سامانێكی به‌هه‌ده‌رچوو
راپۆرتی تایبه‌تی ئهینستیتۆی رۆژنامه‌وانی جه‌نگ و ئاشتی (IWPR) له‌سه‌ر ئستیغلالكردنی نه‌وت له عێراق
سامانێكی به‌هه‌ده‌رچوو
راپۆرتی تایبه‌تی ئهینستیتۆی رۆژنامه‌وانی جه‌نگ و ئاشتی (IWPR) له‌سه‌ر ئستیغلالكردنی نه‌وت له عێراق
ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر وه‌زعیش باشبێت، وه‌كو كوردستان كه ئه‌و ئارامیه‌ی باڵی به‌سه‌رداكێشاوه یارمه‌تی كۆمپانیاكانی نه‌وتی داوه کێڵگه‌ی نه‌وتی نوێ بدۆزنه‌وه، به‌پرسه‌كان شه‌ڕیانه له‌سه‌ر كۆنترۆڵكردنی ئه‌و سه‌روه‌ت و سامانه نوێیه.
لێپرسراوان له شاری به‌سره، كه نزیكه له ده‌وڵه‌مه‌ندترین كێڵگه نه‌وتیه‌كانی عێراقه‌وه، لای په‌یامنێرانی (IWPR) له به‌سره دانیان به‌وه‌دا نا كه ته‌نها له مانگی نیسانی رابردوودا بایی پێنج ملیۆن دۆلاری ئه‌مریكی نه‌وت دیار نه‌ماوه. ئه‌وان به به‌فیڕۆچوون و به‌هه‌ده‌رچوون ناویده‌به‌ن. به‌ڵام خه‌ڵكی ناوخۆی ئه‌و شوێنه پێیده‌ڵێن به‌قاچاغبردن و ده‌ڵێن میلیشیا شیعه‌كان و حیزبه سیاسیه‌كان له‌و كاره‌وه گلاوون.
كریستۆف رۆیته‌ری موحه‌ریری (IWPR) له ووتارێكدا بۆ راپۆرته تایبه‌ته‌كه نوسیویه‌تی، "له سه‌رده‌مانی سه‌دامدا، وه‌زاه‌رتی نه‌وت به گشتی سومعهیهكی باشی هه‌بوو، خه‌ڵكانی ته‌كنۆكراتی به‌توانا تێیدا ئیشیاندهكرد كه حه‌زیان له ئیشه‌كه بوو."
"به‌ڵام ئێستا ئه‌و وه‌زعه وانیه. هه‌روه‌كو وه‌زاره‌ته‌كانی تر، ستافی شاره‌زا لابراون و خه‌ڵكانی نه‌شاره‌زا خراونه‌ته شوێنیان كه به‌زه‌بری پاڵێشتی سیاسی دامه‌زرێنراوون."
سیستمێكی به‌قاچاغبردنی نه‌وت خۆی له خۆیدا له كاتی سه‌دامدا هه‌بوو. له نه‌وه‌ده‌كاندا، كاتێك گه‌مارۆی ئابوری نه‌ته‌وه یهكگرتووهكات به‌سه‌ر عێراقدا سه‌پێنرا، ناردنی باره نه‌وتی نایاسایی ئاسانترین رێگا بوو بۆ په‌یداكردنی پاره و قاچاخچێتی نه‌وتیش به‌ڕه‌سمی چاوی لێده‌پۆشرا. له‌وانه‌یه لێپرسراوه‌كانی ئه‌و كاره گۆڕابن به‌ڵام سیستمه‌كه هه‌ر ماوه.
قاچاخچیه‌كی كۆن وتی، "هه‌مان ئه‌و شێوازانه به‌كارده‌هێنین كه له كاتی سه‌دامدا بهكارماندههێنا، ئێستا له جیاتی به‌عسیه‌كان و جه‌نراڵه‌كان، میلیشیاكان و هاوکاره‌كانیان خه‌ریكی ئه‌و ئیشه‌ن."
میلیشیاكان و كه‌سایه‌تیه سیاسیه‌كان هه‌ر قۆناغێكیان له قۆناغه‌كانی پرۆسه‌ی هه‌نارده‌كردن كۆنترۆڵكرددووه - هه‌ر له ده‌رهێنانی نه‌وته‌وه له پاڵایشتگهكان یان باركردنیان، هه‌تا تێپه‌ڕاندنی به سه‌لامه‌تی به ته‌نیشت پاسه‌وانه‌كانی سنوردا و گه‌یاندنی بۆ كه‌شتیه‌كان.
كه‌شتیه‌وانێكی تایبه‌تمه‌ند له قاچاخچێتیدا وتی، "پێویستت به یه‌كێك هه‌یه پارێزگاریت لێبكات، پێویستت به ده‌سه‌ڵات و نفوز هه‌یه، ئه‌گینا یه‌كسه‌ر ئه‌تكوژن."
وتی ترسی سه‌ره‌كی قاچاخچیه ناوخۆییه‌كان ئه‌وه‌یه بكه‌ونه به‌رده‌ستی مه‌فره‌زه ده‌ریاییه به‌ریتانیه‌كان چونكه ئه‌وان به هیچ شێوه‌یه‌ك به‌رتیل وه‌رناگرن، به‌ڵام پاسه‌وانی كه‌ناره ئێرانیه‌كان و هێزی ده‌ریایی عێراقی له‌و ئیشه‌وه گلاوون.
كاتێك پاسه‌وانه كه‌ناره عێراقیه‌كان قاچاخچیه‌كان رائهڕفێنن، قاچاخچیه‌كان ئه‌چنه ناو سنوره ئاویه‌كانی ئێرانه‌وه و ئیتر له‌وێ پۆلیسی عێراقی ناتوانێت شوێنیان بكه‌وێت.
له ٢٦ نیسانی ئه‌مساڵدا، دوو پۆلیس كوژران و حه‌وتی تریش ده‌ستگیركران كاتێك له‌لایه‌ن پاساوانی كه‌ناره‌كانی ئێرانه‌وه ته‌قه‌یان لێكرا كاتێك ویستبوویان چه‌ند قاچاخچیه‌كی نه‌وت له ده‌ریادا ده‌ستگیربكه‌ن.
له كوردستان، په‌یامنێرانی (IWPR) ده‌ڵێن، باره‌كه سه‌قامگیره به‌ڵام هه‌رگیز ئه‌و باشه نیه. زه‌ویناسان ئه‌ڵێن هه‌ر شوێنێك هه‌ڵده‌كه‌نن نه‌وتی لێ هه‌ڵده‌قوڵێت و ئه‌و ژینگه ئارامهشهی كه هه‌یه بۆته هۆی زیادبوونی به‌رهه‌م.
به‌ڵام ئه‌م حاڵه‌ته لێپرسراوانی نه‌وتی حكومه‌تی مه‌ركه‌زی له به‌غدا سهغڵهتكردووه، گه‌رچی ئه‌م سه‌روه‌ته كه له شه‌نسی ئه‌و هه‌رێمه ئۆتۆنۆمهدا دۆزراوه‌ته‌وه ته‌ئمین و مسۆگه‌ر نیه. ئه‌و نادڵنیاییه‌ی ده‌وری یاسای نه‌وتی عێراقی نوێی داوه له‌گه‌ڵ فشاری گروپه نه‌ژادییه ركابه‌ره‌كان كه ناوچه‌كانیان به‌ره‌كه‌تی سامانی سروشتی تێدانیه، هه‌ڕه‌شه له‌م سه‌روه‌ته‌ی نه‌وت ده‌كه‌ن له هه‌رێمی كوردستان.
به‌ڵام پێویستیان به‌وه هه‌یه ئه‌و نه‌وته بگه‌یه‌ننه بازاڕه‌كانی جیهان كه ئه‌م كاره‌ش ووتنی ئاسانه به‌ڵام كردنی گرانه، به قسه‌ی په‌یامنێرانی (IWPR) له كه‌ركوك. له گونده‌كانی خۆراوای كه‌ركوك كه كورد ئیدیعای ئه‌وه ده‌كه‌ن شاری خۆیانه، پیاوانی سه‌ر به عه‌شیره‌ته‌كان بۆریه نه‌وته‌كان ده‌ته‌قێننه‌وه و نه‌وتی لێ ده‌دزن.
قه‌یس میفرهجی ٣٤، جوتیار له گوندی سه‌فره، ٦٣ كم خۆراوای كه‌ركوك وتی، "عاده‌ته‌ن چه‌كداره‌كان به‌شه‌و دێن و بۆریه‌كانی هه‌نارده‌كردن بۆمبڕێژدهكهن و ده‌یته‌قێننه‌وه. به‌ڵام ئه‌گه‌ر بیانه‌وێت بیدزن، هه‌ر ده‌یشكێنن و تهنكهرهكانیانی لێپڕدهكهن. كه‌س ناتوانێت ڕێگه‌یان لێبگرێت."
شکاندنی بۆریه‌کان تاڕاده‌یه‌ك ئه‌وه ڕوونده‌كه‌نه‌وه بۆچی چوار ساڵ دوای داگیركردنی عێراق له‌لایه‌ن ئه‌مریكاوه، هێشتا راده‌ی به‌رهه‌مهێنانی عێراق بۆ نه‌وتی خاو نه‌یتوانیوه بگاته ئاستی به‌رهه‌مهێنانی پێش شه‌ڕ كه ٢.٥ ملیۆن به‌رمیل بوو له ڕۆژێكدا. له ساڵی ٢٠٠٦ دا، تێكڕای راده‌ی به‌رهه‌مهێنان گه‌یشته ٢.١ ملیۆن به‌رمیل له رۆژێكدا، به‌زۆری له كێڵگه نه‌وتیه‌كانی به‌سره.
ئێستا كه‌ركوك ته‌نها ١٨٠ هه‌زار به‌رمیل له رۆژێكدا به‌رهه‌مده‌هێنێت. ئه‌توانێت رۆژانه ٤٠٠ هه‌زار به‌رمیلی تریش به‌رهه‌مبهێنێت كه به نرخه‌كانی ئێستای بازاڕی نه‌وت، حه‌وت ملیار دولار ده‌خاته سه‌ر داهاتی عێراق له ساڵێكدا.
له ماوه‌ی نیوه‌ی دووه‌می ساڵی ڕابردوودا، ئه‌و بۆریه نه‌وتانه‌ی كه‌ركوك به به‌نده‌ری جیهانی توركیه‌وه ده‌به‌ستنه‌وه كه ده‌كه‌وێته سه‌ر ده‌ریای سپی ناوه‌ڕاست- كه ده‌روازه‌ی سه‌ره‌كی هه‌نارده‌ی نه‌وتی باكوری عێراقه- ته‌نها بۆ ماوه‌ی ٤٣ رۆژ نه‌وتیان ره‌وانه‌كرد. كاته‌كانی تر، بۆریه نه‌وته‌كان بێ ئیش كه‌وتبوون، له ده‌یان كونه‌وه نه‌وتیان لێده‌چوو كه به درێژایی ٣٢٠ كم له بیابانه‌كانی عێراق ئه‌و كونانهیان تێكرابو.
لێپرسراوه‌كان رێوشوێنی نوێیان هێناوه‌ته ئاراوه بۆ پاراستنی بۆریه نه‌وته‌كان، به‌ڵام له‌به‌رئه‌وه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی دامه‌زرێنراون بۆ پاراستنیان زۆرجار سه‌ر به هه‌مان ئه‌و گروپانه‌ن كه بۆریه‌كان تێكده‌شكێنن و ئینتیمای عه‌شایه‌ری له دڵسۆزی بۆ نیشتمان به‌هێزتره، واچاوهڕێدهكرێت كونكردن و دزینی و نه‌وت و فرۆشتنی به‌شێوه‌یه‌كی نایاسایی هه‌ر به‌رده‌وام بێت.
شێخ زیاد حه‌سه‌ن كه پێشتر ئیشی پاراستنی بۆریه نه‌وته‌كان بووه به پێی گرێبه‌ستی تایبه‌ت، پشتڕاستیكرده‌وه كه خه‌ڵكی ناوچه‌كه بۆریه‌كان تێكده‌شكێنن و پاره‌یان له نه‌وته‌كه ده‌ستده‌که‌وێت. هه‌روه‌ها وتی زۆر له خه‌ڵكی ناوچه‌كه په‌رۆشییان نیه بۆ رێگرتن له دزی.
هه‌روه‌ها ئه‌وه‌شی وت، "ئه‌و خه‌ڵكانه پێیانوایه ئه‌م نه‌وته خزمه‌ت به ئه‌مریكا و حكومه‌تی نوێ ئه‌كات و سودی بۆ خه‌ڵك نیه."