داخستنی فڕۆكه‌خانه‌ی نه‌جه‌ف گرژی ده‌خاته نێوان به‌رپرسانی پارێزگاكه و به‌غدا
ده‌نگۆی پیلانێكی رێكخراوی قاعیده گه‌شته نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی فڕۆكه‌خانه‌ی نه‌جه‌ف له سه‌ره‌تای مانگی نیسانه‌وه ده‌وه‌ستێنێت.
داخستنی فڕۆكه‌خانه‌ی نه‌جه‌ف گرژی ده‌خاته نێوان به‌رپرسانی پارێزگاكه و به‌غدا
ده‌نگۆی پیلانێكی رێكخراوی قاعیده گه‌شته نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی فڕۆكه‌خانه‌ی نه‌جه‌ف له سه‌ره‌تای مانگی نیسانه‌وه ده‌وه‌ستێنێت.
حوسێن عوبێدی و عه‌لی كه‌ریم
٢٢ی نیسانی ٢٠١٠
درێژكردنه‌وه‌ی بڕیاری داخستنی فڕۆكه‌خانه‌ی نه‌جه‌فی نێوده‌وڵه‌تی به‌رپرسانی پارێزگاكه‌ی نیگه‌رانكردووه و هه‌ڕه‌شه‌ی بایكۆتكردن و ئه‌نجامدانی خۆپیشاندان ده‌كه‌ن به‌هۆی ئه‌و زیانه‌ی فڕۆكه‌خانه‌كه به‌ری ده‌كه‌وێت.
حكومه‌تی عێراق له ٧ی نیسانه‌وه گه‌شته نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی فڕۆكه‌خانه‌ی نه‌جه‌فی وه‌ستاندووه به‌هۆی ئه‌نجامدانی لێكۆڵینه‌وه له ده‌نگۆی هه‌بوونی پیلانێكی تیرۆرستی كه به‌رپرسانی ئه‌منیی ناوچه‌كه ده‌یخه‌نه پاڵ لقێكی قاعیده. دوو كارمه‌ندی فڕۆكه‌خانه‌ی نه‌جه‌ف، كه یه‌كێكیان فڕۆكه‌وانه، به‌تۆمه‌تی هه‌بوونی ده‌ست له‌و پیلانه‌دا ده‌ستگیر كراون. به‌پێی راپۆرته‌كان، ئه‌و پیلانه پێكهاتبوو له فڕاندنی چه‌ند فڕۆكه‌یه‌ك و دواتر كێشانیان به مه‌زاری ئیمام عه‌لی له نه‌جه‌ف.
به‌ڵام كاربه‌ده‌ستانی نه‌جه‌ف ئێستا ناڕه‌زاین له درێژكردنه‌وه‌ی بڕیاری داخستی فڕۆكه‌خانه‌كه و نه‌بوونی شه‌فافییه‌ت له لێكۆڵینه‌وه‌كه و زیادبوونی زیانه مادییه‌كان به‌هۆی داخستنی فڕۆكه‌خانه‌كه‌وه.
به‌گوته‌ی سادق له‌بان، به‌ڕێوه‌به‌ری فڕۆكه‌خانه‌كه‌یه، هه‌فته‌ی رابردوو ئه‌نجومه‌نی پارێزگای نه‌جه‌ف بڕیاری دابوو له‌ناو فڕۆكه‌خانه‌كه‌دا ده‌ست به مانگرتن بكات، به‌ڵام له دوا چركه‌دا دوای ئه‌وه‌ی شاندێك له به‌غداوه هاتووه ئه‌و مانگرتنه هه‌ڵوه‌شاته‌وه. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا، به‌پرسانی شاره‌كه به‌رده‌وام هه‌ڕه‌شه‌ی مانگرتن و پچڕاندنی په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ به‌غدا ده‌كه‌ن.
له‌كاتێكدا گه‌شته نێوخۆییه‌كان له فڕۆكه‌خانه‌كه‌دا ده‌ستیپێكردۆته‌وه، به‌ڵام به‌رپرسانی ناوچه‌كه ده‌ڵێن داهاتی ئه‌و جۆره گه‌شتانه خه‌رجییه‌كانی فڕۆكه‌خانه‌كه پڕناكاته‌وه. جه‌واد كهڕهوی، ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای نه‌جه‌فه، وتی ئه‌گه‌ر فڕۆكه‌خانه‌كه به‌ڕووی گه‌شته نێوده‌وڵه‌تییه‌كاندا نه‌كرێته‌وه خۆپیشاندان سازده‌كرێت. ئه‌م هه‌فته‌یه ته‌نها یه‌ك فڕۆكه‌ی ئێرانی رێگای پێدراوه له فڕۆكه‌خانه‌كه بنیشێته‌وه.
كهڕهوی وتی، "ته‌نها نه‌جه‌ف زه‌ره‌رمه‌ند نابێت، به‌ڵكو ته‌واوی وڵات و ناوچه‌كه زیانیان به‌رده‌كه‌وێت".
كهڕهوی زیاتر وتی، "هۆكاره‌كانی داخستنی فڕۆكه‌خانه‌كه هه‌ر له سه‌ره‌تاوه روون نه‌بوو. سه‌ره‌تا وتیان كێشه‌یه‌كی ته‌كنیكییه، دواتر وتیان په‌یوه‌ندی به هۆكاری ئه‌منییه‌وه هه‌یه. ئێمه به‌وه رازی نین. پێمان وایه پاڵنه‌ری شاراوه هه‌یه".
كهڕهوهی ده‌ڵێت له‌وانه‌یه وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه هه‌ڕه‌شه ئه‌منییه‌كه‌ی گه‌وره كردبێت تا ده‌ست به‌سه‌ر ئه‌و فڕۆكه‌خانه پڕ له‌خێره دابگرێت.
وه‌زیری گواستنه‌وه‌ی عێراق عامر عه‌بدولجه‌بار ئه‌و تۆمه‌ته‌ی ره‌تكرده‌وه و ته‌ئكیدی كرده‌وه كه هه‌ردوو فڕۆكه‌خانه‌ی به‌غدا و نه‌جه‌ف له‌سه‌ر فه‌رمانی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق نوری مالیكی داخران دوای ئه‌وه‌ی هێزه ئه‌منییه‌كان چه‌ند راپۆرتیان به‌ده‌ست گه‌یشت كه باسیان له ئه‌گه‌ری روودانی هێرشێكی تیرۆرستی ده‌كرد. به گوته‌ی عه‌بدولجه‌بار، فڕۆكه‌خانه‌ی به‌غدا دوای ٤٨ كاتژمێر ده‌ستی به كاره‌كانی كرده‌وه.
عه‌بدولجه‌بار زیاتر وتی، "سه‌باره‌ت به نه‌جه‌ف، بڕیاردرا داخستنی فڕۆكه‌خانه‌كه درێژ بكرێته‌وه چونكه له مه‌زاری ئیمام عه‌لی نزیكه". ناوبراو ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكرد كه دواتر مالیكی بڕیاری پێكهێنانی كۆمیته‌یه‌كی داوه تا لێكۆڵینه‌وه له كاروباری ئه‌منیی فڕۆكه‌خانه‌ی نه‌جه‌ف بكات.
عه‌بدولجه‌بار به یاوه‌ریی وه‌زیری ئاسایشی نیشتیمانی و وه‌زیری به‌گری عێراق سه‌ردانی فڕۆكه‌خانه‌ی نه‌جه‌فی كردووه و له‌گه‌ڵ ئه‌نجومه‌نی پارێزگادا كۆبوونه‌ته‌وه و ئه‌و دیداره‌شی به "به‌رهه‌مدار" ناوبرد.
عه‌بدولجه‌بار وتی، "بوونی كۆمپانیای ئه‌منیی بیانی ئێمه‌ی ته‌واو ئاسوودهكرد چونكه له كاره ئهمنییهكانیاندا ته‌كنه‌لۆجیای پێشكه‌وتوو به‌كارده‌هێنن. من نامه‌وێ له توانای هێزه‌كانی عێراق كه‌م بكه‌مه‌وه، به‌ڵام ره‌وشه‌كه مه‌ترسیداره و به‌رگه‌ی هه‌ڵه ناگرین".
داخستنی فڕۆكه‌خانه‌ی نه‌جه‌ف له كاتێكدایه كه به‌رپرسانه‌ی فڕۆكه‌خانه‌كه پێشبینی زیادبوونی گه‌شته ئاسمانییه‌كان ده‌كه‌ن.
شوێنی ئێستای فڕۆكه‌خانه‌ی نه‌جه‌ف كاتی خۆی پێگه‌یه‌كی سه‌بازی بووه و له ساڵی ٢٠٠٣دا به‌هاوكاری كۆمپانیایه‌كی كوێتی كراوه به فڕۆكه‌خانه.
به گوته‌ی له‌بان، جێگری پارێزگای پێشووی نه‌جه‌ف عه‌بدولحسێن عه‌بتان له‌گه‌ڵ كۆمپانیای عه‌قیقی كوێتی گه‌یشتۆته رێكه‌وتن تا كۆمپانیای ناوبراو به‌بڕی ٥٠ ملیۆن دۆلار ئه‌و سه‌ربازگه‌یه كۆنه بكات به فڕۆكه‌خانه و مه‌شق و راهێنان به كارمه‌نده‌كانی بكات و كۆمپانیای بیانیش بهێنێنت بۆ پاراستنی فڕۆكه‌خانه‌كه. له‌به‌رامبه‌ردا ئه‌و كۆمپانیا كوێتییه له سه‌دا په‌نجای داهاتی ساڵانه‌ی فڕۆكه‌خانه‌كه‌ی به‌رده‌كه‌وێت.
له‌بان وتی داهاتی ساڵانه‌ی فڕۆكه‌خانه‌كه ١٢ ملیۆن دۆلاره و له‌م دواییانه‌شدا قازانجه‌كه‌ی زۆر زیادی كردووه. ئه‌و وتی داهاتی رۆژانه‌ی فڕۆكه‌خانه‌كه به‌گشتی له‌نێوان ٦٠،٠٠٠ بۆ ٨٠،٠٠٠ دۆلار دایه و پێشبینیش ده‌كرێت ئه رێژه‌یه ئه‌مساڵ بۆ ١٠٠،٠٠٠ دۆلار به‌زربێته‌وه.
له‌بان وتی مانگانه نزیكه‌ی ٥٠،٠٠٠ كه‌س له‌ڕێی فڕۆكه‌خانه‌ی نه‌جه‌فه‌وه گه‌شته‌كانی خۆیان ئه‌نجام ده‌ده‌ن و ئه‌و ژماره‌یه‌ش زیاتر بۆ نزیكی فڕۆكه‌خانه‌كه له شوێنه ئاینییه‌كانی نه‌جه‌ف ده‌گه‌ڕێته‌وه كه شیعه‌كان سه‌ردانیان ده‌كه‌ن.
له‌بان وتی، "زۆرێك له كۆمپانیا فڕۆكه‌وانییه‌كان ده‌یانه‌وێ ژماره‌ی گه‌شته‌كانی خۆیان بۆ نه‌جه‌ف زیاد بكه‌ن. فڕۆكه‌وانی كه‌نداو پێشتر رۆژانه یه‌ك گه‌شتی هه‌بوو، به‌ڵام ئێستا كردوویه‌تی به سێ دانه. كۆمپانیای شام بۆ فڕۆكه‌وانی ئێستا هه‌فتانه دوو گه‌شت بۆ نه‌جه‌ف ئه‌نجام ده‌دات، به‌ڵام له‌كاتێكی نزیكدا ده‌یكات به دوو گه‌شت له ڕۆژێكدا".
هه‌رچه‌نده خه‌ڵكانێكی زۆر سه‌ردانی مه‌زاره‌كانی شیعه له شاری نه‌جه‌ف ده‌كه‌ن، به‌ڵام ده‌مێكه ئه‌و شوێنانه بوونه‌ته سه‌رچاوه‌ی نیگه‌رانی به‌هۆی هه‌ڕه‌شه‌كانی رێكخراوی قاعیده بۆ سه‌ریان له‌پێناو فراوانكردنی توندوتیژییه‌كانی عێراق.
تۆفیق یاسری، ئه‌فسه‌رێكی باڵا بووه له سوپای پێشووی عێراق و ئێستا خانه‌نشینه و شاره‌زایه له بواری ئه‌منی، وتی، "زۆر پێده‌چێت ئه‌وه‌ی هێزه ئه‌منییه‌كان له‌باره‌ی پیلانه تیرۆرستییهكهوه رایانگه‌یاندووه راست بێت".
جگه له‌مه‌ش، چه‌ند به‌رپرسێكی ئه‌مریكی كه ناوی خۆیان ئاشكرا نه‌كردووه چه‌ند ئاژانسێكی هه‌واڵیی نێوده‌وڵه‌تییان دڵنیاكردۆته‌وه له‌وه‌ی كه ده‌نگۆی پیلانه‌كه‌ی قاعیده راست بووه بێ ئه‌وه‌ی زانیاری زیاتر بدركێنن. به‌پێی راپۆرته‌كان، به‌رپرسانی ئه‌مریكا وتوویانه دیار نه‌بووه ئاخۆ تیرۆرستان له‌و هه‌وڵه‌یاندا سه‌ركه‌وتوو ده‌بوون یان نا.
لوئه‌ی یاسری، به‌رپرسی هێزه ئه‌منییه‌كانه له پارێزگای نه‌جه‌ف، وتی، "هێزه ئه‌منییه‌كان دڵنیاكرانه‌وه له بوونی هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی ئه‌منی و پێیان وترا له‌وانه‌یه قاعیده له‌ڕێی فڕۆكه‌وه هێرشێكی تیرۆرستی بكاته سه‌ر مه‌زاری ئیمام حوسێن".
یاسری زیاتر وتی، "ناتوانین ورده‌كارییه‌كانی ئه‌و هێرشه ئاشكرا بكه‌ین. زۆر ئاماده‌كاری و هه‌نگاو هه‌ن كه ده‌كرێت بگیرێنه‌به‌ر بۆ پووچه‌ڵكردنه‌وه‌ی ئه‌و هێرشانه، به‌ڵام داخستنی فڕۆكه‌خانه‌كه باشترین چاره‌سه‌ر نییه".
یاسری وتی به هاوكاری كۆمپانیای ئه‌منیی سایبه‌ر كه به‌ریتانییه و ٢٠٠ پاسه‌وانی له فڕۆكه‌خانه‌كه‌دا هه‌یه رێوشوێنی ئه‌منی توند به‌ر له داخستنی فڕۆكه‌خانه‌كه و دوای داخستنیشی گیراوه‌ته‌به‌ر. فڕۆكه‌خانه‌ی نه‌جه‌فی نێوده‌وڵه‌تی نزیكه‌ی ٤،٠٠٠ كارمه‌ندی هه‌یه.
دوابه‌دوای سه‌ردانی عه‌بدولجه‌بار و دوو وه‌زیره‌كه‌ی تر، فڕۆكه‌خانه‌ی نه‌جه‌ف هه‌فته‌ی رابردوو تاڕاده‌یه‌ك به‌ڕووی گه‌شته نێوخۆییه‌كانی عێراقدا كرایه‌وه. به‌ڵام به‌رپرسانی نه‌جه‌ف به‌و هه‌نگاوه رازی نین.
له‌بان وتی، "ئه‌گه‌ر فڕۆكه‌خانه‌كه ته‌نها به‌ڕووی گه‌شته نێوخۆییه‌كاندا به كراوه‌یی بهێڵرێته‌وه، ئه‌و كاته ئێمه داخستنیمان زۆر پێ باشتره چونكه هیچ سوودێكی نییه. پاره‌یه‌كی زۆر له كارمه‌ندان و چالاكییه‌كان سه‌رفده‌كرێت".
عه‌دنان بلیبل، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی ده‌سه‌ڵاتی فڕۆكه‌وانیی مه‌ده‌نیی عێراق، به‌رگری له بڕیاری داخستنی فڕۆكه‌خانه‌ی نه‌جه‌ف كرد و به هه‌نگاوێكی خۆپارێزی له‌قه‌ڵه‌مدا " كه ده‌كرێت له وڵاته ئارامه‌كانی وه‌ك ئه‌مریكا و به‌ریتانیاش بگیرێته‌به‌ر". بلیبل ئاماژه‌ی بۆ كرانه‌وه‌ی فڕۆكه‌خانه‌ی نه‌جه‌ف به‌ڕووی گه‌شته نێوده‌وڵه‌تییه‌كان له‌كاتێكی دیاریكراودا نه‌كرد.
به‌ڵام هه‌ندێ به‌رپرس له نه‌جه‌ف خه‌ریكه ئۆقره‌یان نامێنێت.
كهڕهوهی، ئه‌ندامه‌كه‌ی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای نه‌جه‌ف، وتی، "ئه‌گه‌ر داخستنی فڕۆكه‌خانه‌كه به‌هۆی هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی ئه‌منییه‌وه بێت ئێ خۆ له‌وه‌ته‌ی ئه‌مریكا و قاعیده هاتوونه‌ته وڵاته‌كه‌مان هه‌ڕه‌شه‌ی ئه‌منی هه‌ر هه‌بووه".
كهڕهوی زیاتر وتی، "پێویسته حكومه‌ت هه‌نگاوی پێویست بگرێته‌به‌ر بۆ پووچه‌ڵكردنه‌وه‌ی ئه‌م هه‌ڕه‌شانه، به‌ڵام نه‌ك فڕۆكه‌خانه دابخات. ئه‌گه‌ر حكومه‌ت به داخستنی شوێنه‌كان ده‌یه‌وێ رووبه‌ڕووی هه‌ڕه‌شه‌كان ببێته‌وه، ئه‌وا ده‌بێت گشت فڕۆكه‌خانه‌كان و شوێنه پیرۆزه‌كان و ناوچه‌ی سه‌وز دابخات چونكه ئه‌و شوێنانه هه‌ر هه‌موویان هه‌ڕه‌شه‌یان له‌سه‌ره. ئایا ئه‌مه درووسته؟"
حوسێن عوبه‌یدی و عه‌لی كه‌ریم دوو رۆژنامه‌نووسی راهێنراوی IWPRن له نه‌جه‌ف و به‌غدا.