په‌نابه‌رانی عێراقی و گه‌ڕانه‌وه‌یه‌كی سه‌خت بۆ ووڵات
هه‌زاره‌ها له‌و عێراقیانه‌ی هه‌ڵهاتون بۆ ده‌ره‌وه‌ی وڵات، ئێستا ده‌گه‌ڕێنه‌وه بۆ وڵات- به‌ڵام زۆریان به ئاواره‌یی ده‌مێننه‌وه.
په‌نابه‌رانی عێراقی و گه‌ڕانه‌وه‌یه‌كی سه‌خت بۆ ووڵات
هه‌زاره‌ها له‌و عێراقیانه‌ی هه‌ڵهاتون بۆ ده‌ره‌وه‌ی وڵات، ئێستا ده‌گه‌ڕێنه‌وه بۆ وڵات- به‌ڵام زۆریان به ئاواره‌یی ده‌مێننه‌وه.
ئه‌میره كه بێوه‌ژنه، ساڵی پار له گه‌ڕه‌كی به‌ییاعی شاری به‌غدا هه‌ڵهات دوای ئه‌وه‌ی چه‌كداران هه‌ڕه‌شه‌یان له خێزانه‌كه‌ی كردبوو. ئه‌میره و كچه ١٨ ساڵانه‌كه‌ی په‌نایانبرده به‌ر سوریا و له‌وێ هه‌واڵیان پێگه‌یشت كه ماڵه‌كه‌یان تاڵانكراوه و دواتر خه‌ڵك داگیریانكردووه. كاتێكیش دوو هه‌فته له‌مه‌وبه‌ر گه‌ڕانه‌وه به‌غدا، ئه‌میره كه سوننیه رۆیشته‌وه گه‌ڕه‌كه‌كه‌ی خۆیان بۆ ئه‌وه‌ی داوای خانوه‌كه‌ی بكاته‌وه.
ئه‌میره وتی، "بیستم ئه‌وانه‌ی له خانوه‌كه‌مدان ژن و مێردێكی پیر و كچێکی گه‌نجه. له‌به‌رئه‌وه هه‌ستمكرد ئه‌توانم بچم بۆ لایان و قسه‌یان له‌گه‌ڵ بكه‌م. كاتێكیش پێیانوتم چۆڵی ناكه‌ین توشی شۆكبووم و ئه‌یانوت میلیشیا شیعه‌كان خانوه‌که‌میان داوه‌پێیان."
ئه‌میره پێشنیازی ئه‌و خێزانه‌ی رتكرده‌وه كه پێكه‌وه هه‌ردولایان له‌و خانوه‌دا بژین و ئێستا خۆیی و كچه‌كه‌ی ترنجاونه‌ته شوقه‌یه‌كی بچوك له گه‌ڕه‌كی جامیعه و له‌وێ ئه‌ژین. ئه‌میره دۆشه‌ك و ناوماڵی پێناكڕدرێت و له‌سه‌ر كومباره‌كه ئه‌نوێت و زۆپایه‌كی بچوكی نه‌وتیی هه‌یه بۆ خۆگه‌رمكردنه‌وه و چێشتلێنان.
هه‌تا كۆتایی تشرینی دووه‌م، حكومه‌تی عێراقی به‌خۆڕایی عێراقیه‌كانی له دیمه‌شقه‌وه به پاس ئه‌هێنایه‌وه بۆ عێراق و به‌ڵێنی دابینكردنی یارمه‌تی داراییشی پێئه‌دان.
ئه‌وانه‌ی ره‌خنه له حكومه‌ت ئه‌گرن ئه‌ڵێن حكومه‌ت به‌پێی پێویست كارینه‌كردووه بۆ پشتگیریكردن له‌و په‌نابه‌رانه‌ی هاتونه‌ته‌وه - كه زۆریان ده‌گه‌ڕێنه‌وه سه‌ر ماڵی تاڵان و وێران و داگیركراو.
به گوێره‌ی مه‌زه‌نه‌ی ئاژانسی په‌نابه‌رانی سه‌ر به نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان؛ كۆمیسیۆنی باڵای په‌نابه‌رانی سه‌ر به نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان (UNHCR) ١،٢ ملیۆن بۆ ١،٤ ملیۆن په‌نابه‌ری عێراقی له سوریان و ٥٠٠ بۆ ٧٠٠ هه‌زار له ئه‌رده‌نن.
له مانگی ئه‌یلولدا، دیمه‌شق چه‌ند كۆتوبه‌ندێكی توندی خسته‌سه‌ر پێدانی ڤیزا به عێراقیه‌كان و به‌مه‌ش به‌لێشاو هاتنی عێراقیه‌كانی بۆ ناو ئه‌و ووڵاته وه‌ستاند و به هۆیه‌وه مانه‌وه‌ی زۆریشیان له‌و ووڵاته كارێكی زه‌حمه‌ت.
ئه‌رده‌ن له كاتێكی پێشوتری ئه‌مساڵدا كۆتوبه‌ندی هاوشێوه‌ی فه‌رزكردو له عێراقیشدا لانی كه‌م ١٠ پارێزگا له كۆی ١٨ پارێزگاكه كۆتاییان هێنا به قبوڵكردنی ئاواره‌ی ناوخۆی عێراقی.
ئه‌و ئامارانه‌ی له‌به‌رده‌ستدان سه‌باره‌ت به ژماره‌ی ئه‌و عێراقیانه‌ی گه‌ڕاونه‌ته‌وه جیاوازن. به‌مه‌زه‌نه‌ی حكومه‌تی عێراقی زیاتر له ٦٠ هه‌زار په‌نابه‌ر كه به‌ره‌و ده‌ره‌وه‌ی ووڵات هه‌ڵهاتبون گه‌ڕاونه‌ته‌وه، مانگی سوری عێراقی له سه‌ره‌تای مانگی تشرینی یه‌كه‌مدا گه‌ڕاوه‌كانی به ٢٥هه‌زار خه‌مڵاند.
به گوێره‌ی ئه‌و كۆمسیۆنه، تا ئێستا زۆربه‌ی گه‌ڕاوه‌كان ئه‌وانه‌ن كه له سوریا بوون، به هۆی ته‌واوبونی ئه‌و پاره‌یه‌ی پێیانبووه یان به هۆی ته‌واوبونی ماوه‌ی ڤیزاكانیان ده‌گه‌ڕێنه‌وه.
لێكۆڵینه‌وه‌كه‌ی (UNHCR) ئاشكرایكرد كه زۆربه‌یان – ٦٦٪- ناگه‌ڕێنه‌وه بۆ ماڵه‌كانی خۆیان.
جینان موباره‌ك، چالاككاری بواری مافه‌كانی ژنان و مافی مرۆڤ له به‌غدا، وتی، "نازانم حكومه‌تی عێراقی بۆ داوای لێكردون بگه‌ڕێنه‌وه له كاتێكدا هیچ پلانێكی پێ نیه بۆیان."
"گرگترین شت ئه‌وه‌یه ئه‌یانه‌وێت ئه‌و كه‌سانه ده‌ربكه‌ن كه به‌شێوه‌یه‌كی نایاسایی له خانوی خه‌ڵکی ترد نیشته‌جێبون. ئه‌گه‌ر ئه‌م كاره نه‌كرێت، هه‌ر ده‌ستپێشخه‌ریه‌كی تر بێسووده."
سه‌ره‌ڕای كێشه‌ی نیشته‌جێبون و كرێچێتی، گه‌ڕاوه‌كان كێشه‌ی بێكاری و هه‌ژاری و كه‌می خزمه‌تگوزاریه‌كانیشیان هه‌یه. ژێرخانی داته‌پیوی عێراق خه‌ڵكی ناچاركردووه خۆیان ئاو و مۆلیده بۆ خۆیان بكڕن بۆ دابینكردنی كاره‌با ٠ ئه‌مه‌ش وایكردووه خزمه‌تگوزاریه بنه‌ڕه‌تیه‌كان ببێته بارێک كه زۆر له په‌نابه‌ره گه‌ڕاوه‌كان پێیانهه‌ڵناسوڕێت.
هه‌رچه‌نده حكومه‌ت و ئاژانسه‌كانی فریاگوزاری له به‌رنامه‌یاندایه خزمه‌تگوزاری و پاره دابینبكه‌ن و به‌رنامه‌ی گێڕانه‌وه‌ی موڵك و ماڵ بۆ خێزانه گه‌ڕاوه‌كان دابڕێژن، به‌ڵام تا ئێستا هیچ که‌س یارمه‌تی وه‌رنه‌گرتووه.
سامیه عه‌زیز، ئه‌ندامی لیژنه‌ی كۆچ و ئاواره‌كان له په‌رله‌مانی عێراقی وتی هیچ خێزانێك ئه‌و ٨٠٠ دۆلاره ئه‌مریكیه‌ی وه‌رنه‌گرتووه كه به‌ڵێنیان پێ‌درابوو وه‌ریبگرن چونكه هێشتا حكومه‌ت سه‌رگه‌رمی دانانیئالییه‌تیدابه‌شکردنی ئه‌و فه‌ندانه‌یه.
سامیه و (حه‌مدیه نه‌جه‌ف)ی وه‌زیری وه‌زاره‌تی كۆچ و ئاواره‌كان به‌وه‌كاله‌ت وتيان واچاوه‌ڕوانده‌كرێت ئه‌و وه‌زاره‌ته پاره‌كان له كۆتایی ئه‌م مانگه‌ی 12دا دابه‌شبكات.
سه‌ره‌ڕای ئه‌وه، نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان و وه‌زاره‌تی كۆچ و ئاوه‌ره‌كانی حكومه‌تی عێراقی پلانی ئه‌وه‌یان داناوه ده‌ستبكه‌ن به جێبه‌جێگردنی پڕۆژه‌یه‌كی ١١ ملیۆن دۆلاری بۆ دابینكردنی كه‌لوپه‌لی ناوماڵ بۆ ١٠ هه‌زار خێزانی گه‌ڕاوه، وه‌كو به‌تانی و هیته‌ر و زۆپا له‌م مانگه‌دا.
لپرسراوێكی میدیایی باڵای (UNHCR) به ناوی ئسترید ڤان جێندێرن ستۆرت وتی ئه‌و وه‌زاره‌ته و ئاژانسه نێوده‌وڵه‌تیه‌كانی فریاگوزاری له به‌رنامه‌یاندایه لێكۆڵینه‌وه بكه‌ن له‌سه‌ر هه‌ڵسه‌نگاندنی پێویستیه‌كانی گه‌ڕاوه‌كان بۆ دیاریكردنی پێویستیان به خواردن و چاوجێری ته‌ندروستی و ئاو ئاوه‌رۆ و نیشته‌جێكردن.
رۆژنامه‌ی سه‌باح كه حكومه‌ت به‌ڕێوه‌یده‌بات رایگه‌یاند كه هه‌روه‌ها لیژنه‌یه‌ك – به سه‌رۆكایه‌تی ئه‌حمه‌د چه‌له‌بی جێگری سه‌ره‌ك وه‌زیرانی پێش‌و و ئه‌ندامێتی وه‌زاره‌تی كۆچ و ئاواره‌كان و باڵوێزخانه و سوپای ئه‌مریكی – پێكهێنراوه بۆ یارمه‌تیدان له چاره‌سه‌ركردنی مه‌سه‌له‌كانی تایبه‌ت به نیشته‌جێكردن. ئه‌و لیژنه‌یه فۆرم به‌سه‌ر ئه‌و گه‌ڕاوانه‌دا دابه‌شده‌كات كه ئه‌یانه‌وێت بگه‌ڕێنه‌وه بۆ ماڵه داگیركراوه‌كانیان، كه ئه‌وجا كه‌یسه‌كانیان پێشكه‌ش به پۆلیس ده‌كه‌ن.
ئینستیتۆی رۆژنامه‌وانی جه‌نگ و ئاشتی (IWPR)، ده‌ستی به ئه‌حمه‌د چه‌له‌بی رانه‌گه‌یشت بۆ ئه‌وه‌ی لێدوانی لێوه‌ربگرێت و ووته‌بێژه‌كه‌شی رازینه‌بوو باسی كاری لیژنه‌كه بكات.
جینان وتی له‌وانه‌یه خه‌ڵكانێك هه‌بن متمانه‌یان به پۆلیس نه‌بێت بۆ راییکردنی داواکانیان و پرسیاری ئه‌وه‌شی كرد که تاکه‌ی گه‌ڕاوه‌كان چاوه‌ڕێبن بۆ وه‌رگرتنی یارمه‌تی دارایی.
ستۆرت وتی سه‌ره‌ڕای ئه‌و هه‌واڵانه‌ی ده‌ڵێن توندوتیژی له عێراقدا رووله‌نشێوه، رێكخراوی (UNHCR) "ئێجگار له خه‌می سه‌لامه‌تی ئاواره‌كانی ناوخۆ و په‌نابه‌ره گه‌ڕاوه‌كاندایه له سه‌رتاسه‌ری عێراقدا."
ئه‌و ئاژانسه له‌به‌ر هۆی ئه‌منی هانی په‌نابه‌ران نادات بگه‌ڕێنه‌وه بۆ عێراق و هه‌روه‌ها ئه‌ڵێت گه‌ڕانه‌وه‌ی ڕه‌نگه ئاواره‌کان كاربكاته سه‌ر هه‌وڵه‌كانی ئاشتبونه‌وه و بێكاری و كێشه‌ی موڵكوماڵ بۆ گه‌راوه‌كان.
هه‌ندێك ده‌ڵێن چاریان ناچاره و ده‌بێت بگه‌ڕێنه‌وه.
عه‌بدولحسه‌ین محه‌ممه‌د عه‌لی، گه‌ڕه‌كی عه‌دل له به‌غدا، له كانونی یه‌كه‌می ٢٠٠٦ دا له‌گه‌ڵ خێزانه‌كه‌ی هه‌ڵهات بۆ سوریا دوای ئه‌وه‌ی كوڕێكی ٢٨ ساڵانی له توندوتیژی تایه‌فه‌گه‌ریدا كوژرا. عه‌بدولحسه‌ین وتی سوپای ئه‌مریكی خانوه‌كه‌یانی رووخاند دوای ئه‌وه‌ی که پێیانوترابوو گوایه كه چه‌كدارانی یه‌كێك له میلیشیاكان له‌وێدا خۆیان حه‌شارداوه.
عه‌بدولحسه‌ین و خێزانه‌كه‌ی ئێستا له ژوورێكی بچوكی خانوی یه‌كێك له خزمه‌كانیدا ده‌ژی. پاره‌ی نیه خانوه‌كه‌ی بونیادنێته‌وه‌و هیچ یارمه‌تیه‌كی داراییشی وه‌رنه‌گرتووه.
عه‌بدولحسه‌ین وتی پێیوانیه سوپای ئه‌مریكا قه‌ره‌بوی زه‌ره‌ری خانوه رووخاوه‌كه‌یی بۆ ده‌كاته‌وه.
عه‌بدولحسه‌ین وتی ژیانی خێزانه‌كه‌ی له سوریا سه‌لامه‌تتر بوو به‌ڵام باشتر نه‌بوو.
عه‌بدولحسه‌ین كه فرمێسك له چاوه‌كانیدا قه‌تیس بوبو، وتی، "ئێجگار زه‌حمه‌ت بوو له سوریا. كوڕه‌كه‌مان له‌ده‌ستچوبو و بیری ماڵه‌وه‌مان ده‌كرد. زۆر زه‌حمه‌ته له وڵاتێكی بێگانه‌دا به‌بێ سه‌رچاوه‌ی مادی ژیان بگوزه‌رێنیت."