عێراق كات ده‌كوژێ سه‌باره‌ت به رێكه‌وتننامه ئه‌منییه‌كه
دواخستنی ریفراندۆم و بڕێك قه‌ره‌بوو له كاتی خۆیدا له‌وانه‌یه ئه‌و نیگه‌رانییه‌ی سه‌باره‌ت به رێكه‌وتننامه‌ی ئه‌منی هاتۆته ئاراوه په‌رش و بڵاو بكات.
عێراق كات ده‌كوژێ سه‌باره‌ت به رێكه‌وتننامه ئه‌منییه‌كه
دواخستنی ریفراندۆم و بڕێك قه‌ره‌بوو له كاتی خۆیدا له‌وانه‌یه ئه‌و نیگه‌رانییه‌ی سه‌باره‌ت به رێكه‌وتننامه‌ی ئه‌منی هاتۆته ئاراوه په‌رش و بڵاو بكات.
نووسینی په‌یامنێرانی راهێنراوی IWPR(ICRی ژماره ٣٠٢، ٢٥ی ئابی ٢٠٠٩)
شه‌وێكیان له مانگی نیساندا، سه‌ربازه‌كانی ئه‌مریكا هه‌ڵیان كوتایه سه‌ر ماڵی ئه‌حمه‌د به‌دری و ژنه‌كه‌ی و برایه‌كیان كوشت، ئه‌مه‌ش توڕه‌یی لێكهوتهوه سه‌باره‌ت به رێكه‌وتنێكی هه‌ستیار كه تایبه‌ته به مانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له عێراق.
" به ئۆتۆمبێڵێكیسهربازی ده‌رگاكه‌یان هێنایه خواره‌وه،" به‌دری وتی. "خالیدی برام چوو بزانێ چی بووه كه‌چی كوشتیان. دواتر خێزانه‌كه‌شیان كوشتم."
بۆ رۆژی دواتر، ده‌یان كه‌س له دانیشتووانی شاری كوت كه هێرشه‌كه له‌وێ روویدا، رێپێوانێكیان بۆ به‌رده‌م فه‌رمانگه‌یه‌كی حكومی سازكرد و داوایانكرد "داگیركاری"ی ئه‌مریكا كۆتایی پێبهێنرێت.
له وتارێكی ته‌له‌فزیۆنیدا، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق نوری مالیكی داوای له ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا كرد ئه‌و سه‌ربازانه‌ی هێرشه‌كه‌یان ئه‌نجام داوه راده‌ستی دادگاكانی عێراق بكاته‌وه. مالیكی هێزه‌كانی ئه‌مریكای به پێشێلكردنی رێكه‌وتننامه‌ی ئه‌منی نێوان هه‌ردوو وڵات تۆمه‌تبار كرد. رێكه‌وتننامه‌كه تایبه‌ته به ماوه‌ی مانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له عێراق و خودی مالیكیش له داڕشتنیدا رۆڵی هه‌بووه.
ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا رایگه‌یاند سه‌ربازه‌كانی به‌شێوه‌یه‌كی دروست و له‌چوارچێوه‌ی رێكه‌وتننامه ئه‌منییه‌كه هه‌ڵسوكه‌وتیان كردووه. له به‌یاننامه‌یه‌كی سه‌ربازیدا كه دوای هێرشه‌كه بڵاوكرایه‌وه هاتبوو هێزه‌كانی ئه‌مریكا پیاوێكیان كوشتووه كه چه‌كی پێبووه و لێیان نزیك بۆته‌وه. ژنێكیش كه "هاتۆته به‌ر ده‌ستڕێژی فیشه‌ك" مردووه هه‌رچه‌نده له لایه‌ن پزیشكێكی سه‌ربازییه‌وه فریاگوزاری سه‌ره‌تایی بۆ ئه‌نجام دراوه.
ئێستا كه چوار مانگ به‌سه‌ر ئه‌و رووداوه‌دا تێپه‌ڕیوه، زۆرێك له پرسیاره‌كان بێ وه‌ڵام ماونه‌ته‌وه، به‌ڵام توڕه‌یی عێراقییه‌كان تا راده‌یه‌كی زۆر هێور بۆته‌وه.
به‌دری ده‌ڵێت سوپای ئه‌مریكا داوای لێبوردنی لێكردووه و به‌رپرسانی عێراق و ئه‌مریكا ١٠٠ ملیۆن دیناری عێراقی، كه ده‌كاته ٩٠ هه‌زار دۆلاریان پێداوه.
له هه‌مان كاتدا، رێفراندۆمێك كه بڕیار بوو ئه‌م هاوینه‌دا له‌سه‌ر رێكه‌وتننامه‌كه ئه‌نجام بدرێت بۆ كانوونی دووه‌می داهاتوو دواخراوه، واته هاوكات له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عێراق.
حكومه‌تی عێراق دواخستنی راپرسییه‌كه‌ی بۆ پاشه‌كه‌وتكردنی پاره گه‌ڕاندۆته‌وه. ره‌خنه‌گه‌رانی دواخستنی رێفراندۆمهكه ده‌ڵێن مالیكی نه‌یویست هه‌لی سه‌ركه‌وتنی له دووباره خۆپاڵاوتنهوهی بخاته مه‌ترسییه‌وه به‌هۆی دژایه‌تی خه‌ڵك بۆ رێكه‌وتننامه‌كه كه مالیكی شانازی پێوه ده‌كات.
تاسان و ره‌شبینی
ئه‌و رێكه‌وتننامه ئه‌منییه كه به سۆفا ناسراوه شێوازی كاركردنی هێزه‌كانی ئه‌مریكای له عێراق دیاریكردووه له كاتێكدا ئه‌و هێزانه ورده‌ورده ئهكشێنهوه. رێكه‌وتننامه‌كه له ساڵی ٢٠٠٨دا له نێوان به‌غدا و حكومه‌تی پێشووی جۆرج ده‌بلیو بوش ئیمزا كراوه.
به‌پێی رێكه‌وتننامه‌كه هێزه‌كانی ئه‌مریكا به‌چه‌ند قوناغێك ده‌كشێنه‌وه، سه‌ره‌تا تا ٣٠ی حوزه‌یرانی ٢٠٠٩ له شاره‌كانی عێراق ده‌چنه ده‌ره‌وه. رێكه‌وتننامه‌كه ده‌ڵێت تا ئابی ٢٠١٠ زۆربه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكا عێراق به‌جێده‌هێڵن. ئه‌وانه‌ی كه ده‌مێننه‌وه تا كۆتایی ٢٠١١ به‌ته‌واوی ده‌كشێنه‌وه.
په‌رله‌مانی عێراق له تشرینی یه‌كه‌می ساڵی رابردوو رێكه‌وتننامه‌كه‌ی په‌سند كرد. ئه‌و ره‌خنه‌گرانه‌ی رێكهوتننامهكهیان به چاوبهستهیهك بۆ درێژكردنه‌وه‌ی داگیركاریی سه‌ربازیی ئه‌مریكا وه‌سفكرد به‌ڵێنیان پێدرا كه رێكهوتننامهكهكه هاوینی ئه‌مساڵ ده‌خرێته راپرسییه‌وه.
رێكه‌وتننامه‌كه چه‌ند بڕگه‌یه‌كی تێدایه كه رێگا به هه‌ندێ سه‌ربازی ئه‌مریكی ده‌دات بمێننه‌وه تا یارمه‌تی سه‌ربازانی عێراقی بده‌ن و مه‌شقیان پێبكه‌ن و ئامۆژگاریان بكه‌ن. بۆ ئه‌وه‌ی ئۆپه‌ڕاسیۆنی سه‌ربازی ئه‌نجام بده‌ن، سه‌ربازانی ئه‌مریكا ده‌بێت پێشتر ره‌زامه‌ندی حكومه‌تی عێراق به‌ده‌ستبهێنن و سه‌ربازانی عێراقی له‌گه‌ڵیاندا بن، یان ده‌بێت بیسه‌لمێنن كه به‌رگریان له‌خۆیان كردووه. تا ئه‌و كاته‌ی سه‌ربازه‌كانی ئه‌مریكا بیسه‌لمێنن به ئه‌ركی سه‌ربازی هه‌ڵساون ناتوانرێت له هیچ دادگایه‌كی عێراقی دادگایی بكرێن.
به‌یاننامه‌یه‌كی سوپای ئه‌مریكا كه رۆژێك دوای هێرشه‌كه‌ی كوت واته ٢٦ی نیسان بڵاو كرایه‌وه، رایگه‌یاندبوو ئۆپه‌راسیۆنه‌كه "به هاوكاری ته‌واو و ره‌زامه‌ندیی حكومه‌تی عێراقی ئه‌نجام دراوه".
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا، به‌رپرسانی عێراق له به‌غدا و له كوت سوورن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌مریكییه‌كان به‌نده‌كانی رێكهوتننامهكهیان پێشێلكردووه كاتێك هێرشیان كرده سه‌ر ماڵی به‌دری. ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراق هێرشه‌كه‌ی به "پێشێلكارییه‌كی قبوڵنه‌كراو"ی رێكه‌وتننامه ناوبرد.
یوسف محاوش، جێگری پارێزگاری واسیت، سووربوو له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكا رێگای گونجاویان نه‌گرتۆته‌به‌ر تا مۆڵه‌تی ئه‌نجامدانی هێرشه‌كه وه‌ربگرن.
"ئێمه كۆمیته‌یه‌كی ئه‌منیمان هه‌یه و پارێزگار سه‌رپه‌رشتی ده‌كات و ژووری عه‌مه‌لیاتی هاوبه‌شیشمان له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی ئه‌مریكادا هه‌یه. ده‌بوایه هێزه‌كانی ئه‌مریكا له‌ڕێگای ژووری عهمهلهیاتهوه ئێمه‌یان له هێرشه‌كه ئاگادار بكردایه‌وه،" محاویش وتی. "له‌بری ئه‌وه، رێكه‌وتننامه ئهمنییهكهیان پێشێلكرد."
سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای واسیت محه‌مه‌د ته‌ڵاڵ وتی، "هیچ هه‌ماهه‌نگییه‌ك له‌نێوان ده‌سه‌ڵاتدارانی شاره‌كه و ئه‌و هێزه‌ی هه‌ڵیكوتایه سه‌ر ماڵه‌كه نه‌بوو." ته‌ڵاڵ وتی رۆژی دواتر به‌یانییه‌كی به هێرشه‌كه‌ی زانیوه.
هه‌ندێ له دانیشتووانی كوت تووشی شۆك هاتن به‌هۆی هێرشه‌كه و ره‌شبینیان ده‌ربڕی كاتێك زانیان به‌رپرسانی عێراق له هێرشه‌كه ئاگادار نه‌كراونه‌ته‌وه.
"چۆن هێزێكی سه‌ربازی دێته ناو شارێكه‌وه به‌بێ ئاگاداری ده‌سه‌ڵاتدارانی ناوچه‌كه،" عه‌بدولفه‌تاح، فیته‌ری سه‌یاره‌یه، وتی. "كوا كاربه‌ده‌ستانی ناوچه‌كه و چ رۆڵێكیان هه‌یه؟"
راپۆرته ناكۆكه‌كان
به‌شی زۆری دودڵیی خه‌ڵكه‌كه په‌یوه‌ندی به راپۆرته ره‌سمییه‌كه‌ی سوپای ئه‌مریكاوه هه‌یه سه‌باره‌ت به هێرشه‌كه.
به‌یاننامه‌كه‌ی سوپای ئه‌مریكا له ٢٦ی نیساندا رایگه‌یاند نۆ گومان‌لێكراو ده‌ستگیركراون له هێرشه‌كه‌دا كه له‌دژی "تۆڕێكی تاوانكار" كه به قاچاغ چه‌كی بۆ میلیشیا شیعه‌كان هێناوه ئه‌نجامدراوه. كوت كه‌وتۆته پارێزگای واسیت كه سنووره‌كانی له‌گه‌ڵ ئێران‌دا به رێگای هێنانی تفاق بۆ یاخیبوان داده‌نرێت.
به‌دری، كه سه‌رۆك هۆزه و له ناوه‌ڕاستی په‌نجاكانی ته‌مه‌نی دایه و ریشی خۆڵه‌مێشییه، ره‌تیكرده‌وه خێزانه‌كه‌ی له‌هیچ تاوانێك یان چالاكییه‌كی یاخیبوان تێوه‌گڵابێت. ناوبراو وتی هێزه‌كانی ئه‌مریكا خۆی و چه‌ند ئه‌ندامێكی خێزانه‌كه‌ی و دراوسێیه‌كیان ده‌ستگیركرد.
"به هه‌لیكۆپته‌ر ئێمه‌یان گواسته‌وه،" به‌دری به IWPRی وت. "لێكۆڵه‌ره‌وه‌كه وێنه‌ی چه‌ند كه‌سێكی نیشاندام و داوای لێكردم ئاخۆ كه‌س ده‌ناسم، به‌ڵام كه‌سیانم نه‌ناسی."
كه‌مێك دوای رووداوه‌كه ئه‌مریكییه‌كان گشت به‌ندكراوه‌كانیان ئازاد كرد، ئه‌مه‌ش به گوته‌ی به‌دری دوای ئه‌وه‌ی دانیان نابوو به‌وه‌ی هه‌ڵه‌یان كردووه.
ئێواره‌ی رۆژی ٢٦ی نیسان، فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له ناوچه‌كه، كۆلۆنێڵ ریچارد ئێم فرانسی، له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا له‌گه‌ڵ چه‌ند به‌رپرسێكی عێراقی داوای لێبوردنی كرد به‌هۆی هێرشه‌كه‌ی كوته‌وه.
به گوته‌ی به‌دری، دواتر به‌رپرسانی عێراقی و ئه‌مریكی پاره‌یان پێداوه و پێیان وتووه بۆ مه‌سره‌فی تازیه‌ی براكه و خێزانه‌كه‌یه‌تی.
به‌دری وتی ٦٠ ملیۆن دیناری له هێزه‌كانی ئهمریكاو ٤٠ ملیۆن دیناری تریشی له حكومه‌تی عێراقی وه‌رگرتووه.
سوپای ئه‌مریكا له عێراق و باره‌گای سوپاكه له فلۆریدا ئاماده نه‌بوون له‌سه‌ر هێرشه‌كه‌ی كوت بۆ IWPRقسه بكه‌ن.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا، رائید جۆن رێدفیڵد، گوته‌بێژی فه‌رمانده‌یی ناوه‌ندیی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له فلۆریدا، وتی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا "بڕێك پاره به‌ناوی پرسه‌و سه‌رخۆشییه‌وه ئه‌دات وه‌ك رێزێك بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی كه له‌وانه‌یه تووشی ئازار بووبن به‌هۆی شه‌ڕی به‌رده‌وامی ئێمه له‌گه‌ڵ دوژمن‌دا".
"له‌م بارودۆخانه‌دا ئه‌و بڕه پاره‌یه بۆ ئه‌وه‌یه تا دڵنه‌وایی ئه‌و كه‌سانه بكرێته‌وه و مانای ئه‌وه نییه كه دان به‌وه‌دا بنرێت مه‌رگی ئه‌و كه‌سانه هۆكاره‌كه‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ كاری به‌ده‌ر له یاسا یان هێزه‌كانی ئه‌مریكا به‌رپرسیارن،" رێدفیڵد وتی.
تاریق حه‌رب، پارێزه‌رێكی دیار و چالاكوانێكی به‌غدایه، وتی پێدانی ئه‌و بڕه پاره‌یه به به‌دری بۆته هێوركردنه‌وه‌ی ئه‌و هاواره‌ی به‌هۆی هێرشه‌كه‌وه به‌رزبوویه‌وه.
حه‌رب مشتومڕی هێرشه‌كه‌ی گێڕایه‌وه بۆ "ئه‌وپه‌ڕی بێ هه‌ماهه‌نگیی له‌نێوان هێزه‌كانی عێراق و ئه‌مریكا" و وتیشی پێناچێت جارێكی تر رووبداته‌وه.
"ئه‌و هێرشه سه‌ربازه‌كانی ئه‌مریكای به‌ئاگا هێنایه‌وه. جگه له‌مه‌ش، ئێستا مه‌ترسیی دروستبوونه‌وه‌ی ناكۆكی كه‌مه له‌كاتێكدا سه‌ربازه‌كانی ئه‌مریكا له شارۆچكه و گونده‌كانی عێراق كشاونه‌ته‌وه،" حه‌رب وتی. كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له شار و شارۆچكه‌كاندا نوێترین هه‌نگاوه له‌ژێر رۆشنایی ئه‌و رێكه‌وتننامه‌یه نرابێت.
حه‌رب وتی راپۆرته ناكۆكه‌كانی عێراق و ئه‌مریكا له‌باره‌ی هێرشه‌كه‌وه ره‌نگه زه‌حمه‌ت بێ كۆتاییان پێ بێت، به‌ڵام له كۆتاییدا له بابه‌ته‌كه لاده‌ده‌ن. ناوبراو وتی هیچ سه‌ربازێكی ئه‌مریكی رووبه‌ڕووی تۆمه‌ت نابێته‌وه له دادگاكانی عێراقدا چونكه ئه‌مریكا پێداگری له‌سه‌ر ئه‌وه كردووه كه سه‌ربازه‌كان خه‌ریكی راپه‌ڕاندنی ئه‌ركی خۆیان بوونه له كوت، ئه‌مه‌ش مانای وایه له رێوشوێنی یاسایی پارێزراون.
دواخستنێك له‌كاتی خۆیدا؟
هه‌ندێ سیاسه‌تمه‌دار ره‌خنه‌یان له چه‌ند بڕگه‌یه‌كی رێكه‌وتننامه ئه‌منییه‌كه گرتووه كه به گوته‌ی ئه‌وان بوارێكی فراوان به سه‌ربازانی ئه‌مریكا ده‌دات مناوه‌ره بكه‌ن.
ئیمان ئه‌سه‌دی، ئه‌ندامی لیژنه‌یی یاسایی په‌رله‌مانی عێراق، كه حزبه‌كه‌ی، ئه‌نجومه‌نی باڵای ئیسلامیی عێراق، ره‌نگه رووبه‌ڕووی مالیكی ببێته‌وه له مانگی كانوونی دووه‌مدا، وتی دژایه‌تی خۆی بۆ ئه‌و بڕگه‌یه ده‌ربڕیوه كه رێگا به سه‌ربازانی ئه‌مریكا ده‌دات هه‌ر كاتێك پێویست بوو به‌رگری له خۆیان بكه‌ن.
"ئه‌مه پێچ و پهنایهكه ئه‌مریكییه‌كان ده‌توانن سوودی لێوه‌ربگرن... ئه‌م ده‌ستواژه‌یه شێواوه و چه‌ندین لێكدانه‌وه هه‌ڵده‌گرێ،" ئه‌سه‌دی وتی. "داوام له لیژنه‌ی یاسایی كرد بیگۆڕن، به‌ڵام بێ هوده بوو."
ركابه‌رانی مالیكی و رێكه‌وتنه ئه‌منییه‌كه هیوایان خواستوه رووداوی هاوشێوه‌ی كوت له كاتی خۆیدا رای گشتی ببزوێنی سه‌باره‌ت به‌و ریفراندۆمه‌ی كه بڕیاره‌بوو ئه‌م هاوینه سازبكرێت.
ئه‌م كه‌سانه توڕه‌ن به بڕیاری دواخستنی راپرسییه‌كه تا له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عێراق له كانوونی دووه‌مدا هاوكات بێت.
فه‌لاح حه‌سه‌ن شه‌نشه‌ل، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق و لایه‌نگری موقته‌دا سه‌در، وتی حكومه‌ت بۆیه راپرسییه‌كه‌ی دواخست چونكه ده‌یزانی رێكه‌وتنه‌كه له‌لایه‌ن خه‌ڵكه‌وه ره‌ت ده‌كرایه‌وه.
"ریفراندۆمه‌كه‌یان دواخستووه بۆ رۆژێك كه تیایدا ده‌نگده‌ران به هه‌ڵبژاردنه‌كانه‌وه سه‌رقاڵ ده‌بن،" شه‌نشه‌ل وتی.
عه‌باس شیهابی، لێدوانكارێكی سیاسییه، وتی حكومه‌ت له‌وه ده‌ترسا ده‌نگده‌ران له‌به‌ر شكستی فراوانتر سزای بده‌ن و ئه‌م هاوینه له‌دژی رێكه‌وتننامه‌كه ده‌نگیان بدایه.
به‌پێی مه‌رجه‌كانی رێكه‌وتننامه‌كه، هه‌ر لایه‌نێك بیه‌وێت له رێكه‌وتنه‌كه بكشێته‌وه ده‌بێت یه‌ك ساڵ زووتر لایه‌نه‌كه‌ی تر ئاگادار بكاته‌وه.
به‌م شێوه‌یه ئه‌گه‌ر خه‌ڵكی عێراق رێكهوتننامهكهش ره‌ت بكه‌نه‌وه له كانوونی دووه‌می داهاتوودا هێشتا ئه‌مریكییه‌كان تا كانوونی دووه‌می ٢٠١١یان له‌پێشه تا ستراتیجیی خۆیان جێبه‌جێ بكه‌ن. تا ئه‌و كاته، زۆرینه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكا به‌پێی به‌نده‌كانی ئه‌و رێكه‌وتننامه‌یه‌ی ئێستا له ئارادایه له عێراق كشاونه‌ته‌وه.
"به دواخستنی ریفراندۆمه‌كه، حكومه‌ت هه‌وڵده‌دات هه‌ڵیبوه‌شێنێته‌وه،" شه‌نشه‌ل وتی.
ئه‌و به‌رپرسانه‌ی هاوپه‌یمانی مالیكین وا بیرناكه‌نه‌وه. وه‌لید حیللی، ئه‌ندامێكی باڵای حزبی ده‌عوه‌ی سه‌رۆك وه‌زیران و سه‌رۆكی نووسینگه‌ی مافه‌كانی مرۆڤی هه‌مان حزبه، وتی راپرسییه‌كه بۆیه دواخرا تا ئاسایش به‌رقه‌رار بكرێت و "خه‌رجی و هه‌وڵه‌كان له پێناو پڕۆسه‌كه‌دا كه‌م بكرێنه‌وه".
حیللی پێی وابوو ریفراندۆمه‌كه دوابخرێ یان دوانه‌خرێ، زۆرینه‌ی خه‌لكی عێراق پێده‌چێت په‌سه‌ندی بكه‌ن چونكه ئه‌و كوتله سیاسیانه‌ی نوێنه‌رایه‌تی ئه‌و خه‌ڵكه ده‌كه‌ن پاڵپشتی له رێكه‌وتنه‌كه ده‌كه‌ن.
حه‌رب پێی وابوو ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر عێراقییه‌كان له‌دژی رێكهوتننامهكهش ده‌نگ بده‌ن، ریفراندۆمه‌كه "كاریگه‌رییه‌كی كه‌می" ده‌بێت چونكه هێزه‌كانی ئه‌مریكا هێشتا ساڵێكیان له‌پێش ده‌بێت تا بكشێنه‌وه.
به‌ڵام ناوبراو پێی وایه خه‌ڵك له دژی رێكه‌وتنه‌كه ده‌نگ ناده‌ن و وتی زۆرینه‌ی خه‌ڵكی عێراق و كوتله سیاسییه‌كان پاڵپشتی له كشانه‌وه‌ی قۆناغ به قۆناغی هێزه‌كانی ئه‌مریكا ده‌كه‌ن.
سه‌ره‌ڕای ئه‌مه‌ش، حه‌رب پێی وابوو كاریگه‌ریی رووداوی هاوشێوه‌ی هێرشه‌كه‌ی مانگی نیسان به‌تێپه‌ڕبوونی كات كاڵ ده‌بێته‌وه.
"هێرشه‌كه‌ی كوت له‌بیر كراوه" حه‌رب وتی. "كۆمه‌ڵگای عێراقی پڕه له تراژیدیا."
رۆژنامه‌نووسی راهێنراوی IWPRمحه‌مه‌د زه‌یدی له كوته‌وه ئه‌م راپۆرته‌ی نووسیوه. رۆژنامه‌نووسی راهێنراوی IWPRباسم شه‌رع و سه‌رنووسه‌ری IWPRله عێراق نیڵ ئاڕون له به‌غداو هه‌ولێره‌وه به‌شداریان كردووه له نووسینی ئه‌م راپۆرته.