یهكترتاوانباركردن سه‌باره‌ت تهقیهنهوهكانی چوارشه‌ممه‌ی خوێناوی له به‌غدا
ترس باڵی به‌سه‌ر پایته‌ختدا كێشاوه له كاتێكدا دانیشتوانه‌كه‌ی پرسیار ئه‌كه‌ن چۆن ئه‌كرێت هێرشی به‌و راده‌یه وێرانكه‌ر رووبدات.
یهكترتاوانباركردن سه‌باره‌ت تهقیهنهوهكانی چوارشه‌ممه‌ی خوێناوی له به‌غدا
ترس باڵی به‌سه‌ر پایته‌ختدا كێشاوه له كاتێكدا دانیشتوانه‌كه‌ی پرسیار ئه‌كه‌ن چۆن ئه‌كرێت هێرشی به‌و راده‌یه وێرانكه‌ر رووبدات.
"هه‌ستمكرد بۆمبێكی ئه‌تۆمی ته‌قیه‌وه. هه‌ر نازانم چۆن ئه‌و لۆریه به‌و هه‌موو رێوشوێنه ئه‌منیه‌دا تێپه‌ڕیوه. فێڵێك له هێزه عێراقیه‌كان كراوه."
ته‌قینه‌وه‌كانی ١٩ی ئابی رابردوو به "چوارشه‌ممه‌ی خوێناوی" ناوزه‌دكرا و به‌غدا ئێستا ئارام نیه و تێیدا په‌نجه‌ی تاوانباركردن بۆ ئه‌ملاولا راده‌كێشرێت سه‌باره‌ت ئه‌نجامدانی ئه‌و ته‌قینه‌وانه. هه‌روه‌ها بونه‌ته مایه‌ی خۆشكردنی ئاگری كێبڕكێی سیاسی به‌ر له هه‌ڵبژاردنه په‌رله‌مانیه‌كه‌ی كانونی دووه‌می ٢٠١٠.
ئه‌و ته‌قینه‌وانه دژی وه‌زاره‌ته‌كانی حكومه‌ت ئه‌نجامدران و تاڕاده‌یه‌ك هاوكات بون له‌گه‌ڵ یه‌كتری و به خوێناوی‌ترین ته‌قینه‌وه ده‌درێنه قه‌ڵه‌م كه به‌غدا به‌درێژایی ئه‌م ساڵ به‌خۆیه‌وه بینیوه به‌و پێیه‌ی بونه هۆی كوشتنی ١٠٠ كه‌س و برینداركردنی ٥٠٠ كه‌سی تر.
ئه‌و په‌لاماره كه چه‌ند ده‌زگایه‌كی ده‌وڵه‌تی كرده ئامانج له ناوجه‌رگه‌ی پایته‌ختدا كه تاڕاده‌یه‌ك ئارامی به‌خۆیه‌وه بینیبو، وه‌رچه‌رخانێكه له كێرڤی توندوتیژی له عێراقدا. زۆربه‌ی ته‌قینه‌وه گه‌وره‌كانی ئه‌م دواییه مۆركێكی ئیتنی یان تائیفی پێوه بووه، چونكه عاده‌ته‌ن سه‌ردانكه‌رانی مه‌زاره‌كان و ناوچه هه‌ژارنشینه شیعیه‌كان و كه‌مایه‌تیه‌كانی ئه‌و ناوچه باكوریانهی كردوه‌ته ئامانج كه به ناوچه جێناكۆكه‌كان ناسراون له نێوان كورد و عه‌ره‌بدا.
نه‌جات عه‌تیه، شیكارهوانی سیاسی له به‌غدا، وتی، "ئه‌م هێرشانه عێراقیان ئیحراجكرد. زیاتر له كوده‌تایه‌ك ده‌چوون؛ هه‌وڵێك بوو بۆ لهرزۆككردنی متمانه‌ی خه‌ڵك به حكومه‌ت."
ئه‌و ته‌قینه‌وانه روخساری به‌غداشیان گۆڕی. ئه‌و شه‌قامه جه‌نجاڵه پڕ بازرگانیانه‌ی تا ئه‌م دواییانه‌ش پڕبون له ئوتومبێل، ئێستا سه‌عات ١٠ی شه‌و كه‌سیان پێوه نامێنێت. به ڕۆژیشدا، دووباره تێكچڕژانی ئوتومبێل وه‌كو جارانی لێهاتوه‌ته‌وه به هۆی رێوشوێنی ئه‌منی تونده‌وه له خاڵه‌كانی پشكنیندا.
شۆفێرێكی ته‌كسی میزاجی سه‌ر شه‌قامه‌كانی وا وه‌سفكرد كه خه‌ڵكی حهزهرئهكهن. ئه‌و شۆفێره وتی دیواره كۆنكرێتیه‌كان به لافیته‌ی ره‌شی گه‌وره‌ی پرسه و سه‌ره‌خۆشی داپۆشراون، ئه‌و ئوتومبیلانه‌ی له ته‌قینه‌وه‌كاندا تێك‌شكاون هێشتا لانه‌براون – كه وا له خه‌ڵك ده‌كه‌ن هه‌ستبكه‌ن خراپتر به‌ڕێوه‌یه.
دانیشتوانی به‌غدا لێپرسراوان و هێزه ئه‌منیه‌كان به گه‌نده‌ڵی و بێتوانایی تۆمه‌تبارده‌كه‌ن.
عومه‌ر سامی كه له سه‌ره‌تای سییه‌كانی ته مهنیدایه و شوقه‌كه‌ی ئه‌ڕوانێت به‌سه‌ر شانۆی یه‌كێك له ته‌قینه‌وه‌كاندا وتی، "چۆن لۆریه‌كی پڕ له ته‌قه‌مه‌نی ئه‌توانێت بگاته چه‌قی به‌غدا به‌بێ ئه‌وه پێی بزانن؟"
عومه‌ر ده‌رباره‌ی ته‌قینه‌وه‌كه وتی، "زۆر ناخۆش بوو، له‌و دیمه‌نانه ده‌چوو كه له فیلمه ترسناكه‌كاندا ده‌بینرێن. بیناكه له‌ریه‌وه، پارچه شوشه به هه‌موو لایه‌كدا په‌رش و بڵاوبوه‌وه، ده‌رگاكان له گرێژه‌نه ده‌رچوون. سه‌رجه‌م خێزانه‌كه‌مان كه‌وتینه سه‌ر زه‌وی."
چه‌ند رۆژێك دوای هێرشه‌كان، چه‌ند هاوپه‌یمانیه‌كی نوێ رایانگه‌یاند كه به‌نیازن به‌شداری له هه‌ڵبژاردنه‌كانی كانونی دووه‌می داهاتودا بكه‌ن.
نوری مالیكی سه‌ره‌ك وه‌زیران و هاوپه‌یمانه‌كانی له پێشی پێشه‌وه‌ی بهشداربوانن و باشترین چانسیان هه‌یه له‌و هه‌ڵبژاردنانه‌دا. به‌هۆی كه‌مبونه‌وه‌ی توندوتیژی تاراده‌یه‌ك له ماوه‌ی دوو ساڵی رابردودا كه ئه‌مه‌ش بۆته سه‌رمایه‌یه‌ك بۆ مالیكی، ئێستا سه‌ره‌ك وه‌زیرانی عێراق خۆی وه‌كو ته‌نها سه‌ركرده وێناده‌كات كه بتوانێت عێراق بپارێزێت.
دوای هێرشه‌كانی ئه‌م دواییه، نه‌یاره‌كانی مالیكی ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن كه ره‌نگه باشبونی باری ئه‌منی زۆر بڕنهكات.
هوشیار زێباری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق كه ئه‌ندامی كوتله‌ی هاوپه‌یمانی كوردستانیه له په‌رله‌مانی عێراقدا، هۆشداریدا كه خراپتر به‌ڕێوه‌یه. هه‌روه‌ها وتی خه‌ڵكانی ناو هێزه ئه‌منیه‌كان هاوكاری ئه‌نجامده‌رانی هێرشه‌كانیان كردوه.
زێباری به‌شێوه‌یه‌كی تایبه‌ت ره‌خنه‌ئامێز بوو له بڕیارێكی ئه‌م دواییه بۆ لابردنی به‌ربه‌سته كۆنكرێتیه‌كان و خاڵه‌كانی پشكنین له چه‌ند به‌شێكی به‌غداد و وتی ده‌سه‌ڵاتداران هه‌ستكردنێكی ساخته‌یان به ئه‌من و ئاسایش دراوه‌تێ.
زۆربه‌ی دیواره كۆنكرێتیه‌كانی به‌غدا له ترۆپكی شه‌ڕی تائیفیدا دانران دوای داگیركردنی عێراق له ٢٠٠٣دا و به‌مه‌ش چه‌ند ناوچه‌یه‌كی ئیداری و باڵه‌خانه سه‌ره‌كیه‌كان به‌م به‌ربه‌ستانه ئابڵۆقهدران. حكومه‌ته‌كه‌ی مالیكی له‌م دواییانه‌دا رایگه‌یاند كه ده‌ستده‌كات به هه‌ڵوه‌شاندن و لابردنی ئه‌م به‌ربه‌ستانه كه دیمه‌نی شاره‌كه‌یان ناشیرین كردوه.
لیوا قاسم عه‌تا ووته‌بێژی فه‌رمانده‌یی چالاكیه‌كانی به‌غدا كه لێپرسراوه له پاراستنی ئه‌منیه‌تی پایته‌خت وتی له دوای ته‌قینه‌وه‌كانه‌وه خه‌ریكی داڕشتنی پلانی نوێن.
هه‌روه‌ها وتی "هێزه ئه‌منیه‌كان ده‌گوازرێنه‌وه و شوێنگۆڕكێیان پێده‌كرێت." به‌ڵام ئه‌وه‌شی وت كه "ئه‌م ته‌قینه‌وانه كارناكهنه سه‌ر" ئه‌و بڕیاره‌ی پێشتر ده‌ركراوه بۆ لابردنی به‌ربه‌سته‌كان له چه‌ند شه‌قامێكی به‌غدادا.
ته‌حسین شێخلی، وته‌بێژی مه‌ده‌نیی سه‌ركردایه‌تی چالاكیه‌كانی به‌غدا وتی پلانی لابردنی به‌ربه‌سته‌كان راگیراوه و ئێستاش مه‌سه‌له‌كه بۆ فه‌رمانده سه‌ربازیه عێراقیه‌كان ده‌گه‌ڕێته‌وه ئایا لای ده‌به‌ن یان نا.
عه‌بدولهادی حه‌سانی كه ئه‌ندام په‌رله‌مانێكی سه‌ر به حیزبی ده‌عوه‌ی مالیكیه به‌رگری له‌و بڕیاره‌ی لابردنی به‌ربه‌سته‌كان كرد‌و وتی له‌سه‌ر بنه‌مای هه‌ڵسه‌نگاندنێكی راسته‌قینه‌ی ره‌وشی ئه‌منی دانراون هه‌تا ته‌قینه‌وه‌كانی ئه‌م دواییه.
هه‌روه‌ها وتی، "بارودۆخه‌كه رۆژ به رۆژ باشتر ئه‌بوو هه‌تا ئه‌م ته‌قینه‌وانه روویاندا."
حه‌سانی وتیشی باشتركردنی زانیاری هه‌واڵگری، زیاتر له زۆركردنی ژماره‌ی هێزه ئه‌منیه‌كان، هۆكاری سه‌ره‌كی په‌كخستنی چه‌ندین هه‌وڵی ته‌قینه‌وه بوون.
رائید محه‌ممه‌د عه‌لی ئه‌فسه‌ری پۆلیس له به‌غدا وتی شكستی ته‌كنیكی به‌شداربوه له هێرشه‌كاندا. هه‌روه‌ها وتی ئه‌و ئامێرانه‌ی له خاڵه‌كانی پشكنیندا به‌كارهێنراون بۆ ئاشكراكردنی ته‌قه‌مه‌نی به‌پێی پێویست هه‌سته‌وه‌ر نه‌بون و چه‌كداره‌كان رێگه‌ی خۆیان داهێناوه بۆ دزه‌پێكردن و تێپه‌ڕاندنی بۆمب به خاڵه‌كانی پشكنیندا.
هه‌روه‌ها ئه‌وه‌شی وت كه باری زانیاری هه‌واڵگریی له ٣٠ حوزه‌یرانه‌وه؛ له كاتی كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكاوه له شه‌قامه‌كان، به‌ره‌و خراپبون چووه.
دوو مانگ له‌مه‌وبه‌ر، سوپای ئه‌مریكا زۆربه‌ی شار و شارۆچكه‌كانی عێراقی به‌جێهێشت به‌پێی به‌نده‌كانی رێكه‌وتنامه‌یه‌ك كه ساڵی پار له نێوان به‌غدا و واشنتۆن واژۆكرا. هیچ شتێك نیه له حكومه‌ته‌وه ئاماژه به‌وه بكات كه ئه‌و هێزانه‌ی ئه‌مریكا بانگ ئه‌كرێنه‌وه، هه‌رچه‌نده هه‌ندێك له به‌رپرسان ناڕاسته‌وخۆ ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن كه پێده‌چت بانگكردنهوهیان له ئێستادا پێویست بێت.
عادل به‌رواری، ئه‌ندامی لیژنه‌ی ئاسایش و به‌رگری له په‌رله‌مانی عێراقی كه سه‌ر به هاوپه‌یمانی كوردستانیه له‌و باوه‌ڕه‌دایه كه "ته‌قینه‌وه‌كان ده‌خوازێت دووباره ههڵسهنگاندنهوهیهكی سه‌رتاسه‌ری بۆ توانسته‌كانی هێزه عێراقیه‌كان بكرێت. ره‌نگه عێراقیه‌كان داوا له سوپای ئه‌مریكا بكه‌ن كه هه‌ڵسن به پاراستنی ئاسایشی چه‌ند ناوچه‌یه‌كی به‌غدا."
هه‌روه‌ها به‌رواری ده‌سه‌ڵاتدارانی به‌وه تۆمه‌تباركرد كه به‌په‌له دیواره كۆنكرێتیهكانیان لابردوه و چه‌ند جاریش له‌لایه‌ن ئه‌و لیژنه‌یه‌وه ووریاكراونهتهوه بۆ لانهبردنیان به‌ڵام ئه‌وان فه‌رامۆشیان كردوه.
جه‌مال به‌تیخ، سه‌رۆكی كوتله‌ی عێراقیه كه به‌نیازه كێبڕكێی مالیكی بكات له هه‌ڵبژاردنه‌كاندا وتی حكومه‌ت له بانگه‌شه‌یدا كه گوایه هێزه ئه‌منیه‌كان ئاماده‌ن لێپرسراوێتی ئه‌ركه‌كان له سوپای ئه‌مریكی وه‌ربگرن "راستگۆ نه‌بووه".
هه‌روه‌ها وتی، "سه‌ره‌ڕای ئه‌و شتانه‌ی حكومه‌ت له میدیاكانه‌وه ئه‌یڵێت، به‌ڵام هێزه‌كانمان لاوازن و ده‌زگای هه‌واڵگریمان نیه."
ئه‌و بانگه‌شانه‌ی دوای هێرشه‌كان كران، كه وادیاره له‌سه‌ر بنه‌مای زانیاری هه‌واڵگری بووبن، هه‌رایه‌كی نێوده‌وڵه‌وتی لێكهوتهوه.
به‌غدا و دیمه‌شق هه‌ڵسان به بانگهێشتكردنی باڵوێزی یه‌كتری له میانه‌ی ناكۆكیه‌كدا سه‌باره‌ت گومانلێكراوێكی ته‌قینه‌وه‌كان كه عێراق پێیوایه له سوریا ئه‌ژی.
مالیكی وتی هێرشه‌كه له‌لایه‌ن چه‌كدارانی سوننه‌وه ئه‌نجامدراون كه په‌یوه‌ندیان به قاعیده‌وه هه‌یه و ڕێنمایی له پاشماوه‌ی حیزبی به‌عسی سه‌دام حسینه‌وه كه له سوریان، وه‌رده‌گرن. له هه‌مان كاتدا، چه‌ند سیاسه‌تمه‌دارێكی ناسراوی عێراقی ئێران و مورتهزهقهكانیان له ناو عێراقدا به ئه‌نجامدانی ته‌قینه‌وه‌كان تۆمه‌تباركرد.
ئه‌حمه‌د شه‌ریف، كارمه‌ندی خانه‌نشین له خه‌سته‌خانه‌ی شاری پزیشكی (مدينة الطب) پێیوابو نه‌یاره‌كانی مالیكی هێرشه‌كانیان ئه‌نجامدابێت.
"ووڵاتانی دراوسێ سه‌ركرده‌یه‌كی عێراقی به‌هێزیان ناوێت بتوانێت ئارامی بۆ عێراق بگه‌ڕێنێته‌وه. ئه‌یانه‌وێت هه‌ره‌س به مالیكی بهێنن چونكه خه‌ڵكانی ئاسایی و هه‌ژاره‌كان خۆشیان ده‌وێت."
له هه‌مان كاتدا، كارمه‌ندانی نه‌خۆشخانه‌كه سكاڵای ئه‌وه‌یان ئه‌كرد كه كه‌لوپه‌لی ته‌واویان له‌به‌رده‌ستدا نیه بۆ چاره‌سه‌ركردنی برینداره‌كان.
ره‌نا محه‌ممه‌دی په‌رستیار له نه‌خۆشخانه‌كه وتی، "زۆربه‌ی لاشه‌كان به‌خراپی سووتابوون. ره‌نگه هه‌ندێك له برینداره‌كان بمرن چونكه كه‌لوپه‌لی باشمان له‌به‌رده‌ستدا نیه بۆ چاره‌سه‌كردن و ئاگالێبونیان. "
باسم شه‌رع رۆژنامه‌نوسێكی راهێنراوی په‌یمانگای رۆژنامه‌وانی جه‌نگ و ئاشتیه له به‌غدا