هه‌ڵه‌بجه‌ییه‌كان له ره‌وتی گه‌شه‌كردن نیگه‌رانن
بارودۆخی قوربانیانی وه‌حشیه‌تی سه‌دام كه‌مێك باشبونی به‌خۆیه‌وه بینیوه، سه‌رباری ئه‌و هه‌وڵانه‌ی ده‌درێن بۆ باشتركردنی خزمه‌تگوزاریه گشتیه‌كان.
هه‌ڵه‌بجه‌ییه‌كان له ره‌وتی گه‌شه‌كردن نیگه‌رانن
بارودۆخی قوربانیانی وه‌حشیه‌تی سه‌دام كه‌مێك باشبونی به‌خۆیه‌وه بینیوه، سه‌رباری ئه‌و هه‌وڵانه‌ی ده‌درێن بۆ باشتركردنی خزمه‌تگوزاریه گشتیه‌كان.
ڕێگاوبانهكانی ئه‌و شارۆچكه‌یه كه زۆربه‌ی پیس و پڕلهتاسهیه، به ڕێگاوبانهكانی ئه‌فریقیا بهراورددهكرێن. خانوه‌كانی داڕماون و په‌كیان كه‌وتووه. چه‌ندین مانگا له‌و زبڵ و خاشاكه ئه‌خۆن كه له ته‌نیشتی رێگاكاندا فڕێدراون، هه‌روه‌كو ده‌یان ساڵ بێت ئه‌وه پیشه‌یان بێت.
به‌ڵام له كاتێكدا هه‌ژاری و نه‌داری به‌ڕوونی دیاره و هه‌موو كه‌سێك ئه‌توانێت بیبینێت، هه‌ندێك شت هه‌ن كه ئاماژه به هه‌بوونی پێشڕه‌وی ده‌كه‌ن له‌و شارۆچكه‌یه‌دا. له ماوه‌ی ساڵی رابردوودا، سیستمی ئاو و ئاوه‌رۆی تازه دامه‌زرێنراون و چه‌ند رێگه‌یه‌كی كه‌میش قیرتاوده‌کرێن. ئه‌مه‌ش به‌شێكه له پڕۆژه‌یه‌كی چه‌ند ملیۆن دۆلاری له‌لایه‌ن حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه بۆ باشكردنی خزمه‌تگوزاریه‌كان له هه‌ڵه‌بجه‌دا - ئه‌م پرۆسه‌یه‌كه، به قسه‌ی دانیشتوان و لێپرسراوانیش، زۆر به خاویی ئه‌ڕوات به‌ڕێوه.
نزیكه‌ی دوو ساڵ له‌مه‌وبه‌ر، هه‌ڵه‌بجه‌ییه‌كان خۆپیشاندانێكی گه‌وره‌یان سازكرد له‌سه‌ر نه‌بونی خزمه‌تگوزاریه‌كان كه به ئاگرتێبه‌ردانی مۆنۆمێنتی هه‌ڵه‌بجه كۆتاییهات، ئه‌و مۆنۆمێنته‌ی بۆ یاده‌وه‌ری قوربانیانی دڕندایه‌تی سه‌دام حسه‌ین دروستكراوه.
نزیكه‌ی ٢٠ ساڵ له‌مه‌وبه‌ر، پێنج هه‌زار دانیشتوی ئه‌و شاره له ئه‌نجامی هێرشی هێزه‌كانی عێراق به چه‌كی كیمیایی كوژران. هه‌ڵه‌بجه به‌هۆی هێرشه‌كه‌وه تووشی وێرانكاریه‌كی گه‌وره‌بوو. به‌ڵام سه‌ره‌ڕای ده‌یان به‌ڵێن، هه‌روه‌كو هه‌ڵه‌بجه‌كه‌ی دوای وێرانبوون ماوه‌ته‌وه.
كه‌مێك دوای خۆپیشاندانه‌كان له ئازاری ٢٠٠٦دا، حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌ڵێنی دابینكردنی ٣٠ ملیۆن دۆلاریدا بۆ ئه‌نجامدانی ١٥ پرۆژه‌ی خزمه‌تگوزاری، زۆربه‌یان ته‌نانه‌ت ده‌ستیشیان پێنه‌كراوه، ته‌نها شتێكی ئێجگار كه‌مه له پێویستیه‌كانی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی هه‌ڵه‌بجه. خدر كه‌ریم، سه‌رۆكی شاره‌وانی هه‌ڵه‌بجه، بووجه‌ی ئاوه‌دانکردنه‌وه هه‌ڵه‌بجه‌ی بۆ ئه‌وه‌ی به‌ته‌واوه‌تی ئاوه‌دانبكرێته‌وه به ٥٠٠ ملیۆن دۆلار خه‌مڵاند.
خدر كه‌ریم وتی، "ئه‌م شاره له‌لایه‌ن رژێمی به‌عسه‌وه وێرانكراوه. ئێمه ئێستا له سفره‌وه ده‌ستپێده‌كه‌ینه‌وه."
له كاتێكی پێشتری ئه‌مساڵدا، خدر رایگه‌یاندبوو كه ٢٠٠٧ "ساڵی نۆژه‌نكردنه‌وه و به‌گه‌ڕخستنه‌وه‌ی هه‌ڵه‌بجه ده‌بێت."
له كاتێكدا دانیشتوانی هه‌ڵه‌بجه ده‌ڵێن به‌پێی پێویست كار بۆ ئه‌و شارۆچكه‌یه نه‌كراوه، هه‌ندێكی تر ده‌ڵێن هه‌ر پێشكه‌وتن و پێشڕهویهك له‌و شارۆچكه‌یه‌دا ببینن پێی دڵخۆشده‌بن.
ئه‌میر ستار، خوێندكاری زانكۆ، له هه‌ڵه‌بجه، وتی، "له رابردوودا حكومه‌ت هه‌ر به‌ڵێنی ده‌دا به‌بێ ئه‌وه‌ی به‌فیعلی هیچ شتێك بكات، به‌ڵام ئێستا خه‌ریكن شتێك ده‌كه‌ن."
هه‌روه‌ها وتی دانیشتوانه‌كه‌ی پێویستیان به خزمه‌تگوزاری زیاتر هه‌یه و پڕۆژه‌كانی په‌ره‌پێدان به‌هێواشی به‌ڕێوه‌ده‌چێت، "به‌ڵام لانیكه‌م پێشكه‌وتنێك له ئارادا هه‌یه."
كوێستان ئه‌كره‌م، جێگری قایمقامی هه‌ڵه‌بجه، وتی، "پێشتر دانیشتوان هه‌میشه به‌ڵێنیان پێده‌درا به‌بێ ئه‌وه‌ی هیچی جێبه‌جێبكرێت. به‌ڵام ئێستا ده‌بینن كه ئێمه ئیش بۆ جێبه‌جێكردنی هه‌ندێك له‌و به‌ڵێنانه ده‌كه‌ین كه له‌مدواییانه‌دا دراون."
كوێستان وتی ئێستا ٦٥٪ ی دانیشتوانی هه‌ڵه‌بجه كه ژماره‌یان ٥٦ هه‌زار كه‌سه سیستمی ئاوه‌رۆ و زێرابیان هه‌یه كه پێشتر ته‌نها ٥٪ له‌و دانیشتوانه هه‌یانبو له ٢٠٠٣ دا. یه‌كێك له پڕۆژه‌كان قیرتاوكردنی رێگاكانی یه‌كێك له گه‌وره‌ترین گه‌ڕه‌كه‌كانی هه‌ڵه‌بجه‌یه ئه‌ویش ٨٠٪ی ته‌واوكراوه.
به‌ڵام پڕۆژه‌كانی تر به‌زه‌حمه‌ت بهرهوپێشچووبن. حكومه‌ت زه‌وی ته‌رخانكردووه بۆ خه‌سته‌خانه‌یه‌ك بۆ قوربانیانی چه‌كی كیمیایی هه‌ڵه‌بجه، به‌ڵام هێشتا بناغه‌كه‌ی دانه‌نراوه. به‌هه‌مان شێوه پڕۆژه‌یه‌كی دروستكردنی هه‌زار خانوو له‌ئارادایه كه هێشتا ده‌ستی پێنه‌كردووه.
هه‌روه‌ها لێپرسراوان خه‌مساردن له دابینكردنی چاودێری پزیشكی پێویست بۆ قوربانیانی هێرشی چه‌كی كیمیایی بۆ سه‌ر ئه‌و شاره كه ئێستاش به‌ده‌ست شێرپه‌نجه و نه‌خۆشیه‌كانی كۆئه‌ندامی هه‌ناسه و چاوه‌وه ده‌ناڵێنن.
ئاكۆ سه‌عید، سه‌رۆكی به‌ڕێوه‌به‌رێتی ته‌ندروستی شاره‌زوور كه هه‌ڵه‌بجه‌ش ده‌گرێته‌وه وتی كارمه‌ندانی پزیشكی ئه‌و به‌ڕێوه‌به‌رێتیه به‌رده‌وام داوایان له حكومه‌ت كردووه خزمه‌تگوزاریه ته‌ندروستیه‌كان باشبكات له‌م ناوچه‌یه، به‌ڵام تائێستا به‌ده‌نگه‌وه‌هاتن وه‌ک پێویست نه‌بووه.
دلاوه‌ر حه‌یده‌ر، رێكخه‌ری گروپی به‌دواداچوونی پڕۆژه‌كانی هه‌ڵه‌بجه كه ده‌زگایه‌كی چاودێری سه‌ربه‌خۆیه و چاودێری پڕۆژه‌كانی حكومه‌ت ده‌كات له‌و شارۆچكه‌یه‌دا، وتی ئه‌و یارمه‌تیه‌ی لێپرسراوان داویانه باش نه‌بووه.
هه‌روه‌ها وتی، "حكومه‌ت وه‌كو پێویست هه‌ڵه‌بجه‌ی ئاوه‌دان نه‌كرده‌وه. پڕۆژه‌كان زۆر له ئاستی ئه‌و وێرانكاریه بچووكترن كه شارۆچكه‌كه رووبه‌ڕووی بوویه‌وه."
نه‌سرین محه‌ممه‌د، ٣٤، مامۆستای قوتابخانه ، وتی، "بڕواناكهین حكومه‌ت به‌فیعلی بتوانێت هه‌ڵه‌بجه ئاوهدانبكاتهوه، له ڕاستیدا هیچ پلانێكیان لهوبارهوهیهوه نیه."
ئازیز مه‌حمود رۆژنامه‌نوسێكی (IWPR)ه له سلێمانی.