مناڵانی كه‌مپه‌كان ئیسراحه‌تیان لێبڕاوه
هێشتا پێداویسته بنه‌ڕه‌تیه‌كانی مناڵه ئاواره‌كان دابین نه‌كراوه.
مناڵانی كه‌مپه‌كان ئیسراحه‌تیان لێبڕاوه
هێشتا پێداویسته بنه‌ڕه‌تیه‌كانی مناڵه ئاواره‌كان دابین نه‌كراوه.
عه‌لی، كه هه‌موو گیان قوڕاوی ده‌موچاو زه‌ردهه‌ڵگه‌ڕاوه، شیعه‌یه‌كی خه‌ڵكی به‌عقوبه‌یه، ٥٠كم باكوری به‌غدا. عه‌لی، دوای كوژرانی باوكی له‌لایه‌ن چه‌كدارانی سوننه‌وه، له‌گه‌ڵ خێزانه‌كه‌یدا ئه‌و شاره‌یان به‌جێهێشت. خێزانه‌كه‌یشی هه‌ڕه‌شه‌ی لێكرا ئه‌گه‌ر له‌و شاره بمێننه‌وه و نه‌ڕۆن ئه‌وانیش ئه‌كوژرێن.
عه‌لی وتی، "باوكم كه‌سێكی زۆر باش بوو و كه‌س ناتوانێت جێگه‌ی بگرێته‌وه."
عه‌لی و خێزانه‌كه‌ی ئێستا له كه‌مپێكدا ده‌ژین له ناوچه‌ی حه‌بیبیه‌ی خۆرهه‌ڵاتی به‌غدا. بارودۆخی كه‌مپه‌كه خراپه و دانیشتوانه‌كه‌ی زۆر هه‌ژارن و ئه‌و خزمهتگوزاریانهشی بۆیان دابینكراوه سنورداره. عه‌لی، كه قوتابی پۆلی یه‌كه‌می سه‌ره‌تاییه، ناچێته‌وه بۆ قوتابخانه.
تروسكه‌یه‌كی هیوا له هه‌واڵه‌كانی ئه‌مدواییانه‌دا به‌دیده‌كرێت كه باس له گه‌ڕانه‌وه‌ی خێزانه ئاوه‌ره‌كان ده‌كات بۆ گه‌ڕه‌كه‌كانی خۆیان له به‌غدا، كه باری ئه‌منی تێیدا به‌ره‌و باشبوون ده‌چێت.
به گوێره‌ی راپۆرتێكی مانگی تشرینی دووه‌می ئه‌مساڵ له‌لایه‌ن رێكخراوی كۆچی جیهانی (IOM)ه‌وه، كه رێكخراوێكی نێوده‌ڵه‌تیه باره‌گاكه‌ی له سویسرایه و كاره‌كانی تایبه‌ته به په‌نابه‌ران و خه‌ڵكانی ئاواره، "ژماره‌ی ئه‌و خه‌ڵكانه‌ی ئاوارهدهكرێن هێشتا زۆر زیاتره له ژماره‌ی ئه‌وانه‌ی ده‌گه‌ڕێنه‌وه." رێكخراوه فریاگوزاریه‌كان ده‌ڵێن یارمه‌تی فریاگوزاریی بۆ ئاواره‌كانی ناوخۆی عێراق به‌پێی پێویست نیه.
به‌پێی هه‌واڵی ئاژانسه‌كانی فریاگوزاری، سه‌دان هه‌زار خێزان هێشتا له كه‌مپه‌كاندان له سه‌رتاسه‌ری ووڵاتدا و لاو و گه‌نجه‌كانیشیان ده‌ستیان به‌خوێندن راناگات و رووبه‌ڕووی نه‌خۆشی ده‌بنه‌وه.
به‌گوێره‌ی رێكخراوی (UNICEF)ی تایبه‌ت به مناڵانی سه‌ر به نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، له ساڵی ٢٠٠٣ ه‌وه ١٥٪ی دانیشتوانی عێراق – واته نزیكه‌ی چوار ملیۆن كه‌س- ماڵوحاڵی خۆیان به‌جێهێشتووه. ٥٠٪ ی ئه‌و ژماره‌یه مناڵانن.
راپۆرتی رێكخراوی (IOM) له عێراق ده‌ڵێت ٢.٢٥ ملیۆن عێراقی له ناوخۆی عێراقدا ئاواره‌بوون. له ئه‌یلولی ٢٠٠٧ دا، رێكخراوی لێبوردنی نێوده‌ڵه‌تی (ئه‌منستی ئینته‌رناشناڵ) وتی عێراق "گه‌وره‌ترین قه‌یرانی ئاواره‌بوونی هه‌یه له جیهاندا كه تادێت به خێراترین شێوه قوڵترده‌بێته‌وه."
رێكخراوی (UNICEF) له راپۆرتێكی ئه‌مساڵیدا ده‌ڵێت، "له‌ناو عێراقدا، بارودۆخی مناڵانی ئاواره و ئه‌و كۆمه‌ڵگانه‌ی لهخۆیانگرتوون ئێجگار خراپه. پێویسته به خێراترین شێوه رێوشوێنی پێویست بگیرێته‌به‌ر."
كه‌مپه‌كان له خزمه‌تگوزاریه بنه‌ڕه‌تیه‌كان بێبه‌شن، وه‌كو ئاوی پاك و زێراب و كاره‌با. به قسه‌ی رێكخراوی كۆچی نێوده‌وڵه‌تی (IOM)، له كه‌مپێكی گه‌ڕه‌كی مه‌دائینی پایتهحتدا، ٦٥ خێزان له خانووی قوڕدا ده‌ژین و مناڵه‌كانیشیان تووشی سكچوون و به‌دخۆراكی بوون. مناڵه‌كانیان خه‌ریكی ئیشكردنن بۆ یارمه‌تیدانی خێزانه‌كانیان و هه‌ر له‌به‌ر ئه‌و هۆیه‌ش ناتوانن بچنه‌وه بۆ قوتابخانه.
ئه‌و هه‌وڵانه‌ی دراوون بۆ كۆكردنه‌وه‌ی پاره بۆ مناڵان، ئه‌نجامێكی ئه‌وتۆیان لێنه‌كه‌وتۆته‌وه. رێكخراوی (UNICEF) بانگه‌شه‌یه‌كی له كۆتایی مایسدا كرد بۆ نزیكه‌ی ٤٢ ملیۆن دۆلاری ئه‌مریكی بۆ یارمه‌تیدانی مناڵان و ژنانی ئاواره‌ی عێراقی له عێراق و سوریا و ئه‌رده‌ن. به‌ڵام به‌گوێره‌ی راپۆرتێكی نوسینگه‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان بۆ هه‌ماهه‌نگی و كاروباری مرۆیی كه له ٢٣ ی تشرینی دووه‌مدا ده‌رچووه، رێكخراوی (UNICEF) تا ئێستا هیچ فهندێكی به‌ده‌ستنه‌گه‌یشتووه. (IWPR) داوای پشتڕاستكردنه‌وه‌ی ئه‌و مه‌سه‌له‌یه‌ی له (UNICEF) كرد، به‌ڵام نوسینگه‌ی میدیای ئه‌و رێكخراوه نه‌یتوانی ئه‌و مه‌سه‌له‌یه پشتڕاستبكاتهوه.
رێكخراوی (IOM) له عێراق له هه‌وڵی ئه‌وه‌دایه ٨٥ ملیۆن دۆلار بۆ یارمه‌تیدانی عێراقیه ئاواره‌كانی ناوخۆ كۆبكاته‌وه له ماوه‌ی دوو ساڵدا. ره‌فیق چانێن، لێپرسراوی ئه‌و پڕۆژه‌یه له عێراق، له بانگهشهیهكدا كه له‌سه‌ر وێبسایتی ئه‌و رێكخراوه بڵاوكراوه‌ته‌وه، نوسیویه‌تی "سه‌رباری ئه‌و هه‌موو داواكاریانه، ته‌نها به‌شێكی كه‌می ئاواره‌كانی ناوخۆی عێراق یارمه‌تیان به‌ده‌ست ده‌گات له ڕووی پێویستیه بنهڕهتیهكانهوه."
ئه‌و رێكخراوه پێویستیه‌كانی ٣١٨٧٠ خێزانی ئاواره‌ی ناوخۆی هه‌ڵسه‌نگاندوه له به‌غدا، به‌ڵام پێده‌چێت ژماره‌كه له‌وه زیاتر بێت، به‌وپێیه‌ی زۆر له ئاواره‌كان خۆیان لای ئاژانسه ره‌سمیه‌كان ناونوس ناكه‌ن.
بارودۆخی زۆربه‌ی كه‌مپه‌كان به‌گشتی زۆرخراپه، چونكه كه‌وتونه‌ته ئه‌و ناوچانه‌وه كه رێژه‌ی بێكاری و خراپی باری ئه‌منی و نه‌بونی خزمه‌تگوزاریه‌كان تێیاندا به‌رزه. یه‌كێك له‌و كه‌مپانه له ناوچه‌ی ئه‌عزه‌میه‌ی به‌غدا، له مانگی ئه‌یلولدا به هۆی پێكدادانی یهكلهسهریهكی نێوان هێزه‌كانی فره‌ڕه‌گه‌ز و میلیشیاكانه‌وه، داخرا.
وه‌زاره‌تی كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی بڕی ٧٥ بۆ ٩٠ دۆلاری بۆ هه‌ر خێزانێكی ئاواره بڕیوه‌ته‌وه له مانگێكدا، به‌پێی ژماره‌ی ئه‌ندامانی خێزانه‌كه. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا، هه‌ندێك له خێزانه‌كان سكاڵایانكردووه كه پرۆسه‌ی جێبه‌جێكردنی یارمهتیدانهكه زۆر بیرۆكراتیه (رۆتینی زۆر تیایه و زۆر دواده‌كه‌وێت). له ئه‌نجامی ئه‌وه‌ش، پێویستیه بنه‌ڕه‌تیه‌كانی مناڵه‌كانیان له كه‌مپه‌كاندا بۆ دابین ناكرێت.
له‌فته عه‌لی، ٤٦، سوننه، خه‌ڵكی گه‌ڕه‌كی (عامل)ه له به‌غدا. له‌فته له‌گه‌ڵ مێرده‌كه‌یی و چوار مناڵ‌دا هه ڵهاتووه بۆ كه‌مپێكی ژێر كۆنترۆڵی سوننه‌كان له گه‌ڕه‌كی یه‌رموكی ئه‌وشاره، دوای ئه‌وه‌ی میلشیا شیعیه‌كان فه‌رمانیان پێكردبوون كه ده‌بێت ماڵه‌كه‌یان جێبهێڵن. خزمه‌تگوزاری له كه‌مپه‌كه‌دا نیه و ئێستاش مناڵه‌كانی تووشی سكچوون بوون.
له‌فته وتی، "ئازار و ناڕه‌حه‌تیه‌كان گه‌یشتۆته ئاستێك كه به‌رگه‌ی له‌وه زیاتر ناگرین."
سلێمان محێدین، پزیشكی نه‌خۆشیه ده‌روونیه‌كان، له ئایندهی مناڵه ئاواره‌كان ده‌ترسێت كه له هه‌ژاری و له حاڵه‌تی په‌ستانی ده‌روونیدا ده‌ژین. دكتۆر سلێمان وتی ده‌بێت پێویستیه بنه‌ڕه‌تیه‌كانیان بۆ دابین بكرێت، ئه‌گینا له‌وانه‌یه "له دواڕۆژدا رووبكه‌نه تاوانكردن و توندوتیژی و تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه."