عێراق خه‌ڵكی له مه‌ترسی بڵاوبونه‌وه‌ی ئه‌نفلۆنزای به‌راز هێورده‌كاته‌وه
له‌گه‌ڵ توشبونی ژماره‌یه‌كی زیاتر و زیاتر له سه‌ربازانی ئه‌مریكی به ئه‌نفلۆنزای به‌راز، عێراق ئه‌ڵێت ئه‌توانێت به‌سه‌ر ئه‌و نه‌خۆشیه‌دا زاڵ ببێت.
عێراق خه‌ڵكی له مه‌ترسی بڵاوبونه‌وه‌ی ئه‌نفلۆنزای به‌راز هێورده‌كاته‌وه
له‌گه‌ڵ توشبونی ژماره‌یه‌كی زیاتر و زیاتر له سه‌ربازانی ئه‌مریكی به ئه‌نفلۆنزای به‌راز، عێراق ئه‌ڵێت ئه‌توانێت به‌سه‌ر ئه‌و نه‌خۆشیه‌دا زاڵ ببێت.
سه‌رچاوه‌یه‌ك له سوپای ئه‌مریكی به په‌یمانگای رۆژنامه‌وانی جه‌نگ و ئاشتی(IWPR)ی راگه‌یاند كه تا ئێستا ١٤١ حاڵه‌تی توشبون به ڤایرۆسی (H1N1)ی ئه‌نفلۆنزای به‌راز له نێو سه‌ربازانی ئه‌مریكیدا تهشخیسكراوه كه دوایه‌مینیان له ٢٨/٨/٢٠٠٩ دا پشتڕاسكراوهتهوه. لێپرسراوانی ته‌ندروستی عێراقی سێ هه‌فته له‌وه‌وپێش ئاشكرایانكرد كه ٦٧ سه‌ربازی ئه‌مریكی تووشی ئه‌و نه‌خۆشیه بوون.
له كاتێكدا ژماره‌ی توشبووه‌كان له نێو هێزه‌كانی ئه‌مریكادا له به‌رزبونه‌وه‌دا بوو، كه‌چی ئه‌و ڤایرۆسه به‌شێوه‌یه‌كی به‌ربڵاو دانیشتوانی عێراقی نه‌گرته‌وه. سه‌باح عه‌بدوڵای ووته‌بێژی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق ئاشكرایكرد كه ٢٣ كه‌س له خه‌ڵكی عێراق تووشی ئه‌و نه‌خۆشیه بوون و له‌م چه‌ند هه‌فته‌یه‌ی دواییشدا هیچ كهیسكی نوێ تۆمارنه‌كراوه.
رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی (WHO) له ٢٩/٨ دا رایگه‌یاند كه كۆی ١٦٦ حاڵه‌تی توشبون به ئهنفلۆنای به‌راز له عێراقدا پشتراستكراوه‌ته‌وه، به‌و سه‌ربازه ئهمریكیانهشهوه كه توشبون، و یه‌كێك له‌و عێراقیانه‌ی توشی ئه‌و نه‌خۆشیه بوه گیانی له ده‌ستداوه. له به‌رامبه‌ردا، وڵاته یه‌كگرتوه‌كان رایگه‌یاند كه ٤٤ هه‌زار حاڵه‌تی توشبون و ٥٥٦ حاڵه‌تی مردنی به‌و نه‌خۆشیه هه‌بووه.
سه‌باح عه‌بدوڵا ئه‌وه‌یشی راگه‌یاند كه حكومه‌تی عێراقی ١٠٠ ملیۆن دۆلاری ته‌رخانكردوه بۆ كڕینی ده‌رمانی تامیفلو (Tamiflu) – كه به‌شی چاره‌سه‌ركردنی نزیكه‌ی چاره‌كێكی دانیشتوانه‌كه‌ی ده‌كات – ٦٠ ملیۆن دۆلاریشی ته‌رخانكردوه بۆ كوتانی دژه-ڤایرۆس.
هه‌روه‌ها وتی كه هه‌ندێك له خه‌سته‌خانه‌كانی به‌غدا ژووری جیایان بۆ چاره‌سه‌ركردنی نه‌خۆشه‌كان ئاماده‌كردوه و ئه‌و كه‌سانه‌ی دێنه ناو عێراقه‌وه، له فڕۆكه‌خانه‌كان و خاڵه سنوریه‌كانی په‌ڕینه‌وه‌وه، به ووردی پشكنینیان بۆ ده‌كرێت بۆ دهڵنیابون له‌وه‌ی نیشانه‌ی هاوشێوه‌ی ئه‌نفلۆنزای به‌رازیان هه‌یه یان نا.
عه‌بدوڵا وتی "له‌ڕێگه‌ی ئه‌و رێوشوێنانه‌ی له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیه‌وه گیراونه‌ته‌به‌ر توانیومانه به‌ته‌واوه‌تی كۆنترۆڵی نه‌خۆشیه‌كه بكه‌ین."
به‌ڵام سه‌رباری دڵنیاكردنهوهكانی ئه‌و وه‌زاره‌ته، لێپرسراوان و شاره‌زایانی بواری ته‌ندروستی ئه‌ڵێن ترسی ئه‌وه‌یان هه‌یه ئه‌و ڤایرۆسه له عێراق بڵاوببێته‌وه.
رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی (WHO)، كه رایگه‌یاندوه ئه‌نفلۆنزای به‌راز جۆرێكه له ئه‌نفلۆنزا كه سه‌راپاگیره و ئه‌كرێت به روبه‌ری به‌ربڵاودا بته‌نێته‌وه، هۆشداریدا كه پێده‌چێت ئه‌م نه‌خۆشیه له‌م پاییزه‌دا به‌شێویه‌كی به‌ربڵاو به جیهاندا بڵاوبێته‌وه. هه‌ر ئه‌م هه‌فته‌یه ئه‌و رێكخراوه ئاشكرایكرد كه ئێستا ئه‌نفلۆنزای به‌راز باوترین جۆری ئه‌نفلۆنزایه و ره‌نگه كوشنده‌ترین جۆری ئهنفلۆنزابێت كه تائێستا سه‌ریهه‌ڵدابێت.
باسم شه‌ریف، ئه‌ندامی لیژنه‌ی ته‌ندروستی و ژینگه له په‌رله‌مانی عێراقی وتی، "عێراق وڵاتێكی كراوه‌یه كه به به‌شه‌كانی تری جیهانه‌وه به‌ستراوه‌ته‌وه، له‌به‌رئه‌وه به دووری نازانم عێراقیش تووشی ئه‌م په‌تا ترسناكه ببێت."
ڤایرۆسه‌كه به‌شێوه‌یه‌كی سه‌ره‌كی كیشوه‌ری ئه‌مریكای باكوری گرته‌وه، لێپرسراوانی عێراقی ئه‌ڵێن ترسی ئه‌وه‌یان لێنیشتوه كه له‌وانه‌یه نه‌خۆشیه‌كه له سه‌ربازه ئه‌مریكیه‌كانه‌وه بته‌نێته‌وه بۆ سه‌رجه‌م دانیشتوانی عێراق، ، به‌هۆی ئه‌وه‌ی به‌رده‌وام لێیان ده‌چێته دره‌وه‌ی عێراق و ده‌گه‌ڕێنه‌وه.
له دیمانه‌یه‌كدا كه (IWPR) به ئیمه‌یڵ له‌گه‌ڵی ئه‌نجامدابوو، مولازم جۆن بریملی ئه‌فسه‌ری سوپای ئه‌مریكی نوسیویه‌تی كه نه‌خۆشه‌كان بۆ ماوه‌ی حه‌وت رۆژه به جیاكراوهیی چاره‌سه‌ریان بۆ ده‌كرێت، به‌ڵام زۆربه‌ی كه‌یسه‌كان نیشانه‌ی "زۆر سوك"یان هه‌یه.
بریملی وتی ئێستا ٣٧ نه‌خۆش جیاكراونه‌ته‌وه، ئه‌وانی تریش به‌ته‌واوه‌تی چاكبونه‌ته‌وه و گه‌ڕاونه‌ته‌وه سه‌ر ئیش و كاری خۆیان.
بریملی ئه وه‌یشی وت كه سوپای ئه‌مریكا و عێراق رۆژانه چاودێری ئاماره‌كانی یه‌كتری ئه‌كه‌ن كه تایبه‌تن به ئه‌نفلۆنزای به‌راز. جینان عوبه‌یدیی ئه‌ندامی لیژنه‌ی ته‌ندروستی و ژینگه له په‌رله‌مانی عێراقی وتی ئه‌مریكا و وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی له‌نزیكه‌وه هاوكاری یه‌كتری ئه‌كه‌ن بۆ رێگرتن له بڵاوبونه‌وه‌ی ڤایرۆسه‌كه.
سه‌ره‌ڕای بنكه سه‌ربازیه‌كانی ئه‌مریكا، ئه‌و ناوچانه‌ی كه به هه‌زاره‌ها سه‌ردانكه‌ری بیانی رووی تێده‌كه‌ن به شوێنی مه‌ترسیدار داده‌نرێن بۆ توشبون و بڵاوبونه‌وه‌ی نه‌خۆشیه‌كه. سیان له سه‌ردانكه‌رانی مه‌زاره‌كانی شاری پیرۆزی كه‌ربه‌لا له سه‌ره‌تای مانگی ئابدا چاره‌سه‌ری نه‌خۆشی ئه‌نفلۆنزای به‌رازیان بۆ كرا.
نه‌خۆشه‌كان له خه‌سته‌خانه‌یه‌ك چاره‌سه‌ركران و چاكبونه‌وه. ئوتێلهكهشیان، كه شوێنی حه‌وانه‌وه‌ی ده‌یان سه‌ردانكه‌ری تر بوو، بۆ ماوه‌ی چه‌ند رۆژێك دابڕینی ته‌ندروستی (الحجز الصحي) بۆ كرا.
سه‌ره‌ڕای ئه‌و رێوشوێنه توندانه‌ی گیراونه‌ته‌به‌ر، هه‌ندێك له شاره‌زایان ترسی ئه‌وه‌یان هه‌یه كه ڕه‌نگه سیستمی چاودێری ته‌ندروستی عێراق – كه شه‌ڕی ئه‌م دواییه و ده ساڵ گه‌مارۆی ئابوری نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كانی پێش ئه‌و شه‌ڕه ئیفلیجیان كردووه – به‌پێی پێویست كه‌لوپه‌لی ته‌واوی نه‌بێت بۆ تهشخیسكردن و چاره‌سه‌ركردنی ئه‌وانه‌ی توشی ئه‌و نه‌خۆشیه ده‌بن.
دكتۆر زه‌هره سالم، پزیشك له خه‌سته‌خانه‌ی یه‌رموك له به‌غدا وتی، "ژووری جیاكردنه‌وه‌مان هه‌یه و چاره‌سه‌ری باشیش هه‌یه بۆ كۆنترۆڵكردنی ڤایرۆسه‌كه ... به‌ڵام تهشخیسكردنی سه‌ره‌تایی گرنگترین هه‌نگاوه له كۆنترۆڵكردنیدا. ئێمه ئه‌و توانایه‌مان نیه چونكه چه‌ندین كارمه‌ندانی بواری پزیشكی وڵاتیان به هۆی كێشه‌ی ئه‌منیه‌وه جێهێشتووه."
عوبه‌یدی وتی ئه‌گه‌ری ئه‌وه نیه عێراق به‌قورسی روبه‌روی ئه‌نفلۆنزای به‌راز ببێته‌وه چونكه تا ئێستا، به‌به‌راورد، ژماره‌یه‌كی كه‌م له‌و حاڵه‌ته له عێراقدا تۆماركراوه. له مانگی نیسانه‌وه تا ئێستا، نزیكه‌ی ٢٢٠٠ كه‌س له جیهاندا به‌و ڤایرۆسه مردوون.
به‌ڵام وتی ترسی ئه‌وه‌یشی هه‌یه كه له‌وانه‌یه عێراق نه‌توانێت چاره‌سه‌ری ئه‌و كه‌سانه بكات كه خۆیان لاوازن و تووشی ئه‌و نه‌خۆشیه ده‌بن. ژنێكی ته‌مه‌ن ٢٢ ساڵ كه پێشتر تووشی سووتانه‌وه‌ی سی بووه و كێشه‌ی هه‌ناسه‌دانی هه‌بووه، مانگی پێشوو له نه‌جه‌ف به ئه‌نفلۆنزای به‌راز مرد.
عوبه‌یدی ووتیشی كه خه‌سته‌خانه‌كانی عێراق "ئاماده‌ن بۆ كۆنترۆڵكردنی نه‌خۆشیه‌كه له قۆناغه‌كانی سه‌ره‌تای تووشبوندا، كه‌واته پێویسته خه‌ڵكی هاوكاری بكه‌ن له رێگه‌ی ئه‌نجامدانی پشكنینی پزیشكیه‌وه بۆ خۆیان هه‌ر كه نیشانه‌كانی ئه‌و نه‌خۆشیه لێی دیاریدان."
به‌ڵام هۆشداری ئه‌وه‌یشیدا كه ئه‌و نه‌خۆشانه‌ی هه‌وڵی چاره‌سه‌ر ئه‌ده‌ن كاتێك ئه‌گه‌نه قۆناغه‌كانی كۆتایی نه‌خۆشیه‌كه، خه‌سته‌خانه ناتوانێت یارمه‌تیان بدات. "ئه‌و كه‌یسانه پێویستیان به سه‌نته‌ری تایبه‌تی چاهسهركردن، یه‌كه‌ی چاودێری چڕ‌وپڕ و كه‌لوپه‌لی پێشكه‌وتوو هه‌یه كه له خه‌سته‌خانه‌كانی عێراقدا ده‌سته‌به‌ر نین."
رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی به (IWPR)ی راگه‌یاند كه عێراق داوای یارمه‌تی لێ نه‌كردوه بۆ روبه‌روبونه‌وه‌ی ڤایرۆسه‌كه.
عه‌بدوڵا وتی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی داوای یارمه‌تی له رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی نه‌كردوه، "چونكه كۆنترۆڵی بارودۆخه‌كه‌مان كردوه. ئه‌توانم بڵێم به‌هۆی ئه‌و رێوشوێنه خۆپارێزیه ته‌ندروستیانه‌وه كه گرتومانه‌ته‌به‌ر، ترسمان له‌و نه‌خۆشیه نیه. "
فالیح حه‌سه‌ن و زه‌ینه‌ب ناجی رۆژنامه‌نوسی راهێنراوی په‌یمانگای رۆژنامه‌وانی جه‌نگ و ئاشتی(IWPR)ن. تیاری راس له سلێمانیه‌وه به‌شداری له‌م راپۆرته‌دا كردووه.