عێراق: نیسانی ٢٠٠٩
كۆمیته‌یه‌كی په‌رله‌مانی عێراق له كاتی پێداچوونه‌وه به یاسای رۆژنامه‌گه‌ری كه مشت و مڕی زۆری هه‌ڵگرتووه، راپۆرتێكی په‌یمانگای رۆژنامه‌وانیی جه‌نگ و ئاشتی به‌هه‌ند وه‌رده‌گرێت.
عێراق: نیسانی ٢٠٠٩
كۆمیته‌یه‌كی په‌رله‌مانی عێراق له كاتی پێداچوونه‌وه به یاسای رۆژنامه‌گه‌ری كه مشت و مڕی زۆری هه‌ڵگرتووه، راپۆرتێكی په‌یمانگای رۆژنامه‌وانیی جه‌نگ و ئاشتی به‌هه‌ند وه‌رده‌گرێت.
رۆژنامه‌نووسه مه‌شكردووه‌كانی IWPR له مانگی نیساندا راپۆرتێكیان بڵاوكرده‌وه‌و هۆشیاریان دا ئه‌و یاسایه پێشنیازكراوه، كه به مه‌به‌ستی پاڵپشتیكردن له رۆژنامه‌گه‌ری داڕێژراوه، له‌وانه‌یه له بری ئه‌وه به‌ربه‌ست له‌به‌رده‌م رۆژنامه‌گه‌ریدا دروست بكات چونكه مافی گه‌یشتن به زانیاری ده‌سته‌به‌ر ناكات.
"ئه‌م راپۆرته چه‌ند بابه‌تێك ده‌خاته‌ڕوو كه ئێمه له‌كاتی هه‌مواركردنی پڕۆژه یاساكه خوێندنه‌وه‌یان بۆ ده‌كه‌ین،" محه‌مه‌د ئیسماعیل غه‌زالی، ئه‌ندامی كۆمیته‌ی كلتوور و راگه‌یاندنی په‌رله‌مانی عێراق، وتی. "هیوادارین ئه‌مه مافی رۆژنامه‌نووسان ده‌سته‌به‌ر بكات."
غه‌زالی ستایشی راپۆرته‌كه‌ی كرد چونكه به‌شێوه‌یكی كورت و پڕ مانا چه‌ند بابه‌تێكی تاووتوێ كردووه. "هه‌ر یه‌كێك له په‌ڕه‌گرافه‌كانی راپۆرته‌كه ده‌كرێت ببێته ناونیشانی راپۆرتێكی روون و ئاشكرا بۆ باشتركردنی یاساكه."
راپۆرته‌كه، كه به ناونیشانی یاسای رۆژنامه‌گه‌ریی عێراق نیگه‌رانیی قووڵی لێ ده‌كه‌وێته‌وه بڵاوكرایه‌وه، ده‌ریخست چۆن به‌رپرسانی عێراق پێیان وایه ناچار نین وه‌ڵامی پرسیاره‌كانی رۆژنامه‌نووسان، بده‌نه‌وه كه له‌وه‌ته‌ی ره‌وشی ئه‌منی باشتر بووه، زیاتر بوێریان پێوه دیاره.
راپۆرته‌كه چه‌ند نموونه‌یه‌كی خستبوویه روو كه تیایاندا بیرۆكراته‌كان به‌پێی قسه‌ی چه‌ند كه‌سێك به‌ربه‌ستیان له‌به‌رده‌م رۆژنامه‌نووساندا دروست كردووه كاتێك ویستوویانه بگه‌ن به سه‌رچاوه‌كان. ره‌خنه‌گرانی یاسا پێشنیازكراوه‌كه وتیان ئه‌و یاسایه پێیوسته مافی گه‌یشتن به زانیاری بۆ رۆژنامه‌نووسان ده‌سته‌به‌ر بكات. راپۆرته‌كه وه‌ڵامی ئه‌و به‌رپرسانه‌شی تێدابوو كه به‌رگریان له بڕگه‌كانی یاساكه ده‌كرد.
حه‌قی ئیسماعیل، سه‌رنووسه‌ره له رۆژنامه‌ی زه‌مان، وتی ئه‌و راپۆرته‌ی IWPR له وانه‌یه‌كی تایبه‌ت به رۆژنامه‌گه‌ریی لێكۆڵینه‌وه‌یی خرایه روو كه له‌لایه‌ن باڵیۆزخانه‌ی به‌ریتانیا له عه‌ممان بۆ رۆژنامه‌نووسانی عێراق رێكخرابوو.
"ئه‌و راپۆرته یه‌كێكه له باشترین راپۆرته تایبه‌تییه‌كان كه له عێراقدا به‌شێوه‌یه‌كی فڕۆفێشناڵ نووسرابێت،" حه‌قی وتی. "راپۆرته‌كه كه‌م و كوڕییه‌كان و خاڵه به‌هێزه‌كانی پڕۆژه یاساكه وه‌ك یه‌ك ده‌خاته‌ڕوو."
حه‌قی وتی له‌وانه‌یه راپۆرته‌كه فشار دروست بكات بۆ ئه‌نجامدانی چاكسازی له یاسایه پێشنیازكراوه‌كه "ئه‌گه‌ر رۆژنامه‌كانی عێراق له‌ناوخۆدا دووباره بڵاوی بكه‌نه‌وه".
حه‌سه‌ن به‌غدادی، رۆژنامه‌نووسه له كه‌ناڵی سه‌ته‌لایتی عه‌شتار، وتی ئه‌و راپۆرته‌ی IWPR زۆر به‌ڕوونی هه‌وڵه‌كانی حكومه‌تی عێراقی خسته‌ڕوو تا جۆرێك له ناڕوونی له یاساكه‌دا دروست بكات.
"راپۆرته‌كه شتێكی نایابه‌و زانیاریی ورد له‌خۆ ده‌گرێت كه ته‌نها رۆژنامه‌نووسه پڕۆفێشناڵه‌كان لێی ده‌زانن،" به‌غدادی وتی.
ئیبراهیم سه‌راجی، سه‌رۆكی كۆمه‌ڵه‌ی پاراستنی رۆژنامه‌نووسان، وتی ئه‌و راپۆرته‌ی IWPR ئه‌و ته‌نگ و چه‌ڵه‌مانه‌ی خستۆته‌ڕوو كه رۆژنامه‌نووسانی عێراق له كاتی راپه‌ڕانی ئه‌ركه‌كانیاندا رووبه‌ڕوویان ده‌بنه‌وه.
سه‌راجی گومانی له‌وه هه‌بوو ئه‌و پڕۆژه یاسایه هه‌رگیز كاری پێ بكرێت. "حكومه‌ت جدی نییه له په‌سه‌ندكردنی یاساكه،" سه‌راجی وتی.
سه‌راجی وتی هیواداره بڵاوكردنه‌وه‌ی ئه‌و راپۆرته‌ی IWPR "فشاری سیاسیی ده‌ره‌كی له لایه‌ن رێكخراوه نێوده‌ڵه‌تییه‌كانه‌وه زیاد بكات" تا پڕۆژه یاساكه به‌خێرایی له په‌رله‌ماندا ره‌ت بكرێت.