مه‌سیحییه‌كانی موسڵ دوودڵن له گه‌ڕانه‌وه
كۆمه‌ڵگای مه‌سیحی نیگه‌رانه له هه‌ڕه‌شه به‌رده‌وامه‌كان سه‌ره‌ڕای باشتربوونی ڕه‌وشی ئاسایش و زیادكردنی یارمه‌تیی دارایی.
مه‌سیحییه‌كانی موسڵ دوودڵن له گه‌ڕانه‌وه
كۆمه‌ڵگای مه‌سیحی نیگه‌رانه له هه‌ڕه‌شه به‌رده‌وامه‌كان سه‌ره‌ڕای باشتربوونی ڕه‌وشی ئاسایش و زیادكردنی یارمه‌تیی دارایی.
حكومه‌تی عێراقی ژماره‌ی هێزه‌كانی ئاسایش و سه‌ربازه‌كانی له موسڵدا بۆ ٣٥،٠٠٠ به‌رز كردووه‌ته‌وه و ١.٥ ملیۆن دیناری عێراقی ده‌دات به خێزانه مه‌سیحییه‌كان (١،٣٠٠ دۆلاری ئه‌مریكی) تا بگه‌ڕێنه‌وه ماڵه‌كانیان. هه‌روه‌ها سه‌رۆك كۆماری عێراق جه‌لال تاڵه‌بانی له سه‌ره‌تای ئه‌م مانگه‌دا به‌ڵێنی ٩٠٠،٠٠٠ دۆلاری دا بۆ پاڵپشتیكردن و به‌رگریكردن له كۆمه‌ڵگای مه‌سیحی.
وا قه‌بڵێنراوه كه ٢،٠٠٠ خێزان – كه ده‌كاته نزیكه‌ی نیوه‌ی دانیشتوانی مه‌سیحیی موسڵ – له موسڵ و ناوچه‌كانی ده‌وروبه‌ری هه‌ڵاتوون دوای كوشتنی چه‌ندین مه‌سحی له‌و ناوچانه له مانگی ڕابردوودا.
ئاژانسه‌كانی یارمه‌تیی نێوده‌وڵه‌تی و كۆمه‌ڵه‌كانی مافه‌كان له ناوچه‌كه‌دا ڕایانگه‌یاندووه كه له كاتێكدا مه‌سیحییه‌كان به هێواشی و به ڕێژه‌یه‌كی كه‌م گه‌ڕاونه‌ته‌وه موسڵ له‌م چه‌ند هه‌فته‌یه‌ی دواییدا، زۆربه‌یان نایانه‌وێت بگه‌ڕێنه‌وه بۆ ماڵه‌كانیان له ترسی ئه‌وه‌ی كۆمه‌ڵگاكه‌یان له‌وانه‌یه جارێكی تر بكرێته‌وه ئامانج.
توندوتیژی كه‌می كردووه، به‌ڵام نیگه‌رانی له ئارادایه كه كوشتنی دوو ژنی مه‌سیحی له موسڵ له هه‌فته‌ی ڕابردوو له‌وانه‌یه نه‌هێڵێت مه‌سیحییه‌كان بگه‌ڕێنه‌وه.
كۆمسیۆنی باڵای په‌نابه‌رانی سه‌ر به نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان هه‌فته‌ی ڕابردوو ڕایگه‌یاند كه نزیكه‌ی یه‌ك له سێی ده‌وروبه‌ری ١،٠٠٠ خێزان له حه‌مدانییه، كه ناوچه‌یه‌كه كه‌وتووه‌ته ده‌وروبه‌ری موسڵ و زۆرینه‌ی خه‌ڵكه‌كه‌ی مه‌سیحین، گه‌ڕاونه‌ته‌وه.
كۆمسیۆنی باڵای په‌نابه‌ران، كه یارمه‌تی پێشكه‌ش كردووه به‌و مه‌سیحیانه‌ی كه ڕایانكردبوو به‌ره‌و سوریای دراوسێ و به‌شه‌كانی تری عێراق له تشرینی یه‌كه‌مدا، ئاماژه‌ی به‌وه كرد ژماره‌ی ده‌قاوده‌ق زه‌حمه‌ته به‌ده‌ست بهێنرێت و هه‌ندێ مه‌سیحیی ئاواره دوودڵ بوون له‌وه‌ی ناوی خۆیان له لای حكومه‌ت تۆمار بكه‌ن.
سه‌فا ناسر كامو، كه ئه‌ندازیارێكی ٤٢ ساڵانه و به‌ره‌و هه‌وڵێر كه به ٨٠ كیلۆمه‌تر كه‌وتووه‌ته ڕۆژهه‌ڵاتی موسڵ ڕایكردبوو، ستایشی ده‌ستپێشخه‌رییه‌كه‌ی تاڵه‌بانی كرد به‌ڵام وتی گرێنتی ئه‌منی – نه‌كه ده‌ستپێشخه‌ریی دارایی – ڕازی ده‌كه‌ن تا بگه‌ڕێته‌وه.
"ئێمه حه‌ز ده‌كه‌ین بگه‌ڕێینه‌وه ماڵه‌وه،" كامو وتی. "پێویستیمان به ئاسایش هه‌یه، به‌ڵام به داخه‌وه ئاسایش له موسڵ هیچ شتێك نییه جگه له وێنه‌ی سه‌ر ته‌له‌فزیۆن."
كۆمسیۆنی باڵای نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان وتی زۆرێك له مه‌سیحییه‌كان بۆ موسڵ گه‌ڕانه‌وه به‌هۆی نیگه‌رانیانه‌وه له باره‌ی پاراستنی كار یان خوێندن. زۆربه‌یان له كڵێساكاندا یان خانوه تایبه‌تییه‌كاندا ده‌مانه‌وه و پشتیان به كۆمه‌ڵه كۆمهكبهشخهكان ده‌به‌ست بۆ پێداویستییه سه‌ره‌كییه‌كانیان.
سوپای ئه‌مریكا لۆمه‌ی هاوسۆزانی ئه‌لقاعیده‌ی كردووه بۆ به‌ئامانجكردنی مه‌سیحییه‌كان له موسڵ، كه پایته‌ختی پارێزگای نه‌ینه‌وایه و سه‌نگه‌ری یاخیبوونی سوننییه كه هێزه‌كانی عێراق و ئه‌مریكا له هه‌وڵدان كۆنتڕۆڵی بكه‌ن
باوه‌ڕ وایه كه زۆرینه‌ی مه‌سیحییه‌كانی عێراق له نه‌ینه‌وا نیشته‌جێن. ئاشوریه‌كان، كلدانهكان و كاسۆلیكه‌كان به شێوه‌یه‌كی به‌رفراوان ئه‌و پارێزگایه به نیشتیمانی دایك داده‌نێن.
گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی به‌رگری محه‌مه‌د ئه‌لعه‌سكه‌ری وتی حكومه‌ت هیچ پلانێكی تایبه‌تی نییه بۆ پاراستنی مه‌سیحییه‌كان به ته‌نها به‌ڵكو كار ده‌كات بۆ هێنانه‌دی ئۆقره‌یی له موسڵدا "بۆ هه‌موو كه‌سێك".
جێگری پارێزگاری موسڵ خه‌سرۆ گۆران وتی حكومه‌ت وه‌ڵامی هێرشه‌كانی داوه‌ته‌وه به ناردنی پۆلیس و سوپای زیاتر و وتیشی "ڕێوشوێنی ئه‌منی توند جێبه‌جێ كراون".
ئاژانسی فڕانس پرێس له زاری به‌رپرسێكی باڵای عێراقی كه ناوی خۆی نه‌داوه ڕایگه‌یاند به‌غدا فه‌رمانده‌ی ئۆپه‌ڕاسیۆنه‌كانی له پارێزگاكه‌دا گۆڕیوه و دوو لیوای نادووهته موسڵ دوابه‌دوای هێرشه‌كان له دژی مه‌سیحییه‌كان له مانگی تشرینی یه‌كه‌مدا.
به‌ڵام ئه‌م هه‌نگاوانه تۆزێك كاریگه‌رییان هه‌بووه بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی خه‌م و خه‌فه‌ته‌كانی كۆمه‌ڵگای مه‌سیحی له موسڵ، كه له‌گه‌ڵ كه‌مینه ئایینی و ڕهگهزییهكانی تر، به‌ده‌ست چه‌وساندنه‌وه له شاره‌كه و شوێنی تر له پێنج ساڵی ڕابردوودا ناڵاندوویه‌تی.
مه‌سیحییه‌كانی موسڵ و شاره‌كانی تری عێراق وه‌ك به‌غدا به‌ره‌و كوردستانی عێراق، سوریا و هه‌رێمی ده‌شته لادێییهكانی نه‌ینه‌وا ڕایان كردووه.
نه‌بوونی ئاسایش له موسڵ كه‌مینه‌كانی به شێوه‌یه‌كی تایبه‌ت لاواز كردووه. له كاتێكدا مه‌سیحییه‌كان ده‌ستیان به گه‌ڕانه‌وه كرد بۆ موسڵ له هه‌فته‌ی ڕابردوودا، دوو خوشك خه‌ڵتانی خوێن كران له ده‌ره‌وه‌ی ماڵه‌كه‌یاندا، كه دواتر به بۆمب كه له ناوه‌وه چێنرابوو وێران كرا.
ته‌رمی به لایه‌نی كه‌م حه‌وت مه‌سیحی كه به گولله وه‌ك بێژنگ كون كون كرابوون له موسڵدا دۆزرانه‌وه له ناوه‌ڕاستی تشرینی یه‌كه‌مدا، و به لایه‌نی كه‌م سێ خانووی چۆڵكراوی مه‌سیحییه‌كان به بۆمب ته‌قێنراونه‌ته‌وه.
قاسم ئه‌مین، كه پاڵپشتی له ئاواره‌كانی موسڵ ده‌كات له ڕێكخراوی چاودێریی مافی مرۆڤی كوردستان، وتی یارمه‌تی دارایی هانی زۆرێك له مه‌سیحییه‌كانی داوه له‌م چه‌ند هه‌فته‌ی دواییدا بگه‌ڕێنه‌وه.
به‌ڵام نیگه‌رانی ده‌ربڕی كه كوشتنی ئه‌م دوو خوشكه له‌وانه‌یه "ترس لای مه‌سیحییه‌كان دروست بكات... له‌وانه‌یه جارێكی تر بیر له هه‌ڵاتن بكه‌نه‌وه".
به‌رپرسی هه‌ره باڵای نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له عێراق، ستێفن دی مهستۆڕا، به‌یاننامه‌یه‌كی ده‌ركرد دوای ئه‌وه‌ی دوو خوشكه‌كه كوژران و هانی حكومه‌تی عێراقی دا پارێزگاری له كه‌مینه‌كانی وڵاته‌كه بكات له ڕێی ته‌ئكیدكردنه‌وه له‌وه‌ی كه تاوانباران "به خێرایی ده‌درێنه دادگا".
"ڕێوشوێنه‌كانی حكومه‌ت ته‌واو باش نین،" كریاكوس مه‌نسور گۆڕجیس، سه‌رۆكی بێت نه‌هرێن، كه پارتێكی ئاشورییه له موسڵ، وتی. "ڕاسته كه ژماره‌یه‌كی زۆر له هێزه‌كانی ئاسایش له موسڵدا هه‌ن، به‌ڵام هێشتا مه‌سیحییه‌كان ده‌كرێنه ئامانج. كه‌واته سوودی [زیادكردنی هێزه‌كانی ئاسایش] چییه؟"
هه‌روه‌ها ئه‌م هێرشانه گرژی و مشت و مڕه‌كانی له مێژینه‌ی نێوان كورده‌كان و مه‌سیحییه‌كانی زیندوو كردووه‌ته‌وه سه‌باره‌ت به‌وه‌ی ئاخۆ ده‌بێت كه‌مینه‌كانی عێراق ناوچه‌ی ئۆتۆنۆمییان له ڕووی ئیدارییه‌وه هه‌بێت.
هه‌ندێك له مه‌سیحییه‌كانی نه‌ینه‌وا به‌ره‌و كوردستانی عێراقی دراوسێ ڕایان كردووه و كورده‌كان وه‌ك پارێزه‌ر سه‌یر ده‌كه‌ن، به‌ڵام قاسم ئه‌مین له ڕێكخراوی چاودێریی مافی مرۆڤی كوردستان وتی زۆربه‌ی ئه‌و ئاوارانه‌ی ڕێكخراوه‌كه‌ی چاوپێكه‌وتنی له‌گه‌ڵیاندا كردووه لۆمه‌ی ده‌سه‌ڵاتدارانی كوردی‌یان كردووه له‌سه‌ر ئه‌و توندوتیژییه.
پارته كوردییه‌كان ده‌سه‌ڵاتێكی سیاسیی گرنگیان له پارێزگای موسڵدا هه‌یه و تۆمه‌تبار كراون به جیاكاری له دژی كۆمه‌ڵه‌كانی كه‌مینه‌كانی تر.
"جۆرێك له گه‌وجیی سیاسی ئه‌وه‌یه باوه‌ڕ بكه‌یت كه كورده‌كان له پشته‌وه‌ی ئاواره‌كردنی مه‌سیحییه‌كانن،" خه‌سره‌و گۆڕان، جێگری پارێزگاری موسڵ و ئه‌ندامی پارتی دیموكراتی كوردستان، وتی. "ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر بوومهلهرزهیهكیش موسڵ بهه‌ژێنێت، شۆڤینییه‌كان له شاره‌كه‌دا كورده‌كان به‌وه تۆمه‌تبار ده‌كه‌ن كه له پشتیه‌وه‌ن."
سكرتێری گشتیی بێت نه‌هرێن ڕۆمیۆ هه‌كاری وتی باوه‌ڕی وایه كورده‌كان پاڵپشتی له مه‌سیحییه‌كان ده‌كه‌ن و ئه‌وه‌شی وت كه كۆمه‌ڵه‌كه‌ی به‌ڵگه‌ی له‌به‌رده‌ست دایه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی عێراق، كه میلیشیایه‌كی سه‌ر به ئه‌لقاعیده‌یه و موسڵی كۆنتڕۆڵ كردووه، هه‌ڕه‌شه‌ی كردبوو مه‌سیحییه‌كان بكوژێت ئه‌گه‌ر ناوچه‌كه‌یان به‌جێ نه‌هێڵن.
هه‌ندێك كۆمه‌ڵه‌ی مه‌سحیی و كه‌مینه‌ی تری عێراق هه‌وڵیان داوه له پێناو دامه‌زراندنی هه‌رێمێكی ئیداریی ئۆتۆنۆمی له نه‌ینه‌وا، و مشت و مڕ له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كه‌ن كه ئه‌مه یارمه‌تیده‌ر ده‌بێت له به‌خشینی هێزی سیاسی به كه‌مینه‌كان و له‌به‌رامبه‌ر هێرشی تر له داهاتوودا ده‌یان پارێزێت.
گروپه‌كانی كه‌مینه‌كان له سه‌ره‌تای ئه‌م مانگه‌دا ناڕه‌زایی توندیان ده‌ربڕی كاتێك په‌رله‌مانی عێراق ده‌نگی دا بۆ دابینكردنی ٦ له ٤٠٠ كورسیی ئه‌نجومه‌نه‌كانی پارێزگاكان بۆ كۆمه‌ڵه‌كانی كه‌مایه‌تییه ئایینی و ڕه‌گه‌زییه‌كان – پێیان وابوو ئه‌م ژماره‌یه زۆر بچووكه.
"ئۆتۆنۆمی تاكه ڕێگایه بۆ ده‌رچوون له‌م چه‌ند قه‌یرانه‌دا،" هه‌كاری وتی. "ئۆتۆنۆمی باشترین چاره‌سه‌ر نییه؛ نیمچه چاره‌سه‌رێكه كه ڕێگا له ناكۆكییه‌كان ده‌گرێت درێژه بكێشن."
"باشترین [چاره‌سه‌ر] بریتییه له هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ناكۆكیی سیاسی له شاره‌كه‌دا، كه له ڕاستیدا شه‌ڕێكه له پێناو ده‌سه‌ڵاتدا."
هیشام محه‌مه‌د عه‌لی، كه به ڕه‌چه‌ڵه‌ك خه‌ڵكی موسڵه، ڕۆژنامه‌نوسێكی ڕاهێنراوی IWPRه له سلێمانی.