عێراق له‌به‌رده‌م دووڕیانێكی نوێ‌دا
عێراق له‌به‌رده‌م دووڕیانێكی نوێ‌دا
هیوا عوسمان
به‌ڕێوه‌به‌ری IWPR له عێراق
خه‌ڵكی عێراق له‌كاتێكدا یادی رووخانی رژێمی سه‌دام حوسێن له‌م مانگه‌دا ده‌كه‌نه‌وه، ئاماده‌ن پێ بنێنه قۆناغێكی نوێ كه كۆتایی توندڕه‌وی و ده‌سپێكی حوكمڕانیێكی باش و ئاشتبوونه‌وه‌ی نیشتمانی له‌خۆده‌گرێت.
سه‌ركرده‌كانی عێراق پێویسته ئێستا بڕیار له‌سه‌ر ئه‌وه بده‌ن ئاخۆ ده‌بنه پێشه‌نگی ئه‌م هه‌وڵانه به یارمه‌تیی كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی یان نا، ئه‌م بڕیاره‌ش داهاتووی سیاسی‌یان یه‌كلایی ده‌كاته‌وه.
هه‌ڵبژاردنێكی دیموكراتیمان ئه‌نجام دا‌و توانیمان ئازایانه رووبه‌ڕووی دڕنده‌یی توندڕه‌وه‌كان ببینه‌وه و توانیشمان خۆمان له مه‌ترسیی شه‌ڕی ناوخۆ به‌دووربگرین. ئێستا له سه‌ره‌تای قۆناغێك داین بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین له‌سه‌ر پێی خۆمان بوه‌ستین.
سه‌ره‌ڕای زیادبوونی ته‌وژمی توندوتیژی له‌م دواییانه‌دا، رۆژه ناخۆشهكانمان تێپه‌ڕاندووه و له‌دوای خۆمان جێمانهێشتوون. ئێستا كاتی ئه‌وه‌یه عێراق بچێته قۆناغێكی نوێ له مێژووی خۆیدا و هه‌نگاو به‌ره‌و پێشه‌وه بنێت و رووبه‌ڕووی به‌ره‌نگارییه‌كانی به‌رده‌م بنیاتنانی دیموكراسیه‌تێكی راسته‌قینه ببێته‌وه.
ئه‌م قۆناغه‌ش پێویستی به حكومڕانیی باش و ئاشته‌وایی نیشتیمانی هه‌یه. جێبه‌جێكردنی ئه‌م ئه‌ركانه‌ش تاقیكردنه‌وه‌یه‌كی گه‌وره‌یه بۆ سه‌ركرده‌كانی عێراق كه لێپرسراون به‌رامبه‌ر ئه‌و ده‌نگده‌رانه‌ی ئازایه‌تی و زوڵاڵیی ده‌نگی خۆیان سه‌لماند.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی عێراق هێشتا له‌به‌رده‌م چه‌ندین به‌ره‌نگاری دایه، ده‌ستكه‌وته‌كان به‌نرخن. رووخانی رژێمی سه‌دام حسێن ماوه‌یه‌كی خوێناوی و هه‌ڵه‌شه‌یی و نادیاری به‌دوای خۆیدا هێنا و ئێستاش پاشماوه‌كانی ئه‌و دۆخه ئاماده‌گییان ماوه.
ئه‌مه‌ش بۆ وڵاتێك كه مێژووییه‌كی هه‌شتا ساڵی له خوێنڕشتن و دیكتاتۆرییه‌ت و جیاكاری و یه‌كتر قبوڵنهكرن هه‌بێت شتێكی ته‌واو ماناداره.
عێراق له لێواری دابهشبووندابوو، شیعه له رابردوو ده‌ترسان، سوننه له‌داهاتوو، كوردیش له هه‌ردووكیان.
سه‌ره‌ڕای جیاوازییه‌كان، سه‌ركرده‌كانی عێراق توانیان له‌ژێر یه‌ك سه‌قفدا كۆببنه‌وه و به‌ده‌ستور رازیبن، ده‌ستورێك كه ٧٩ له سه‌دای خه‌ڵكی عێراق به به‌ڵێ ده‌نگیان بۆی داوه. عێراق له‌دوای ٢٠٠٣ه‌وه پێنج هه‌ڵبژاردن و سێ سه‌رۆك وه‌زیرانی جیاوازی به‌خۆیه‌وه دیووه، ئه‌مه‌ش نیشانه‌ی دیموكراسییهتێكی زیندووه.
گواستنه‌وه‌ی هێزیش بۆ تاك به هه‌مان ئه‌ندازه جێگای سه‌رنج بوو. له‌كاتێكدا زۆرێك لهسهركردهكانمان وه‌ك كه‌سانی به‌هێز ده‌ركه‌وتن، به‌ڵام له‌م هه‌ڵبژاردنه‌دا به‌هێزی گه‌ل دوورخرانه‌وه و به‌شێكیشیان ئه‌و كه‌سانه‌ن كه سیمبولی دووبهرهكین.
مانه‌وه‌ی پێشبینییه‌كانی پرۆسه‌ی سیاسیش به‌شێوه‌یه‌كی نادیار نیشانه‌یه‌كی دیكه‌ی دیموكراسییهتیی ته‌ندروسته چونكه له‌دوای هه‌ڵبژاردنه‌كانی مانگی ئازاره‌وه تا ئێستاش ئێمه نازانین كێ ده‌بێته سه‌رۆك وه‌زیرانی داهاتوو.
گۆڕانكارییه‌كان له حكومه‌تدا بونه‌ته مایه‌ی به‌هێزبوونی خه‌ڵك و هه‌روه‌ها گه‌شه‌دان به دیموكراسییه‌ت. له زۆربه‌ی وڵاتانی خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا، سه‌ركرده‌كان تا مردن له هاوڵاتیان نابنه‌وه. سه‌رچاوه‌ی هێزی خه‌ڵكی عێراقیش له‌وه‌دایه ئێمه ده‌توانین نوێنه‌ره‌كانمان بگۆڕین و هه‌ر واش ده‌كه‌ین.
ئێستا كاتی ئه‌وه هاتووه كه سه‌ركرده‌كانی عێراق هه‌وڵه‌كانیان بۆ بره‌ودان به ئاشته‌وایی نیشتیمانی و حكومڕانیی باش چڕبكه‌نه‌وه. حكومه‌تی داهاتوش ده‌بێت ئه‌وله‌ویات به‌م دوو شته بدات كه پێویستییان به یارمه‌تیی به‌هێزی كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌یه.
له ٩ی نیسانی ئه‌مساڵیش، عێراق ، هه‌م وه‌ك كۆمه‌ڵگه‌كه هه‌م وه‌ك ده‌وڵه‌تیش، هێشتا وڵاتێكی ته‌واو وێران بوو. خه‌ڵكی عێراق ئه‌ركێكی قورسیان له‌سه‌ر شان بوو تا وڵاته‌كه‌یان سه‌ر له‌نوێ بنیاتبنێنه‌وه. ئه‌م ئه‌ركه شتێكی ئاسان نه‌بووه و نابێت. هێشتا نه‌گه‌یشتووین به ته‌واوی ئامانجه‌كانمان. دوژمنه‌كانمان ئێجگار زۆرن، له‌وانه‌ش توندڕه‌وه‌كان و گه‌نده‌ڵی.
به هیمه‌تی سه‌ربازه ئازاكانی عێراق و ئه‌مریكا، چالاكییه‌كانی توندڕه‌وه‌كان به‌ره‌و كه‌مبونه‌وه ده‌ڕوات. به‌ڵام گه‌نده‌ڵی له‌ئاستێكی بهزردایه. بیرمان نه‌چێت ئه‌م دوو دوژمنه هه‌ردووكیان ته‌واوكه‌ری یه‌كترین.
ئه‌ركی له پێشینه‌ی ئێمه رزگاركردنی وڵاته له گه‌نده‌ڵی و ده‌بێ په‌ره به حكومڕانیی باش بده‌ین. ئه‌مه‌ش له رێی جیاكردنه‌وه‌ی راسته‌قینه‌ی ده‌سه‌ڵاته‌كان و شهفافیهتیی زیاتر و هێنانه‌كایه‌ی میدیایه‌كی به‌هێز و ئازاد و سه‌ربه‌خۆ كه له هه‌موو به‌رپرسه‌كان بپرسێته‌وه دێته دی.
سه‌ركرده نوێیه‌كانی عێراق پێویسته بڕیاری بوێرانه بده‌ن بۆ هێنانه‌دی ئاشته‌وایی نیشتیمانی چونكه ئه‌مه ده‌بێته دواین بزمار كه ده‌درێت له‌و تابوته‌ی كه توندڕه‌وی تیایدا له‌گۆڕ ده‌نرێت.
بۆ ئه‌وه‌ی عێراق بتوانێ رووبه‌ڕووی ئه‌م به‌ره‌نگارییانه ببێته‌وه، پێویسته كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی یارمه‌تی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی و میدیای عێراقی بدات. كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی ده‌توانێت له‌گه‌ڵ دامه‌زراوه‌كانی عێراق كاربكات بۆ بره‌ودان به حوكمڕانیی باش له‌رێگه‌ی میدیا و رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی ودامهزراوهكانی ده‌وڵه‌ت و هانیان بدات بۆ ئه‌وه‌ی كلتوری شه‌فافییه‌ت و لێپرسینه‌وه به‌ره‌وپێش ببه‌ن.
تا دهستكهوتهكانیش زۆرتر بن، عێراق ئه‌توانێت زیاتر به‌ره‌و ده‌وڵه‌تێكی ته‌ندروست له خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌راستدا هه‌نگاو بنێت و ببێته هاوبه‌شێكی به‌هێز له رووی ئابووری و سیاسی بۆ هه‌ركه‌سێك كه به‌دوای دۆستێك له ناوچه‌كه‌دا بگه‌ڕێت.
عێراق ده‌توانێت ببێت به نموونه‌یه‌ك و پیشانی جیهانی بدات كه ئیسلام و دیموكراسی به‌یه‌كه‌وه ده‌گونجێن. به‌پێچه‌وانه‌ی بۆچونی هه‌ندێك له به‌ناو دۆسته‌كانی ئه‌مریكا له ناوچه‌كه‌دا، عێراق ده‌توانێت له‌هه‌مان كاتدا ئیسلامی و دۆستێكی راسته‌قینه‌ی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا بێت.
لای خۆشیه‌وه ئه‌مریكا ده‌توانێت هاوبه‌شێكی به‌هێز بێت به‌تایبه‌تی له‌م كاته‌دا كه عێراق خه‌ریكه رووبه‌ڕووی چه‌ندین به‌ره‌نگاری ده‌بێته‌وه.
له‌گه‌ڵ ده‌ركه‌وتنی حكومه‌تی نوێ، به‌رپرسه ههڵبژێرداوهكان ته‌نها چوار ساڵیان له‌به‌رده‌م ده‌بێت بۆ ئه‌وه‌ی رووبه‌ڕووی گه‌نده‌ڵی ببنه‌وه و كار بۆ ئاشته‌وایی نیشتیمانی بكه‌ن.
ئه‌گه‌ر به‌رپرسان بتوانن هه‌ندێك ده‌ستكه‌وتی گرنگ به‌ده‌ست بهێنن، ئه‌و كاته بردنه‌وه‌ی خۆیان مسۆگه‌ر ده‌كه‌نه‌وه و عێراقیش ئه‌خه‌نه سه‌ر رێچكه‌ی دیموكراسیی راسته‌قینه. ئه‌گه‌ر شكستیش بێنن، ئه‌وا میلله‌ت سڵناكاتهوه له‌وه‌ی تا به‌رده‌م ده‌رگاكه له‌گه‌ڵیان بڕوات و خواحافیزیان لێبكات.
هیوا عوسمان به‌ڕێوه‌به‌ری په‌یمانگای رۆژنامه‌وانیی جه‌نگ و ئاشتییه له عێراق.
ئه‌و بۆچوونانه‌ی له‌م وتاره‌دا گوزارشتیان لێكراوه مه‌رج نییه هی IWPR بن.