تاقیكردنه‌وه‌ی دی ئێن ئه‌ی نهێنییه‌كانی گۆڕه به كۆمه‌ڵه‌كان ئاشكرا ده‌كات
یه‌كه‌م پڕۆژه له عێراقدا بۆ دیاریكردنی ناسنامه‌ی قوربانیانی تاوانه‌كانی سه‌دام له دژی كورد له شوێنێكدا له نزیك كه‌ركوك به‌ڕێوه ده‌چێت.
تاقیكردنه‌وه‌ی دی ئێن ئه‌ی نهێنییه‌كانی گۆڕه به كۆمه‌ڵه‌كان ئاشكرا ده‌كات
یه‌كه‌م پڕۆژه له عێراقدا بۆ دیاریكردنی ناسنامه‌ی قوربانیانی تاوانه‌كانی سه‌دام له دژی كورد له شوێنێكدا له نزیك كه‌ركوك به‌ڕێوه ده‌چێت.
ئه‌و ئێسك و پڕوسكه بیره‌وه‌رییه‌كی جه‌رگبڕی شاڵاوی ئه‌نفاله كه دیكتاتۆری پێشوو سه‌دام حوسێن له دژی كورد له ساڵانی ١٩٨٠ جێبه‌جێی كرد و بووه هۆی له‌ناوبردنی ١٨٠،٠٠٠ كه‌س.
له‌وه‌ته‌ی رژێمی سه‌دام له ساڵی ٢٠٠٣دا رووخێنراوه، دۆزینه‌وه‌ی سه‌دان گۆڕی به‌كۆمه‌ڵ، كه باوه‌ڕ وایه زۆربه‌ی قوربانییه‌كانیان كورد بن، راگه‌یه‌نراون. تا ئێستا ناسنامه‌ی زۆربه‌ی ته‌رمه‌كان به نه‌ناسراوی ماونه‌ته‌وه.
به‌ڵام ئێستا به‌رپرسان ده‌ڵێن هه‌ڵمه‌تێك له ئارادایه بۆ به‌كارهێنانی شێوازی پێشكه‌وتووی پزیشكیی دادوه‌ری و تاقیكردنه‌وه‌ی دی ئێن ئه‌ی بۆ دیاریكردنی ناسنامه‌ی قوربانییه‌كان و گه‌ڕاندنه‌وه‌یان بۆ كه‌س و كاره‌كانیان. پڕۆژه‌كه‌ی تۆپزاوه وه‌ك یه‌كه‌م پڕۆژه‌ی هاوبه‌شی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا بۆ هه‌ڵدانه‌وه‌ی گۆڕه به‌كۆمه‌ڵه‌كانی عێراق له لایه‌ن به‌رپرسانه‌وه پێشوازی لێكراوه.
"ئه‌م گۆڕه به كۆمه‌ڵانه‌ی تۆپزاوه سه‌ره‌تا ده‌ساڵ له‌مه‌وبه‌ر پێش رووخانی رژێمی به‌عس دۆزرانه‌وه. به‌ڵام هه‌ڵمان نه‌دانه‌وه تا شاره‌زای گونجانمان په‌یدا نه‌كرد و هه‌ماهه‌نگیی له‌نێوان حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و به‌غدا دروست نه‌بوو،" یاسین كه‌ریم ئه‌مین، راوێژكاری حكومه‌تی هه‌رێمه له‌بواری گۆڕی به‌كۆمه‌ڵدا، وتی.
ئه‌مین وتی ئه‌و سێ گۆڕه به‌كۆمه‌ڵه‌ی له تۆپزاوه هه‌ڵدراونه‌ته‌وه هه‌ر یه‌كه‌یان به لایه‌نی كه‌م ٢٥ لاشه‌ی تێدایه. تۆپزاوه به دووری ١٠ كیلۆمه‌تر ده‌كه‌وێته خۆرئاوای شاری كه‌ركوك. به‌گوته‌ی ئه‌مین، ناسنامه‌یه‌كی دڕا‌و كه له یه‌كێك له گۆڕه‌كاندا دۆزراوه‌ته‌وه مه‌زه‌نده ده‌كرێت هی شارۆچكه‌ی چه‌مچه‌ماڵی نزیك كه‌ركوك بێت.
"به جل و به‌رگه‌كانیانه‌وه دیاره مه‌ده‌نین. هه‌موویان مه‌ده‌نین. به‌ڵام نازانین ئه‌وان كێن. ته‌نها ئێسك ماونه‌ته‌وه، هیچ گۆشتیان پێوه نه‌ماوه،" ره‌عد ساعدی، فێركاری پزیشكیی دادوه‌رییه له كۆمسیۆنی نێوده‌وڵه‌تی بۆ خه‌ڵكی بێ سه‌روشوێن كه رێكخراوێكی ناحكومییه و باره‌گاكه‌ی له سه‌راییڤۆیه، وتی. ساعدی هێنراوه تا یارمه‌تی هه‌ڵدانه‌وه‌ی گۆڕه‌كان بدات.
ئه‌و كۆمسیۆنه دی ئێن ئه‌ی به‌كارهێناوه بۆ دیاریكردنی ناسنامه‌ی ئێسك و پڕوسكی هه‌زاران كه‌س كه له چه‌ند شوێنێكی دنیا له شه‌ڕه‌دا بێ سه‌روشوێن بوون. عێراق یه‌كه‌م تاقیگه‌ی دی ئێن ئه‌ی خۆی ساڵی پار دامه‌زراند.
"هه‌روه‌ها هێشتا نازانین كه‌ی ئه‌م هاوڵاتییه مه‌ده‌نیانه كوژراون. ده‌توانم ئه‌وه بڵێم كه هه‌ندێكیان له دوای ١٩٩٠ كوژراون چونكه تیشێرتێكمان دۆزیوه‌ته‌وه كه هی جامی جیهانیی ١٩٩٠ی ئیتاڵیایه. تاكه ناسنامه كه دۆزیومانه‌ته‌وه به‌هۆی شێوه به‌ته‌واوی تێكچووه،" ساعدی وتی.
هه‌زاران كوردی تر، كه زۆربه‌یان هی ناوچه‌ی گه‌رمیانی باكووری رۆژهه‌ڵاتی به‌غدا بوون، له هه‌ڵمه‌تی ئه‌نفال، كه له ١٩٨٦ ده‌ستی پێكرد و سێ ساڵی خایاند، بردراونه‌ته تۆپزاوه. له كاتێكدا باوه‌ڕ وایه زۆربه‌یان به‌ره‌و باشوور بردرابن، ئه‌و گۆڕه به‌كۆمه‌ڵانه‌ی تۆپزاوه ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ن كه هه‌ندێكیان له‌وێ مردوون یان كوژراون.
"خه‌ڵكی گۆڕه به‌كۆمه‌ڵه‌كان دوو جۆرن،" بیلال عوسمان محه‌مه‌د، خه‌ڵكی تۆپزاوه‌یه و ته‌مه‌نی ٣١ ساڵه، به IWPRی وت. "یه‌كه‌م، هه‌ندێكیان ئه‌و كه‌سانه‌ن كه له هه‌ڵمه‌تی ئه‌نفالدا له ١٩٨٧ دا كوژراون. ئه‌وانی تر له‌دوای ١٩٩١ كوژراون كاتێك كورد له‌لایه‌ن رژێمی عێراقه‌وه شكێنرا."
محه‌مه‌د هه‌ڵدانه‌وه‌ی دوو گۆڕی به‌كۆمه‌ڵی له نزیك تۆپزاوه دیووه و پێی وایه شوێنی سێ گۆڕی تری به‌كۆمه‌ڵ ده‌زانێت. ئه‌و ده‌ڵێت وه‌زاره‌تی مافی مرۆڤی عێراق قه‌ده‌غه‌یكردووه خه‌ڵكی ناوچه‌كه ئه‌و شوێنانه هه‌ڵبده‌نه‌وه كه گومانی هه‌بوونی گۆڕی به‌كۆمه‌ڵیان لێ ده‌كرێت.
ساعدی، كه له ٢٠٠٤ه‌وه خه‌ریكی هه‌ڵدانه‌وه‌ی گۆڕی به‌كۆمه‌ڵه له عێراق، وتی پاڵپشتی له بڕیاری حكومه‌ت ده‌كات كه ناهێڵێت به‌بێ مۆڵه‌ت گۆڕه‌كان هه‌ڵبدرێنه‌وه و ئه‌وه‌شی وتی كه به‌په‌رۆشه‌وه چاوه‌ڕێی فراوانكردنی هاوكاریی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و به‌غدا ده‌كات.
"ئه‌و شوێنه‌ی تۆپزاوه له ٢٠٠٤دا دۆزرایه‌وه و زۆر كه‌سیش هاتوونه‌ته ئێره و به‌دوای كه‌س و كاره‌كانیاندا گه‌ڕاون. زۆر چاڵیان لێداوه و... زۆر هه‌ڵه‌یان ئه‌نجام داوه،" ساعدی به IWPRی وت. "ئێستا ئێمه پاڵپشتیان لێ ده‌كه‌ین و هه‌ندێ ئامۆژگاریان پێ ده‌ده‌ین له‌سه‌ر چۆنییه‌تی هه‌ڵدانه‌وه‌ی گۆڕه‌كان به به‌كارهێنانی رێوشوێنی زانستی. هه‌روه‌ها ده‌توانین به شیكردنه‌وه‌ی دی ئێن ئه‌یش یارمه‌تیان بده‌ین."
ساعدی وتی دوای ده‌رهێنانی لاشه‌كان، زانیارییه‌كانی تاقیكردنه‌وه‌ی دی ئێن ئه‌ی و لیستێكی كه‌سه بێ سه‌رو شوێنه‌كان به‌راود ده‌كرێن. دواتر كۆمسیۆنی نێوده‌وڵه‌تی بۆ خه‌ڵكی بێ سه‌روشوێن نموونه‌ی خوێنی كه‌س و كاری قوربانییه‌كان وه‌رده‌گرێت و ئه‌نجامه‌كان به‌راود ده‌كات. ساعدی ئه‌وه‌شی وت كه ئه‌و پڕۆسه‌یه نه‌ك ته‌نها كه‌س و كاری قوربانییه‌كان و قوربانییه‌كانیان به‌یه‌كه‌وه ده‌به‌ستێته‌وه، به‌ڵكو یارمه‌تی پڕۆسه‌ی دادوه‌ریش ده‌دات.
"به تاقیكردنه‌وه، ده‌توانین ئه‌و كه‌سانه بدۆزینه‌وه كه له لایه‌ن رژێمی پێشووه‌وه كوژراون. له‌وانه‌یه هه‌ندێ زانیاریی باش بده‌ین به داواكارانی گشتی و ئه‌وانیش ده‌توانن بڕیار له‌سه‌ر ئه‌وه بده‌ن كه تاوانباره‌كان كێن،" ساعدی وتی.
ته‌ها سلێمان، رۆژنامه‌نووسه و ٧٦ له كه‌س و كاره‌كانی له شاڵاوی ئه‌نفال له‌ده‌س داوه و تا ئێستا نه‌یتوانیوه ته‌رمه‌كانیان بدۆزێته‌وه، وتی، "هیوادارام حكومه‌تی هه‌رێم په‌ره‌پێدانی ئه‌م شێوازه بكات به ئه‌وله‌ویاتی خۆی تا یارمه‌تیمان بدات له دۆزینه‌وه‌ی كه‌س و كاره بێ سه‌روشوێنه‌كانمان."
ساعدی ده‌لێت له‌وانه‌یه هه‌لی به‌كارهێنانی ته‌كنه‌لۆجیای دی ئێن ئه‌ی له داهاتوودا زیاتر بێت.
"خه‌ڵكێكی زۆر ده‌چنه لای پۆلیس و پێیان ده‌ڵێن كه گۆڕی به‌كۆمه‌ڵیان دۆزیوه‌ته‌وه. به‌ڵام به‌داخه‌وه كێشه‌ی ئه‌منی له‌ئارادایه. ئه‌مه كێشه‌یه‌كی گه‌وره‌یه - تیمێكی پزیشكیی دادوه‌ری پێویستی به هێمنی هه‌یه تا كار بكات و تا ئێستاش گۆڕی به‌كۆمه‌ڵ هه‌ر ده‌دۆزینه‌وه،" ساعدی وتی.
كامه‌ران نه‌جم رۆژنامه‌نووسێكی راهێنراوی IWPRه له سلێمانی. هێمن لهۆنی موحه‌ریرێكی ناوخۆی IWPRه له سلێمانی.