عێراق پشت به ئێران ده‌به‌ستێت
نووسینی تیاری راس، سه‌رنووسه‌ریIWPR - عێراق
عێراق پشت به ئێران ده‌به‌ستێت
نووسینی تیاری راس، سه‌رنووسه‌ریIWPR - عێراق
مه‌به‌ست له‌م سه‌ردانه‌ی دوایی ئه‌وه‌بوو نیگه‌رانییه‌كانی ئێران سه‌باره‌ت به مانه‌وه‌ی زیاتری هێزه‌كانی ئه‌مریكا له عێراق بڕه‌وێنرێنه‌وه و هه‌وڵێكیش بوو بۆ راكێشانی هه‌وڵه‌كانی وه‌به‌رهێنان بۆ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی وڵاته‌كه‌ی مالكی كه شه‌ڕ كاولی كردووه.
له كاتێكدا ئه‌مریكا پلاندادهڕێژێت تا یارمه‌تی دارایی بۆ عێراق كه‌م بكاته‌وه، ئێران وه‌ك دابینكارێكی كه‌لوپه‌له‌كان و خزمه‌تگوزارییه‌كان و وزه بۆ عێراق و هه‌م وه‌ك فریادڕه‌سێكی شیاوی ژێرخانه ئابوورییه داتهپیوهكهشی هاتۆته پێش.
ئێران ده‌یه‌وێت كاری وه‌به‌رهێنان له كه‌رته‌كانی نه‌وت و كاره‌بای عێراق ئه‌نجام بدات و له ٢٠٠٨دا یه‌ك ملیار دۆلاری به قه‌رز دا به عێراق. سكرتێری په‌ره‌پێدانی ئابووریی نێوان ئێران و عێراق حوسێن دانایفار له سه‌ره‌تای ئه‌م مانگه‌دا رایگه‌یاندووه كه ئێران خه‌ریكی پلانێكه تا بازرگانی ساڵانه‌ی خۆی له‌گه‌ڵ عێراق له ٤.٢ بۆ ١٠ ملیار دۆلار به‌رزبكاته‌وه تا ساڵی ٢٠١٠.
ئێران به‌جۆشه‌وه هاته ناو بازاڕی عێراق دوای ئه‌وه‌ی ئه‌مریكا له ساڵی ٢٠٠٣دا سه‌دام حوسێنی دوژمنی كۆنی ئێرانی لادا. له‌و كاته‌وه ئێران چه‌ند ته‌نده‌رێكی بردۆته‌وه بۆ دروستكردنی وێستگه‌ی كاره‌با و دابینكردنی كاره‌با بۆ ناوچه سنوورییه‌كانی عێراق.
نزیكه‌ی ٣٠ له سه‌دای هه‌نارده‌ی ئێران بۆ عێراق ده‌چێت. خواردن و كه‌لوپه‌له‌كانی تری ئێران ره‌واجیان زۆره له عێراق، به تایبه‌تی له شار و شارۆچكه‌كانی سه‌ر سنوور، هه‌وره‌ها سووته‌مه‌نی و كاره‌باش دابین ده‌كات بۆ پڕكردنه‌وه‌ی كه‌موكوڕییه‌كانی وزه له عێراقدا.
پێده‌چێت ئێران به شێوه‌یه‌كی تایبه‌ت به‌په‌رۆش بێت تا خۆی بخاته مه‌ترسیی هه‌وڵه‌كانی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی عێراق كه به‌هۆیانه‌وه ئه‌مریكا تووشی كێشه‌ی زۆر بوو. ئێران رایگه‌یاندووه كه ئه‌زموونی ناوخۆیی خۆی له بواری ئاوه‌دانكردنه‌وه‌دا دوای شه‌ڕی عێراق – ئێران ده‌كرێت یارمه‌تی ئه‌و وڵاته دراوسێیه‌ی بدات.
به پێی گۆڤاری نیو یۆڕك تایمز، یه‌كه‌یه‌كی چاودێری به‌سه‌ر خه‌رجكردنی بودجه‌ی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی عێراق له لایه‌ن ئه‌مریكاوه راپۆرتێكی پڕ له ره‌خنه له مانگی شوباتدا ده‌رده‌كات. ده‌ڵێن ئه‌م راپۆرته ئه‌وه ئاشكرا ده‌كات كه ئه‌مریكا پێشوهچوونێكی زۆر كه‌می به‌ده‌ستهێنانه‌وه سه‌ره‌ڕای سه‌رفكردنی ١١٧ ملیار دۆلار له هه‌وڵه‌كانی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی عێراقدا.
ئه‌م راپۆرته كه له لایه‌ن نووسینگه‌ی پشكێنه‌ری گشتیی تایبه‌ت به ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی عێراق ئاماده‌كراوه جێگای سه‌رسامی نابێت بۆ عێراقییه‌كان كه له ٢٠٠٣ه‌وه گله‌یی ده‌كه‌ن به‌هۆی خراپتربوونی خزمه‌تگوزارییه‌كان كه ئه‌مه‌ش به شێوه‌یه‌كی زۆر خراپ كاری كردووه‌ته سه‌ر ئاستی ژیانیان، ته‌نانه‌ت له‌و شوێنانه‌ش كه به ئه‌ندازه‌یه‌كی زۆر له ناكۆكییه‌وه دووربوون.
كه‌می كاره‌با نیشانه‌یه‌كه بۆ كه‌موكوڕی له بواری وه‌به‌رهێناندا. واشنتۆن پێنج ملیار دۆلاری سه‌رفكردووه بۆ دروستكردن و چاككردنه‌وه‌ی سیسته‌می كاره‌با كه به‌شێكی زۆری له لایه‌ن هێرشه‌كانی ئه‌مریكاوه بۆ سه‌ر ژێرخانی عێراق له شه‌ڕی كه‌نداودا كاولكران بۆ په‌كخستنی رژێمی سه‌دام.
به‌ڵام هێشتا به‌رهه‌می كاره‌با نه‌گه‌یشتۆته ئه‌و ئاسته‌ی كه ئه‌مریكا له ته‌مموزی ٢٠٠٤ وه‌ك ئامانجێك دیاری كردبوو، له ساڵی ٢٠٠٨ بڕی كاره‌بای به‌رهه‌مهاتوو گه‌یشته ئاسته‌كانی پێش شه‌ڕی ٢٠٠٣. به پێی په‌یمانگای بروكینگز له واشنتۆن، له كانوونی دووه‌مدا عێراق به تێكڕا ١٤ كاتژمێر كاره‌بای هه‌بوو له ڕۆژێكدا.
خراپی له چاودێریی داراییدا، گه‌نده‌ڵی و نائارامی به هۆكاره‌كانی شكسته‌كان داده‌نرێن له بواری ئاوه‌دانكردنه‌وه‌دا، ئه‌مه‌ش به ڕێژه‌یه‌كی كه‌م یارمه‌تی ئه‌مریكا و حكومه‌ته‌كانی عێراقی داوه تا پاڵپشتیی جه‌ماوه‌ر به‌ده‌ست بهێنن.
ئێستا ئه‌مریكا، كه رووبه‌ڕووی قه‌یرانێكی پێوانه‌یی بۆته‌وه و به تریلیۆن زه‌ره‌ری لێكه‌وتووه و ئه‌مه‌ش خراپترین قه‌یرانی ئابوورییه‌كه‌یه‌تی له ماوه‌ی نزیكه‌ی یه‌ك سه‌ده‌دا، پێشبینی ده‌كات كه عێراق له‌مه‌ودوا خه‌رجی هه‌وڵه‌كانی ئاوه‌دانكردنه‌وه بگرێته ئه‌ستۆ. ره‌نگه حكومه‌تی به‌غدا نزیكه‌ی چاره‌گێكی بودجه‌كه‌ی به‌كار بهێێنێت بۆ پڕۆژه‌كانی ئاوه‌دانكردنه‌وه له ٢٠٠٩دا.
سه‌رۆكی تازه هه‌ڵبژێردراوی ئه‌مریكا باڕاك ئۆباما زیادكردنی بودجه‌ی عێراقی له ٢٠٠٨دا كردبووه یه‌كێك له بابه‌ته گرنگه‌كانی هه‌ڵمه‌ته‌كه‌ی و رای گشتیی ئه‌مریكای دووپات ده‌كرده‌وه كه نابێت چیتر ئه‌مریكا ده ملیار دۆلار مانگانه بدات به عێراق كه ساڵی رابردوو داهاتێكی پێشبینی نه‌كراوی كۆكرده‌وه كاتێك نرخی یه‌ك به‌رمیل نه‌وت بۆ ماوه‌یه‌كی كورت به‌رزبوویه‌وه بۆ نزیكه‌ی ١٥٠ دۆلار.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا، ئه‌و زیادبوونه‌ی بودجه‌ی عێراق به شێویه‌كی به‌رچاو پوكایه‌وه كاتێك نرخی نه‌وت دابه‌زی. ئێستا كه یه‌ك به‌رمیل نه‌وتی خاو له ده‌وروبه‌ری ٤٠ دۆلار دایه و یارمه‌تیی دارایی ئه‌مریكاش خه‌ریكه وش ده‌كات، هیچ جێگای سه‌رسامی نییه كه به‌غدا هه‌وڵه‌كانی خۆی زیاد كردووه بۆ راكێشانی وه‌به‌رهێنانی بیانی. هه‌روه‌ها ئه‌وه‌ش جێگای سه‌رسامی نییه كاتێك به‌غدا په‌نا بۆ دراوسێكانی ببات.
زۆرێك له سه‌ركرده‌كانی عێراق، به تایبه‌تی شیعه‌كان، په‌یوه‌ندیی سیاسی و ئایینیی قوڵیان له‌گه‌ڵ ئێران‌دا هه‌یه كه پاڵپشتی له‌م بزوتنه‌وانه كردووه كاتێك دژی رژێمی به‌عس بوون له ماوه‌ی شه‌ڕی عێراق و ئێران له ١٩٨٠ تا ١٩٨٨.
حزبی ده‌عوه‌ی مالكی په‌یوه‌ندیی توندی به ئێرانه‌وه هه‌یه و ئه‌م په‌یوه‌ندییانه‌ش توندوتۆڵ كران له‌و ساڵانه‌ی كه حزبه‌كه له ده‌ره‌وه بوو و هه‌وڵی لادانی سه‌دامی ده‌دا.
سه‌رۆك كۆماری عێراق جه‌لال تاڵه‌بانی، كه كورده و ئه‌مریكا پاڵپشتییه‌كی توندی لێده‌كات، په‌یوه‌ندیی زۆر باشی له‌گه‌ڵ ئێران‌دا هه‌یه.
به گوته‌ی یاریده‌ده‌رێكی پێشووی سه‌رۆكی عێراق، دوو وڵات فڕۆكه‌ی خۆیان خسته خزمه‌ت تاڵه‌بانی تا به خێرایی بیگوازنه‌وه كاتێك به‌هۆی نه‌خۆشییه‌وه له شوباتی ٢٠٠٧ له عێراق بردرایه ده‌ره‌وه: یه‌كێكیان ئه‌مریكا بوو، ئه‌وی تریان ئێران بوو.
به‌ڵام عه‌ره‌بی سوننه له كاریگه‌رییه‌كانی ئێران به‌سه‌ر عێراقه‌وه ده‌ترسن. ئه‌مانه له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا به ئاشكرا هه‌واڵگریی ئێرانیان به‌وه تۆمه‌تبار كردووه كه چه‌ك به میلیشیا شیعه‌كان ده‌دات و تائیفه‌گه‌ری و نائارمی له عێراق دروست ده‌كات.
ده‌ڵێن ئێران پاڵپشتی له سوپای مه‌هدی سه‌ر به پیاوی رادیكاڵی شیعه موقته‌دا سه‌در ده‌كات كه زۆر به توندی دژی هه‌بوونی ئه‌مریكایه له عێراق، هه‌روه‌ها رێكخراوی به‌دریش كه سه‌ر به ئه‌نجومه‌نی باڵای ئیسلامییه له عێراق.
ئێران به‌تایبه‌تی په‌یوه‌ندیی به‌هێزی به گروپه شیعه‌كانی باشووری عێراقه‌وه هه‌یه كه ده‌وڵه‌مه‌نده به نه‌وت و له‌وێدا چه‌ند سه‌ركرده‌یه‌كی ناوچه‌كه به‌م دواییانه داوای ئۆتۆنۆمی زیاتریان له به‌غدا كردووه. هه‌نگاوێكی له‌م جۆره هه‌لی ئابووریی زیاتر له‌به‌رده‌م ئێران واڵا ده‌كات، هه‌رچه‌نده ئه‌مه له‌وانه‌یه وڵاتانی كه‌نداو له ناوچه‌كه، كه ئێرانی شیعه به ركابه‌ر ده‌زانن، په‌ست بكات.
به‌ڵام هه‌رچه‌نده ئێران چاوی بڕیوه‌ته هه‌لی كار له كه‌رتی نه‌وتی عێراقدا، پێناچێت بتوانێت به‌توندی پێشبڕكێ بكات له‌گه‌ڵ كۆمپانیا سه‌ره‌كییه‌كانی نه‌وت كه عێراق خوازیاره رایانبكێشێت.
گرێبه‌سته‌كانی ئێران، وه‌ك ئه‌و پڕۆژه‌یه‌ی كه به ٣٢ ملیۆن دۆلار به‌ستوویه‌تی بۆ هه‌ڵكه‌ندی نۆ بیری نه‌وت له باكووری به‌غدا له ٢٠١٠، كز و ناگرنگن به به‌راورد له‌گه‌ڵ رێكه‌وتنامه‌كانی تر له‌گه‌ڵ كۆمپانیا نێودهڵهتییهكاندا.
كۆمپانیای حكومه‌تی چین بۆ نه‌وت گرێبه‌ستێكی به بڕی سێ ملیاری دۆلار بۆ به‌ره‌وپێش بردنی كه‌رتی نه‌وت له عێراقدا هه‌یه، هه‌روه‌ها به‌غدا خه‌ریكه بای سێ ملیار دۆلار چه‌ند تۆڕباینێكی گاز له كۆمپانیای جێنڕاڵ ئیلێكتریكی هاوبه‌ش و زه‌به‌لاحی ئه‌مریكا بكڕێت. پێشبینی ده‌كرێت ئه‌م هه‌نگاوانه تواناكانی عێراق بۆ به‌رهه‌مهێنانی وزه دووهێنده زیاد بكه‌ن.
به هه‌بوونی ئابوورییه‌كی پشتبه‌ستوو به بازاڕی ئازاد له عێراق و دروست نه‌كردنی هیچ هه‌ڕه‌شه‌یه‌ك له‌سه‌ر كۆمپانیا نێوده‌وڵه‌تییه‌كان له لایه‌ن ئێرانه‌وه، پێناچێت ئه‌مریكا ده‌ست بخاته ناو په‌یوه‌ندییه ئابوورییه‌كانی نێوان عێراق و ئێران، هه‌رچه‌نده ئه‌م په‌یوه‌ندییه داراییه خه‌ڵكانێك له واشنتۆن تووشی سه‌رسامی ده‌كات.
ئه‌و بۆچوونانه‌ی له‌م وتاره‌دا گوزارشتیان لێكراوه مه‌رج نییه بۆچوونی IWPR بن.