قاعیده كه‌وتوه به‌ڵام وه‌ده‌ر نه‌نراوه
گروپه تهندڕهوهكان ده‌توانن ئیستغلالی ئه‌و پشێویه بكه‌ن كه به‌هۆی كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكاوه دروست ده‌بێت بۆ ئه‌وه‌ی هاتنه‌وه‌یان زیاد بكه‌ن.
قاعیده كه‌وتوه به‌ڵام وه‌ده‌ر نه‌نراوه
گروپه تهندڕهوهكان ده‌توانن ئیستغلالی ئه‌و پشێویه بكه‌ن كه به‌هۆی كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكاوه دروست ده‌بێت بۆ ئه‌وه‌ی هاتنه‌وه‌یان زیاد بكه‌ن.
به‌ڵام ئه‌مه حهزهرێكه كه زۆر زووه سه‌باره‌ت قاعیده له عێراقدا لابرێت به له‌به‌رچاوگرتنی ئه‌و دابه‌شبوونه سیاسیه به‌رده‌وامه‌ی كه له نێوان دژه‌كان و پشتگیریكه‌رانی ئاماده‌گی هێزه بیانیه‌كان، و نێوان هێزه‌كانی عه‌ره‌بی شیعه و سوننه‌دا هه‌یه.
له وتارێكی مانگی نیسانی ٢٠٠٧دا، فه‌رمانده‌ی ئه‌مریكی له عێراق ژه‌نه‌ڕاڵ ده‌یڤد پهترایهس وتی قاعیده له عێراقدا "پیده‌چێت دوژمنی ئاشكرای ژماره یه‌ك بووبێت" له وڵات‌دا.
راوێژكاری تیرۆریزمی نێوده‌وڵه‌تی ئیڤان كۆهڵمان ده‌ڵێت، به‌ڵام ئه‌مه چیتر وا نیه، به‌شێوه‌یه‌كی سه‌ره‌كی له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كه هێرشه زۆر توندوتیژ و ههڕهمهكیهكانی گروپه‌كه بۆ سه‌ر سه‌رۆك خێڵه‌كان و خه‌ڵكی مه‌ده‌نی له ناوچه سوننیهكاندا، كه تا ئه‌و كاته داڵده درابوون و لێیان بوورا بوون، پاڵی به سه‌ركرده مهحهلیهكانهوه نا ده‌ستبكه‌ن به ئیشكردن له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی ئه‌مریكادا.
ئیڤان ده‌ڵێت "له سه‌ره‌تادا، ئاسان بوو بۆ قاعیده له عێراق خۆی بگونجێنێت له‌گه‌ڵ یاخیبوندا چونكه له‌و قۆناغه‌دا هه‌موو یه‌كێك تا رادده‌یه‌كی باش هه‌ستێكی شۆڕشگێڕانه‌ی هه‌بوو سه‌باره‌ت به داگیركردنی ئه‌مریكی. هه‌روه‌ها وتی "به‌ڵام هه‌ر كه قاعیده له عێراق هه‌وڵی دا ده‌سه‌ڵات و هه‌یمه‌نه بگرێته ده‌ست، ده‌ستی كرد به سه‌پاندنی ئه‌جێنده‌ی شۆڕشگێڕانه‌ی خۆی به‌سه‌ر هاوڵاتیانی عێراقدا."
به‌ڵام گۆڕانێكی گه‌وره روویدا له ٢٠٠٦دا، كاتێك زۆرینه‌ی خێڵه سووننه‌كان ئه‌و سه‌پاندنه له‌پڕه‌ی فه‌توا ئوسڵیه ئیسلامیه‌كانیان ره‌ت كرده‌وه، كه پێكهاتبوو له قه‌ده‌غه‌كردنی جگه‌ره كێشان و زۆبه‌ی جۆره‌كانی مۆسیقا و فشارخستنه كچه ههرزهكاراكانی ناوچه‌كه بۆ ئه‌وه‌ی شوو بكه‌ن به شه‌ڕكه‌ره بیانیه‌كان وه‌ك رێگه‌یه‌ك بۆ به‌ستنه‌وه‌ی قاعیده له عێراق به كۆمه‌ڵگه سوننه‌كانی عێراق.
ئیڤان رونیكرده‌وه كه گرژیه‌كان گه‌یشتنه رادده‌ی كوڵان كاتێك قاعیده له عێراق ته‌ركیزی هه‌ڵمه‌تی توندوتیژیه‌كه‌ی خۆی گۆڕی دژی ئه‌و سه‌ركرده‌ی خێڵه سوننیانه‌ی كه فه‌رمانه وه‌حشیه‌كانی گروپه‌كه‌یان ره‌تكرده‌وه.
ئیڤان وتی "ئه‌وه ئه‌و كاته‌یه كه تۆ ململانێ ده‌بینیت،" هه‌روها وتی "ئه‌مه ته‌نها مه‌سه‌له‌ی ئه‌وه نیه كه خه‌ڵك ناكۆكیان هه‌یه له‌گه‌ڵ ئهجێندهدا – ئه‌گه‌ر تۆ له‌گه‌ڵی نه‌ڕۆیت، ئه‌وا تۆ ده‌بیته دوژمن."
هه‌رچه‌نده ئه‌و پارته سیاسیانه‌ی كه نوێنه‌رایه‌تی عه‌ره‌به سوننه‌كانیان ده‌كرد به‌شدار بوون له حكومه‌تدا، ئه‌و گۆڕانه‌ی كه له پشتگیری خه‌ڵكدا روویدا له ساڵی ٢٠٠٦ دا ده‌ستی پێكرد له‌گه‌ڵ سه‌رهه‌ڵدانی سهحوهت ئهلئهنباردا – یان ئه‌نجومه‌نی رابوونی ئه‌نبار، ئه‌مه‌ش وه‌ك هاوپه‌یمانیه‌تیه‌كی سه‌رۆك خێڵه‌كان و شوێنكه‌وتوانیان له ناوچه‌ی خۆرئاوای ئه‌نباردا، كه ناوجه‌رگه‌ی موقاوهكه بوو له لایه‌ن هێزه ئیسلامی و نه‌ته‌وه‌ییه‌كانه‌وه له دژی هه‌بوونی هێزه‌كانی ئه‌مریكا، و كه رووبه‌رووی شه‌ڕی توندوتیژ بوونه‌وه له ٢٠٠٣ ه‌وه.
پاش ئه‌وه‌ی باوكی و سێ برای له لایه‌ن یاخیبوانی قاعیده‌وه له عێراق كوژران له ئه‌یلولی ٢٠٠٦دا، شێخ عه‌بدول سه‌تار ئه‌بو ریشه، كه سه‌رۆك عه‌شیره‌تێكه له ئه‌نبار، خۆی نزیك كرده‌وه له به‌رپرسه سه‌ربازیه ئه‌مریكیه‌كان بۆ ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندیكردنی هێزه‌كانیان پێیانه‌وه. ئه‌مه‌ش بووه مایه‌ی پێكهێنانی (مجلس سهحوهت ئه‌نبار) ئه‌نجومه‌نی رابوونی ئه‌نبار كه هه‌زاران سوننی تیایدا كاریان له‌گه‌ڵ هێزه ئه‌مریكیه‌كاندا كرد بۆ وه‌ده‌ر نانی قاعیده له عێراق له پارێزگای ئه‌نبار.
ئه‌م بزوتنه‌وه‌یه زۆر خێرا له‌ده‌ره‌وه‌ی پارێزگای ئه‌نباریش ته‌شه‌نه‌ی كرد، له‌گه‌ڵ ئه‌و ئه‌نجومه‌نانه‌دا كه پێكهێنران له‌و ناوچانه‌دا كه باره‌گای قاعیده له عێراق بوون له به‌غدا و دواجار به‌ره‌و باكور له موسڵ. شیكاركاران باوه‌ڕیان وایه هه‌ندێك له ئه‌ندامانی ئه‌م ئه‌نجومه‌نانه پێشتر له‌گه‌ڵ هێزه یاخیه‌كاندا بوون و له دژی هێزه‌كانی ئه‌مریكا جه‌نگاون.
وته‌بێژی هێزه‌كانی ئه‌مریكا موقه‌ده‌م رۆدۆڵف بێروێڵ له نیسانی ٢٠٠٨ دا وتی كه زیاتر له ٩٥ هه‌زار كه‌س، كه زۆربه‌یان سوننه بوون، په‌یوه‌ندیان كردووه به "بزوتنه‌وه‌ی دژه قاعیده"وه.
ئه‌مه به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو توانای قاعیده له عێراقی بێ هێز كرد بۆ جوڵه‌كردنی سه‌ربه‌ستانه و هه‌ڵبژاردنی شه‌ڕه‌كانی.
جێگری به‌ڕێوه‌به‌ری به‌رنامه‌كانی خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌راستی سه‌ر به گروپی نێوده‌وه‌ڵه‌تی قه‌یرانه‌كان له ئه‌سته‌نبوڵ یوست هیڵته‌رمان وتی "له سه‌ره‌تادا، هێزه‌كانی قاعیده له عێراق رووبه‌روی هێزه‌كانی ئه‌مریكا بوونه‌وه له به‌غدا و ئه‌نبار و شوێنه‌كانی تر، به‌ڵام پاش دروستبوونی ئه‌نجومه‌نه‌كانی رابوون، به شێوه‌یه‌كی سه‌ره‌كی دووركه‌تنه‌وه له شه‌ڕكردن له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی ئه‌مریكادا چونكه ده‌زانن كه له‌ناو ده‌برێن."
به كه‌مبوونه‌وه‌ی بوار بۆ ئه‌نجامدانی كرده‌وه‌كانیان، كه توڕه‌یی زیاتر كردن به‌وه‌ی وه‌ك خیانه‌تی عه‌ره‌بی سوننه بینرا، قاعیده له عێراق له به‌رامبه‌ردا هێرشه‌كانی خۆی ئاراسته‌ی ئه‌و سوننانه كرد كه هاوكاری ئه‌مریكایان ده‌ركرد. قاعیده به‌رپرسیارێتی خۆی به‌رامبه‌ر ته‌قینه‌وه‌ی ئۆتۆمبێلێك راگه‌یاند كه بووه هۆی كوشتنی ئه‌بو ریشه له ده‌ره‌وه‌ی ماڵه‌كه‌ی خۆی له ره‌مادی له به‌رواری ئه‌یلولی ٢٠٠٧ دا. هێرشی هاوشێوه به‌دوایدا هات، به‌ڵام ئه‌نجومه‌نه‌كانی رابوون له هاوپه‌یمانێتیدا مانه‌وه له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا و هێزه‌كانی عێراقدا و رۆڵێكی زیاتریان گێڕا له حكومه‌تی به‌غدادا.
فاروق ئه‌حمه‌د، كه شیكاركارێكی لێكۆڵینه‌وه‌یه له په‌یمانگای دیراساتی جه‌نگ له ئه‌مریكا، وتی "ئه‌توانن ماتۆڕێك بۆمب رێژكهن و سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نێكی رابوون له‌ناوبه‌رن به‌ڵام ناتوانن رابوون له‌ناو به‌رن،" هه‌روه‌ها وتی "ده‌توانن چالاكیه‌كانیان به ته‌قینه‌وه‌یه‌ك بوه‌ستێنن. ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر به‌رده‌وان بن له كوشتن، رابوون هه‌ر ده‌مێنێت."
كاتێك هه‌بووه كه ئهندامهنهكانیان به ١٢ هه‌زار ئه‌ندام خه‌مڵێنراون، به‌پرسه عه‌سكه‌ریه ئه‌مریكیه‌كان ته‌ئكیدیان كرده‌وه كه كه‌متر له ١،٢٠٠ شه‌ڕكه‌ری قاعیده له عێراق ماوه، و فاروق ده‌ڵێت ئه‌و سووربوونه‌ی كه له لایه‌ن دژه نوێیه‌كانی قاعیده‌وه پیشاندرا له ناو ئه‌نجومه‌نه‌كانی رابووندا كاره‌كه‌ی بۆ ئه‌و گروپه قورس‌تر كرد بۆ دامه‌زراندنی ئه‌ندامی نوێ.
فاروق ده‌ڵێت "له سه‌ره‌تادا، ٩٠٪ ی قاعیده له عێراق له خه‌ڵكی ناوخۆی عێراق پكهاتبوو و ١٠٪شی شه‌ڕكه‌ری بیانی بوون به‌ڵام ژماره‌ی ئه‌ندامه ناوخۆییه‌كان به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو كه‌مبووه‌وه،" هه‌روه‌ها وتی "شه‌ڕكه‌ره بیانیه‌كان ئه‌وسا دراراییان دابیندهكرد به‌ڵام ئێستا ئه‌ندامی دامه‌زراوی كه‌متر و كه‌متر هه‌ن كه ئاماده بن ئه‌و هه‌موو پاره‌یه بده‌ن كه پێویسته بۆ هاتنه ناو عێراق له كاتێكدا ئه‌و هه‌موو له‌مپه‌ره هه‌بێت له‌به‌رده‌میاندا."
له‌م قۆناغه‌دا، فاروق ده‌ڵێت "تۆڕی قاعیده له عێراق خۆی له خۆیدا زۆر زۆر له پایه‌ی هاتووه‌ته خواره‌وه، ئه‌گه‌ر نهشدۆڕابێت، و من له‌و باوه‌ڕه‌دا نیم كه به‌م زوانه بگه‌ڕێنه‌وه مه‌گه‌ر جۆرێك له خراپ به‌ڕێوه‌بردنی ترسناك ئه‌نجام بدریێت له لایه‌ن حكومه‌تی عێراقه‌وه.
پسپۆڕان ناكۆكن له‌سه‌ر ئه‌و كاریگه‌ریه موحتهمهلهی كه مه‌سه‌له‌ی كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكا، كه زۆر موناقه‌شه كراوه به تایبه‌ت مه‌سه‌له‌ی كاتی كشانه‌وه‌یان، ده‌یبێت له‌سه‌ر داهاتوی قاعیده له عێراق.
هه‌ندێك مه‌ترسیه‌ك ده‌بیننه‌وه له كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكادا پێش ئه‌وه‌ی سه‌قامگیری ته‌واو به ده‌ست بێت چونكه لایان وایه كه هێزه سوننیه‌كان له‌وانه‌یه پشێویه‌ك دوای كشانه‌وه بقۆزنه‌وه تاكو له دژی حكومه‌ته شیعه‌كه‌ی عێرق بووه‌ستنه‌وه.
یوست ده‌ڵێت "ئه‌گه‌ر ئهمركیهكان زۆر زوو بڕۆنه ده‌ره‌وه، ئه‌وا له‌وانه‌یه ئه‌نجومه‌نه سوننه‌كانی رابوون زۆر باش بگه‌ڕێنه‌وه سه‌ر شه‌ڕكردن له‌گه‌ڵ حكومه‌تدا كه ئه‌وان وه‌ك بریكاری ئێران سه‌یری ده‌كه‌ن."
به‌ڵام هه‌ندێكی تر پێیان وایه كه رۆیشتنی هێزه‌كانی ئه‌مریكا یارمه‌تی جێگیركردنی وڵات ده‌دات.
ئیڤان ده‌ڵێت "ئه‌گه‌ر حكومه‌تی عێراق بتوانێت خۆی جێگیر بكات و هه‌ڵبژاردنی پارێزگاكانی ئه‌مساڵ و هه‌ڵبژاردنه نیشتمانیه‌كانی ساڵی داهاتوو سوننه‌ی زیاتر بهێننه ژینگه‌ی سیاسیه‌وه، ئه‌وا مومكینه كه كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكا كاریگه‌ریه‌كی باشی ده‌بێت،" هه‌روه‌ها وتی "ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر قاعیده له عێراقیشیان خۆش نه‌وێت، زۆرینه‌ی خه‌ڵك نایانه‌وێت هێزه‌كانی ئه‌مریكا له‌وێ بمێننه‌وه، و ئه‌مه‌ش توانای حكومه‌ت پیشان ده‌دات بۆ به‌ده‌ستهێنانی ئه‌وه‌ی كه په‌یمانی له‌سه‌ر داوه و خود كه‌فا ده‌بێت."
قاعیده له عێراق لاواز بووه به‌ڵام شیكاركاران هوۆشیاری ده‌ده‌ن كه له‌وانه‌یه ئه‌م به‌ره‌وپێشچوونه عه‌كسی بێت ئه‌گه‌ر كشانه‌وه‌ی ئه‌مریكا ببێته مایه‌ی پشێوی زیاتر.
كێنیس كاتزمان، پسپۆڕی خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست له خزمه‌تگوزاری لێكۆڵینه‌وه‌ی كۆنگرێس له واشنتۆن، وتی "ئه‌و قڵیشه‌ی له نێوان سوننه و شیعه‌دا هه‌یه هێشتا تیمار نه‌كراوه، به‌جۆرێك له جۆره‌كان بێده‌نگ كراوه له لایه‌ن هه‌ڵایسانی هێزی سه‌ربازی و رووداوی تره‌وه." هه‌روه‌ها وتی "قاعیده له عێراق ده‌شێت هێشتا به كه‌ڵك بێت بۆ سوننه‌كان كاتێك له دواجاردا هه‌وڵی ده‌سه‌ڵاتی زیاتر ده‌ده‌ن."
به‌ڵام له‌م حاڵه‌ته‌دا كه سوننه ده‌نگێكی گه‌وره‌تر به ده‌ست بێنن له كاروباری سیاسی و ئه‌منیدا و زیاتر بچنه ناو پرۆسه‌ی سیاسیه‌وه، شیكاركاران پێیان وایه كه هێرشی خۆكوژی كه‌متر بونیان هه‌یه بۆ عه‌كس كردنه‌وه‌ی ئه‌و پێشكه‌وتنه.
ئیڤان ده‌ڵێت "هه‌ر كه بینیت هێزه شیعیه‌كان سازشیان كرد بۆ ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ هێزه سوننه میانڕهوهكاندا كار بكه‌ن، ئه‌وا كێشه‌یه‌ك نیه قاعیده له عێراق چی ئه‌كات چونكه ئه‌وان له‌ناو چوون."
جێنیفه‌ر كونز په‌یامنێری IWPRه له له‌نده‌ن.