به‌رزبوونه‌وه‌ی ژماره‌ی ته‌قینه‌وه‌كان خه‌ڵكی نیگه‌ران كردووه
عێراقییه‌كان نیگه‌رانن له‌وه‌ی ژماره‌ی ته‌قینه‌وه‌كان له‌م دواییانه زیادی كردووه، به‌ڵام دڵنیان توندڕه‌وه‌كان شكست دێنن.
به‌رزبوونه‌وه‌ی ژماره‌ی ته‌قینه‌وه‌كان خه‌ڵكی نیگه‌ران كردووه
عێراقییه‌كان نیگه‌رانن له‌وه‌ی ژماره‌ی ته‌قینه‌وه‌كان له‌م دواییانه زیادی كردووه، به‌ڵام دڵنیان توندڕه‌وه‌كان شكست دێنن.
مانگی ئازار خوێناوی‌ترین مانگی ئه‌مساڵ بووه له‌عێراق و تیایدا ١١٥ كه‌س له‌هێرشه خۆكوژییه‌كاندا كوژراون. به‌هۆی هێرشی هاوشێوه‌وه، ٥١ كه‌س له‌مانگی شوبات و ٧٠ كه‌سی تریش له‌مانگی كانوونی دووه‌مدا كوژراون.
خۆكوژه‌كان له‌م مانگه‌دا، هێزه‌كانی ئاسایش و هاوڵاتیانی مه‌ده‌نی و سه‌ركرده‌كانیان لهحللهو به‌غداو موسڵ و دیاله كردووه‌ته ئامانجی خۆیان. خوێناوی‌ترین ته‌قینه‌وه‌ش ئۆتۆمبێڵێكی بۆمبڕێژكراوبوو بوو له‌ئه‌بو غرێب له‌خۆرئاوای به‌غدا كهله١٠ی ئازار ته‌قیه‌وه و ٣٣ به‌رپرس و سه‌رۆك هۆزی كوشت.
له٢٦ی ئازاردا، ته‌قینه‌وه‌ی ئۆتۆمبێڵێك له‌به‌غدا ١٦ كه‌سی كوشت. ئه‌مه‌ش دووه‌م هێرشی له‌و جۆره‌بوو كهلهههفتهیهكهدا له‌و شاره رِووبدات.
به‌رپرسان و شاره‌زایانی بواری ئاسایش ده‌ڵێن قاعیده‌و گروپه هاوسۆزه‌كانی ئه‌و هێرشانه‌یان ئه‌نجام داوه.
رائید فازل جاسم، كه عه‌میدێكی پۆلیسه‌و خانه‌نشینه، وتی توندڕه‌وه ئیسلامییه‌كان "بۆشاییهئهمنییهكان" ده‌قۆزنه‌وه‌و "به‌رده‌وام به‌دوای ئه‌و كهلێنانهدا ده‌گه‌ڕێن".
جومعه حیلفی، نووسه‌رو رۆژنامه‌نووسێكی عێراقییه، وتی پێویسته حكومه‌تی عێراق رێوشوێنه ئه‌منییه‌كان توندوتۆڵ‌تر بكات "چونكههێشتا زۆر شانه‌ی نوستوى قاعیده ماون كه‌چاوه‌ڕێی هه‌لێكی گونجاو ده‌كه‌ن تا دووباره سه‌رهه‌ڵبده‌نه‌وه.
"له‌كاتێكدا واده‌ی كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكا نزیك ده‌بێته‌وه، قاعیده‌و گروپه هاوسۆزه‌كانی هێزی خۆیان ده‌خه‌نه‌ڕوو. ئه‌وان ئه‌و كارانه‌ده‌كه‌ن تا حكومه‌ت شه‌رمه‌زار بكه‌ن و متمانه‌ی خه‌ڵك به‌حكومه‌ت له‌ڕووی وه‌رگرتنی مه‌له‌فی ئه‌منییه‌وه، له‌ق بكه‌ن."
ئه‌م ته‌قینه‌وانه عێراقییه‌كانیان له‌چه‌ند پارێزگایه‌كدا نیگه‌ران كردووه وه‌ك به‌غدا كه‌ره‌وشی ئاسایش‌دا تێدا له‌وه‌ته‌ی ٢٠٠٧ رووی له‌باشی كردووه به‌ڵام هێشتا ناجێگیره.
ئه‌حمه‌د مونزیر، شوفێری ته‌كسییه‌و ته‌مه‌نی ٣٤ ساڵه، له‌كاتێدا له‌سه‌ره‌تای مانگی ئازار به‌به‌غدای پایته‌ختدا ده‌سووڕایه‌وه ده‌رئه‌نجامی ته‌قینه‌وه‌یه‌كی بینیووه راسته‌وخۆ دوای روودانى.
مونزیر، كه‌خه‌ریك بوو كۆنتڕۆڵی ئۆتۆمبێله‌كه‌ی له‌ده‌ست بدات كاتێك ئه‌و ته‌قینه‌وه‌یه روویدا، وتی "زۆر تۆقێنه‌ر بوو". "ئۆتۆمبێله‌كه‌م وه‌ستاندو بینیم چه‌ندین ته‌رمی شێواو له‌و ناوه‌دا كه‌وتوون. ئه‌و دیمه‌نه یادگارییه تاڵه‌كانی چه‌ند ساڵێك له‌مه‌وبه‌ری هێنایه‌وه یادم كاتێك توندوتیژی له‌وپه‌ڕی بهرزیدابوو."
موحسین سه‌عدون، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق له‌سه‌ر لیستی هاوپه‌یمانی كوردستان، وتی به‌رزبوونه‌وه‌ی ژماره‌ی ته‌قینه‌وه خۆكوژییه‌كان له‌م دواییانه‌دا ده‌بێت حكومه‌ت هان بدات تا "به‌ته‌واوی به‌ده‌زگای هه‌واڵگری و تواناكانی بۆ پێشبینی كردنی چالاكییه تیرۆرستییه‌كان بچێته‌وه".
گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ناوخۆ مولازم عه‌بدولكه‌ریم خه‌له‌ف وتی ده‌زگاكانی هه‌واڵگری عێراق له‌سێ مانگی رابردوودا ١٦ گروپی چه‌كداریان ئاشكراكردووهو "زۆربه‌ی ئه‌ندامه چالاكه‌كانی ئه‌و گروپانه‌ش ده‌ستگیركراون". هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكرد كههێزهكانی ئاسایش چه‌ند كه‌سێكیان ده‌ستگیركردووه له‌سه‌روبه‌ندی ئه‌و ته‌قینه‌وانه‌ی به‌م دواییانه روویانداوه.
خه‌له‌ف هێرشه خۆكوژییه‌كانی به‌م دواییانه‌ی به‌هه‌وڵێكی قاعیده‌ى ناوبرد تا "بیسه‌لمێنێت هێشتا له‌عێراقدا ماوه".
خه‌له‌ف وتی ده‌سه‌ڵاتداران دووباره ره‌وشی ئاسایش له‌ئه‌بو غرێب، كه‌ناوچه‌یه‌كی نائارامه له‌خۆرئاوای به‌غدا، ههڵدهسهنگێننهوهو "ئه‌گه‌ری گه‌ڕانه‌وه‌ی قاعیده‌ش له‌و ناوچه‌یه‌دا به‌هه‌ند وه‌رده‌گرن".
پۆلیسێك، بێ ئه‌وه‌ی ناوی خۆی ئاشكرا بكات، به‌په‌یمانگای رۆژنامه‌وانیی جه‌نگ و ئاشتی رایگه‌یاند له‌نزیك ته‌قینه‌وه‌كه‌ی ئه‌بو غرێب بووه كه‌چه‌ند سه‌رۆك هۆزێكی كرده ئامانج، كاتێك له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی ئاسایش و رۆژنامه‌نووسان لهبازاڕێكدا ده‌سووڕانه‌وه. ئه‌و پۆلیسه وتی خۆكوژه‌كه توانی بهبازاڕهكهدا گوزه‌ر بكات بێ ئه‌وه‌ی گومان لای كه‌سانی تر دروست بكات.
هه‌ندێك له‌دانیشتوانی به‌غدا وتیان له‌كاتێكدا نیگه‌رانن له‌باره‌ی به‌رزبوونه‌وه‌ی توندوتیژی، زۆرێكیان پێیان وایه وڵات به‌گشتی به‌ره‌و ئارامی ده‌چێت. زۆرێكیان كه‌له‌لایه‌ن په‌یمانگای رۆژنامه‌وانیی جه‌نگ و ئاشتییه‌وه چاوپێكهوتیان له‌گه‌ڵدا سازكراوه متمانه‌ی خۆیان بۆ تواناكانی حكومه‌ت ده‌ربڕی له‌وه‌ی ناهێلێت توندڕه‌وه‌كان بگه‌ڕێنه‌وه.
عه‌باس عهبدولخهلهف، ٥٣ ساڵه، دووكانێكی له‌گه‌ڕه‌كی سه‌یدییه‌ی به‌غدا هه‌یه‌كه رۆژگارێك توندوتیژی زۆری بهخۆیهوهدیبوو. عهبدولخهلهف له‌كاتی شه‌ڕی تائیفی له٢٠٠٦دا به‌ره‌و سوریا رایكردبوو و وتی له‌كاتێكدا ته‌قینه‌وه‌كانی ئه‌م دواییانه نیگهرانیانكردووه، به‌ڵام بیری لهوهنهكردووهتهوه دووباره وڵات به‌جێبهێڵێت.
"حكومه‌ت به‌هێزتر ده‌بێت و گروپه‌چه‌كداره‌كان و ئه‌وانه‌ی خه‌ڵكیان ئاوارهدهكرد هه‌رگیز ناگه‌ڕێنه‌وه،" عهبدولخهلهف وتی. ئه‌م بۆچوونه‌ی عهبدولخهلهف هه‌مان بۆچوونی زۆرێك لهعێراقییهكانه.
حیلفی وتی به‌رزبوونه‌وه‌ی توندوتیژی لهوانهیهكار بكاته سه‌ر چالاكییه بازرگانییه‌كان و له‌وانه‌شه نه‌هێڵێت ئاواره‌كان بگه‌ڕێنه‌وه "به‌ڵام كاریگه‌رییه‌كه‌ی بێگومان وه‌كو جاران خراپ نابێت. نیشانه‌كان ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ده‌كه‌ن وڵات به‌ره‌و ئارامی ده‌چێت نه‌ك پاشاگه‌ردانی".
حازم شه‌رع رۆژنامه‌نووسێكی راهێنراوی IWPR هلهبهغدا.