عێراق: كانونی دووه‌می ٢٠٠٨
رێكخراوێكی ناوخۆیی كه ئه‌ركی چاودێری میدیایه و ئینستیتۆی رۆژنامه‌وانی جه‌نگ و ئاشتی (IWPR) دایمه‌زراندوه، خه‌ڵاتێكی گه‌وره‌ی تایبه‌ت به ئازادی رۆژنامه‌گه‌ری ئه‌باته‌وه.
عێراق: كانونی دووه‌می ٢٠٠٨
رێكخراوێكی ناوخۆیی كه ئه‌ركی چاودێری میدیایه و ئینستیتۆی رۆژنامه‌وانی جه‌نگ و ئاشتی (IWPR) دایمه‌زراندوه، خه‌ڵاتێكی گه‌وره‌ی تایبه‌ت به ئازادی رۆژنامه‌گه‌ری ئه‌باته‌وه.
رێكخراوی په‌یامنێرانی بێسنوری له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند كه روانگه‌ی ئازادیه رۆژنامه‌گه‌ریه‌كان (مرصد الحريات الصحفية)، كه رێكخراوێكی سه‌ربه‌خۆیه و له‌لایه‌ن راهێنراوان و ستافی (IWPR)ه‌وه دامه‌زرێنراوه و به‌رێوه‌ده‌برێت، له مانگی كانونی یه‌كه‌مدا خه‌ڵاتی به‌رگریكردنی له ئازادی رۆژنامه‌گه‌ری رێكخراوی رۆژنامه‌نوسانی بێسنوری وه‌رگرت "بۆ ئه‌و رۆڵه گرنگه‌ی ده‌یگێڕێت له له ئاشكراكردنی توندوتیژی له دژیان و به‌ئه‌نقه‌ست كوشتن‌یان."
ئه‌و روانگه‌یه له ٢٠٠٤ دا دامه‌زراوه، كاتێك ئه‌و رۆژنامه‌ن‌وسانه‌ی (IWPR) راهێنانی پێكردن بڕیاریاندا رێكخراوێكی چاودێری میدیای خۆماڵی دابمه‌زرێنن بۆ چاودێریكردنی ئه‌و هێرشانه‌ی ده‌كرێنه سه‌ر رۆژنامه‌نوسان و به‌رگری له مافه‌كانی كارمه‌ندانی میدیا بكات و بیانپارێزێت. ژماره‌یه‌ك راهێنراو و كارمه‌ندی (IWPR) ئه‌و رێكخراوه خۆبه‌خشه‌یان دامه‌زراند كه له تۆڕێك كارمه‌ندانی میدیای عێراقی پێكهاتوه له سه‌رتاسه‌ری عێراقدا و نزیكه‌ی هه‌موو رۆژێك راپۆرت له‌سه‌ر ئه‌و كێشانه بڵاوده‌كاته‌وه كه روبه‌روی رۆژنامه‌نوسان ده‌بنه‌وه.
زیاد عه‌جیلیی سه‌رۆكی ئه‌و رێكخراوه وتی، "رێكخراوه‌كه‌مان كه‌موێنه و گرنگه چونكه تاكه ده‌نگی عێراقیه كه به‌رگری له رۆژنامه‌نوسان ده‌كات." هه‌روه‌ها وتی، "لایه‌نگیری هیچ تائیفه و حزب و لایه‌نێك نین. ره‌خنه‌ی هه‌ر كه‌سێك ده‌كه‌ین كه مافه‌كانی رۆژنامه‌گه‌ری پێشێلبكات به‌بێ ئه‌وه‌ی حساب بۆ باكگراوند و په‌یوه‌ندیه‌كانیان بكه‌ین."
روانگه‌ی ئازادیه رۆژنامه‌گه‌ریه‌كان سۆراغی ئه‌و هێرش و تیرۆركردنانه ده‌كات كه رۆژنامه‌نوسان له عێراقدا روبه‌رویده‌بنه‌وه، كه رێكخراوه نێوده‌وڵه‌تیه‌كانی تایبه‌ت به مافی رۆژنامه‌نوسان وه‌ك مه‌ترسیدارترین شوێنی جیهان سه‌یریده‌كه‌ن بۆ رۆژنامه‌نوسان.
هه‌ر له سه‌ره‌تای دروستبونیه‌وه، ئینستیتۆی رۆژنامه‌وانی جه‌نگ و ئاشتی (IWPR)، په‌یوه‌ندی نزیكی هه‌بوه له‌گه‌ڵ روانگه‌ی ئازادیه رۆژنامه‌گه‌ریه‌كان.
عه‌جیلی وتی، "رێكخراوی (IWPR) كاریگه‌ری گه‌وره‌ی هه‌بوه له‌سه‌ر دامه‌زراندنی روانگه‌ی ئازادیه رۆژنامه‌گه‌ریه‌كان. كاتێك ده‌ستمان كرد به وه‌رگرتنی خوله‌كانی (IWPR)، چاومان به رووی جیهانێكی نوێ‌دا كرایه‌وه و شته‌كانمان له‌به‌ر رۆشناییه‌كی جیاوازدا بینی. ئه‌مه‌ش ئیلهامی دامه‌زراندنی روانگه‌ی ئازادیه رۆژنامه‌گه‌ریه‌كانی پێبه‌خشین (مرصد الحريات الصحفية)"
ئه‌و روانگه‌یه هانی حكومه‌تی عێراقیشی داوه بۆ ده‌ركردنی یاسایه‌كی تایبه‌ت به رۆژنامه‌گه‌ری و كاتێكیش حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ویستی یاسایه‌كی نوێ ده‌ربكات بۆ توندكردنه‌وه‌ی كۆتوبه‌ندی سه‌ر رۆژنامه‌كان و رۆژنامه‌نوسان، روانگه‌ی ئازادیه رۆژنامه‌گه‌ریه‌كان له‌سه‌ر ئه‌وه‌ش هاته‌ده‌نگ. دوای ئه‌وه‌ی رێكخراوه‌كانی رۆژنامه‌نوسان، وه‌كو رێكخراوی روانگه، گوشاریان له دژی ئه‌و یاسایه دروستكرد، مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان رازینه‌بوو ئیمزای خۆی بخاته سه‌ری.
ئه‌ندامێكی ئه‌و رێكخراوه، كه نه‌یویست ناوی بڵاوبكرێته‌وه، وتی "ئه‌و رێكخراوه بۆته سه‌رچاوه‌ی هه‌واڵی رێكخراوه هه‌واڵیه جیهانیه‌كان سه‌باره‌ت ئه‌و مه‌سه‌لانه‌ی تایبه‌تن به رۆژنامه‌نوسانه‌وه له عێراق."
هه‌روه‌ها عه‌جیلی وتی ئه‌ندامانی ئه‌و رێكخراوه هیواخوازن ئه‌و خه‌ڵاته ببێته مایه‌ی گرنگیپێدانێكی جیهانی به‌و گرفتانه‌ی رۆژنامه‌نوسه عێراقیه‌كان و كاره‌كانی ئه‌و رێكخراوه روبه‌رویده‌بنه‌وه. ئه‌و رێكخراوه پێویستی به كۆمه‌كی دارایی و دابینكردنی راهێنان هه‌یه بۆ ئه‌ندامه‌كانی له بواره‌كانی مافه‌كانی رۆژنامه‌گه‌ری و شاره‌زایی سه‌لامه‌تی و مه‌هاره‌ته پێشكه‌وتوه‌كانی نوسین و كاری په‌یامنێریی و رۆژنامه‌نوسیی.
جیا له‌وه‌ش، به‌رنامه‌ی (IWPR) له عێراق له مانگی كانونی دووه‌مدا ستونێكی مانگانه‌ی نوێی ته‌رخانكرد بۆ ژنانی عێراق. ستونه‌كه كه به ناوی "ده‌نگی ژنانی عێراق"ه‌وه‌یه، مینبه‌رێكه بۆ ژنان بۆ گوزارشتكردن له بیربۆچونه‌كانیان سه‌باره‌ت به‌ره‌وپێشچونه‌كانی وڵات.
ئه‌و ستونه دوایه‌مین و نوێترین هه‌وڵی (IWPR)ه بۆ ئاماده‌كردنی به‌رهه‌می رۆژنامه‌نوسی له‌لایه‌ن ژنانه‌وه و بۆ ژنان. ژنانی هه‌موو توێژ و چینه‌كان بانگهێشتكراون بۆ ئه‌وه‌ی به‌شداری به دیدوبۆچونه‌كانیان بكه‌ن.
سه‌رباری ئه‌وه‌ش، له مانگی كانونی یه‌كه‌مدا، رێكخراوی (IWPR) به‌شێوه‌یه‌كی به‌ربڵاو له میدیای ئه‌ڵمانیدا باسی لێوه‌كرا. ته‌له‌فزیۆنی ئه‌ڵمانی فیلمێكی به‌ڵگه‌نامه‌یی ٢٥ خوله‌كی له‌سه‌ر كاری (IWPR) له عێراق بڵاوكرده‌وه و به‌ڕێوه‌به‌ری به‌رنامه‌ی خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، سۆزانا فیشه‌ر له‌لایه‌ن رادیۆی گشتی ئه‌ڵمانیا و رۆژنامه‌ی (Berliner Zeitung)ه‌وه چاوپێكه‌وتنی له‌گه‌ڵ كرا سه‌باره‌ت به به‌رنامه‌ی (IWPR)ی عێراق.
هه‌روه‌ها گۆڤاری دێرشبیگل (Der Spiegel)ی ئه‌ڵمانی له به‌شی رووداوه‌كانی ٢٠٠٧یدا، ستۆریه‌كی سۆزانا فیشه‌ری بڵاوكرده‌وه كه له‌سه‌ر سه‌حه‌ر حه‌یده‌ری نوسیبوی. سه‌حه‌ر حه‌یده‌ری په‌یامنێرێكی (IWPR) بوو كه له مانگی حوزه‌یراندا له موسڵ تیرۆركرا.
تیاری راس به‌ڕێوه‌به‌ری ته‌حریری خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستی (IWPR)ه.