نائومێدی به‌رامبه‌ر به پڕۆسه‌ی سیاسی ساردوسڕی ئه‌خاته پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌وه
كه‌می رێژه‌ی به‌شداریی ده‌نگده‌ران كه پێوانه‌ی شكاند‌و هۆكاره‌كه‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ نه‌بوونی متمانه به سیاسه‌تمه‌داران، هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان تێك ده‌دات.
نائومێدی به‌رامبه‌ر به پڕۆسه‌ی سیاسی ساردوسڕی ئه‌خاته پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌وه
كه‌می رێژه‌ی به‌شداریی ده‌نگده‌ران كه پێوانه‌ی شكاند‌و هۆكاره‌كه‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ نه‌بوونی متمانه به سیاسه‌تمه‌داران، هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان تێك ده‌دات.
به به‌راود له‌گه‌ڵ هه‌ر هه‌ڵبژاردنێكی تر كه دوای شاڵاوه‌كه‌ی ئه‌مریكا ساز كرابێت، ژماره‌یه‌كی كه‌متر له خه‌ڵك به‌شداری هه‌ڵبژاردنی هه‌فته‌ی رابردوویان كرد. ڕێژه‌ی به‌شداربووان له هه‌ڵبژاردنه‌كان ئه‌و كاتانه زیاتر بوو كه عێراقییه‌كان هه‌موو ڕۆژێك ڕووبه‌ڕووی ته‌قینه‌وه‌ی خۆكوژی و شه‌ڕو كوشتاری تایفه‌گه‌ری ده‌بوونه‌وه.
كه‌می ڕێژه‌ی ده‌نگده‌ران له هه‌فته‌ی ڕابردوو له كاتێكدا بوو كه ره‌وشی ئاسایش باشتر بووه‌و هه‌ڵمه‌تێكی هاوبه‌ش هه‌بوو له‌لایه‌ن كۆمسیۆنی باڵا‌و پاڵێوراوان و ده‌زگاكانی راگه‌یاندن كه هانی ده‌نگده‌رانیان ده‌دا بۆ ده‌نگدان.
زۆرێك له‌و عێراقییانه‌ی به‌شێوه‌یه‌كی نافه‌رمی له‌لایه‌ن IWPRه‌وه بۆچوونیان وه‌رگیراوه له به‌غداو به‌سره‌و ئه‌نباڕو كه‌ربه‌لا وتیان دوودڵن له‌وه‌ی له هه‌ڵبژاردنه‌كانی داهاتوودا ده‌نگ بده‌ن و ئه‌مه‌ش ئه‌وپه‌ڕی بێمتمانه‌ییه به‌رامبه‌ر به سیاسه‌تمه‌داره عێراقییه‌كان.
به‌ر له هه‌ڵبژاردن، راپرسییه‌كان و به‌رپرسان پێشبینیان كردبوو كه ڕێژه‌ی به‌شداریی ده‌نگده‌ران له‌نێوان ٧٠ بۆ ٨٠ له‌سه‌دا ده‌بێت. له ڕۆژی هه‌ڵبژاردندا، ته‌نها ٥١ له‌سه‌دای ئه‌و ده‌نگده‌رانه‌ی ناویان تۆمار كرابوو ده‌نگیان دا له‌و ١٤ پارێزگایه‌ی كه هه‌ڵبژاردنیان تێدا ئه‌نجامدرا.
به‌پێی راپۆرته‌كان نزمترین ڕێژه‌ی به‌شداری له به‌غداو ئه‌نباڕ بووه. عه‌ره‌بی سوننه زۆرینه‌ی پارێزگای ئه‌نباڕ پێكده‌هێنن و ته‌نها ٤٠ له‌سه‌دای ده‌نگده‌ران له‌و پارێزگایه‌دا به‌شداری هه‌ڵبژادنیان كرد. ڕێژه‌ی به‌شداربووان له‌م پارێزگایه‌دا مایه‌ی سه‌رسامی بوو چونكه ئه‌م هه‌ڵبژاردنه به‌شێوه‌یه‌كی سه‌ره‌كی بۆ ئه‌وه‌بوو تا نوێنه‌رایه‌تیی عه‌ره‌بی سوننه له ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكاندا زیاد بكرێت. زۆرینه‌ی عه‌ره‌بی سوننه به‌شداریان نه‌كرد له هه‌ڵبژاردنی پارێزگاكان له ٢٠٠٥دا.
ئه‌و عێراقییانه‌ی كه ده‌نگیان نه‌دا وتیان په‌ستن به‌هۆی گه‌نده‌ڵی له ناوچه‌كانیاندا و كه‌می چالاكیی ئه‌نجومه‌نه‌كانی ئێستا كه چوار ساڵه له ده‌سه‌ڵاتن. زۆربه‌یان وتیان ده‌مێكه له سیاسه‌ت نا‌ئومێد بوون و ئاگاداری پۆسته‌كان و ئه‌و پارت و پاڵێوراوانه نین كه هه‌وڵده‌ده‌ن كورسییه‌كانی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان به‌ده‌ست بهێنن.
سانا غازی، مامۆستای باخچه‌ی ساوایانه له پایته‌ختی عێراق، وتی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان ده‌سه‌ڵاتی زۆریان نییه‌و گله‌یی كرد له‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی به‌غدا به‌گوته‌ی ئه‌و له ئه‌ركه سه‌ره‌كییه‌كه‌ی خۆیدا سه‌ركه‌وتوو نه‌بووه كه دابینكردنی خزمه‌تگوازرییه.
سیاسه‌تمه‌داران "پاره‌و ده‌سه‌ڵاتیان هه‌یه‌و له كۆتاییشدا ئێمه ده‌بینه قوربانی،" سانا وتی. "پێویست ناكات سه‌رئێشه بۆخۆمان دروست بكه‌ین و ده‌نگ بده‌ین."
بێباكی له هه‌ڵبژاردن پێش ئه‌نجامدانی پرۆسه‌كه‌ش شتێكی روون بوو كاتێك عێراقییه‌كان چه‌ندین هه‌ڵمه‌تی به‌رفراوانیان پشتگوێ خست كه بۆ تۆماركردنی ناوی ده‌نگده‌ران ڕێكخرابوون.
له‌به‌ر ئه‌وه، هه‌ندێك له عێراقییه‌كان بنكه‌ی ده‌نگدانی خۆیان نه‌دۆزیه‌وه یان بۆیان ده‌ركه‌وت كه ناویان له تۆماره نوێكراوه‌كاندا نییه له رۆژی هه‌ڵبژاردندا، به‌ڵام به‌رپرسانی هه‌ڵبژاردن وتیان ئه‌م كێشانه كاریگه‌رییان له‌سه‌ر كه‌می ڕێژه‌ی ده‌نگده‌ران نه‌بووه. قاسم عه‌بودی، به‌رپرسێكی باڵای هه‌ڵبژاردنه، وتی ژماره‌یه‌كی "زۆر كه‌م" له ده‌نگده‌ران كێشه‌ی نه‌دۆزینه‌وه‌ی بنكه‌ی ده‌نگدانیان هه‌بووه.
"په‌نجاو یه‌ك له‌سه‌دا ڕێژه‌یه‌كی زۆره به‌پێی پێوه‌ره نێوده‌وڵه‌تییه‌كان،" عه‌بودی وتی. "ته‌نانه‌ت له ئه‌مریكاش هه‌میشه ڕێژه‌یه‌كی وه‌ها نییه."
ئه‌وانه‌ی كه به‌شداریان له هه‌ڵبژادرندا كرد به‌هه‌مان ئه‌ندازه‌ی ئه‌و كه‌سانه نا‌ئومێد بوون كه به‌شداریان نه‌كردو به‌رپرسانی ئێستای سه‌رتاسه‌ری وڵاتیان به‌لاوه‌نا.
زۆرێك له‌وانه‌ی كه ده‌نگیان نه‌دا وتیان چاوه‌ڕێ ده‌كه‌ن تا بزانن حكومه‌ت چۆن كار ده‌كات به‌ر له‌وه‌ی بڕیار له‌سه‌ر ئه‌وه بده‌ن ئاخۆ له هه‌ڵبژاردنه‌كانی داهاتوودا به‌شداری ده‌كه‌ن یان نا.
سستیی هه‌نگاوه‌كانی ئاوه‌دانكردنه‌وه له عێراقدا زۆرێك له خه‌ڵكه‌كه‌ی توڕه كردووه. محه‌مه‌د رازی، ٣٣ ساڵه‌و دانیشتوی به‌سره‌یه، به‌شداری نه‌كرد له هه‌ڵبژاردنه‌كه چونكه "نه‌متوانی كه‌سێك بدۆزمه‌وه كه نوێنه‌رایه‌تیم بكات".
"ده‌توانی سه‌یری ئه‌و شوێنانه بكه‌یت كه پارێزگار و ئه‌ندامانی په‌رله‌مانی لێ ده‌ژین – زۆر بایه‌خیان پێ ده‌درێت. پرۆژه‌كانی ژێرخانی ئابووری هه‌موویان له شوێنه‌كانی تر شكستیان هێناوه،" رازی وتی. "نه‌یانتوانیوه خزمه‌تگوزارییه‌كانمان بۆ دابین بكه‌ن. له هاوین و له‌زستاندا كاره‌با نییه."
به‌پێچه‌وانه‌ی بێ باكیی ده‌نگده‌ران، جۆش و خرۆش له‌نێو پاڵێوراوان به‌دی ده‌كرا. زیاتر له‌١٤،٤٠٠ عێراقی خۆیان بۆ ٤٤٠ كورسیی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان پاڵاوتبوو. ئه‌و ژماره زۆره‌ی پاڵێوراوان به‌لای هه‌ندێك له ده‌نگده‌رانه‌وه مایه‌ی توڕه‌بوون بوو.
حه‌سه‌ن سغه‌یر، خانه‌نشینێكی ٦٦ ساڵه له‌به‌غدا، به‌شداری له هه‌ڵبژاردنه‌كه نه‌كرد چونكه ترسی ئه‌وه‌ی هه‌بوو كه‌سێكی لێنه‌هاتوو هه‌ڵبژێرێت. سغه‌یر دانی نا به‌وه‌ی كه زانیاریی باشی له‌سه‌ر زۆربه‌ی پاڵێوراوه‌كان نه‌بوو به‌ڵام ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا كه هیچ كامێكیان مایه‌ی سه‌رنج نه‌بوون به‌لای ئه‌وه‌وه. سغه‌یر بۆچوونێكی باوی دووباره كرده‌وه كه ده‌ڵێت پێویسته سیاسه‌تمه‌داران خۆیان چاك بكه‌ن پێش ئه‌وه‌ی داوا له خه‌ڵك بكه‌ن ده‌نگیان پێ بده‌ن.
"به‌ڵێنم به‌خۆم دابوو كه نابێت ده‌نگی من هیچ كه‌سێك بگه‌ینێته ده‌سه‌ڵات،" سغه‌یر وتی.
فالح عه‌لی، ته‌مه‌نی ٢٨ ساڵه‌و كارمه‌ندی وه‌زاره‌تی نه‌وته له پارێزگای كه‌ربه‌لای شیعه‌نشین، هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ی به"كاره‌سات" وه‌سف كرد.
"كه‌ربه‌لا به‌ته‌نها ١،٢٠٠ پاڵێوراوی هه‌بوو – سه‌یره!" عه‌لی وتی. "چۆن ده‌توانم باش و خراپیان لێك جودا بكه‌مه‌وه، بابڵێین ئه‌گه‌ر هه‌مان به‌رنامه‌شیان هه‌بێت؟"
له ئه‌نباڕ ڕێژه‌ی به‌شداریكردن كه‌می كردبوو به‌به‌راورد له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان له كانوونی یه‌كه‌می ٢٠٠٥ كاتێك ٥٥ له‌سه‌دای به‌شداربووان ده‌نگیان دا. خالد عانی، سه‌رۆكی كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردن له ئه‌نباڕ، وتی زۆرێك له ده‌نگده‌رانی ئه‌و پارێزگایه كه ڕۆژگارێك نائارامی به‌خۆیه‌وه دیوه ئاواره‌ببوون و دووباره ناوی خۆیان تۆمار نه‌كردبوویه‌وه.
عانی ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌كرد كه ئاسایش له ڕۆژی هه‌ڵبژاردن به‌رقه‌رار بووه‌و كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنیش "سه‌ری سوڕماوه به‌و ڕێژه كه‌مه‌ی به‌شداربووان".
زه‌ینه‌ب عه‌لی، ٢٨ ساڵه‌و ژنی ماڵه‌وه‌یه له فه‌لوجه، وتی سوور بوو له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی شتی زیاتر له‌باره‌ی كارنامه‌ی پاڵێوراوه ژنه‌كان بزانێت. ژنان دڵنیا كراونه‌ته‌وه كه ڕێژه‌ی ٢٥ له‌سه‌دای هه‌ر ئه‌نجومه‌نێكیان بۆ ته‌رخان ده‌كرێت.
به‌ڵام عه‌لی وتی به‌گشتی باوه‌ڕی به سیاسه‌تمه‌داران نییه‌و ته‌نها ئه‌و كاته‌ش به‌شداری هه‌ڵبژاردنه‌كانی داهاتوو ده‌كات ئه‌گه‌ر سیاسه‌تمه‌داران "هه‌لی فراوانتر بۆ ژنان بڕه‌خسێنن و ڕێگایان پێ بده‌ن بۆچوونی خۆیان هه‌بێت له به‌ڕێوه‌بردنی عێراقدا".
بێكاری كێشه‌یه‌كی گه‌وره‌یه له فه‌لوجه كه شارێكه ده‌كه‌وێته پارێزگای ئه‌نباڕ و هێشتا به‌ته‌وای نه‌گه‌ڕاوه‌ته‌وه باری ئاسایی دوای ئۆپه‌راسیۆنێكی به‌رفراوانی سوپای ئه‌مریكا له‌دژی چه‌كداران له‌شاره‌كه‌دا له ساڵی‌٢٠٠٤دا.
مسته‌فا ئه‌یاد، ٣٥ ساڵه، وتی به كرێكاری بژێوی ژیانی په‌یدا ده‌كات و له‌به‌ر هه‌ژاری ناتوانێت ژن بهێنێت. ئه‌یاد متمانه‌یه‌كی كه‌می به سیاسه‌تمه‌داران هه‌یه كه به‌ڵێنیان داوه هه‌لی كار بدۆزنه‌وه‌و وتی به‌پرسان كاتێك ده‌سه‌ڵات وه‌رده‌گرن خۆیان له خه‌ڵك داده‌بڕن.
هه‌روه‌ها متمانه‌ی به سیسته‌می هه‌ڵبژاردنیش نه‌بوو. "ئه‌نجامه‌كان هه‌ر له خودی سه‌ره‌تاوه دیاری كراون،" ئه‌یاد وتی. "ده‌نگی من هیچ نرخێكی نییه."
دا‌و سه‌لمان و عه‌بیر محه‌مه‌د و زیرغام محه‌مه‌د عه‌لی كه چه‌ند ڕۆژنامه‌نووسێكی به‌غدان و له‌لایه‌ن IWPRه‌وه مه‌شقیان پێكراوه له‌گه‌ڵ چه‌ند مه‌شقكردووه‌كی په‌یمانگاكه له فه‌لوجه‌و به‌سره‌و كه‌ربه‌لا به‌شداریان كردووه له نووسینی ئه‌م راپۆرته.