بڵاوبوونه‌وه‌ی كتێبی یاساغ له ئه‌نبار نیگه‌رانیی ئه‌منی لێده‌كه‌وێته‌وه
چاپخانه نهێنییه‌كانی پارێزگای ئه‌نبار به بڵاوكردنه‌وه‌ی پڕوپاگه‌نده‌ی یاخیبووان تۆمه‌تبار ده‌كرێن.
بڵاوبوونه‌وه‌ی كتێبی یاساغ له ئه‌نبار نیگه‌رانیی ئه‌منی لێده‌كه‌وێته‌وه
چاپخانه نهێنییه‌كانی پارێزگای ئه‌نبار به بڵاوكردنه‌وه‌ی پڕوپاگه‌نده‌ی یاخیبووان تۆمه‌تبار ده‌كرێن.
عه‌بدوڵڵا دلێمی په‌ندێكی پێشینانی عه‌ره‌بی كردۆته ناونیشانی كتێبه‌كه‌ی و تیایدا په‌یامێكی توندی دژی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان و هاوپه‌یمانه عێراقییه‌كانی بڵاوكردۆته‌وه.
دلێمی ده‌ڵێت كتێبه‌كه‌ی كه له ٢٠٠ لاپه‌ڕه پێكهاتووه و ناونیشانه‌كه‌ی بریتییه له ‘ئه‌وه‌ی به‌هێز زهوتكرابێت پێویسته به‌هێز وه‌ربگیرێته‌وه‘ "باس له پێویستیی شه‌ڕكردن دژی ئه‌مریكییه‌كان و سزادانی ئه‌و كه‌سانه ده‌كات كه هاوكاری هێزه‌كانی ئه‌مریكا ده‌كه‌ن، له سیاسه‌تمه‌دارانه‌وه تا كارمه‌ندانی حكومه‌ت و وهگێڕهكان".
نووسینه‌وه‌ی ئه‌و كتێبه ساڵێك له‌مه‌وبه‌ر ته‌واو بووه به‌ڵام هێشتا بڵاو نه‌كراوه‌ته‌وه. دلێمی ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌كرد كه چاپخانه به‌ناوبانگه‌كان ئاماده نین كتێبه‌كه بڵاو بكه‌نه‌وه چونكه پێیان وایه رووبه‌ڕووی كێشه‌یان ده‌كاته‌وه له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتداران و وتی، "پێیان وایه هانی توندوتیژی و توندڕه‌وی ده‌ده‌م".
دلێمی، كه ده‌رچووی به‌شی بیركاریی كۆلێژی زانسته‌كانه و له ناوه‌ڕاستی چله‌كانی ته‌مه‌نیدایه، ره‌تیكرده‌وه هانی تیرۆر بدات و به‌گوته‌ی خۆی ته‌نها به‌شێوه‌یه‌كی واقیعی بۆچوونه‌كانی خۆی ده‌ربڕیووه و وتی، "داگیركه‌ران هه‌رگیز بیر له به‌جێهێشتنی ئه‌م وڵاته ناكانه‌وه مه‌گه‌ر مقاوه‌مه هه‌بێت... پڕۆسه‌ی سیاسی به‌ته‌واوی شكستی خواردووه".
دلێمی ده‌ڵێت زیاتر له ٣٢ خانه‌ی چاپ ره‌تیانكردۆته‌وه كتێبه‌كه‌ی به‌چاپ بگه‌یه‌نن، هه‌رچه‌نده خۆی پێشیناری كردووه پاره‌ی چاپكردنی له گیرفانی خۆی بدات.
له‌وانه‌یه هۆكارێكی تر كه ئه‌و چاپخانانه دلێمییان ره‌تكردۆته‌وه بۆ ئه‌وه بگه‌ڕێته‌وه ناوبراو مۆڵه‌تی له وه‌زاره‌تی رۆشنبیری وه‌رنه‌گرتووه تا كتێبه‌كه‌ی بڵاو بكاته‌وه. وه‌ك رێكارێكی یاسایی، هه‌موو كتێبێكی نوێ له عێراق پێویستی به مۆڵه‌تی وه‌زاره‌تی رۆشنبیری هه‌یه تا به‌شێوه‌یه‌كی ره‌سمی پێداچوونه‌وه‌ی بۆ بكرێت و ئه‌و بڕگه و بابه‌تانه لابدرێن كه له‌گه‌ڵ ره‌وشتدا ناگونجێن یان له‌ڕووی سێكسییه‌وه نه‌شیاون یان هانی توندوتیژی و بۆچوونی تائیفی ده‌ده‌ن.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا، دلێمی پێی وایه به‌م زووانه كتێبه‌كه‌ی له‌چاپ ده‌درێت. خانه‌یه‌كی چاپ له پارێزگاری ئه‌نبار به‌ڵێنی به دلێمی داوه كتێبه‌كه‌ی به‌نهێنی بۆ چاپ بكات.
دلێمی ستایشی ئه‌و چاپخانه‌یه‌ی كرد و وتی، "فریادڕهسێكم دۆزیوه‌ته‌وه. نرخه‌كه‌یان هه‌رزانه و دیزاین و كاغهزهكهشیان زۆر باشه". ئه‌و وتی به‌م زووانه كتێبه‌كه‌ی له سه‌رتاسه‌ری بازاڕه‌كانی ئه‌نباردا بڵاو ده‌بێته‌وه.
دلێمی ئاواته‌خوازه بتوانێ كتێبه‌كه‌ی له ده‌ره‌وه‌ی عێراقیشدا له سوریا و ئوردن و لوبنان و عه‌ره‌بستانی سعوی بڵاوبكاته‌وه و وتی، "دڵنیام كتێبه‌كه‌م له‌و شوێنانه ستایش ده‌كرێت".
كه‌له‌پووری سه‌رده‌می یاخیبووان
پۆلیسی ئه‌نبار پێی وایه زیاتر له ١٣ خانه‌ی چاپ خه‌ریكی بڵاوكردنه‌وه‌ی كتێبی نایاسایین له پارێزگاكه‌دا كه رۆژگارێك قه‌ڵای یاخیبووانی سوننه و چه‌كدارانی قاعیده بوو. به‌رپرسان ده‌ڵێن ئه‌و كتێبه نایاساییانه زۆرجار بیروبۆچوونه مه‌ترسیداره‌كانی گروپه چه‌كداره‌كان بڵاو ده‌كه‌نه‌وه و ئه‌و گروپانه‌ش ده‌یانه‌وێ خۆیان له ناوچه‌كه رێكبخه‌نه‌وه.
له‌م چه‌ند مانگه‌ی دواییدا پشێوی له ئه‌نبار زیادی كردووه. به‌رپرسانی ئه‌منی هۆشیاریان داوه و ده‌ڵێن یاخیبووان هه‌وڵده‌ده‌ن جارێكی تر رووبه‌ڕووی ئه‌نجومه‌نه‌كانی رابوون ببنه‌وه.
فه‌وزی مه‌لحه‌می، به‌رپرسی به‌شی پێداچوونه‌وه‌یه به بڵاوكراوه‌كان له لقی وه‌زاره‌تی رۆشنبیری عێراق له فه‌لوجه، وتی، "كتێبه نایاساییه‌كان ناچنه خانه‌ی ئازادیی راده‌ربڕینه‌وه".
مه‌لحه‌می وتی، "هه‌ندێ له‌و كتێبانه به‌قه‌د تی ئێن تی مه‌ترسیدارن".
محه‌مه‌د عوبه‌یدی، عه‌ریفی پۆلیسه له ئه‌نبار، وتی ئه‌و چاپخانانه‌ی كه به‌شێوه‌یه‌كی ناڕه‌سمی كارده‌كه‌ن وه‌ك ئه‌و تاوانبارانه‌ن كه خه‌ڵك ده‌ڕفێنن یان بازرگانی به ماده‌ی هۆشبه‌ره‌وه ده‌كه‌ن. ئه‌و وتی هێزه‌كانی پۆلیس هه‌وڵده‌ده‌ن ئه‌و چاپخانانه و نووسه‌رانه بدۆزنه‌وه كه نازناو به‌كارده‌هێنن تا بتوانن بگه‌ن به سه‌ره‌دوای تۆڕه‌كانی یاخیبووان.
عوبه‌یدی وتی، "له‌به‌ر گرنگیی میدیا له ناوچه سوننییهكاندا، گروپه چه‌كداره‌كان پاره‌ی چاپكردنی ئه‌و كتێبانه ده‌ده‌ن".
به گوته‌ی عوبه‌یدی، له‌م ماوه‌یه‌ی دواییدا له ئه‌نجامی هه‌ڵمه‌تێكدا بۆ سه‌ر ماڵی یاخیبوویه‌ك له نزیك فه‌لوجه، زیاتر له ١٠٠ دانه له كتێبێكی نایاسایی كه تایبه‌ت بووه به "توندڕه‌وی و توندوتیژی" له‌گه‌ڵ هه‌ندێ چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی ده‌ستیان به‌سه‌ردا گیراوه.
عوبه‌یدی وتی، "ئه‌و یاخیبووه دانی نا به‌وه‌ی كه ئه‌و كتێبانه‌ی به‌سه‌ر ئه‌و كه‌سانه‌دا دابه‌شكردووه كه پێی وابووه هه‌مان بیروباوه‌ڕی ئه‌ویان هه‌یه".
به‌رپرسێكی تر له پۆلیسی ئه‌نبار به ناوی جه‌واد سه‌عدی كه پله‌ی مولازمی هه‌یه وتی ئه‌و چاپخانه نایاساییانه له‌سه‌رده‌می یاخیبووان له پارێزگای ئه‌نباردا بڵاو كراونه‌ته‌وه. مولازم جه‌واد زانیاری لا نه‌بوو سه‌باره‌ت به‌وه‌ی كێ له پێشته‌وه‌ی ئه‌م جۆره بازرگانییه‌وه‌یه، به‌ڵام پێی وابوو نووسه‌ران پاره‌ی ئه‌و كتێبانه ده‌ده‌ن و هه‌ندێ جاریش له ڕێی كۆمهكییهوه ئه‌و پاره‌یه دابین ده‌كرێت.
هێزی بازاڕ
له بازاڕه‌كانی ئه‌نباردا، ئه‌و كتێبانه‌ی له‌ده‌ره‌وه‌ی یاسا چاپ كراون به‌وه ده‌ناسرێنه‌وه كه ناونیشانه‌كانیان هه‌ست و سۆز ده‌جوڵێنن و ناونیشانی ئه‌و چاپخانانهش كه ئه‌و كتێبانه‌یان چاپ كردووه له‌سه‌ر خودی كتێبه‌كان نه‌نووسراوه. هه‌ندێ له ناونیشانی ئه‌و كتێبانه بریتین له: داگیركردنی عێراق رێگای له‌ناوچوونی ئیسڕائیلی خۆشكردووه، ژماره‌ی جووله‌كه له سوپای ئه‌مریكا، مزگه‌وته‌كان دژی داگیركارین.
ئه‌م جۆره كتێبانه ته‌واو پێچه‌وانه‌ی ئه‌و كتێبانه‌ن كه به‌شێوه‌یه‌كی یاسایی چاپكراون. كتێبه‌كانی جۆری دووه‌م به‌گشتی باس له بابه‌ته كۆمه‌ڵایه‌تی و ئایینییه‌كان ده‌كه‌ن و هه‌ندێ له ناونیشانهكانیشیان بریتین له: چۆن منداڵی عێراقی له ژینگه‌یه‌كی گۆڕاودا گه‌وره ده‌كه‌یت، ١٠٠٠ پرسیار بۆ خێزانی عێراقی، ئیسلامی هاوچه‌رخ.
كتێبفرۆشێك له فه‌لوجه وتی به‌گوێره‌ی داواكاری كتێب دێنێته دووكانهكهیهوه.
ئه‌و كتێبفرۆشه كه داوایكرد ناوی ئاشكرا نه‌كرێت وتی، "ئه‌و كتێبانه ده‌هێنینه دووكانهكهمان كه ناونیشانی ورووژێنه‌ر و سه‌رنجڕاكێشیان هه‌یه. دواتر كه‌سانی تر به بارهه‌ڵگری بچووك به ئه‌نباردا ده‌سووڕێنه‌وه و ئه‌و كتێبانه بڵاو ده‌كه‌نه‌وه. ئێمه ئه‌و كتێبانه ده‌هێنێن كه له بازاڕدا سه‌رف ده‌بن، بێ ئه‌وه‌ی گوێ به نووسه‌ر و چاپخانه بده‌ین".
به گوته‌ی نه‌بیل خالید، خاوه‌نی كتێبخانه‌یه‌كه له ره‌مادی، كتێبه نایاساییه‌كان سه‌رنجی ئه‌و پیاوانه راده‌كێشن كه ته‌مه‌نیان له‌نێوان ١٨ بۆ ٤٠ ساڵیدایه.
نه‌بیل وتی، "ئه‌م چینه ژماره‌یه‌كی زۆر له‌و توندڕه‌وانه له‌خۆده‌گرێت كه ئه‌ندامێكی خێزانه‌كه‌یان یان هاوڕێیه‌كیان له‌ده‌ست داوه و به‌دوای شتێك‌دا ده‌گه‌ڕێن كه له‌گه‌ڵ هه‌ستی ئه‌واندا بگونجێت".
نه‌بیل ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد كه بهڕهواجترین كتێبی نایاسایی ئه‌وانه‌ن كه باس له ئایین و خه‌باتی چه‌كداری و ئازاردانی ژنه به‌ندكراوه‌كان له‌سه‌ر ده‌ستی سوپای ئه‌مریكا ده‌كه‌ن.
ئه‌و ئه‌وه‌شی وت كه پڕفڕۆشترین كتێب له‌و كتێبانه‌ی به شێوه‌یه‌كی یاسایی چاپ ده‌كرێن ئه‌وانه‌ن كه ئه‌كادیمین له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌ی رێبهرنامهی گه‌شت و گوزارین.
لوئه‌ی سه‌لیم، خه‌ڵكی ره‌مادییه و ته‌مه‌نی ١٩ ساڵه، وتی به‌م دواییانه كتێبێكی كڕیووه كه باس له یاده‌وه‌رییه‌كانی به‌ندكراوه‌كانی گرتووخانه‌ی ئه‌بو غرێب ده‌كات.
لوئه‌ی وتی، "هه‌روه‌ها كتێبێكی ترم كڕیووه كه باس له نه‌خشه‌ی داهاتووی ئه‌مریكا بۆ عێراق ده‌كات. ئه‌م جۆره كتێبانه شتی وام فێرده‌كه‌ن كه حكومه‌تی عێراق و ئه‌مریكییه‌كان نایانه‌وێ ئێمه بیزانین".
ئه‌میر عه‌بد، ته‌مه‌نی ٢٨ ساڵه، وتی به‌وپه‌ڕی ئازادییه‌وه كتێبی یاسایی و نایاسایی ده‌كڕێت. ئه‌و، كه قوتابی به‌شی كاره له زانكۆ، وتی ده‌بێ به وریاییه‌وه ئه‌و جۆره كتێبانه له یه‌ك جیابكاته‌وه چونكه ئه‌گه‌ر ده‌قی كتێبێكی نایاسایی به‌كاربهێنێت له‌وانه‌یه به‌و هۆیه‌وه سزا بدرێت.
به‌سه‌رهاتی خاوه‌نی چاپخانه‌یه‌ك
كتێبه نایاساییه‌كان به‌گشتی له‌سه‌ر په‌ڕی چینی یان ئێرانی به‌ناڕێكی چاپ ده‌كرێن، هه‌رچه‌نده هه‌ندێ له خانه‌كانی چاپ ده‌توانن كتێبی باش له‌ڕووی كواڵیتییه‌وه به‌رهه‌م بهێنن.
ته‌نانه‌ت ئه‌و كتێبانه‌ش كه به‌شێوه‌یه‌كی ره‌سمی ره‌زامه‌ندیان له‌سه‌ر ده‌درێت له‌ڕووی چاپه‌وه باش نین. سه‌ره‌ڕای ئه‌مه‌ش، كتێبه یاساییه‌كان پاره‌ی زیاتریان تیدهچێ به‌هۆی باج و كرێی دابه‌شكردن.
چاپكردنی ١٠٠٠ دانه له كتێبێك كه مۆڵه‌تی یاسایی وه‌رنه‌گرتبێ پێنج ملیۆن دیناری تێده‌چێ. ئه‌م جۆره كتێبانه به‌نرخی خۆیان ده‌فرۆشرێنه‌وه، كه ده‌كاته ٥٠٠٠ دینار بۆ هه‌ر دانه‌یه‌ك. دانه‌ری ئه‌م جۆره كتێبانه باج ناده‌ن و كتێبهكانیشان له‌ڕێی تۆڕی ناڕه‌سمییه‌وه بڵاوده‌كرێنه‌وه و به‌م شێوه‌یه‌ش نرخی كتێبه‌كه هه‌رزان ده‌وه‌ستێت.
پیاوانی ئایینی له ناوچه‌كه ره‌خنه‌یان له‌و چاپخانانه گرتووه كه له‌ده‌ره‌وه‌ی یاسادا كارده‌كه‌ن.
شێخ عه‌بدولره‌حمان عه‌لی، مامۆستای ئایینییه له فه‌لوجه، وتی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه كتێبی نووسه‌ری نه‌ناسراو چاپ ده‌كه‌ن "وه‌ك ئه‌و داربڕانه وان كه به‌شه‌و دار ده‌بڕنه‌وه".
شێخ عه‌بدولره‌حمان وتی، "ئه‌و كه‌سانه نازانن جیاوازی چییه له‌نێوان داری باش و خراپ، یان بابڵێین له‌م حاڵه‌ته‌دا كتێبی باش و خراپ".
خاوه‌نی چاپخانه‌یه‌ك كه كتێبی ئه‌ده‌بی به‌شێوه‌یه‌كی نایاسایی له ئه‌نبار بڵاو ده‌كاته‌وه و داوایكرد ناوی ئاشكرا نه‌كرێت وتی قووتی ژیانی به‌نده به ئامێری چاپی چاپخانه‌كه‌ی كه له ئه‌ڵمانیا دروست كراوه.
ئه‌و كه‌سه وتی پێنج ساڵ له‌مه‌وبه‌ر ئامێره‌كه‌ی كڕیووه و ویستوویه‌تی به‌شێوه‌یه‌كی یاسایی كار بكات، به‌ڵام به‌هۆی ركابه‌ریی چاپخانه‌كانی تر و به‌ڵێنی پێشكه‌شكردنی به‌رهه‌می باشتر له لایه‌ن ئه‌و چاپخانانه‌وه ئیشی ئه‌و رووی له كزی كردبوو.
ئه‌و وتی ئێستا ئه‌و نووسه‌رانه‌ی كه كتێبه‌كانیان له‌لایه‌ن چاپخانه‌كانی تره‌وه ره‌تده‌كرێنه‌وه و ئه‌و كڕیارانه‌ی كه به‌دوای كتێبی هه‌رزاندا ده‌گه‌ڕێن دێنه لای و به‌و هۆیه‌وه پاره‌یه‌كی باشی ده‌ست ده‌كه‌وێ.
ئه‌و كابرایه له ترسی پۆلیس چه‌ند هه‌نگاوێكی گرتۆته‌به‌ر. ئه‌و ته‌نها داواكاریی ئه‌و كڕیارانه قبوڵ ده‌كات كه جێگای متمانه‌ن و كتێبفرۆشانی تر پاڵپشتیان لێ ده‌كه‌ن. ئه‌و كه‌سانه‌ی سه‌ردانی چاپخانه‌كه‌ی ده‌كه‌ن به‌نهێنی له ده‌رگایه‌كی دواوه هاتوچۆ ده‌كه‌ن، نه‌ك ده‌رگا سه‌ره‌كییه‌كه‌ی.
خاوه‌نی ئه‌و چاپخانه‌یه ره‌تیكرده‌وه له‌به‌رامبه‌ر ناوه‌ڕۆكی توندی هه‌ندێ له كتێبه‌كان به‌رپرسیار بێت و وتی، "هیچ دهسهڵاتێكم به‌سه‌ر ئه‌و كه‌سانه‌وه نییه كه ئه‌م كتێبانه ده‌كڕن یان ده‌یانخوێننه‌وه".
سه‌باره‌ت به به‌رهه‌مێكی نوێی چاپخانه‌كه‌ی كه هانی خه‌ڵكی عێراق ده‌دات سه‌رانه بده‌ن به یاخیبووان، ئه‌و وتی، "ده‌كرێ ئه‌م كتێبه به‌شێوه‌یه‌كی ناڕه‌سمی له هه‌ر شوێنێك له‌ناوه‌وه و ده‌ره‌وه‌ی عێراق چاپ بكرێت".
ئه‌و كابرایه وتی، "هه‌ر كه‌سێك كتێبی له‌و جۆره بنووسێ، پێشه‌كی ده‌زانێ ناتوانێ مۆڵه‌تی یاسایی وه‌ربگرێت".
ده‌سه‌ڵاتداران رێوشوێن ده‌گرنه‌به‌ر
مه‌لحه‌می، چاودێری بڵاوكراوه‌كان له لقی وه‌زاره‌تی رۆشنبیری له فه‌لوجه، وتی ده‌سته‌یه‌ك كه پێكهاتووه له چه‌ند شاره‌زایه‌كی حكومه‌ت ده‌ستنیشانكراوه تا به ناوه‌ڕۆكی كتێبه نوێیه‌كاندا بچێته‌وه.
مه‌لحه‌می وتی، "ئه‌و كتێبانه‌ی كه ره‌زامه‌ندیان له‌سه‌ر نه‌دراوه نابێ بڵاو بكرێنه‌وه مه‌گه‌ر ئه‌و بڕگانه‌یان لێ لابدرێ كه دژی یاسان".
ناوبراو ئه‌وه‌شی وت كه ده‌سه‌ڵاتداران هه‌وڵده‌ده‌ن چاودێری بخه‌نه سه‌ر دیارده‌ی چاپكردنی كتێبی نایاسایی له‌كاتێكدا هێزه‌كانی ئاسایش خه‌ریكی له‌ناوبردنی یاخیبووانن. مه‌لحه‌می داوای له پۆلیس كرد زیاتر له نزیكه‌وه كار له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی رۆشنبیری‌دا بكات بۆ له‌ناوبردنی ئه‌م جۆره بازرگانییه.
به گوته‌ی ده‌سه‌ڵاتداران، پڕوپاگه‌نده‌ی یاخیبووان ژه‌هراویترین به‌رهه‌می چاپخانه نایاساییهكانه، به‌ڵام ئه‌مه تاكه هه‌ڕه‌شه نییه.
جگه له‌و كتێبانه‌ی كه باس له چۆنیه‌تی دروستكردنی بۆمب ده‌كه‌ن و بره‌و به خه‌باتی چه‌كداری ده‌ده‌ن و له سه‌ر ره‌فه‌كانی كتێب دانراون، هه‌ندێ كتێبی تریش هه‌ن كه له‌ڕووی سێكسییه‌وه نه‌گونجاون و ئه‌سته‌مه له لایه‌ن كۆمه‌ڵگه‌وه په‌سه‌ند بكرێن.
مه‌لحه‌می ره‌خنه‌ی له چاپخانه‌كان گرت به‌هۆی "پاڵپشتیكردنیان له رووخاندنی كۆمه‌ڵگا و ره‌وشت" و وتی، "هه‌ندێ له‌و كتێبانه هانی گه‌نجان ده‌ده‌ن له‌ڕووی سێكسییه‌وه جڵه‌ویان شل بكه‌ن و هه‌ندێكی تریش شیعر و چیڕۆكی نه‌گونجاو له‌خۆ ده‌گرن".
هه‌ندێ بڵاوكراوه‌ی تر ره‌خنه له خێڵه‌كان و سه‌رۆك خێڵه‌كانی ئه‌و ده‌وروبه‌ره ده‌گرن، هه‌روه‌ك دیاریشه ئه‌مه به‌شێكه له ململانێی ناوچه‌كه. كتێبێك كه به‌م دواییه بڵاوكراوه‌ته‌وه باسی یه‌كێك له خێڵه‌كانی ناوچه‌كه ده‌كات كه به‌شداره له ئه‌نجومه‌نی رابووندا و ده‌ڵێت، "ئه‌و خێڵه پێڵاوێكه ئه‌مریكییه‌كان به‌كاریده‌هێنن تا له زۆنگاوی عێراق رزگاریان بێت".
زۆریی پاڵنه‌ره‌كانی بازاڕی كتێبه نایاساییه‌كان له‌وانه‌یه له‌ناوبردنی ئه‌و جۆره بازرگانییه قورس بكات. ئه‌مجه‌د سه‌عدی، قوتابییه له ره‌مادی و ٣٣ ساڵه، وتی به‌دوای ئه‌و جۆره كتێبانه‌دا ده‌گه‌ڕێت چونكه به وته‌ی ئه‌و پێویسته زانیاری له كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی ئازاد‌دا هیچ سانسۆری له‌سه‌ر نه‌بێت. ئه‌و وتی قه‌ده‌غه‌كردنی كتێبی نایاسایی هیچ مانایه‌كی نییه.
ئه‌مجه‌د وتی، "ئه‌گه‌ر ئه‌و چاپخانانهش دابخرێن، ئه‌نته‌رنێتمان هه‌یه. هه‌ر چییه‌ك بمانه‌وێ له رێی ئه‌نته‌رنێته‌وه وه‌ری ده‌گرین."
عوسمان موختار رۆژنامه‌نووسێكی راهێنراوی IWPRه له فه‌لوجه.