ئه‌و ڕۆژه‌ی ئایدز گه‌یشته نه‌خۆشخانه‌كه‌م
دوابه‌دوای رۆژی جیهانی ئایدز، دكتۆرێكی عێراقی یه‌كه‌م رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی پهستكهری له‌گه‌ڵ ئه‌و نه‌خۆشییه‌دا ده‌گێڕێته‌وه كاتێك به‌غدا له‌ژێر ئابڵووقه‌ی ئابووریدا بوو.
ئه‌و ڕۆژه‌ی ئایدز گه‌یشته نه‌خۆشخانه‌كه‌م
دوابه‌دوای رۆژی جیهانی ئایدز، دكتۆرێكی عێراقی یه‌كه‌م رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی پهستكهری له‌گه‌ڵ ئه‌و نه‌خۆشییه‌دا ده‌گێڕێته‌وه كاتێك به‌غدا له‌ژێر ئابڵووقه‌ی ئابووریدا بوو.
ساڵی ١٩٩٦ ئێواره‌یه‌ك پیاوێكی هه‌ژار و بێكار كه له كۆتایی سییه‌كانی ته‌مه‌نی دابوو هاته نه‌خۆشخانه‌ی یهڕمووك له به‌غدا. ئه‌و پیاوه سنگی ئه‌هێشا.
تازه ببومه دكتۆر و له سیسته‌مێكی ته‌ندروستیدا ده‌ستم دایه پیشه‌ی پزیشكی كه به‌ده‌ست كه‌موكوڕییه‌كی زۆره‌وه ده‌یناڵاند و حكومه‌تی سه‌دام حوسێنیش ئۆباڵه‌كه‌ی ئه‌خسته سه‌ر ئابڵوقه‌ی نێوده‌وڵه‌تی.
هه‌رچه‌نده توانای ئه‌وه‌مان نه‌بوو ئه‌شیعه‌ی سنگ له نه‌خۆشخانه‌كه‌ماندا بگرین، به‌ڵام تێبینی نیشانه‌كانی ئه‌و نه‌خۆشه‌مان كرد – تایه‌كی به‌رزی لێ‌بوو، نه‌فه‌سی ته‌نگ بوو - و سییه‌كانیشی تووشی هه‌وكردنێكی زۆر ببوون.
ئانتی بایۆتیكی به‌هێزمان بۆی نووسی. نه‌خۆشه‌كه‌مان به چاره‌سه‌ره‌كه باشتر نه‌بوو. بۆ رۆژی دواتر، به‌یانییه‌كه‌ی مرد.
ئه‌و كاته ئه‌مه هیچ زه‌نگێكی ئاگاداركردنه‌وه‌ی لێ نه‌دا، هه‌رچه‌نده ده‌بوایه وا بكات. دوای ئه‌و چاره‌سه‌ره، ده‌كرا ئێمه له نه‌خۆشییه شاراوه‌كه‌ی ئه‌و كه‌سه وریا بووینایهتهوه به‌پێی ئه‌و راستییه‌ی كه ئه‌و نه‌خۆشی نه‌مه‌یینی خوێنی هه‌بوو كه ئه‌مه‌ش مه‌ترسی تووشبوونی به ڤایرۆسی HIV زیاتر كردبوو، ئه‌و ڤایرۆسه‌ی كه نه‌خۆشی ئایدز دروست ده‌كات.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا نه‌خۆشخانه‌كه‌مان پاڵه‌په‌ستۆیه‌كی زۆری له‌سه‌ربوو، ته‌نها یه‌ك دكتۆری گشتیی باڵاش هه‌بوو كه چاودێری ٦٠ نه‌خۆشی ده‌كرد. كاتی ئه‌وه‌مان نه‌بوو لێكۆڵینه‌وه له هیچ حاڵه‌تێك بكه‌ین كه گومانمان لێی هه‌بووایه. كه‌لوپه‌له‌كانیش، وه‌ك ده‌رزی و په‌نجه‌وانه و بۆڕی كاسیتهر، كه‌م بوون و به‌رده‌وام به‌كارمان ئههێنانهوه كه ئه‌مه‌ش هه‌م ئێمه و هه‌م نهخۆشهكانمانی به‌رده‌وام ئه‌خسته مه‌ترسیی تووشبوون به نه‌خۆشی.
دوو رۆژ دوای مه‌رگی ئه‌و پیاوه، لیژنه‌یه‌كی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی سه‌ردانی نه‌خۆشخانه‌كه‌ی كرد تا پێمان بڵێت كه ئێمه هه‌وڵی چاره‌سه‌ركردنی حاڵه‌تێكی ئایدزمان داوه. ئه‌و لیژنه‌یه نموونه‌ی خوێنی گشت ئه‌و كارمه‌نده پزیشیكیانهی وه‌رگرت كه له‌گه‌ڵ ئه‌و نه‌خۆشه‌دا مامه‌ڵه‌یان كردبوو.
له‌به‌ر ئه‌وه‌ی نه‌خۆشی ئایدز چه‌ند هه‌فته‌یه‌كی پێ ئه‌چی تا له له‌شدا ده‌ربكه‌وێ، ئێمه پێمان وترا سێ مانگی تر دیسان نموونه‌ی خوێنمان بده‌ین و ئه‌و كاته تاقیكردنه‌وه‌ی زیاتر نیشانی ده‌دات ئاخۆ هیچ كه‌سێك له ئێمه ڤایرۆسی HIV هه‌یه یان نا.
ماوه‌ی دوای تاقیكردنه‌وه‌ی یه‌كه‌م ئازارێكی ده‌روونیی قورس بوو. تا ئه‌و كاته، من و هاوڕێكانم ته‌نها به‌هۆی كتابی مه‌نهه‌جه‌وه شتمان له‌باره‌ی ئایدزه‌وه زانیبوو. ئه‌و ساتانه‌ی ئه‌و شه‌وه‌مان به‌بیر ئه‌هاته‌وه كه ره‌نگه تیایدا تووشی ئه‌و ڤایرۆسه بووبین. ئایا ده‌كرێ شله‌ی ده‌رهێنراو له سی ئه‌و نه‌خۆشه به‌ر پێستی رووشاومان كه‌وتبێت؟
ئه‌وه‌ی زیاتر ئێمه‌ی تۆقاندبوو لێكدانه‌وه‌كانی كۆمه‌ڵگا بوو. له كاتێكدا ئێمه خودی ئه‌زموونی راسته‌وخۆی نه‌خۆشه‌كانی ئایدزمان نه‌بوو، باش ئاگامان له‌و شوره‌ییه بوو كه كۆمه‌ڵگا ئه‌یخسته پاڵیان.
ڤایرۆسی HIV كه هۆكاری نه‌خۆشی ئایدزه له ناوه‌ڕاستی هه‌شتاكان گه‌یشته عێراق. هه‌رچه‌نده بۆ ماوه‌یه‌كی كورت به‌خێرایی بڵاوبوویه‌وه، حكومه‌تی سه‌دام حوسێن به‌شێوه‌یه‌كی ره‌سمی دانی پێدا نه‌نا.
زۆرێك له‌وانه‌ی له بواری پزیشكیدا كار ده‌كه‌ن پێیان وایه ئه‌و نه‌خۆشییه به‌هۆی هه‌ندێ خوێنی پیسه‌وه بڵاو بوویه‌وه كه بۆ چاره‌سه‌ركردنی نه‌خۆشی هیمۆفیلیا هاورده‌ی عێراق كرابوو.
له كۆتاییدا حكومه‌ت فه‌رمانی ده‌كرد تاقیكردنه‌وه‌ی خوێن بۆ هه‌موو ئه‌و كه‌سانه بكرێت كه ئه‌و جۆره خوێنه‌یان وه‌رگرتبوو. ئه‌وانه‌ی كه ڤایرۆسی HIVیان تێدا ده‌ستنیشانكرا له ناوه‌ندێكی چاره‌سه‌ركردنی نه‌خۆشی درم له ده‌ره‌وه‌ی به‌غدا جودا كرانه‌وه.
له‌راستیدا وه‌ك به‌ندكراو مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ ده‌كرا، له چاودێری گونجاو بێ به‌ش كرابوون و رێگا نه‌ده‌درا كه‌س و كاریان سه‌ردانیان بكه‌ن.
له ١٩٩١، عێراق له لایه‌ن سوپای هاوپه‌یمانانه‌وه به سه‌ركردایه‌تیی ئه‌مریكا تووشی شكست هات و ئابوورییه‌كه‌شی تووشی داڕمان بوو. حكومه‌ت ئه‌و ناوه‌نده‌ی داخست و رێگای به‌وانه‌ش دا كه پێشتر جیاكرابوونه‌وه بگه‌ڕێنه‌وه ماڵه‌وه.
چه‌ندین یاسای توند داڕێژرا تا تێكه‌ڵبوونیان به كۆمه‌ڵ سه‌ركوت بكات و ئه‌مه‌ش ئه‌و جیاكارییه‌ی له‌نێو خه‌ڵكدا به‌رامبه‌ر به‌و كه‌سانه هه‌بوو كه نه‌خۆشییه‌كه‌یان لێ بوو زیاتر كرد. ئه‌و خه‌ڵكانه‌ی كه ڤایرۆسه‌كه‌یان هه‌بوو له ئیشی حكومی بێبه‌ش كران و رێگایان پێ نه‌ده‌درا خێزان پێكه‌وه بنێن. هه‌روه‌ها له چه‌ند چالاكییه‌كی ئاسایی بێ به‌شكران وه‌ك چوونه سه‌رتاشخانه و مه‌له‌وانگه، هه‌رچه‌نده ئه‌م یاسایانه جێبه‌جێكردنیان زه‌حمه‌ت بوو.
من و هاوڕێكانم ئه‌و سێ مانگه‌ی نێوان دوو تاقیكردنه‌وه‌كه‌مان به‌وپه‌ڕی وریاییه‌وه به‌سه‌ربرد. بچووكترین گۆڕانكاری له له‌شماندا ترسی ئه‌وه‌ی لا په‌یدا ئه‌كردین كه تووشی ئه‌و نه‌خۆشییه هاتووین. كاتێك هاوڕێیه‌كمان قوڕگی هێشا، ویستمان بزانین هیچ لیمفه گرێیه‌كی نه‌ئاوساوه یان تای لێ نه‌هاتووه - به‌دوای هه‌ر شتێك‌دا ده‌گه‌ڕاین كه مانای زیاتر له قوڕگ ئێشانی بدایه.
نه‌وێراین كێشه‌ی خۆمان لای ماڵه‌وه‌مان باس بكه‌ین، هه‌رچه‌نده هه‌ستیان به گۆڕان له سروشتی ئێمه كردبوو. به‌خۆشحاڵییه‌وه، هیچ كه‌سێك له ئێمه له‌و ماوه‌یه‌دا ژیانی هاوسه‌ری پێكه‌وه نه‌نا بۆیه پێویست نه‌بوو ده‌رباره‌ی تووشكردنی كه‌سێكی تر به نه‌خۆشییه‌كه نیگه‌ران بین.
هه‌روه‌ها له‌نێو خۆماندا باسی ئه‌وه‌شمان كرد كه چی ده‌كه‌ین ئه‌گه‌ر دووه‌م تاقیكردنه‌وه‌ی خوێن ده‌ریخست ئێمه تووشی HIV هاتووین. ئایا ماڵه‌وه‌مان باوه‌ڕ ده‌كه‌ن كه ئێمه به‌هۆی پیشهكهمانهوه تووشی ئه‌و نه‌خۆشییه هاتووین؟
كاتێك ئه‌و سێ مانگه خه‌ریك بوو ته‌واو بێت، په‌یمانێكم له‌گه‌ڵ چوار دكتۆره‌كه‌ی هاوڕێم به‌ست كه ئه‌وانیش له‌گه‌ڵ من چاوه‌ڕێی ئه‌نجامی تاقیكردنه‌وه‌ی دووه‌م بوون. هه‌ر یه‌كێك له ئێمه سوێندمان خوارد كه خۆمان نه‌كوژین ئه‌گه‌ر بۆمان ده‌ركه‌وت تووشی ئه‌و نه‌خۆشییه هاتووین. هه‌روه‌ها به‌ڵێنی ئه‌وه‌شمان دا كه چاومان له هه‌ر تاكێكی ئه‌و گروپه بێت ئه‌گه‌ر تووشی ئه‌و نه‌خۆشیه هاتبێت.
دووه‌م تاقیكردنه‌وه‌ی خوێن ده‌ریخست كه هیچ یه‌كێك له ئێمه تووشی ئه‌و ڤایرۆسه نه‌هاتووین. هه‌ناسه‌یه‌كی ئاسووده‌مان هه‌ڵكێشا و درێژه‌مان به ژیانی خۆمان دا.
به‌پێی ئه‌و زانیاریه‌ی ئێستا هه‌مه، پێم وایه سه‌باره‌ت به مه‌ترسیی تووشبوونمان به‌و نه‌خۆشییه له راده به‌ده‌ر ترسابووین. ئایدز نه‌خۆشییه‌كی زۆر ترسناكه به‌ڵام ئه‌و ڤایرۆسه‌ی نه‌خۆشییه‌كه ده‌خاته‌وه له‌ڕێی تێكه‌ڵبوونی ئاسایی به ئاسانی ناگوازرێته‌وه. ئه‌و شه‌وه له ساڵی ١٩٩٦، خه‌ڵكی تر له نه‌خۆشخانه‌كه‌دا له‌وانه‌یه تووشی ڤایرۆسی HIV بووبن ته‌نها ئه‌گه‌ر شله‌ی لاشه‌ی ئه‌و نه‌خۆشه‌ی ئایدزی هه‌بوو چووبێته ناو سووڕی خوێنی ئه‌و كه‌سانه‌وه.
ئه‌مڕۆ كارمه‌ندانی نه‌خۆشخانه‌كانی عێراق زیاتر له سروشتی ئایدز شاره‌زان و كه‌لوپه‌لی باشتریشیان له‌به‌رده‌سته تا رێگا له بڵاوبوونه‌وه‌ی بگرن. به‌ڵام له شه‌قامه‌كاندا، نه‌زانی زۆر بڵاوه. هه‌ر كه‌سێك كه ڤایرۆسه‌كه‌ی گرتبێ خه‌ڵك لێی دوور ئه‌كه‌ونه‌وه وه‌ك ئه‌وه‌ی نه‌خۆشی گه‌ڕوگولی گرتبێ.
هه‌ندێ له‌و سنووره یاساییانه‌ی له‌سه‌ر ئه‌و كه‌سانه دانرابوون كه ئایدزیان هه‌یه سووكتر كراون. حكومه‌ت به نووسراو به‌ڵێنی داوه زیاتر گرنگیان پێ بدات. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا، چاره‌سه‌ركردنیان هێشتا زۆر دووره له‌وه‌ی ئه‌وله‌ویات بێ له سیسته‌مێكی ته‌ندروستیدا كه تازه خه‌ریكه دوای ده‌یان ساڵ له شه‌ڕ و بێبه‌شی راست ئه‌بێته‌وه.
شه‌ڕی عێراق گروپه پێنج كهسییهكی ئێمه‌ی كه دكتۆر بووین په‌رته‌وازه كردووه. هه‌ندێكمان به‌ره‌و ده‌ره‌وه ڕامان كردوو بووین به په‌ناهه‌نده، هه‌ندێی ترمان شوێنی خۆمان له‌ناو عێراقدا گۆڕی. چه‌ند ساڵێك له‌مه‌وبه‌ر به‌هۆی توندوتیژی تائیفییه‌وه له پایته‌ختی عێراق دووركه‌وتمه‌وه و ئێستا له هه‌ولێر داده‌نیشم.
ئاگام له هاوڕێیه كۆنه‌كانی به‌غدام هه‌یه و هه‌موو ساڵێ له ڕۆژی جیهانیی ئایدز ئه‌و سێ مانگه‌م بیر ئه‌كه‌وێته‌وه كه زۆر له‌نزیكی ئه‌و نه‌خۆشییه‌وه به‌سه‌رمان برد، ئه‌و نه‌خۆشییه‌ی كه هه‌موو ساڵێك كارده‌كاته سه‌ر ژیانی ملیۆنه‌ها كه‌س له سه‌رتاسه‌ری جیهان.
عه‌لا یوسف دكتۆره و وانه‌ی پزیشكی له هه‌ولێر ده‌ڵێته‌وه.