ری كاری سیاسی تونده و سوپای مه‌هدی كه سوپای ئه‌وه شه‌ڕی قورسی له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی عێراق و ئه‌مریكا له ٢٠٠٨دا كردووه. به‌پێی راپۆرتێكی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، ٢٢ قوتابخانه له‌و شه‌ڕانه‌دا زیانیان به‌ركه‌وت.
به‌پێی قسه‌ی به‌رپرسانی په‌روه‌رده، حكومه‌تی عێراق و سوپای ئه‌مریكا هه‌ندێ له قوتابخانه‌كانیان چاككردۆته‌وه و كردۆته‌وه، به‌ڵام كه‌رتی په‌روه‌رده زۆر پێش ئه‌و شه‌ڕه له‌ژێر فشاردا بووه.
عه‌مار زامل، به‌رپرسی به‌شی دام و ده‌زگاكانه له وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده، سه‌رزه‌نشتی رژێمی سه‌دام حوسێنی كرد كه سوننه‌كان باڵاده‌ست بوون تیایدا به‌هۆی پشگوێخستنی شاری سه‌در چونكه ناوچه‌یه‌كی شیعه‌نشینه.
"خراپبوونی ره‌وشی ئه‌م قوتابخانانه ئه‌و كاته ده‌ستیپێكرد كه رژێمی پێشوو نۆژه‌نكردنه‌وه‌یانی پشتگوێ خست،" زامل وتی.
زامل ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه بینایه‌ی قوتابخانه‌كانی ئه‌مڕۆ "گونجاو نین بۆ زیادبوونی ژماره‌ی قوتابییه‌كان" و وتی، "قوتابییه‌كان پێویستیان به بینایه‌ی گه‌وره و نوێ هه‌یه - نه‌ك ئه‌وانه‌ی ده‌گه‌ڕێنه‌وه بۆ ١٩٥٠كان."
حه‌سه‌ن كه‌ریم مه‌تار، سه‌رۆكی شاره‌وانیی شاری سه‌در، وتی به‌رپرسانی ناوچه‌كه نیگه‌رانن له‌وه‌ی كه ئه‌وله‌ویات نه‌درێت به په‌روه‌رده.
"بینایه‌ی قوتابخانه‌كان گرنگترین كێشه‌ن، به‌ڵام له داهاتوویه‌كی نزیكدا چاره‌سه‌ر ناكرێن،" مه‌تار وتی. "پێویسته حكومه‌ت هه‌وڵێك بدات. پێویسته وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده هه‌ست به‌م كێشانه بكات و چاره‌سه‌ریشیان بۆ بدۆزێته‌وه."
عوده‌ی كه‌ریم مه‌یاحی راهێنراوێكی IWPRه له به‌غدا.