مالكی رووبه‌ڕووی ره‌خنه‌ی زیاتر ده‌بێته‌وه
نه‌یاران، سه‌رۆك وه‌زیرانی ئازا تۆمه‌تبار ده‌كه‌ن به گرتنه‌به‌ری شێوازێكی دكتاتۆریانه له سه‌رۆكایه‌تیدا.
مالكی رووبه‌ڕووی ره‌خنه‌ی زیاتر ده‌بێته‌وه
نه‌یاران، سه‌رۆك وه‌زیرانی ئازا تۆمه‌تبار ده‌كه‌ن به گرتنه‌به‌ری شێوازێكی دكتاتۆریانه له سه‌رۆكایه‌تیدا.
له ساڵی رابردوودا، مالكی رووبه‌ڕووی میلیشیا به‌هێزه‌كانی شیعه بووه‌وه، به خێرایی توندوتیژی له عێراقدا كه‌مكرده‌وه، عه‌ره‌بى سوننه‌ی گێڕایه‌وه ناو حكومه‌ته‌كه‌ی و رێكه‌وتنامه‌یه‌كی ئه‌منیشی له‌گه‌ڵ ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كاندا گه‌یانده قۆناغه‌كانی كۆتایی كه ده‌سه‌ڵاته سه‌ره‌كییه‌كان ده‌گێڕێته‌وه بۆ عێراقییه‌كان.
به‌ڵام له كاتێكدا مالكی سه‌ركه‌وتنه‌كانی تۆمار ده‌كرد، ره‌خنه‌ی سیاسه‌تمه‌دارانی عێراق له به‌رامبه‌ر سه‌رۆك وه‌زیراندا له زیادبووندابوو. ركابه‌رانی مالكی – به‌وانه‌شه‌وه كه سه‌رده‌مێك هاوپه‌یمانی بوون – تۆمه‌تباریان كردووه به‌وه‌ی كه شێوازێكی دكتاتۆریانهی له سه‌رۆكایه‌تیدا گرتۆته به‌ر به‌هۆی ده‌ركردنی بڕیاری تاكلایه‌ن و دروستكردنی ئه‌نجومه‌نه ناوچه‌ییه‌كان بۆ زیادكردنی دسه‌ڵاتی حكومه‌تی ناوه‌ندی و پشتگوێخستنی داواكارییه‌كانی هاوپه‌یمانییه سیاسییه‌كانی تر.
ناكۆكییه‌كان له نێوان مالكی و ره‌خنه‌گرانی له زیادبووندان له كاتێكدا عێراق خۆی ئاماده ده‌كات بۆ ئه‌نجامدانی یه‌كه‌م هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگان له ماوه‌ی چوار ساڵدا كه له ٣١ی كانوونی دووه‌م ئه‌نجام ده‌درێت. به گوێره‌ی لێكدانه‌وه‌كانی سه‌ر گۆڕه‌پان، نه‌یارانی مالكی هه‌وڵده‌ده‌ن سه‌رۆك وه‌زیران له‌سه‌ر كار لابده‌ن. نه‌یارانی مالكی له نرخی ئه‌م جۆره پڕوپاگه‌ندانه‌یان كه‌مكردووه‌ته‌وه. ئه‌نجومه‌نی باڵای ئیسلامی له عێراق، كه پارتێكی شیعه‌یه، له‌م هه‌فته‌یه‌دا ئه‌و ده‌نگۆیه‌ی ره‌تكرده‌وه كه گوایه پارته‌كه خه‌ریكه له په‌رله‌ماندا ده‌نگی "بێ متمانه‌یی" كۆده‌كاته‌وه كه ئه‌مه‌ش مالكی له كاره‌كه‌ی دوور ده‌خاته‌وه به‌ر له‌وه‌ی ماوه‌ی سه‌رۆكایه‌تیی له ٢٠١٠دا ته‌واو بێت.
له چه‌ند مانگی رابردوودا، مالكی رووبه‌ڕووی ره‌خنه‌ی زیاتر بووه‌ته‌وه له لایه‌ن چه‌ند به‌ره‌یه‌كه‌وه، ته‌نانه‌ت له لایه‌ن هه‌ندێك لایه‌نی ناو هاوپه‌یمانیی عێراقی یه‌كگرتووی شیعه‌ش كه به‌ره‌ی خۆیه‌تی و زۆرینه‌ی كورسییه‌كانی په‌رله‌مانی به‌ده‌سته‌وه‌یه. هه‌روه‌ها ناڕه‌زایی له لایه‌ن لیستی به‌هێزی هاوپه‌یمانیی كوردستانیش له زیادبووندایه، له كاتێكدا عه‌ره‌بی سوننه، كه ماوه‌یه‌ك كابینه‌ی مالكییان به‌جێهێشت، هێشتا له سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق به‌گومانن.
"مالكی به شێوه‌یه‌كی تاكلایه‌ن له‌سه‌ر چه‌ندین مه‌سه‌له‌ی چاره‌نووسساز ره‌فتاری كردووه له چه‌ند مانگی رابردوودا،" عه‌بدولكه‌ریم سامه‌رائی، سه‌ركرده‌ی دیاری به‌ره‌ی ته‌وافوقی عێراقیی سوننی، وتی.
یه‌كێك له خاڵه سه‌ره‌كییه‌كانی ئه‌م ناكۆكییه ئه‌نجومه‌نه خێڵه‌كییه‌كانی سه‌ر به مالكین – كه بریتین له‌و گروپانه‌ی له لایه‌ن حكومه‌تی ناوه‌ندییه‌وه پاڵپشتی ده‌كرێن و كار بۆ ده‌سه‌ڵاته ناوچه‌ییه‌كان ناكه‌ن. بڕیاری مالكی بۆ دروستكردنی ئه‌م ئه‌نجومه‌نانه تووشی ناكۆكی كردووه له‌گه‌ڵ سه‌ركرده‌كانی كورد و شیعه كه داوای فیدڕاڵی ده‌كه‌ن، هه‌روه‌ها ئه‌م كاره گومانی دروستكردووه سه‌باره‌ت به‌وه‌ی سه‌رۆك وه‌زیران هه‌وڵده‌دات ده‌سه‌ڵات بۆ خۆی له ناوچه‌كاندا دروست بكات.
به‌شێك له‌م ناڕه‌زاییه تونده سه‌رچاوه‌ی گرتووه له‌و پارته سیاسییه شیعانه‌ی كه پێشبڕكێ ده‌كه‌ن له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵات له ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكانی باشوور كه زۆرینه‌یان شیعه‌ن و له‌و شوێنانه‌دا ده‌عوه، كه پارتی مالكییه و یه‌كێكه له لایه‌نه سیاسییه بچووكترهكانی شیعه، به‌هه‌مان شێوه له هه‌وڵی به‌ده‌ستهێنانی كورسییه‌كان دایه له هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكانی كانوونی دووه‌م.
دوای ده‌یان ساڵ له گوزه‌راندنی ژیان له‌ژێر ده‌ستی سه‌دام حوسێن‌دا، زۆرێك له عێراقییه‌كان ترسیان له حكومه‌تێكی ناوه‌ندی به‌هێز هه‌یه و ده‌ڵێن مالكی سوپای به‌كارهێناوه تا ده‌سه‌ڵاتی خۆی به‌هێز بكات. هه‌ندێ كه‌س پێیان وایه ئۆپه‌راسیۆنه سه‌ربازییه‌كانی پار ساڵ له دژی میلیشیا شیعه‌كان – به شێوه‌یه‌كی سه‌ره‌كی سوپای مه‌هدیی سه‌ر به موقته‌دا سه‌در – له به‌سڕه و به‌غدا هه‌نگاوی بوێرانه بوون بۆ كۆنتڕۆڵكردنی میلیشیا تائیفییه‌كان، به‌ڵام هه‌ندێ كه‌سی تر مشت و مڕ له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كه‌ن كه مالكی ده‌یوست ركابه‌ره سیاسییه شیعه‌كانی خۆی لاواز بكات.
محه‌مه‌د عه‌بدولموته‌لیب، سه‌ركرده‌یه‌كی پێشووی سوپای مه‌هدیه، وتی ئۆپه‌راسیۆنه سه‌ربازییه‌كان له دژی میلیشیاكان "به‌ڵگه‌یه‌كی به‌هێز بوون كه حكومه‌ت ئه‌وپه‌ڕی توندوتیژی به‌كارده‌هێنێت ئه‌گه‌ر وڵات كۆنتڕۆڵ بكات".
مالكی ڕێزی په‌یداكرد له نێو هه‌ندێ چینی هاوڵاتیان به‌هۆی گه‌یشتن به رێكه‌وتنامه‌یه‌كی ئه‌منی له‌گه‌ڵ ئیداره‌ی بوش كه به ئه‌ندازه‌یه‌كی زۆر ملی بۆ داواكارییه‌كانی مالكی كه‌چ كردووه له‌وانه‌ش مه‌رجی كشانه‌وه‌ی ته‌واوی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له عێراق له ٢٠١١.
به‌ڵام هه‌ندێك سه‌ركرده پێیان وایه مالكی رێكهوتنامهكهی به شێوه‌یه‌ك داڕشت كه ده‌سه‌ڵاتی حكومه‌تی ناوه‌ندی به‌هێز بكات.
فریاد ره‌واندوزی، گوته‌بێژی هاوپه‌یمانیی كوردسان، وتی مالكی پارته سیاسییه‌كانی دڵنیاكردووه‌ته‌وه كه له به‌ڕێوه‌بردنی عێراق به‌شدار ده‌بن دوای ئه‌وه‌ی ئه‌مریكا ده‌چێته ده‌ره‌وه.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا، "مه‌ترسیی راسته‌قینه له ئارادایه كه مالكی وڵات به شێوه‌یه‌كی تاكلایه‌ن كۆنتڕۆڵ ده‌كات دوای ڕێكه‌وتنامه‌كه،" ره‌واندوزی وتی.
سه‌ركرده‌كانی كورد پاڵپشتیی خۆیان بۆ ڕێكه‌وتنامه‌كه ده‌ربڕیووه به‌ڵام كێشه‌ی خۆیان له‌گه‌ڵ سه‌رۆك وه‌زیراندا هه‌یه و مانگی رابردوو سه‌رۆك وه‌زیران داوایه‌كی سه‌رۆك كۆماری عێراق و سه‌ركرده‌ی كورد جه‌لال تاڵه‌بانی ره‌تكرده‌وه بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نه خێڵه‌كییه‌كان.
به‌رقه‌راربوونی زیاتری ئارامی له عێراق و به‌هێزبوونی مالكی و سوپای عێراقیش هه‌ڕه‌شه‌ن بۆ ئه‌و ئۆتۆنۆمییه ته‌واوه‌ی كه كوردستان هه‌یبوو له كاتێكدا به‌غدا نوقمی ناكۆكی و په‌شێویی سیاسی ببوو. ئێستا مالكی و سه‌ركرده‌كانی كورد گفتوگۆ ده‌كه‌ن له‌سه‌ر دابه‌شكردنی داهاتی نه‌وتی پارێزگا كوردییه‌كان و رۆڵی هێزه كوردییه‌كان. به‌غدا گله‌یی له‌وه ده‌كات كه هێزه كوردییه‌كان له‌ژێر فه‌رمانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان دان تا حكومه‌تی ناوه‌ندی.
سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان مه‌سعود بارزانی هه‌فته‌ی رابردوو داوای "به‌شدارییه‌كی راسته‌قینه‌ی هاوسه‌نگ"ی كرد له‌گه‌ڵ به‌غدا. ده‌زگاكانی راگه‌یاندنی عێراق باسی ئه‌وه‌یان كردووه كه چاوه‌ڕێ ده‌كرێت مالكی به‌م زووانه سه‌ردانی هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان بكات. پاڵپشتیی كورده‌كان بۆ مالكی گرنگ ده‌بێت ئه‌گه‌ر ده‌نگدان له‌سه‌ر سه‌ندنه‌وه‌ی متمانه له مالكی بردرایه په‌رله‌مانی عێراق.
ره‌خنه‌گره تونده‌كان ده‌ڵێن مالكی خه‌ریكه نیشانه‌كانی دكتاتۆر له‌خۆی كۆده‌كاته‌وه، به‌ڵام لێكۆڵه‌ره‌وان و پاڵپشتیكارانی مالكی جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كه‌نه‌وه كه هێزی سه‌رۆك وه‌زیران به‌ره‌و دكتاتۆرییهتی نابات و ره‌خنه‌كانیش له به‌رامبه‌ر ده‌سه‌ڵاتی مالكیدا سیاسین.
"هه‌ڵبژاردنی پارێزگاكان خه‌ریكه نزیك ده‌بێته‌وه،" هاشم حه‌سه‌ن، پڕۆفیسۆری راگه‌یاندنه له به‌غدا، وتی. "هه‌ر له‌به‌ر ئه‌مه‌شه ئه‌م ده‌نگۆیانه و تۆمه‌تانه سه‌رهه‌ڵده‌ده‌ن."
دڵسۆزانی مالكی و هه‌ندێك لێكۆڵهوه ده‌ڵێن مالكی پاڵپشتییه‌كی زۆری لێده‌كرێت له لایه‌ن خه‌ڵكی عێراق و سنووره‌كانی خۆی نه‌به‌زاندووه و ده‌ستووریشی پێشێل نه‌كردووه.
ئه‌مانه ده‌ڵێن مالكی سه‌ركه‌وتوو بووه له یه‌كخستنه‌وه‌ی عێراق كاتێك توانی وا له عه‌ره‌بی سوننه، به ئه‌نجومه‌نه‌كانی رابوونیشهوه، بكات كه له‌گه‌ڵ حكومه‌ته‌كه‌ی خۆیدا كار بكه‌ن نه‌ك له دژی بوه‌ستنه‌وه.
"پۆسته‌ره‌كانی مالكی كه دروشمی هاوپه‌یمانییه‌كه‌ی به‌ناوی "ده‌وڵه‌تی یاسا"یان له‌سه‌ره له ناوچه سوننییه‌كانی دیاله و تكریت و ئه‌نبار دانراون،" هادی جیلو ماری، نووسه‌ر و لێكۆڵه‌ره‌وه‌ی سیاسی، وتی.
ماری ستایشی مالكی كرد بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ناكۆكییه سیاسی و تائیفییه‌كان و هه‌روه‌ها به‌رهه‌ڵستیكردنی فشاری ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان بۆ گۆڕینی هه‌ندێك له داواكارییه‌كانی – وه‌ك دیاریكردنی ڕێكه‌وتێك بۆ كشانه‌وه‌ی كۆتایی سه‌ربازه‌كانی ئه‌مریكا.
"ئه‌زموونی مالكی وه‌ك سه‌رۆك وه‌زیران له سێ ساڵی رابردوودا كردوویه‌تی به سه‌ركرده‌یه‌كی به‌هێز كه زۆر به باشی تێده‌گات له‌وه‌ی خه‌ڵكه‌كه‌ی ده‌یانه‌وێت،" ماری وتی.
باسم شه‌رع رۆژنامه‌نووسێكی راهێنراوی IWPRه له به‌غدا.