شه‌ڕ و ململانێ گۆڕانكاری له‌‌ قوتابخانه‌ و زانكۆكاندا په‌كده‌خات

گیروگرفتی قورس و – چه‌ند تروسكاییه‌كی هیوا- له‌ قوتابخانه‌ و زانكۆكانی عێراقداهه‌ن.

شه‌ڕ و ململانێ گۆڕانكاری له‌‌ قوتابخانه‌ و زانكۆكاندا په‌كده‌خات

گیروگرفتی قورس و – چه‌ند تروسكاییه‌كی هیوا- له‌ قوتابخانه‌ و زانكۆكانی عێراقداهه‌ن.

IWPR

Institute for War & Peace Reporting
Friday, 31 August, 2007
. زانكۆكانی به‌غدا و موسڵ دوو زانكۆی گه‌شه‌سه‌ندوبون و چوونه‌ قوتابخانه‌ و خوێنده‌واری له‌ ئاستێكی به‌رزدابوون.



به‌ڵام شه‌ڕ هه‌موو ئه‌مانه‌ی گۆڕی – یه‌كه‌م شه‌ڕی هه‌شژ ‌ساڵه‌ له‌گه‌ڵ ئێران، ئینجا شه‌ڕی یه‌كه‌می كه‌نداو ،و دواجاریش، كاریگه‌ریه‌كانی گه‌مارۆی ئابوری نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتوه‌كان له‌ ساڵی ١٩٩١ ه‌وه‌. سیستمی په‌روه‌رده‌ و خوێندن‌ ده‌ستی به‌ هه‌ره‌سهێنان كرد و رێژه‌ی چوونه‌ قوتابخانه‌ دابه‌زی، به‌ حوكمی ئه‌وه‌ی زۆر له‌ مناڵان، كه‌ بۆ مانه‌وه‌ و گوزه‌رانكردن ده‌ژیان وه‌كو گه‌وره‌كانی ده‌وروبه‌ریان ئیشیان ده‌کردو ناچارده‌بوون پاره‌ په‌یدابكه‌ن زیاتر له‌وه‌ی بخوێنن. به‌ گوێره‌ی ئاژانسی نێوده‌وڵه‌تی په‌ره‌پێدانی سه‌ر به‌ ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كان (USAID)، له‌ ماوه‌ی ده‌ ساڵدا، وای لێهات ته‌نها ٥٣٪ ی مناڵانئ عێراق ده‌چوونه‌ قوتابخانه‌.



هه‌تا كاتی سه‌رنگونكردنی حكومه‌ته‌كه‌ی سه‌دام حسه‌ین له‌ نیسانی ٢٠٠٣ دا له‌سه‌ر ده‌ستی ئه‌و هاوپه‌یمانێتیه‌ی ئه‌مریكا سه‌ركردایه‌تی ده‌كرد، قوتابخانه‌كانی عێراق و سیستمه‌ په‌روه‌رده‌ییه‌كه‌ی بێسه‌روبه‌ر بوو بوو.



به‌ڵام به‌ رۆیشتنی سه‌دام، تروسكه‌یه‌كی‌ هیوا به‌دیكرا: رێژه‌ی چوونه‌ قوتابخانه‌ جارێكی تر به‌رزبۆوه‌، له‌ كاتێكدا ئاژانسی مناڵانی سه‌ر به‌ نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان (UNICEF) و حكومه‌تی ئه‌مریكی و وه‌زراه‌تی په‌روه‌رده‌ی عێراقی و كاراكته‌ره‌ به‌هێزه‌كانی تر، به‌ڵێنیاندا هه‌زاره‌ها قوتابخانه‌ی داڕوخاو بنیاتبنێته‌وه‌ و سیستمی په‌روه‌رده‌ی ووڵات باشتر بكه‌ن.



شه‌ڕ بۆ جارێكی تر هه‌ڵگیرسایه‌وه‌. فه‌وزای شه‌ڕ بووه‌ هۆی په‌ككه‌وتنی ژیانی رۆژانه‌ی قوتابخانه‌ و زانكۆكان و بووه‌ رێگر له‌به‌رده‌م ئه‌و گۆڕانه‌ ناوه‌رۆكیه‌ی كه‌‌ سیستمی په‌روه‌رده‌ به‌ خۆیه‌وه‌ بینی.



هه‌روه‌ها ده‌ستكه‌وتنی ئاماره‌كان به‌ هۆی نه‌بونی ئه‌من و ئاسایشه‌وه‌ شتێكی زه‌حمه‌ته‌. دوایه‌مین راپۆرتی رێكخراوی (UNICEF) له‌سه‌ر خوێنده‌واری له‌ عێراقدا له‌ ٢٠٠٤ دا، رێژه‌ی ئه‌وانه‌ی ئه‌توانن بنوسن و بخوێننه‌وه‌ له‌ عێراقدا به‌ ٧٤٪ مه‌زه‌نه‌ده‌كات.



سیستمی په‌روه‌رده‌ی عێراق چیتر ئه‌و مه‌نهه‌جه‌ به‌عسیانه‌ به‌ركارناهێنێت كه‌ به‌خه‌ستی به‌ سیاسه‌ت بارگاویكرابوون، به‌ڵام هێشتا سیسته‌مه‌كه‌ هێنده‌ی سه‌رده‌مانی سه‌دام مه‌ركه‌زیه‌. وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ له‌ به‌غدا بڕیارده‌دات له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی پێویسته‌ چ بابه‌تێك بووترێته‌وه‌، چ قوتابخانه‌یه‌ك بنیاتبنرێته‌وه‌ و چه‌ندین ئه‌وله‌ویاتی گرنگی تریش. له‌ كوردستانی عێراقدا، به‌شی زۆری ئه‌م بڕیارانه‌ له‌لایه‌ن وه‌زاه‌رتی په‌روه‌رده‌ی حكومه‌تی هه‌رێمه‌وه‌ ده‌درێن.



داواكاری قوتابخانه‌كان به‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌ ناوگشتییه‌كانی په‌روه‌رده‌دا تێپه‌رده‌بێت و له‌وێوه‌ ره‌وانه‌ی وه‌زاه‌رت ده‌كرێن. به‌ڵام په‌روه‌رده‌، وه‌كو لایه‌نه‌كانی تری حكومه‌ت، له‌ به‌رامبه‌ر مه‌سه‌له‌ گرنگه‌كانی تری وه‌كو ئاسایشدا، گرنگیه‌كی لاوه‌كی پێده‌درێت.



ئاشی ئه‌م شه‌ڕه‌ ئێستا له‌سه‌ر شه‌قامه‌كانی عێراق و به‌غدای پایته‌ختی ده‌گه‌ڕێت، كه‌ رۆژانێك پایته‌ختی گه‌شه‌سه‌ندووی ئه‌م ووڵاته‌ بوو، گاریگه‌ریشی به‌‌سه‌ر هه‌موو لایه‌نێكی ژیانه‌وه‌ له‌م ووڵاته‌دا به‌جێهێشتووه‌ و پرۆسه‌ی حوكمكردنیشی به‌قورسی په‌كخستووه‌. په‌یامنێرانی ئینستیتۆی رۆژنامه‌وانی جه‌نگ و ئاشتی (IWPR) له‌ پایته‌خت ده‌ڵێن نه‌بونی نیزام و یاسا پرۆسه‌ی په‌روه‌رده‌ی تێكوپێكداوه‌. مامۆستایان به‌هۆی باری ئه‌منیه‌وه‌ ناچن بۆ ده‌وام‌؛ قوتابخانه‌كان، به‌تایبه‌ت له‌و گه‌ڕه‌كانه‌دا كه‌ شیعه‌ و سوننه‌ تێكه‌ڵن، بۆ ماوه‌ی چه‌ند مانگ به‌به‌رده‌وامی داده‌خرێن و دایكان و باوكانیش مناڵه‌كانیان له‌ قوتابخانه‌ ده‌رده‌هێنن.



له‌ به‌سره‌، به‌ قسه‌ی په‌یامنێرانی (IWPR) له‌م ناوچه‌یه‌ی باشوری عێراقدا، لێپرسراوانی په‌روه‌رده‌ به‌هێواشی خه‌ریكی بنیاتنانه‌وه‌ی قوتابخانه‌كانن كه‌ له‌ژێر فشاری ئاواره‌ گه‌ڕاوه‌كان و ئه‌و عێراقیه‌ شیعانه‌دان كه‌ له‌ ناوچه‌كانی تره‌وه‌ به‌ ژماره‌ی زۆر رووده‌كه‌نه‌‌ باشور. له‌ هه‌مان كاتدا، له‌ زانكۆی به‌سره‌، ئه‌و قوتابیانه‌ی په‌یوه‌ستن به‌ میلیشیا شیعه‌كانه‌وه‌ ئه‌م په‌یوه‌ندیه‌ مه‌ترسیداره‌ی خۆیان به‌كارده‌هێنن بۆ هه‌ڕه‌شه‌كرن له‌ ستافی مامۆستایان و وانه‌بێژان.



سه‌رباری گرفته‌كان، وێنه‌كه‌ به‌ته‌واوه‌تی لێڵ و خه‌مۆك نیه‌. پیاوانی سه‌ر به‌ عه‌شیره‌ته‌كان قوتابخانه‌یان له‌ قوڕ دروستكردووه‌ له‌ پارێزگای سه‌ماوه‌ی باشوری خۆراوای عێراق و ئه‌م قوتابخانانه‌ فرسه‌تی خوێندنی بۆ مناڵه‌كانیان ره‌خساندووه‌، هه‌رچه‌نده‌ حكومه‌ت داواكانیان بۆ دروستكردنی بینای قوتابخانه‌ی مۆدێرنتر و قایمتر فه‌رامۆشده‌كات. له‌ كه‌ركوك، دوو گروپی ئیتنی گرنگ – توركمان و كورد- دواجار ده‌توانن به‌ زمانه‌كه‌ی خۆیان بخوێنن پاش چه‌ندین ساڵ له‌ چه‌وساندنه‌وه‌ له‌سه‌ر ده‌ستی رژێمی سه‌دامدا.



پرشنگدارترین به‌شی عێراق هه‌ر هه‌رێمی كوردستان ده‌بێت، كه‌ به‌م زوانه‌ ده‌بێته‌ شوێنی نیشته‌جێی زانكۆی ئه‌مریكی عێراق. ووتارێك ئارگومێنتی ئه‌وه‌ ده‌كات كه‌ پێویسته‌ هه‌رێمی باكور مه‌نهه‌جه‌كانی خوێندن و ستایڵی وانه‌ووتنه‌وه‌ له‌ هه‌رێمدا باشتربكات ئه‌گه‌ر بیه‌وێت ببێته‌ سه‌نته‌رێك بۆ خوێندنی باڵا.



له‌ هه‌مان كاتدا، لاوانی كورد زۆر په‌رۆشی فێربوونی زمانی ئینگلیزین تا ئه‌و راده‌یه‌ی هه‌یانه‌ سه‌دان دۆلار ده‌دات بۆ خوێندنی ئینگلیزی له‌ سه‌نته‌ره‌ ئه‌هلیه‌كانی فێربونی زماندا.



قوتابیان ئه‌ڵێن ده‌سه‌ڵاتدارانی په‌روه‌رده‌ی كوردستان ئه‌و شتانه‌یان له‌ مه‌نهه‌جه‌كانی خوێندن لابردووه‌ كه‌ باس له‌ سه‌دام و به‌عسیه‌كان ده‌كه‌ن. به‌ڵام هیچ هه‌نگاوێكی جیدیان نه‌ناوه‌ بۆ مۆدێرنه‌كردنی مه‌نهه‌جه‌كان و میتۆده‌كانی په‌روه‌رده‌.



تیاری راس موحه‌ریری خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستی ئینستیتۆی رۆژنامه‌وانی جه‌نگ و ئاشتی (IWPR)ه‌.
Frontline Updates
Support local journalists