پێشه‌كی

زنجیره‌یه‌ك راپۆرتی ئینستیتۆی رۆژنامه‌وانی جه‌نگ و ئاشتی (IWPR) له‌و كێشانه‌ وورده‌بێته‌وه‌ كه‌ دووچاری خزمه‌تگوزاری ته‌ندروستی ووڵات بووه، ئه‌و ووڵاته‌ی‌ كه‌ ئێستا له‌ قه‌یراندایه‌.

پێشه‌كی

زنجیره‌یه‌ك راپۆرتی ئینستیتۆی رۆژنامه‌وانی جه‌نگ و ئاشتی (IWPR) له‌و كێشانه‌ وورده‌بێته‌وه‌ كه‌ دووچاری خزمه‌تگوزاری ته‌ندروستی ووڵات بووه، ئه‌و ووڵاته‌ی‌ كه‌ ئێستا له‌ قه‌یراندایه‌.

IWPR

Institute for War & Peace Reporting
Friday, 16 November, 2007
.



راپۆرتێكی تایبه‌تی په‌یامنێرانی (IWPR) ئاشكرایده‌كات كه‌ كه‌می ستافی خه‌سته‌خانه‌كان و كه‌می ده‌رمان و داته‌پیویی ئه‌و بینایانه‌ی خزمه‌تگوزاری پزیشكی و ته‌ندروستی تێدا پێشكه‌شده‌كرێت و بڵاوبونه‌وه‌ی نه‌خۆشی، ژیانی ملیۆنه‌ها عێراقیان ناخۆشكردووه.



رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی (WHO) به‌رمه‌بنای ئاماره‌كانی حكومه‌تی عێراقی ده‌ڵێت كه‌ نزیكه‌ی له‌ ٧٠٪ی ئه‌و نه‌خۆشانه‌ی به‌خه‌ستی بریندارده‌بن به‌ هۆی روداوی په‌یوه‌ند به‌ توندوتیژیه‌وه‌، له‌ كاتێكدا له‌ یه‌كه‌كانی چاودێری ئیمێرجنسی و چاودێری چڕوپڕدان گیان له‌ده‌ستده‌ده‌ن. ئه‌و رێكخراوه‌ ده‌ڵێت هۆیه‌ سه‌ره‌كیه‌كان كه‌می ستافی به‌توانا و نه‌بونی ده‌رمان و كه‌لوپه‌له‌.



حكومه‌تی مه‌ركه‌زی عێراقی كۆنترۆڵی دابینكردنی ده‌رمانی كردووه‌ بۆ هه‌موو دامه‌زراوه‌ پزیشكیه‌كانی ووڵات. به‌ڵام زۆرجار ده‌رمان ناگاته‌ پارێزگاكان. گه‌نجینه‌ ناوه‌ندیه‌كانی خزمه‌تگوزاری ته‌ندروستی كه‌وتونه‌ته‌ شوێنێكی مه‌ترسیداره‌وه‌ له‌ به‌غدا، ده‌رمانیش زۆرجار ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌ی هه‌یه‌ سه‌ره‌نجام له‌ بازاڕی ره‌شدا بفرۆشرێت به‌قه‌ده‌ر ئه‌وه‌ی كه‌ ره‌وانه‌ی ده‌رمانخانه‌ و خه‌سته‌خانه‌كان بكرێت. كه‌می ده‌رمان دابینكردنی خزمه‌تگوزاری ته‌ندروستی په‌كخستووه‌ له‌ پارێزگاكانی بۆ نمونه‌ كه‌ربه‌لا و كه‌ركوك.



له‌ كه‌ركوك، خه‌سته‌خانه‌یه‌كی گشتی هه‌وڵده‌دات بۆ ئیشكردن له‌ ناو ئه‌و فه‌وزادا كه‌ هه‌یه‌. ده‌رمانه‌كانی ئه‌و خه‌سته‌خانه‌یه‌ هه‌ر پاش ته‌نها هه‌فته‌یه‌ك ته‌واوده‌بێت و ته‌نانه‌ت سرنجیش له‌و خه‌سته‌خانه‌یه‌دا كه‌مه‌. ئه‌م خه‌سته‌خانه‌یه‌ هه‌روه‌ها كه‌وتۆته‌ ژێر فشاره‌وه‌ بۆ دابینكردنی چاره‌سه‌ری پزیشكی بۆ خه‌ڵكانی ئاواره‌ی ناوچه‌كه‌ كه‌ به‌رده‌وام له‌ زیادبوندان و ژماره‌ی رووله‌زیادی ئه‌و بریندارانه‌ی كه‌ له‌ كاره‌ توندوتیژیه‌كان ده‌كه‌ونه‌وه‌. ئه‌م كاره‌ كارێكی ئاسان نیه‌، به‌ڵام ئه‌و ژماره‌ كه‌مه‌ی پزیشكان و په‌رستیاران كه‌ ماونه‌ته‌وه‌ هه‌موو توانای خۆیان خستۆته‌گه‌ڕ بۆ ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ بارودۆخه‌كه‌دا بیگوزه‌رێنن.



پزیشكان یه‌كێك بوون له‌و توێژانه‌ی كه‌ یه‌كه‌م جار عێراقیان به‌جێهێشت، زۆربه‌یان پاش هه‌ڕه‌شه‌لێكردنیان له‌لایه‌ن چه‌كدارانه‌وه‌ ووڵاتیان به‌جێهێشتووه‌ له‌سه‌ره‌تای شه‌ڕه‌وه‌. زۆریان به‌شێكن له‌‌و ملیۆنه‌ها عێراقیانه‌ی كه‌ بۆ سوریا و ئه‌رده‌ن هه‌ڵهاتوون.



بۆ ئه‌و پزیشكانه‌شی كه‌ بڕیاریانداوه‌ له‌ عێراق بمێننه‌وه‌، مه‌ترسی ئه‌وه‌ی ببنه‌ قوربانی ململانێی تائیفی ته‌نها مه‌ترسی نیه‌ كه‌ ئه‌وان رووبه‌ڕووی ده‌بنه‌وه‌. خه‌ڵكی دووچاری تووشبوون به‌ كۆمه‌ڵێك نه‌خۆشی ده‌بنه‌وه‌ به‌هۆی بارودۆخی خراپی ئاو و ئاوه‌رۆوه‌. ئاژانسه‌كانی فریاگوزاری ده‌مێكه‌ هۆشداری ده‌ده‌نه‌ خه‌ڵك سه‌باره‌ت مه‌ترسیه‌كانی بڵاوبونه‌وه‌ی ئه‌و نه‌خۆشیانه‌ی به‌هۆی ئاوه‌وه‌ خه‌ڵك تووشیان ده‌بێت به‌ هۆی نه‌بونی ئاوه‌رۆی ته‌واوه‌وه‌.



له‌ باكوری عێراقدا درك به‌م مه‌ترسیانه‌ كراوه‌، كه‌ به‌ پێی راپۆرته‌كانی ئینستیتۆی رۆژنامه‌وانی جه‌نگ و ئاشتی (IWPR) ١٣ كه‌س تا ئێستا به‌ نه‌خۆشی كۆلێرا مردوون. خه‌سته‌خانه‌كان جمه‌یان دێت له‌ هه‌زاره‌ها كه‌س كه‌ نیشانه‌كانی هاوشێوه‌ی نیشانه‌ی كۆلێرایان پێوه‌یه‌ له‌ پارێزگاكانی هه‌ولێر و كه‌ركوك و پارێزگای سلێمانی كه‌ تاراده‌یه‌ك ئارامه‌. لێپرسراوانی ته‌ندروستی لۆمه‌ی حكومه‌تی كوردی ده‌كه‌ن كه‌ نه‌یتوانیوه‌ سیتمی دابینكردنی ئاو باشتر بكات كه‌ ئه‌وان ده‌ڵێن گوایه‌ پیسبووه‌.



كاتێكیش میلیشیاكان شه‌ڕی یه‌كتری ناكه‌ن، وادیاره‌ مه‌به‌ستیانه‌ ژیانی خه‌ڵكانی نه‌خۆش و بریندار و لاواز ناخۆشتربكه‌ن. له‌ به‌غدا، سوننه‌كان ئه‌ڵێن ژیانیان له‌ مه‌ترسیدایه‌ له‌ چه‌ند خه‌سته‌خانه‌یه‌كی ئه‌و شاره‌دا كه‌ چه‌كداره‌كانی سه‌ر به‌ ملیشیا شیعه‌كان به‌ قاوشه‌كانیاندا ده‌سوڕێنه‌وه‌. له‌ به‌سره‌ش، میلیشیا شیعه‌كان بیناكردنی خه‌سته‌خانه‌یه‌كی مناڵانیان خستۆته‌ مه‌ترسیه‌وه‌ و ئه‌و كه‌سانه‌ ده‌كوژن و هه‌ڕه‌شه‌یان لێده‌كه‌ن كه‌ له‌ پڕۆژه‌كه‌دا به‌شدارن.



تیاری راس

موحه‌ریری خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستی رێكخراوی (IWPR)ه‌
Frontline Updates
Support local journalists