عێراق: شوباتی ٢٠٠٩
به‌رپرسه چاودێره‌كانی پرۆسه‌ى هه‌ڵبژاردن ده‌ڵێن بڕیاریان داوه لێره‌وه وریاتر بن دوای ئه‌وه‌ی راپۆرتێكی په‌یمانگای رۆژنامه‌وانیی جه‌نگ و ئاشتیان خوێندوه‌ته‌وه له‌سه‌ر پێشێلكارییه‌كانی هه‌ڵبژاردن.
عێراق: شوباتی ٢٠٠٩
به‌رپرسه چاودێره‌كانی پرۆسه‌ى هه‌ڵبژاردن ده‌ڵێن بڕیاریان داوه لێره‌وه وریاتر بن دوای ئه‌وه‌ی راپۆرتێكی په‌یمانگای رۆژنامه‌وانیی جه‌نگ و ئاشتیان خوێندوه‌ته‌وه له‌سه‌ر پێشێلكارییه‌كانی هه‌ڵبژاردن.
دوای هه‌ڵبژاردنه‌كانی مانگی شوباتی ئه‌مساڵ، رۆژنامه‌نووسانی راهێنراوی IWPR چه‌ند هه‌فته‌یه‌ك خه‌ریكی كۆكردنه‌وه‌ی ئه‌و راپۆرتانه بوون كه باسیان له پێشێلكارییه‌كانی هه‌ڵبژاردن ده‌كرد، له‌وانه‌ش دیارنه‌مانی سندوقه‌كانی ده‌نگدان و ده‌نگدانی ئه‌ندامانی خێزان له‌بری خزمه‌كانیان. ئه‌نجامه‌كانی ئه‌و راپۆرتانه‌ش له وتارێكدا به‌ناونیشانی ده‌نگۆی فڕوفێڵی هه‌ڵبژاردن درێژه به‌شه‌ڕی هه‌ڵبژاردن ده‌دات له‌سه‌ر وێبسایتی په‌یمانگاكه بڵاوكرایه‌وه.
له‌دوای ٢٠٠٥، ئه‌وه یه‌كه‌مین هه‌ڵبژاردن بوو عێراق به‌خۆیه‌وه ببینێت و تێستێكیش بوو نه‌ك ته‌نها بۆ دیموكراسییه‌تی ئه‌و وڵاته، به‌ڵكو بۆ سیسته‌می هه‌ڵبژاردنیشی. عێراق ئه‌مساڵ به‌لایه‌نی كه‌م سێ هه‌ڵبژاردنی تریش ئه‌نجام ده‌دات، دوانیان هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانین و یه‌كێكیشیان راپرسییه‌كه له‌سه‌ر مانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له‌عێراق.
هه‌مزه كافی، راوێژكاری یاسایی كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان، كه سه‌رپه‌رشتی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكانی كرد، وتی كۆمسیۆن له سه‌ره‌تای مانگی ئازار به ڕێوشوێنه‌كانی خۆیدا ده‌چێته‌وه‌و "گرنگیش ده‌دات به‌و خاڵانه‌ی كه په‌یمانگای رۆژنامه‌وانیی جه‌نگ و ئاشتی له‌راپۆرته‌كه‌یدا باسی كردوون".
كافی ستایشی ئه‌و راپۆرته‌ی كرد به‌هۆی به‌رزكردنه‌وه‌ی هۆشیاری خه‌ڵك له‌سه‌ر دیموكراسییه‌ت و پڕۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن.
"خۆشحاڵم كه دوای خوێندنه‌وه‌ی راپۆرته‌كه، ئێمه وه‌ك كۆمسیۆنی باڵا هه‌وڵده‌ده‌ین خاڵه لاوازه‌كان چاره‌سه‌ر بكه‌ین،" كافی وتی. "ئه‌م كاره‌ش له به‌رژه‌وه‌ندیی ده‌نگده‌ران دایه."
كافی وتی له‌وانه‌یه كۆمسیۆن پێشنیاری چه‌ند گۆڕانكارییه‌ك بكات له یاسای هه‌ڵبژاردن. هه‌روه‌ها ئه‌وه‌شی وت كه كۆمسیۆنی باڵا ده‌مێكه ده‌ستیكردووه به باشتركردنی سیسته‌می تۆماركردنی ناوی ده‌نگده‌ران و ناسنامه بۆ ده‌نگده‌ران ده‌رده‌كات و چه‌ند چاكسازییه‌كی تریش ئه‌نجام ده‌دات.
كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان دوای هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه كردبوویه‌وه كه پێشێلكارییه‌كانی هه‌ڵبژاردن به شێوه‌یه‌كی بڵاو ئه‌نجام نهدراونو ژماره‌ی ئه‌و پێشێلكارییانه‌ی كه به مه‌ترسیدار مه‌زه‌نده ده‌كرێن بچووك بوون. كۆمسیۆنی باڵا رایگه‌یاند هیچ كامێك له‌و پێشێلكارییانه نه‌بوونه‌ته مایه‌ی گۆڕینی ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردن له‌و ١٤ پارێزگایه‌ی كه هه‌ڵبژاردنیان تێدا ئه‌نجام درا.
به‌ڵام راپۆرته‌كه‌ی IWPR ئه‌وه‌ی خسته‌ڕوو كه هه‌ندێك له پارته سیاسییه‌كان هه‌ڕه‌شه‌ی ئه‌وه‌یان كردبوو بۆ گۆڕینی ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كان په‌نا ده‌به‌نه به‌ر دادگا.
عه‌بدوڵڵا جه‌عفه‌ر، فڕۆفیسورێكی خانه‌نیشی زانستی سیاسییه، بهIWPR ی وت، "خۆزگه بمتوانیایه گشت به‌رپرسان و كارمه‌ندانی كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی ههڵبژارنهكانم وا لێ بكردایه كه ئه‌م راپۆرته‌ی په‌یمانگاكه بخوێننه‌وه‌و له هه‌ڵه‌كان تێبگه‌ن تاكو گه‌وره‌یی ئه‌و قه‌یرانه‌یان بۆ روون ببایه‌ته‌وه كه ئه‌وان دروستیان كرد، جا به ئه‌نقه‌ست بووبێت یان نا.
"ئه‌گه‌ر یه‌كێك بام له به‌رپرسانی كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان بێ گومان دوای خوێندنه‌وه‌ی ئه‌و راپۆرته ئیدی ده‌متوانی له هه‌ڵبژاردنه‌كانی داهاتوودا خۆم له زۆر هه‌ڵه به‌دوور بگرم."
جه‌عفه‌ر وتی ئه‌و راپۆرته‌ی IWPR یه‌كه‌م راپۆرت بوو كه خوێندبێتیهوهو شیكارێكی وه‌ها دوورودێژی له‌سه‌ر پێشێلكارییه‌كانی هه‌ڵبژاردن خستبێته‌ڕوو.
"هێشتا راپۆرتێكی ترم نه‌خوێندووه‌ته‌وه كه باسی ئه‌مه بكات،" جه‌عفه‌ر وتی. "پێم وایه ئه‌مه بابه‌تێكی ئێجگار گرنگ و پڕبایه‌خه."
محه‌مه‌د كه‌ریم، رۆژنامه‌نووسه له به‌غدا، به هه‌مان شێوه وتی ئاواته‌خوازه ببینێت رێوشوێنی پێویست بگیرێته‌به‌ر.
"له‌و كاته‌وه‌ی ئه‌م راپۆرته‌م خوێندوه‌ته‌وه چاوه‌ڕێی راپۆرتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان ده‌كه‌م له‌سه‌ر هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكانی عێراق،" كه‌ریم وتی.
كه‌ریم ستایشی راپۆرته‌كه‌ی كرد له‌به‌ر بێلایه‌نی و جه‌ختیشی له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه كه "راپۆرته‌كه لایه‌نگری هیچ یه‌كێك له كۆمیسیۆنی باڵا‌و ده‌نگده‌ران و قه‌وار هسیاسییهكانی نه‌كردووه".