زنجیره ته‌له‌ڤزیۆنییه‌کی کوردی رۆژگاری رابردوو به بیر خه‌ڵک ده‌هێنێته‌وه
دراماکه یه‌کێکه له گه‌وره‌ترین به‌رهه‌مه‌کانی ته‌له‌ڤزیۆنییه‌کی کوردی
زنجیره ته‌له‌ڤزیۆنییه‌کی کوردی رۆژگاری رابردوو به بیر خه‌ڵک ده‌هێنێته‌وه
دراماکه یه‌کێکه له گه‌وره‌ترین به‌رهه‌مه‌کانی ته‌له‌ڤزیۆنییه‌کی کوردی
گه‌رده‌لول ئه‌و زنجیره دراما كوردییه كه سه‌رنجی سه‌دان هه‌زار كوردی راكێشاوه. دراماكه باسی ساڵانی ده‌سته‌ڵاتی به‌عسییه‌كان ده‌كات له هه‌رێمی كوردستان له كۆتایی ساڵانی حه‌فتاكاندا، ئه‌و كاته‌ی كه شۆرِشی كورد پاش نسكۆ تازه به تازه سهریههڵَدهدایهوه.
ناوه‌ندی ساڵاَنی حه‌فتاكانی سه‌ده‌ی رابردوو جێگه‌یه‌كی دیاریان له بیره‌وه‌ری كوردی عێراقدا هه‌یه. 1974ئه‌و ساڵه‌یه كه شۆرِشی كورد توشی نسكۆیه‌كی گه‌وره بو و سه‌رکرده‌ی کۆچکردووی کورد مسته‌فا بارزانی به‌ناچاری كۆتایی به خه‌باتی كورد هێنا. ساڵی 1976 سه‌ره‌تای سه‌رهه‌ڵدانه‌وه شۆرِشێكی تری كورد بوو كه به‌شێوه‌یه‌كی سه‌ره‌كی جه‌ڵال تاڵه‌بانی، سه‌رۆکی ئێستای عێراق، سه‌رۆكایه‌تی كرد.
ئه‌و ساڵانه له مێژویی شارێكی وه‌ك سلێمانی له باكووری عێراق بریتییه له ساڵانی ده‌سته‌ڵانی رژێمی به‌عسی پێشوو كه چۆن گرتن وكوشتن و بێسه‌روشوێنكردنیان ئه‌نجام ده‌دا، هه‌روه‌ها چۆن له چیاكان رووبهرِوی هێزی پێشمه‌رگه ده‌بونه‌وه.
دكتۆر شاهۆ سه‌عید، پسپۆرِ له بواری ئیستاتیكای ئه‌ده‌ب و ماموستای زانكۆی سلێمانی وتی كه كه‌می زنجیره دراما به زمانی كوردی یه‌كێكه له سه‌ره‌كیترین هۆكار بۆ ئالووده‌بوونی خه‌ڵك به دراماكه، "خه‌ڵك مه‌حرومن له به‌رهه‌می ئه‌ده‌بی به زمانی كوردی، خه‌ڵك تینووی (به‌رهه‌می كوردییه). بۆ نموونه له یه‌ك كاتتدا ده‌یان به‌رهه‌می هونه‌ری عه‌ره‌بی جیاواز ده‌بینین، به‌ڵام ئێمه نیمانه."
به‌شی یه‌كه‌میشی كه له ساڵی 2005 به 25 ئه‌ڵقه‌ی 45 ده‌قیقه‌یی پێشكه‌شكرا باسی له ساڵانی 1976 و 1977 ده‌كرد. به‌شی دووه‌می ئه‌م زنجیره‌كه باس له ساڵانی 1977 و 1987 ده‌كات له‌م به‌شه‌یدا كه به 25 ئه‌ڵقه‌ی 40 ده‌قیقه‌یی پێشكه‌شكرا. زیاتر له 350 ئه‌كته‌ر به‌شدارییان كردووه له هه‌ردوو به‌شه‌كه‌دا جگه له ستافی كاره هونه‌رییه‌كان. هه‌فته‌ی پێشوو دوایین زنجیره‌ی به‌شی دووه‌می په‌خشكرا و برِیاره دووباره زنجیره‌كان پهخشبكرێنهوه. به‌رهه‌مه‌كه له سیناریۆو ده‌رهێنانی جه‌لیل زه‌نگه‌نه‌یه، كه یه‌كێكه له به‌ناوبانگترین ده‌رهێنه‌ره ناوخۆییه‌كانی كوردستانی عێراق. به‌رهه‌مه‌که بیره‌وه‌ری ده‌رهێنه‌ره له‌وه سه‌رده‌مه‌دا.
زنجیره درامای گه‌رده‌لول له به‌هه‌رمهێنانی كه‌ناڵی ئاسمانی كوردساته، كه له‌ڵایه‌ن هێرۆ ئیبراهیمی خێزانی تاڵه‌بانیه‌وه بهرِێوهدهبرێت.
لایه‌نێكی گرنگ كه وایكردووه كه ئه‌م زنجیره‌یه بینه‌رێكی زۆری هه‌بێت بریتییه له‌و چیرۆكه‌ی كه دهیگێرِێتهوه، به‌تایبه‌تی گێرِانهوهی توندوتیژی پیاوانی به‌عس له بازارِهكان و زانكۆ‌و شوێنه گشتییه‌كان، له كوشتن و رووبهرِوبونهوهی توند، ده‌ستگیركردن و ئه‌شكه‌نجه‌دان و كهمئهندامكردن له به‌ندیخانه‌كاندا، چۆنیه‌تی كاركردنی رێكخستنه نهێنییه‌كانی ناوشارو رووبه‌رووبونه‌وه‌ی چه‌كداری له چیاكان و نیشاندانی ژیانی پێشمه‌رگه‌كانی یه‌کێتی نیشتمانی کوردستان و چالاكی و شهرِه چه‌كداره‌كان.
یه‌كێك له دیمه‌نه‌كانی زنجیره‌كه جه‌ژنی نه‌ورۆز پیشانده‌دات، كه زۆر جار له‌سه‌رده‌می به‌عسدا به‌كارده‌هێنرا بۆ سازدانی خۆپشاندان دژی ئه‌و رژێمه. لهودیمهنهدا كه خوێندكارانی هه‌ندێ له قوتابخانه‌كانی سلێمانی ده‌ست ده‌كه‌ن به وتنی دروشمی نه‌ته‌وه‌یی له دژی رژێمی به‌عسی، مه‌فره‌زه‌كانی هێزی تایبه‌تی ئه‌من ،له خوێندنگایه‌كی ئاماده‌یی كچان، ته‌قه له خوێندكاران ده‌كه‌ن و كچێك ده‌كوژن. له زانكۆی سلێمانیش چه‌ند خوێندكارێك ده‌ستگیر ده‌كرێن پاش ئه‌وه‌ی به‌شێوه‌یه‌كی وه‌حشیانه لێیان ده‌درێت و له زیندانی تاكه‌كه‌سی زیندانیان ده‌كه‌ن. پاشان دیمه‌نه‌كه ده‌چێته‌سه‌ر شینی خانه‌واده‌یه‌ك و بینه‌ر ده‌بینێت كه كچه كوژراوه‌كه‌و كورِه زیندانیكراوه‌كه خوشك و بران و له‌یه‌ك خێزانن.
به‌شێوه‌یه‌کی گشتی چینی گه‌نجان گه کوردستانی عێراق ته‌نها حوکمی کوردیان بینیوه‌و زۆریش ره‌خنه له سه‌رکرده کورده‌کان ده‌گرن. نیشاندانی ئه‌و به‌سه‌رهاتانه بۆ نه‌وه‌ی نوێ كه له سه‌رده‌می به‌عسدا نه‌ژیاون كاریگه‌رییه‌كی زۆری له‌سه‌ریان دروستكرده‌وه زۆبه‌یان به بایه‌خه‌وه ته‌ماشای ئه‌و زنجیره‌یه ده‌كه‌ن.
ئاوات نه‌جمه‌دین، بهرِێوبهری كه‌ناڵی كوردسات، وتی كه مه‌به‌ستی دراماكه جگه له‌وه‌ی كه كارێكی هونه‌رییه ئه‌وه‌یه كه رۆژگاری سه‌رده‌مانی پێشوو نیشانی نه‌وه‌ی نوێ بده‌ن، " زۆر گرنگه گه‌نجه‌كانمان زیاتر ئاگاداری مێژووی گه‌له‌كه‌یان بن و بزانن كه ئه‌م وه‌زعه‌ی ئیستا كوردی تیا ده‌ژی به خوێنی ئه‌و شه‌هیدانه هاتۆته به‌رهه‌م كه سه‌رده‌مانێك رۆژانه به‌ره‌و رووی مه‌رگ ده‌بوونه‌وه."
پشتیوان نوری، ئه‌كته‌ر، له هه‌ردوو به‌شه‌كه‌ی زنجیره‌كه‌دا به‌شداری كردووه، وتی كه جوانی سیناریۆكه و به‌سه‌رهاته مێژوویه‌كانی چیرۆكه‌كه هانیداوه تا به‌شداری له زنجیرهگهدا بكات، " ئامانجم به‌شداریكردن بووه له كارێكی هونه‌ری باش‌دا، ده‌وڵه‌مه‌ند كردنی لایه‌نی هونه‌ری نه‌ته‌وه‌كه‌مه." هه‌روه‌هه وتی، "(ده‌بێت) پێناسه‌ی مێژوو بكه‌ینه‌وه به شێوه‌یه‌كی هونه‌ری، ئێستا نه‌وه‌یه‌كی نوێمان هه‌یه كه مێژوو نازانێت به‌داخه‌وه زۆربه‌یان كتێبێك نییه له ماڵه‌كه‌یاندا."
رابهرِ هیوا،20 ، خوێندكاری ئاماده‌یی هه‌ڵكه‌وت له سلێمانی، وتی كه بینینی رووداوه‌كانی ناو زنجیره‌كه توشی سهرسورِمانی كردووه له توانا باب و باپیرانی له‌و سه‌رده‌مه‌دا، " له زانینی ئه‌و روداوانه‌ی ئه‌و كات رویانداوه بێبه‌شین، بۆیه به بینینی ئه‌م زنجیره‌یه به‌شێك له‌و رووداوانه‌مان بینی،" هه‌روه‌ها وتیشی، "به رِاستی ژیان ئه‌و كاته زۆر ناخۆش بووه، من ئه‌و كاته وه‌ك ئێستا بوومایه هه‌ر زوو ده‌یانكوشتم من هه‌و هه‌موو زووڵمهم پێ قبولَ ناكرێت"
هه‌رچه‌نده دراماكه چه‌ندین ره‌خنه‌ی روبهروبوهتهوه له رووی كاری هونه‌ریه‌وه تا ئه‌گاته ئه‌وه‌ی كه نوسه‌رێك ده‌رهێنه‌ره‌كه‌ی تۆمه‌تباركردووه به دزینی سیناریۆی دراماكه. به‌ڵام هیچ له‌مانه نه‌بوونه‌ته‌هۆی ئه‌وه‌ی كه جه‌ماری دراماكه روو له كه‌مبوون بكات. بهلَكو خه‌ڵك به په‌رۆشه‌وه چاوهرِێی به‌شی سێه‌می دراماكه ئه‌كه‌ن كه برِیاره ساڵی داهاتوو پهخشبكرێت.
بۆ كه‌سانی تری كه ته‌مه‌نێكیان له‌سه‌رده‌می به‌عسدا به‌سه‌ر بردووه، ئه‌م زنجیره‌یه كۆمه‌ڵێك بیره‌وه‌ری ئه‌و رۆژانه‌یان به بیرده‌هێنێته‌وه. به‌سۆز محه‌مه‌د، 52، ژنی ماڵَ، بیره‌وه‌ری تایبه‌تی هه‌یه له ژێر ده‌سه‌ڵاتی به‌عسدا،"كاتێك رێكخستنه نهێنییه‌كانی نیشانده‌دا كه چه‌ند رووبهرِوی مه‌ترسی ده‌بونه‌وه، براكه‌ی خۆمم بیر ده‌كه‌وته‌وه كه سالَی 1987 چۆن به بیجامهكانی به‌رییه‌وه له ماڵه‌وه بردیان و ئێستاش نه چاره‌نوسی، نه گۆرِهكهی نازانین له كوێیه"
شۆرِش جه‌وهه‌ر، دوكاندار، كه له ساڵی 1976دا له‌دایك بوه‌و باوكی له خۆشی سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی شۆرشی كورد ناوی ناوه شۆرِش، وتی، " بیری ئه‌و ساڵانه‌م نایه‌ت، بۆ ئه‌وی بزانم چی روویداوه ئێواره نانم ده‌خواردو هه‌تا زنجیره‌كه ته‌واو نه‌بوایه هیچی ترم نه‌ده‌كرد، زوڵمی به‌عسییه‌كانی بیری هه‌موومان خسته‌وه."
رێباز مه‌حمود په‌یامنێرێكی ئه‌نستیتۆی رۆژنامه‌وانی جه‌نگ وئاشتییه له سلێمانی