عێراق: مایسی ٢٠٠٩
به‌رپرسێكی باڵای به‌سڕه ده‌ڵێت وتاره‌كانی په‌یمانگای رۆژنامه‌وانیی جه‌نگ و ئاشتی له‌سه‌ر بابه‌ته كۆمه‌ڵایه‌تی و ئابووری و كلتوورییه‌كانی ناوچه‌كه سه‌رنجی به‌رپرسان راده‌كێشن.
عێراق: مایسی ٢٠٠٩
به‌رپرسێكی باڵای به‌سڕه ده‌ڵێت وتاره‌كانی په‌یمانگای رۆژنامه‌وانیی جه‌نگ و ئاشتی له‌سه‌ر بابه‌ته كۆمه‌ڵایه‌تی و ئابووری و كلتوورییه‌كانی ناوچه‌كه سه‌رنجی به‌رپرسان راده‌كێشن.
ئه‌و به‌رپرسه، كه به‌ڕێوه‌به‌ری گشتییه له‌و وه‌زاره‌ته‌و ناوی جه‌مال عه‌تتا‌بییه، ئه‌وه‌شی وت كه راپۆرتێكی تری IWPR له‌سه‌ر عه‌ره‌بی زۆنگاوه‌كان یارمه‌تیده‌ر ده‌بێت له بووژاندنه‌وه‌ی ناوچه‌كانی باشووری عێراق كه ئه‌م خه‌ڵكه‌ی لێ ئه‌ژین و زیانێكی زۆریان له‌سه‌رده‌می سه‌دام حوسێن‌دا به‌ركه‌وتووه.
سه‌رنووسه‌رانی ناوچه‌كه دان به‌وه‌دا ئه‌نێن كه هێشتا شتێكی زۆر له‌باره‌ی ئه‌م بابه‌تانه‌وه بڵاو نه‌كراونه‌ته‌وه.
په‌یمانگای رۆژنامه‌وانیی جه‌نگ و ئاشتی، كه به‌م دواییانه نووسینگه‌یه‌كی له باشووری عێراقدا له پارێزگای به‌سڕه كردۆته‌وه، له مانگی مایسدا چه‌ند راپۆرتێكی له‌سه‌ر سه‌ختیی ژیانی دانیشتووانی زه‌لكاوه‌كان و هه‌وڵه‌كانی بووژاندنه‌وه‌ی كلتوور له شاری به‌سڕه بڵاو كرده‌وه.
كلتووری به‌سڕه، كه رۆژگارێك به مه‌ڵبه‌ندی هونه‌ر و هۆنراوه داده‌نرا له عێراقدا، به‌ره‌و داڕمان چوو كاتێك باشووری عێراق به‌ده‌ست رژێمی سه‌دام حوسێنه‌وه له ١٩٩٠ه‌كاندا ده‌یناڵاندو میلیشا شیعه‌كانیش كۆنتڕۆڵی شاره‌كه‌یان له‌دوای شاڵاوه‌كه‌ی ئه‌مریكاوه گرته ده‌ست. ئێستا به‌سڕه خه‌ریكه برینه‌كانی ده‌یان ساڵ له ناخۆشی سارێژ ده‌كات، به‌ڵام نه‌بوونی ژێرخانێك له شاره‌كه‌دا كه IWPR له راپۆرتێكدا به‌ناوی كلتووری كۆنی به‌سڕه سه‌رهه‌ڵده‌داته‌وه باسی كردووه، له‌مپه‌ره له‌به‌رامبه‌ر هه‌وڵه‌كانیدا.
"ئه‌م راپۆرته پاڵ به به‌رپرسانه‌وه ده‌نێت بیر له بنیاتنانه‌وه‌ی ژێرخانی شاره‌كه بكه‌نه‌وه، وه‌ك شانۆ و دروستكردنی كۆمه‌ڵگایه‌كی كلتووری،" عه‌تتابی وتی. "ئێستاش به‌سڕه ئه‌گه‌رێكی زۆری هه‌یه له‌ڕووی كۆمه‌ڵایه‌تی و كلتوورییه‌وه گه‌شه بكات."
به‌سڕه به پایته‌ختی كلتووریی عێراق بۆ ساڵی ٢٠٠٩ هه‌ڵبژێردرا، ئه‌م هه‌نگاوه‌ش عه‌تتابی پێی وایه "وه‌ك بڕینی دیوارێكی كۆنكریتی بوو" به‌له‌به‌رچاوگرتنی ئه‌و كێشه‌و ئاڵۆزیانه‌ی به‌سڕه له‌م ماوه‌یه‌ی دواییدا به‌خۆیه‌وه بینیویه‌تی.
عه‌تتابی ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد دوای خوێندنه‌وه‌ی راپۆرته‌كه، وه‌زاره‌تی رۆشنبیری ئێستا بیر له‌و بۆنانه ده‌كاته‌وه كه سازیان ده‌كات كاتێك به‌غدا به پایته‌ختی كلتووری له ٢٠١٣ هه‌ڵده‌بژێردرێت. "وه‌زاره‌ت بیر له‌و شتانه‌ش ده‌كاته‌وه كه ئێمه ده‌بێت بانكه‌ین تا ئه‌م فێستیاڤاڵانه سه‌ركه‌وتوو بن،" عه‌تتابی وتی.
عه‌تتابی هه‌روه‌ها ستایشی راپۆرتێكی تری په‌یمانگاكه‌ی كرد به ناونیشانی داهاتووی دانیشتووانی زۆنگاوه‌كانی به‌سڕه لێڵه. ئه‌م راپۆرته‌ش تیشكی خسته سه‌ر هه‌وڵه‌كانی دانیشتووانی زۆنگاوه‌كان كه ئه‌وانیش خه‌ریكن هه‌وڵده‌ده‌ن په‌ره به ژیانی خۆیان بده‌نه‌وه‌و كلتووری دێرینی خۆیان ببووژێننه‌وه.
عه‌تتابی ره‌وشی زۆنگاوه‌كانی به "گرنگترین بابه‌ت له به‌سڕه" ناوبرد.
"ئه‌و وتاره توانی بووژانه‌وه‌ی ناوچه‌یه‌ك كه رۆژگارێك گه‌وره‌ترین زۆنگاو بووه له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا بخاته به‌ر دیدی خه‌ڵك و هانی زیاتر بووژانه‌وه‌ی بدات."
كازم زوهه‌یری، به‌رپرسی رادیۆی به‌سڕه وتی راپۆرته‌كانی IWPR له عێراق "باس له چه‌ند بابه‌تێكی بێ هاوتا ده‌كه‌ن". "له‌نێو جه‌رگه‌ی گرژییه‌كان و قه‌یرانه سیاسی و ئابوورییه‌كاندا، هێشتا كه‌سانێك هه‌ن كه ده‌چنه نێو هاونیشتیمانییه په‌راوێزخراوه‌كان تا جۆرێك له چه‌رمه‌سه‌ری ده‌ربخه‌ن كه سیاسه‌تمه‌داران بیریان چووه‌و له رۆژنامه‌نووسان و كامێركانیشه‌وه شارا‌وه‌یه."
زوهه‌یری ستایشی IWPRی كرد بۆ ده‌رخستنی رووی راسته‌قینه‌ی پارێزگای به‌سڕه‌و وتی پێویسته حكومه‌ت گرنگی به دانیشتووانی زۆنگاوه‌كان بدات و "كلتووری به‌لاوه خۆشه‌ویست بێت و پاڵپشتیشی لێ بكات".
زوهه‌یری وتی ئه‌و راپۆرتانه "تۆپه‌كه‌یان خستۆته گۆڕه‌پانی حكومه‌ته‌وه".
هادی جه‌لو مه‌رعی، نووسه‌ره له رۆژنامه‌ی زه‌مان له به‌غدا، وتی ئه‌و راپۆرته له‌سه‌ر كێشمه‌كێشی كلتووری به‌سڕه پێویسته حكومه‌ت هان بدات یاسا بچه‌سپێنێت و ئۆقره‌یی به‌رپا بكات بۆ پاراستنی ئازادییه‌كان و كلتوور له شاره‌كه‌دا.
مه‌رعی وتی، "نه‌ك ته‌نها بڵاوكردنه‌وه‌ی ئه‌م راپۆرته گرنگه، به‌ڵكو ده‌بێت كاریگه‌ری به‌سه‌ر به‌رپرسانیشه‌وه هه‌بێت و پاڵپشتی جه‌ماوه‌ریش كۆ بكاته‌وه. گرنگه كه ئه‌م راپۆرته به‌شێوه‌یه‌كی فراوان له‌ناوخۆدا بڵاو بكرێته‌وه".
میلیشیاكان بۆ چه‌ند ساڵێك به‌سڕه‌یان كۆنتڕۆڵ كرد، به‌ڵام عه‌تتابی پێی وایه كه له دژوارترین باریشدا كلتوور ده‌توانێت په‌ره‌بسه‌نێت.
"ئه‌و راپۆرته ئه‌وه‌ی خسته‌ڕوو كه ژیان ناوه‌ستێت هه‌رچه‌نده هێزه‌كانی ترس كۆنتڕۆڵیان كردووه،" عه‌تتابی وتی. "ئه‌م هێزانه ناتوانن گیانی داهێنان و نوێبوونه‌وه له‌نێو نه‌وه‌ی نێودا بكوژن."