ئایا شه‌ڕی تائیفی له به‌غدا سه‌رهه‌ڵده‌داته‌وه؟
خه‌ڵكانێك ده‌ترسن له‌وه‌ی به‌رزبوونه‌وه‌ی ژماره‌ی ته‌قینه‌وه‌كانی ئه‌م دواییه، گه‌ڕانه‌وه بێت بۆ ئه‌و كوشتاره‌ی كه پایته‌ختی په‌كخستبوو.
ئایا شه‌ڕی تائیفی له به‌غدا سه‌رهه‌ڵده‌داته‌وه؟
خه‌ڵكانێك ده‌ترسن له‌وه‌ی به‌رزبوونه‌وه‌ی ژماره‌ی ته‌قینه‌وه‌كانی ئه‌م دواییه، گه‌ڕانه‌وه بێت بۆ ئه‌و كوشتاره‌ی كه پایته‌ختی په‌كخستبوو.
له كاتێكدا شیعه‌كان تاكه قوربانی به‌رزبوونه‌وه‌ی ته‌قینه‌وه‌كانی به‌غدا نین، به‌ڵام له مانگی نیساندا زنجیره‌یه‌ك ته‌قینه‌وه‌ی خۆكوژی و ئۆتۆمبێڵی بهمین چێنراو سه‌دان هاوڵاتی مه‌ده‌نییان له ناوچه‌ی شیعه‌كاندا كوشتووه‌و بریندار كردووه، ئه‌مه‌ش خه‌ڵكی نیگه‌ران كردووه و ئه‌و ئه‌گه‌ره‌شی هێناوه‌ته ئاراوه كه له‌وانه‌یه ره‌وشی ئه‌منی له سه‌رتاسه‌ری وڵات‌دا له‌به‌ریه‌ك هه‌ڵبوه‌شێته‌وه.
هه‌فته‌ی رابردوو، بۆمبێك له چایخانه‌یه‌ك له گه‌ڕه‌كێكی به‌غدا كه زۆرینه‌ی شیعه‌ن ته‌قیه‌وه‌و بووه هۆی كوژرانی نۆ كه‌س له‌نێو ئه‌و خه‌ڵكه‌ی كه له چایخانه‌كه‌دا سه‌یری یارییه‌كی تۆپی پێیان ده‌كرد.
له كۆتایی مانگی نیساندا، دوو ته‌قینه‌وه نزیكه‌ی ٦٠ كه‌سیان له مه‌زاری ئیمام مو‌سا كازم كوشت. ئه‌م دوو ته‌قینه‌وه‌یه كه له كاتی نوێژی هه‌ینیدا روویاندا، بووه هۆی گیان له‌ده‌ستدانی چه‌ند ئێرانییهكیش.
به ته‌نها ناوچه‌ى شیعه‌كان له به‌غدای پایته‌ختدا نه‌كراونه‌ته ئامانج. دۆره، كه زۆرینه‌ی خه‌ڵكه‌كه‌ی سوننه‌ن و شیعه‌و مه‌سیحیشی تێدا ئه‌ژین، له‌م چه‌ند هه‌فته‌ی دواییدا توندوتیژی به‌خۆیه‌وه دیوه.
به‌ڵام هه‌ندێ كه‌س ده‌ترسن له‌وه‌ی ئه‌و ژماره زۆره‌ی ته‌قینه‌وه‌كان به‌تایبه‌تی ئه‌وانه‌ی شیعه‌كانیان له ناوچه شیعهنشینهكاندا كردووه‌ته ئامانج ئاماژه‌یه‌ك بن بۆ ئه‌وه‌ی كه توندوتیژیی تائیفی و سیاسی خه‌ریكه سه‌رهه‌ڵده‌داته‌وه‌و هه‌ڕه‌شه له ئۆقره‌یی به‌غدا ده‌كات، هه‌رچه‌نده ژماره‌ی كوژراوانی مه‌ده‌نی له مانگی پێنج‌دا له عێراق كه‌می كردبوو.
"به‌ڕاستی ره‌وشه‌كه مایه‌ی ترسه،" محه‌مه‌د عه‌لی، كه شیعه‌یه‌و له به‌غدای پایته‌خت پاره ده‌گۆڕێته‌وه، وتی. "له شه‌قامه‌كاندا، ده‌نگۆی ئه‌وه هه‌یه كه له‌وانه‌یه توندوتیژیی تائفی زیاتر روو بدات و حزبه تائفی و سیاسییه‌كانیش كۆتڕۆڵ بگرنه ده‌ست."
عه‌لی حه‌لاق، ئه‌ندامی هاوپه‌یمانی یه‌كگرتووی عێراقی شیعه‌یه، وتی پێی وایه بۆیه ناوچه‌ی شیعه‌كان كراونه‌ته ئامانج تا "شه‌ڕێكی تائیفه‌گه‌ری به‌رپا بكرێت".
زۆر كه‌س نیگه‌رانی ئه‌وه‌ن كه له‌وانه‌یه مێژوو خۆی دووباره بكاته‌وه‌و ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ن ته‌قاندنه‌وه‌ی مه‌زاری عه‌سكه‌ری له سامه‌ڕا كه لای شیعه‌كان زۆر پیرۆزه له شوباتی ٢٠٠٦دا شه‌ڕێكی خوێناوی و تائیفه‌گه‌ری له سه‌رتاسه‌ری پایته‌ختدا لێ كه‌وته‌وه‌و بۆ ماوه‌یه‌كی درێژ بووه هۆی دابه‌شبوونی دانیشتووانی به‌غدا.
"هاوڵاتیانی عێراق بوونه‌ته سووته‌مه‌نی ئاگری تائیفه‌گه‌ری،" عهبدولمونام ئهعسهم، نووسه‌رو لێكۆڵه‌ره‌وه‌ی سیاسی، وتی. "ده‌ترسن تائیفه‌گه‌ری بگه‌ڕێته‌وه، به تایبه‌تی دوای ئه‌و توتدوتیژییانهی له‌ژێر ئه‌م ناوه‌وه ئه‌نجام دران."
له‌وه‌ته‌ی ئه‌م زنجیره هێرشانه روویان داوه، ژماره‌ی خاڵه‌كانی پشكنین له ناوچه شیعه‌نشینه‌كان و له ده‌وروبه‌ریاندا زیادی كردووه، به‌تایبه‌تی له‌پێش مزگه‌وته‌كاندا.
چه‌ند رێوشوێنێكی تری خۆپاراستنیش، وه‌ك قه‌ده‌غه‌كردنی وه‌ستاندنی ئۆتۆمبێل له شهقامهكانداو پشكنینی ته‌واوی پاسه‌كان، بۆ چه‌ندین رۆژ دوای زۆرێك له ته‌قینه‌وه‌كان سه‌پێنران.
حكومه‌تی شیعه‌ی به‌غداو حزبه شیعه‌كان شتێكی كه‌میان له‌باره‌ی ئه‌م ته‌قینه‌وانه‌وه گوتووه.
هه‌رچه‌نده نووسینگه‌ی سه‌رۆك وه‌زیران نوری مالكی به‌م دواییانه رایگه‌یاندووه ده‌سه‌ڵاتداران هه‌وڵده‌ده‌ن نه‌هێڵن پیاوانی ئایینی تائیفه‌گه‌ری بووروژێنن، به‌ڵام هیچ ورده‌كارییه‌كی له‌سه‌ر هیچ پلانێك بۆ كردنی وه‌ها كارێك ئاشكرا نه‌كردووه.
له هه‌مان كاتدا، هیچ كه‌سێك به‌رپرسیارێتی خۆی له ته‌قینه‌وه‌كانی ئه‌م دواییانه رانه‌گه‌یاندووه.
سه‌رچاوه‌یه‌ك له فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی به‌غدای سه‌ر به سوپای عێراقی كه نه‌یویست ناوی ئاشكرا بكات وتی سوپای عێراق پێی وایه قاعیده‌و توندڕه‌وه سوننییه‌كان ئه‌و ته‌قینه‌وانه‌یان ئه‌نجام داوه.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه وتی ده‌زگاكانی هه‌واڵگری ئاماژه‌یان بۆ ئه‌وه كردووه كه ئه‌و ئۆتۆمبێلانه‌ی له ته‌قینه‌وه‌كانی گه‌ڕه‌كه‌كانی شیعه‌كان به‌كارهاتوون له رهزوانیهوه هێنراون، كه ناوچه‌یه‌كه چه‌ند كیلۆمه‌ترێك كه‌وتۆته باشووری به‌غداو به جه‌رگه‌ی میلیشیا سوننییه‌كان داده‌نرێت.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه وتی هێزه‌كانی ئاسایش پێیان وایه چه‌ند ئۆتۆمبێلێك كه به ته‌قه‌مه‌نی بۆمبڕێژكراون هێشتا به‌ئازادی له به‌غدا هاتوچۆ ده‌كه‌ن.
حه‌لاقیش پێی وابوو قاعیده‌و به‌عسییه‌كان به‌رپرسیارن له به‌رزبوونه‌وه‌ی ژماره‌ی ته‌قینه‌وه‌كان.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا، هه‌ندێ كه‌س پێیان وایه كه به‌رزبوونه‌وه‌ی توندوتیژی له‌بری ئه‌وه‌ی هۆكاره‌كه‌ی تائیفه‌گه‌ری بێت به‌ته‌نها له‌وانه‌یه هه‌وڵێك بێت بۆ دروستكردنی كاریگه‌ری له‌سه‌ر ئه‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان كه بڕیاره له كانوونی دووه‌می ٢٠١٠ ساز بكرێت.
چاودێران ئاماژه بۆ گه‌رمبوونی ته‌واوی كه‌ش و هه‌وای سیاسی ده‌كه‌ن له عێراقداو سوننه‌كان گله‌یی له‌وه ده‌كه‌ن كه حكومه‌تی شیعه‌ی به‌غدا ئه‌وله‌ویات به بابه‌ته‌كانی سوننه‌كان نادات و هه‌وڵه‌كانی ئاشتكردنه‌وه‌ی سوننه‌و شیعه‌ش وه‌ستاون.
شێخ عه‌لی حاته‌م سلێمان، سه‌رۆك هۆزه‌و یه‌كێكه له سه‌ركرده‌كانی ئه‌نجوومه‌نی رابوونی سوننی، وتی پێی وایه چه‌ند گروپێكی دیاریكراو كه ده‌یانه‌وێت فشار له‌سه‌ر حكومه‌ت دروست بكه‌ن و هه‌وڵه‌كانی ئاشتبوونه‌وه‌ش په‌ك بخه‌ن له پشته‌وه‌ی تهقینهوهكانن، به‌ڵام هیچ كامێك له‌و گروپانه‌ی ئاشكرا نه‌كرد.
سلێمان وتی پێی وانییه كه قاعیده‌و گروپه چه‌كداره‌كانی سوننه له‌پشته‌وه‌ی ئه‌و ته‌قینه‌وانه بن.
سلێمان ئاماژه‌ی بۆ ته‌قینه‌وه‌یه‌ك كرد كه له شاری سه‌دری پان و به‌رین و شیعه نشیندا له به‌غدا رووی داوه‌و وتی، "زه‌حمه‌ته قاعیده بتوانێت سێ ئۆتۆمبێڵی مینڕێژكراو له‌هه‌مان كات و له هه‌مان شوێندا بته‌قێنێته‌وه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی پێگه‌یه‌كی فراوانی له شاری سه‌دردا نییه."
هه‌ر كێیه‌ك له پشت ئه‌و توندوتیژییه‌وه بێت، كاریگه‌رییه‌كانی شه‌ڕی تائیفه‌گه‌ری هێشتا قووڵن به‌سه‌ر دانیشتووانی به‌غداوه.
عوسمان ئه‌حمه‌د، سوننه‌یه‌و له گه‌ڕه‌كێكی شیعه‌كاندا دووكانێكی هه‌یه، له‌گه‌ڵ باوكی له نه‌خۆشخانه‌ی كازمیه بووه كاتێك مه‌زاری مو‌سا كازم هێرشی كرایه سه‌ر.
كاتێك ته‌رمه خوێناوییه‌كان گه‌یه‌نرانه نه‌خۆشخانه‌كه، ئه‌حمه‌د له كرداری تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه ترسا.
"ده‌ستبه‌جێ بانگی هاوڕێیه‌كی شیعه‌م كرد،" ئه‌حمه‌د وتی. "داوام لێ‌كرد كه بێته لامان و خێرا بمانباته ده‌ره‌وه چونكه ده‌ترسام من و باوكم بكوژرێین ئه‌گه‌ر شیعه‌كان كاردانه‌وه‌یان به‌رامبه‌ر به ته‌قینه‌وه‌كه بنواندایه."
جاسم مه‌نده‌لاوی، وتارخوێنی مزگه‌وته‌و لایه‌نگری پیاوی ئایینیی شیعه موقته‌دا سه‌دره، وتی شیعه‌كان له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و هێرشانه‌ی ده‌كرێنه سه‌ر ناوچه‌كانیان كرداری تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه ئه‌نجام ناده‌ن و ئه‌و توندوتیژییهشی به "گه‌مه‌یه‌كی سیاسی" ناوبرد "له نێوان حزبه‌كان و پاڵێوراوانی هه‌ڵبژاردنه‌كانی داهاتوو".
شێخ جاسم مه‌نده‌لاوی، ئیمامه له مزگه‌وتی سه‌جاد له گه‌ڕه‌كی شورته‌ی رابیعه كه زۆرینه‌ی خه‌ڵكه‌كه‌ی شیعه‌ن و چه‌ندین ئۆتۆبێڵ و بۆمبی سه‌ر رێگای لێ ته‌قیه‌وه‌ته‌وه، هاوڕابوو.
مه‌نده‌لاوی پێی وابوو كه سوننه توندڕه‌وه‌كان و میلشیا شیعه‌كان له‌وانه‌یه له‌و هێرشانه‌دا به‌شدار بن.
مه‌نده‌لاوی وتی پیاوه ئایینییه‌كانی شیعه "پاڵپشتی له كاردانه‌وه‌یه‌ك به‌رامبه‌ر به‌و گه‌مه سیاسییه ناكه‌ن و نایانه‌وێت دووباره تووشی شه‌ڕی تائیفی ببنه‌وه".
مه‌نده‌لاوی هه‌روه‌ها وه‌تی، "داوا له پاڵپشیكارانمان ده‌كه‌ین به‌م جۆره كارانه هه‌ڵنه‌خه‌ڵه‌تێن. حكومه‌تی هه‌ڵبژێدراو ده‌بێت مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ته‌قینه‌وه تیرۆرستییه‌كاندا بكات، نه‌ك ئێمه."
عیمان شه‌رع رۆژنامه‌نووسێكی راهێنراوی IWPRه له به‌غدا.