عێراق: كانوونی دووه‌می ٢٠٠٩

لێدوانكاران ده‌ڵێن بڵاوكراوه‌یه‌ك و به‌رنامه‌یه‌كی رادیۆیی په‌یمانگای رۆژنامه‌وانیی جه‌نگ و ئاشتی یارمه‌تده‌ربوون بۆ فراوانكردنی په‌خشی هه‌واڵه‌كانی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان.

عێراق: كانوونی دووه‌می ٢٠٠٩

لێدوانكاران ده‌ڵێن بڵاوكراوه‌یه‌ك و به‌رنامه‌یه‌كی رادیۆیی په‌یمانگای رۆژنامه‌وانیی جه‌نگ و ئاشتی یارمه‌تده‌ربوون بۆ فراوانكردنی په‌خشی هه‌واڵه‌كانی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان.

IWPR

Institute for War & Peace Reporting
Friday, 6 March, 2009
IWPR به‌شێوه‌یه‌كی گشتی و بێ لایه‌نانه ‌زانیارییه‌ پێویسته‌كانی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكانیان گواسته‌وه‌.



مێترۆ كه ‌رۆژنامه‌یه‌كی ١٦ لاپه‌ڕه‌یی بوو و به‌عه‌ره‌بی و كوردی ده‌رده‌چوو له ‌٢١ی كانوونی دووه‌م تا ١٠ی شوبات له ‌سه‌رتاسه‌ری عێراقدا بڵاوكرایه‌وه‌. ئه‌م رۆژنامه‌یه‌و به‌رنامه‌یه‌كی رۆژانه‌ی رادیۆیی به ‌زمانی عه‌ره‌بی كه ‌له ‌٢٠ی كانوونی دووه‌م تا ١٠ی شوبات په‌خشكرا به‌هاوكاری هه‌ریه‌كه‌ له ‌ئاژانسی ده‌نگه‌كانی عێراق و رادیۆی نه‌وا جێبه‌جێ كران.



ئه‌م دوو پڕۆژه‌یه‌ به‌شێك بوون له ‌ده‌ستپێشخه‌رییه‌كی IWPR له ‌عێراق بۆ به‌ره‌وپێشبردنی میدیای ناوخۆیی و زانیاریی قووڵی پێشكه‌ش به ‌عێراقییه‌كان كرد له‌سه‌ر هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان كه‌ له ‌٣١ی كانوونی دووه‌م به‌ڕێوه‌چوو و یه‌كه‌م هه‌ڵبژاردنی له‌و جۆره‌بوو ‌له ‌عێراقدا له ‌ماوه‌ی چوار ساڵ.



مێترۆ هه‌واڵه‌كانی هه‌ڵبژاردنی ١٤ پارێزگای بڵاوكرده‌وه‌ كه ‌ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكانی خۆیان هه‌ڵبژارد – حكومه‌ته‌ خۆجییه‌كانی عێراق – و به‌شێوه‌یه‌كی تایبه‌ت تیشكی خسته‌سه‌ر پارێزگاكانی باشوور كه ‌له‌وێدا پارته‌شیعه‌كان له ‌هه‌ڵمه‌ته‌كانیاندا به‌توندی ركابه‌رایه‌تی یه‌كتریان كرد، هه‌روه‌ها ئه‌و پارێزگایه‌ سوننییانه‌ش كه‌ كێشه‌یان تێدایه ‌وه‌ك ئه‌نباڕ و موسڵ.



سه‌ره‌ڕای ئه‌مه‌ش، مێترۆ باسی له‌و كێشانه‌كرد كه ‌ده‌نگده‌رانی نه‌خوێنده‌وارو كه‌مده‌رامه‌ت و په‌ككه‌وته ‌رووبه‌ڕوویان بوونه‌وه ‌كاتێك به‌ره‌و سندوقه‌كانی ده‌نگدان چوون. رۆژنامه‌كه ‌رێنمایی ساده‌و ساكاری بۆ ده‌نگده‌ران بڵاوكرده‌وه‌ به‌پێی رێنماییه‌كانی كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق.



عه‌بدوڵڵا جبوری، شیكه‌ره‌وه‌یه‌كی سیاسییه‌ له ‌كه‌ركووك، مێترۆی به‌ رۆژنامه‌یه‌كی "زۆر بێ لایه‌ن" و "بوێر" وه‌سف كرد كه‌ "بۆچوونی گشت پارته‌كانی گواستوه‌ته‌وه‌". جبوری وتی ناونیشانی رۆژنامه‌كه ‌رۆشنكه‌ره‌وه ‌بووه‌و ده‌نگی ده‌نگده‌رانیشی گه‌یاندووه‌.



هادی جه‌لۆ مه‌رعی، نووسه‌ر و لێكۆڵه‌ره‌وه‌ له‌ به‌غدا، وتی، "ئه‌و كاره ‌هه‌وڵێكی بوێرانه‌بوو بۆ بڵاوكردنه‌وه‌ی بۆچوونه‌ جیاوازه‌كانی كۆمه‌ڵگای هه‌مه‌جۆری عێراق. مێترۆ گه‌یشت به‌ شارۆچكه‌و گونده‌ دووره‌كان له‌ شاره‌كانه‌وه، ‌‌دیموكراسی بووه‌ته ‌پێویستییه‌كی ژیان، ته‌نها تایبه‌ت نییه ‌به ‌شاره‌كان."



عومه‌ر حه‌دیسی، په‌یامنێری رۆژنامه‌ی سه‌باحی زمانحاڵی حكومه‌ت، سه‌رسام ببوو به ‌بواری جوگرافی مێترۆ و وتی، "هیچ رۆژنامه‌یه‌كی تر خۆی وه‌ها ته‌رخان نه‌كردبوو تا وه‌سفی وه‌ها قووڵ له‌سه‌ر هه‌موو پارێزگاكان پێشكه‌ش بكات وه‌ك ئه‌وه‌ی مێترۆ كردی."



ره‌غد حه‌دیسی له‌ كۆمه‌ڵه‌ی رۆشنبیری بۆ هه‌مووان (جمعية الثقافة للجميع) كه‌ رێكخراوێكی ناحكومییه‌و ئامانجی سه‌ره‌كی نه‌هێشتنی نه‌خوێنده‌واری و گه‌یاندنی په‌روه‌رده‌و رۆشنبیرییه‌ بۆ ناوچه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی شار، ستایشی رۆڵی په‌روه‌رده‌ییانه‌ی مێترۆی كرد.



"مێترۆ گۆشه‌یه‌كی په‌روه‌رده‌یی داهێنا و هه‌واڵه‌كانی به‌دڵسۆزییه‌وه ‌بڵاو ده‌كرده‌وه‌. ئێمه ‌پێویستیمان به ‌بڵاوكراوه‌ی وه‌ها هه‌یه‌. من مێترۆم به‌ چاوێكی ره‌خنه‌گرانه‌وه ‌خوێنده‌وه‌و هه‌وڵمدا هه‌ڵه‌ی رۆژنامه‌وانی تێدا بدۆزمه‌وه‌، ده‌بێت بڵێم كه ‌هیچ هه‌ڵه‌یه‌كم نه‌دۆزیه‌وه،" حه‌دیسی وتی.



رادیۆی مێترۆش هه‌واڵه‌كانی هه‌ڵبژاردنی بڵاوكرده‌وه‌و زانیاریی قووڵیشی له‌سه‌ر ژیانی ده‌نگده‌ران خسته‌ڕوو.



هه‌واڵێك له ‌به‌غداوه ‌پیشانیدا كه‌ عێراقییه‌كان چه‌نده ‌كه‌م له ‌باره‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كانه‌وه‌ ده‌زانن – زۆربه‌یان پێیان وابوو كه‌ ده‌نگده‌ران پاڵێوراوانی په‌رله‌مان یان سه‌رۆكایه‌تی دیاریده‌كه‌ن له‌بری نوێنه‌ره ‌ناوچه‌ییه‌كان.



چه‌ند به‌رنامه‌یه‌كی رادیۆی مێترۆ تیشكیان خسته ‌سه‌ر ئاواره‌ ناوخۆییه‌كانی وڵات. ئه‌و ئاوارانه‌ی كه ‌ناوی خۆیان له‌لای كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كان تۆماركردبوو توانیان ده‌نگ بده‌ن تا ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكانی خۆیان ده‌ستنیشان بكه‌ن به‌ڵام زۆربه‌یان له‌سیاسه‌ت بێ ئومێد ببوون.



یاسین روبه‌یعی، رۆژنامه‌نووسێكی مه‌شقكردووی دێرینی IWPRه‌ و ‌ئێستا به‌شی عه‌ره‌بی له‌ رادیۆی نه‌وا به‌ڕێوه‌ده‌بات، وتی، "ئاواره‌كان وتیان به‌رنامه‌ رادیۆییه‌كه ‌هانی دان ده‌نگ بده‌ن له‌كاتێكدا پێشتر بیریان له‌وه ‌ده‌كرده‌وه ‌كه‌ به‌شداری له ‌هه‌ڵبژاردندا نه‌كه‌ن. هه‌روه‌ها ئه‌وه‌شیان وت كه ‌رۆژنامه‌ی مێترۆ، له‌ڕێی زانیارییه‌كان و چاوپێكه‌تنه‌كان له‌گه‌ڵ به‌رپرساندا، هه‌واڵی پارێزگا دووره‌كانی باشوور و باكووری پێگه‌یاندن".



روبه‌یعی وتی مێترۆ سه‌رچاوه‌یه‌كی زۆر پێویستی زانیاری بوو بۆ ده‌نگده‌رانی عێراق كه ‌زۆربه‌یان شتێكی كه‌میان ده‌زانی له‌باره‌ی پاڵێوراوان یان پڕۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌وه‌. روبه‌یعی ئه‌وه‌شی وت كه ‌راپۆرته‌كان بێ هاوتا بوون چونكه ‌له‌سه‌رتاسه‌ری عێراقه‌وه ‌كۆكرابوونه‌وه ‌به‌گوند و ناوچه‌ لادێییه‌كانیشه‌وه‌و سه‌كۆیه‌ك بوون بۆ خه‌ڵك تا تاوتوێی هه‌ڵبژاردن و كۆمه‌ڵێك بابه‌تی په‌یوه‌ست به‌ده‌نگدانه‌وه‌ بكه‌ن.
Frontline Updates
Support local journalists