زانكۆكانی كوردستانی عێراق پێویستیان به چاكسازی هه‌یه
پێویسته یه‌كسانی و دیموكراسی له خوێندنی باڵادا مومارهسهبكرێت نه‌وه‌ك بوترێته‌وه.
زانكۆكانی كوردستانی عێراق پێویستیان به چاكسازی هه‌یه
پێویسته یه‌كسانی و دیموكراسی له خوێندنی باڵادا مومارهسهبكرێت نه‌وه‌ك بوترێته‌وه.
حكومه‌تی كوردی به‌ڵێنی ئاینده‌یه‌كی گه‌شی داوه به لاوه‌كانی له ڕێگه‌ی هه‌مواركردنی فرسهتهوه بۆ خوێندن له زانكۆی تازه‌ی نایابدا، وه‌كو زانكۆی ئه‌مریكی له عێراق كه بڕیاره له سلێمانی دابمه‌زرێنرێت.
له هه‌مان كاتدا، خوێندنی باڵا سوودی له هاتنی خه‌ڵكانی ئه‌كادیمی عه‌ره‌ب وه‌رگرتووه كه له ده‌ست توندوتیژی تائیفی له ناوچه‌كانی ناوه‌ڕاست و باشوری عێراق هه‌ڵهاتوون، هه‌روه‌ها سودیان له‌و ڕۆشنبیره كوردانه‌ش وه‌رگرتوه كه له ئه‌وروپا و شوێنه‌كانی تره‌وه گه‌ڕاونه‌ته‌وه.
به‌ڵام سیستمی زانكۆ پێویستی به چاكسازی چڕ‌وپڕ هه‌یه پێش ئه‌وه‌ی بتوانێت خزمه‌ت به قوتابیانی عێراقی بكات. سیاسه‌ت و گه‌نده‌ڵی و نه‌بونی سه‌رچاوه و نه‌بونی كلتورێك كه په‌ره به هزری ڕه‌خنه‌ئامێز و سه‌ربه‌خۆ بدات، هه‌موو ئه‌مانه بوونه‌ته ئاسته‌نگ له‌به‌رده‌م زانكۆكانی هه‌رێمدا.
ئه‌كرێت ئه‌م كێشانه‌ی خوێندنی باڵا – كه كوردستانی ته‌قریبه‌ن له هه‌موو ئاستێكدا ئیفلیجكردووه - ئایندهی كوردستانی عێراق له عێراقدا بخاته مه‌ترسیه‌وه.
له ماوه‌ی چه‌ند ده‌ساڵی داهاتوودا، عێراق به‌رده‌وام ڕووبه‌ڕووی چه‌ندین ئه‌ركی گه‌وره ده‌بێته‌وه كه پێویستی به هاوڵاتیانی بیرفراوان ده‌بێت بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن به‌شێوه‌یه‌كی ڕه‌خنه‌ئامێزانه بیربكه‌نه‌وه. بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن ووڵات به‌ڕێوه‌به‌رن، نه‌وه‌ی نوێ كه تووشی نائومێدی هاتوون پێویستیان به‌وه هه‌یه ئه‌و شاره‌زایی و مه‌عریفه‌یه به‌ده‌ستبهێنن كه له ئێستادا له زانكۆ كوردیه عێراقیه‌كاندا نیه.
وه‌كو رۆژنامه‌نوسێك و ده‌رچوویه‌كی ٢٠٠٤ ی زانكۆی سلێمانی، ئه‌توانم به‌شه‌خسی شایه‌تی بده‌م له‌سه‌ر كه‌موكوڕیه‌كانی سیستمی خوێندنی باڵای كوردستانی عێراق. من له زانكۆ زمانی ئینگلیزیم خوێندوه و له كۆی ١٣٠ خوێندكار كه له‌و به‌شه وه‌رگیران، هه‌شتایان به {قبول خاس} وه‌رگیران له‌و ساڵه‌ی خوێندنی مندا، واته ئه‌و ٨٠ خوێندكاره پشتیان به په‌یوه‌ندی شه‌خسی به‌هێز به‌ستبوو – كه ئه‌مه‌ش عاده‌ته‌ن له ڕێگه‌ی یه‌كێك له حزبه كوردیه سهرهكیهكانهوه ده‌كرێت- بۆ ئه‌وه‌ی له زانكۆكه ناونوسبكرێن.
به‌ده‌گمه‌ن به ئینگلیزی قسهكرابێت له هه‌ڵه‌بجه‌ی زێدی خۆمدا و به‌شێوه‌یه‌كی سه‌ره‌كی ئه‌و زمانه له ڕێگه‌ی له‌به‌ركردنی فه‌رهه‌نگی ئینگلیزی و گوێگرتن له هه‌واڵی ڕادیۆی (BBC)ه‌وه فێربووم. پێموابوو له زانكۆ پشتگیریی دامه‌زراوه‌ییم بۆ فه‌راهه‌مده‌بێت بۆ بنیاتنانی شاره‌زاییه‌ك له زمانی ئینگلیزی‌دا، به‌ڵام تووشی بێئومێدی بووم. بۆ نمونه پرۆگرامی خوێندنمان به خوێندنی شكسپیر ده‌ستپێكرد كه ته‌نانه‌ت بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ش قورسه كه ئینگلیزی زمانی دایكیانه و به‌ده‌گمه‌ن فرسه‌تی ئه‌وه‌مان هه‌بوو له پۆلدا به ئینگلیزی قسه‌بكه‌ین یان شارهزاییهكانمان له زماندا به‌شێوه‌یه‌كی پراكتیكی به‌كاربهێنین.
پاش ئه‌وه‌ی دركم به‌وه كرد كه ئه‌بوایه ده‌ستپێشخه‌ریم بكردایه ئه‌گه‌ر بمویستایه فێری هه‌ر شتێك ببم، چوومه پێشه‌وه بۆ ئیشكردن له‌گه‌ڵ ئه‌و ژماره كه‌مه پرۆفیسۆره بیانیه‌ی كه له زانكۆدا بوون. ئا به‌م جۆره ئینگلیزی فێربووم – واته له ڕێگه‌ی مه‌نهه‌جه‌وه نا. ته‌نها كه‌مێك له خوێندكاره‌كان فێربون به‌باشی به ئینگلیزی قسه‌بكه‌ن و بنوسن.
ده‌سه‌ڵات پێكهێنه‌رێكی گرنگی سیستمی خوێندنی باڵایه له كوردستانی عێراقدا. زانكۆكان، وه‌كو زۆربه‌ی دامه‌زراوه گشتی و تایبه‌ته‌كان له هه‌رێمدا، دوو حزبه سه‌ره‌كیه‌كه به‌ڕێوه‌یده‌به‌ن، یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان و پارتی دیموكراتی كوردستان. ئه‌م دوو حزبه ده‌ریانخستووه كه نایانه‌وێت كه‌س به‌رهه‌ڵستیان بكات و هه‌ر بهرههڵستیهكیش بۆ عورف له زانكۆكاندا ڕه‌تده‌كرێته‌وه.
زۆربه‌ی وانه‌بێژان خاوه‌ن شاره‌زایین له دیراساتی سه‌رده‌می یه‌كێتی سۆڤییه‌تدا و له‌و بابه‌تانه‌دا كه چیدی گرنگیان نه‌ماوه، هه‌روه‌ها سیستمی خوێندنی باڵا به‌ته‌واوه‌تی پشتبه‌ستوه به میتۆده ته‌قلیدیه‌كان. به‌ڵام خوێندكارانی عێراقی خۆیان پێناگیرێت و په‌رۆشی فێربونی میتۆدی نوێن.
ناوبه‌ناو داواكاریمان پێشكهشدهكر و پرۆتێستۆماندهكرد بۆ خزمه‌تگوزاریه بنه‌ڕه‌تیه‌كان (خوێندن و سه‌عیكردن بێ ئاو و كاره‌با زه‌حمه‌ته له به‌شی ناوخۆییدا) و مه‌نهه‌جی نوێ. گه‌ر ته‌نها مه‌نهه‌جه‌كانی ساڵانی په‌نجا بخوێنیت وا هه‌ست ده‌كه‌یت له په‌نجاكاندا ده‌ژیت. له‌و كاته‌وه‌ی كۆلیژم ته‌واوكردووه، پرۆتێستۆكان زیاتر تهشهنهیانكردووه، به‌ڵام هیچ نه‌گۆڕاوه.
چه‌ندین مامۆستاش سزادراون له‌به‌رئه‌وه‌ی ڕه‌خنه‌یان له سیستمی سیاسی كوردستانی عێراق گرتووه. فه‌رهاد پیرباڵ، كه مامۆستایه‌كی خاوه‌ن نفوزی ئه‌ده‌به له زانكۆی سه‌لاحه‌دین و له زانكۆی سۆربۆن خوێندویه‌تی له وانه‌وتنه‌وه ڕاگیرا دوای ئه‌وه‌ی كه‌وته به‌رهه‌ڵستیكردنی ده‌سه‌ڵاتی حزبه سیاسیه سه‌ره‌كیه‌كان و هه‌یكه‌لی ده‌سه‌ڵات له كوردستاندا. له سه‌ره‌تای ئه‌مساڵدا، نامه‌یه‌كی كراوه‌ی توندی ڕه‌خنه‌ئامێزی نووسی و تیایدا ئیدانه‌ی گه‌نده‌ڵی كرد له‌ناو ئیداره‌ی زانكۆدا.
پیرباڵ به هه‌بونی په‌یوه‌ندی خۆش له‌گه‌ڵ خوێندكاران‌دا ناسراوه، كه ئه‌مه شتێكی ده‌گمه‌نه له كوردستانی عێراقدا. له حاڵه‌تی ئاسایی‌دا، وانه‌بێژان خۆیان به‌دوور ده‌گرن له خوێندكاران، ئه‌و خوێندكارانه‌ی كه ده‌بینرێن به‌ڵام گوێیان لێناگیرێت. یه‌كێك له وانهبێژهكانم جارێكیان نوكته‌یه‌كی له پۆلدا گێڕایه‌وه، كاتێك خوێندكاره‌كان ده‌ستیانكرد به پێكه‌نین، هاواریكرد به سه‌رماندا و ووتی ئه‌و بزانن كه من هه‌ر مامۆستا‌م و ئێوه‌ش خوێندكار.
كاتێك هاتم بۆ ئه‌مریكا بۆ خوێندنی ڕۆژنامه‌نوسی، ئه‌بوایه ئه‌م په‌یوه‌ندی مامۆستا-قوتابیه‌م له‌بیری خۆم ببردایه‌ته‌وه. له یه‌كه‌م سیمستهرمدا، بێده‌نگ داده‌نیشتم چونكه ئه‌ترسام به‌رهه‌ڵستی بۆچونه‌كانی مامۆستاكه بكه‌م. له‌به‌رئه‌وه‌ش نمره‌كانم، كه به‌شێكی ده‌وه‌ستێته سه‌ر به‌شداریكردن له پۆلدا، تاڕاده‌یه‌ك كه‌م بوون. له سیمسته‌ری دووه‌ممدا، دركم به‌وه كرد كه مامۆستاكانم بۆچوون و شرۆڤه‌كانی قوتابیه‌كان ده‌نرخێنن.
ده‌مێكه حكومه‌تی كوردستانی عێراق به‌ڵێنی ئه‌نجامدانی چاكسازی و باشتركردنی خوێندنی باڵای داوه، به‌ڵام هه‌ر قسه بووه‌و هیچی تر. وه‌كو پێشه‌نگێكی شیمانه‌یی خوێندنی باڵا له عێراقدا، كاتی ئه‌وه هاتووه هه‌ندێك ئیجرائاتی فیعلی ببینین له‌و باره‌یه‌وه.
ئه‌گه‌ر حكومه‌ت جیدی بێت له چاككردنی خوێندندا، پێویستی به‌وه هه‌یه سه‌رچاوه‌كان ته‌رخانبكات بۆ دابینكردنی خزمه‌تگوزاریه بنه‌ڕه‌تیه‌كان بۆ قوتابیان وه‌كو كاره‌با و ئاو و په‌رتوكی مۆدێرن. هه‌روه‌ها مه‌نهه‌جه‌كان پێویستیان به مۆدێرنیزه‌كردن هه‌یه. ئه‌م كاره‌ش زۆری تێده‌چێت، به‌ڵام زۆر پێویسته.
به‌ده‌ر له سه‌رچاوه، سیستمه‌كه پێویستی به چاكسازیه‌كی سه‌راپاگیر هه‌یه. پێویسته یه‌كسانی و دیموكراسی مومارهسهبكرێت، نه‌وه‌ك بوترێته‌وه.
هه‌روه‌ها پێویسته قوتابیانیش گوێیان لێبگیرێت. عێراق سه‌ركه‌وتوو نابێت ئه‌گه‌ر گه‌نجان ئازادی په‌ره‌پێدانی بیركردنه‌وه‌ی ڕه‌خنه‌ئامێزیان نه‌بێت كه پێویسته بۆ بنیاتنانی كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی داهێنه‌ر و بنیاتنه‌ر. دواجار، سه‌رچاوه‌ی سه‌ره‌كی عێراق نه‌وتی ئه‌و ووڵاته نیه، به‌ڵكو عهقڵهكانیهتی.
مه‌ریوان حه‌مه‌سه‌عید موحه‌ریری كوردی ئینستیتۆی ڕۆژنامه‌وانی جه‌نگ و ئاشتی (IWPR)ه له عێراق. هه‌روه‌ها قوتابی ماسته‌ره له ڕۆژنامه‌نوسیدا له زانكۆی كۆلۆرادۆ له بۆڵده‌ر.